We have 23 guests and no members online

 فێنك محه‌مه‌د، شاجوانی كوردستان له‌سه‌ردانێكیدا بۆ لای منداڵه‌ ئاواره‌كانی كه‌مپی داره‌شه‌كران له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ خێزانه‌كانی ئه‌و كه‌مپه‌ به‌ چای میوانداری له‌ شاجوان كرا.

فێنك محه‌مه‌د به‌مه‌ستی هاوكاریكردنی منداڵه‌ ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان سه‌ردانی كه‌مپی داره‌شه‌كرانی كرد و كه‌ ئه‌مڕۆ له‌مه‌راسیمێكدا په‌نجا منداڵی كچ و كوڕ بانگهێَشتكران و له‌ شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌ به‌هاوكاری كۆمپانیای بابیلۆن دیاریان پێشكه‌ش كرا له‌گه‌ڵ چه‌ندین گۆرانی و موزیكیان.

له‌وباره‌یه‌وه‌ شاجوانی كوردستان فێنك محه‌مه‌د به‌ (سڤیل) ـی راگه‌یاند "رۆژی 28/12 كۆمپانیای بابیلۆن كه‌رنه‌ڤاڵێكی گۆرانی و موزیك له‌شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌ ساز ده‌كات و ئێمه‌ په‌نجا له‌منداڵانی كچ و كوڕی ئاواره‌كانی كوردستانی رۆژئاوا داوه‌تی ده‌كه‌ین و خه‌ڵات و دیاریان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و پێیان ده‌ڵێین ئێوه‌ به‌ته‌نیا نین و بۆ هه‌میشه‌ ئاگاداری ئێوه‌ین".

به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌ له‌كاتی سه‌ردانیكردنی شاجوان یه‌كێك له‌خێزانه‌كان به‌گه‌رمی پێشوازیان له‌ شاجوانی كوردستان كرد و نه‌یانهێشت بڕوا تاوه‌كو له‌گه‌ڵیان چای نه‌خواته‌وه‌، ئه‌وه‌ بوو به‌ده‌م قسه‌ی ژنانه‌ و باسی رۆژانه‌ی خۆیان هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه‌ چایه‌كی شیرینیان خوارده‌وه‌.

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

 

 

Go to top