We have 138 guests and no members online

ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ کورد له‌ ئێراق هاوولاتی پله‌ دوو نییه‌. یه‌که‌م فێل له‌ خۆی ده‌کات دوو درۆ له‌ گه‌ڵ میلله‌ت و دواتر له‌ گه‌ڵ مێژو و ئاینده‌ی ئه‌م نیشتمانه‌. سوێنتان له‌ سه‌رم نییه‌ سه‌رۆکی ئیراق که‌ بالاترین پله‌ی ده‌وله‌ته‌ مادام به‌ ره‌گه‌ز کورده‌ پێمان خۆش بێت یان نا هاوولاتی پله‌ دووه‌. سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان با ناو فیدرال مادام ته‌نیا پاشگری ئێراقی پێوه‌یه‌ واتا (هه‌رێمی کوردستانی ئێراق) بمان نه‌وێ یان نا هاوولاتیه‌کی پله‌ دووه‌. له‌ ده‌ستووری ئێراقدا زمانی کوردی و ئه‌ره‌بی هه‌ردووک زمانی فه‌رمی ولاتن، به‌ڵام سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ نیشتیمان و شاری خۆیدا ته‌نانه‌ت له‌ نوسینگه‌که‌ی له‌ پێشوازی بچوکترین به‌رپرسی بغداد ناچاره‌ زمانی زگماکی خۆی بگۆرێ به‌ زمانی ئه‌ره‌بی قسان بکات. له‌ کاتێکدا به‌ مالیۆنه‌ها ئه‌ره‌ب ته‌نیا یه‌کیان بۆ ده‌رمان نییه‌ به‌ کوردی قسه‌ بکه‌ن. سه‌رۆکی ئه‌و ئێراقی که‌ من و تۆ تێیدا ده‌ژین له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی چایچێکه‌ی به‌ ره‌گه‌ز ئه‌ره‌به‌ به‌یانی باشی سه‌رۆک له‌ گه‌لیدا ده‌بێت به‌ زمانی ئه‌ره‌بی بێت. وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌روه‌زیرێکی به‌ ره‌گه‌ز کورد به‌ زمانی کوردی به‌ سه‌رۆکی وه‌زیران بڵێ رۆژ باش ره‌نگه‌ جه‌نابیان و هه‌موو ممله‌که‌ت بیکه‌نه‌ هه‌لا و به‌ سوکایه‌تی سیاده‌ی به‌رێزیان تێ بگه‌ن.

که‌واته‌ گه‌لۆ له‌م زه‌مه‌نه‌ و ولاته‌دا وه‌زعی سه‌رۆک و وه‌زیران وا بێت ئیدی منێکی هاولاتی به‌ ره‌گه‌ز کورد که‌ دوو وشه‌ی ئه‌ره‌بی به‌ جوانی نازانین چۆن ده‌توانین له‌ ئێراقدا به‌بین به‌ هاوولاتی پله‌ یه‌ک.

31/12/2013

Go to top