We have 186 guests and no members online


 هه‌موو سه‌رده‌م و قۆناغێک کاردانه‌وه‌ی خۆی هه‌یه‌ به‌سه‌ر کۆی وێژه‌ و هونه‌ر له‌ده‌ربڕین و جوانکاری گه‌یاندن .ئێسته‌ساتی ئینته‌رنێتی خێراگه‌ڕه‌ له‌به‌رکه‌می ماوه‌ی خوێنه‌ران شیعریش به‌کورتنوسی کورتبڕی کۆپله‌ و دووان گه‌یووه‌ زۆرتایبه‌ت له‌فێیسبووک ، ئه‌و کۆمێنته‌ شیعرانه‌ له‌وێ له‌بۆنه‌ی خۆشه‌ویستی‌ بۆ که‌سانی جیا نوسراون ..

ئامانج به‌کر..                                                                                                        

هه‌ستی به‌رزی کاکه‌ ئامانج

هانده‌ری به‌گوڕه‌ به‌بێ توانج

ده‌ربڕه‌‌ گه‌یه‌نه‌ر برای دڵسۆزه‌

نیشان شکێنه‌ ده‌پێکێ ئامانج

سه‌روه‌ت کۆیی ..

موزیکناس و موزیکنوسه‌ ناوی خۆی سه‌روه‌ته‌

که‌ماندار و شیرینکاره‌ بۆ کۆیه‌که‌م سه‌روه‌ته‌

په‌نجه‌ی له‌سه‌ر ژێکاندا په‌پوله‌ی ساماکارن

هه‌ڵاڵه‌ی نۆته‌ پژێن‌ به‌سه‌ر ڕۆحمان ده‌بارن

ڕه‌وه‌ز مه‌ولود ژاکاو ..

ڕه‌وه‌زێک له‌چیای ‌هونه‌ر

کامیرازان به‌توانا بێژه‌ر

گیتارژه‌نێکی‌ به‌سه‌لیقه

هونه‌رداری هه‌ستپه‌روه‌ر

ڕزگار مه‌لا عه‌لی ..

ڕێکخستن بوو تێکۆشه‌ر

جوامێرێکی به‌خته‌وه‌ر

مه‌لا ڕزگاری کۆیه‌مان

پێشمه‌رگه‌ی‌ کۆڵنه‌ده‌ر

عوسمان عه‌ونی ..

سه‌روه‌ره‌ کۆیه‌ به‌شیعری عه‌ونی

ڕایه‌ڵه‌ی وێژه‌ی‌ وشه‌چنی ته‌ونی

له‌کوڵمه‌ی ئه‌حزان‌ گوڵ شکۆفه‌یه‌

شاکاری نوسی ‌‌‌‌‌‌به‌سایه‌ی خه‌ونی

جه‌بار عه‌زیز ..

‌ڕۆح دوێنه‌ره‌ نۆته‌ی‌ زمان مۆسیقایه‌

توانستی به‌رزه‌ پۆپه‌ی سیمفۆنیایه‌

که‌مان یه‌ک و دوو سۆڵۆش ده‌ژه‌نێ‌

‌به‌رزه‌‌ مایستڕۆ خاوه‌نی کاریزمایه‌

سامانی گوڵته‌مه‌ن ..

له‌هاوینا هۆنه‌ری

تۆ بۆنی خاکی دوای بارانی

ده‌مه‌و پایز عاشقێکی

سه‌ماوه‌رزی گۆرانی

هه‌ست زێڕینی گه‌ڵاوه‌رانی

له‌زستانا

خۆشنوسیت و فلیمسازی

گه‌رمه‌تاوی

خۆشخوانی به‌رئاگردانی

له‌به‌هارا وێنه‌کێشی

سامانی تاهیری گوڵته‌مه‌ن

بۆن و به‌رام

جوانی هه‌موو ڕه‌نگه‌کانی

سه‌فین عبدالرزاق ..

کاکی هونه‌رمه‌ند سه‌فینی به‌رزه‌

تۆنی کلارنێت به‌په‌نجه‌ی ته‌رزه‌

له‌ودیوی هه‌ستان‌ ئاواز ده‌ژه‌نێ

پایه‌ی شایسته‌ی خه‌ڵاتی وه‌رزه‌

ماچ ..

ڕێژنه‌بارانێکی به‌تینه

له‌مرواری پیته‌کانی

مودریک ژاڵی ‌

په‌ره‌ی خۆشه‌ویستی ده‌دا .

ژاڵی ، بایز مسته‌فا..

شه‌پۆلی ئه‌وین به‌ماچ هه‌ستاوه‌

سۆناتین باران ‌‌نه‌رمه‌ دای داوه‌‌

بایز و ژاڵی خوێنه‌وشه‌ ده‌تکێن

دوو هۆنه‌ره‌که‌ی به‌ماچ هۆنراوه‌

ناڵه‌ی جودایی ڕه‌زا سه‌ڵه‌واتی ..

هێمنی هۆنه‌ر به‌رز و داهێنه‌ر

ژه‌نیاری توانست و ئاوازدا‌نه‌ر

ده‌نگی کاکه‌ ڕه‌زای به‌هره‌وه‌ر

ده‌ژیێنێ سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر

محه‌مه‌د خه‌یڕوڵا..

ئاخر گوڵێ

بیرت نه‌چێت

گۆلمه‌ئاوێک

له‌خاسه‌ی ناوماڵان

و ئه‌نگوستیله‌یه‌ک به‌یاقوتی

باباگوڕ گوڕ

مرازی منه‌

له‌و سه‌فه‌ره‌ .

نه‌قیب حه‌مید ..

کاکه‌ی نه‌قیب ئاسۆبینی چاوه‌کانت هه‌رده‌م گزینگی به‌ربه‌یانه‌

تارای شه‌ویش داناپۆشێ هیوای مانگت خه‌رمانبه‌ندی ئاسمانه‌

هه‌ژار ..

هونه‌ری ده‌ربڕی بێ ده‌نگ

به‌نوکی پێنوس یا پێڕه‌نگ

دنیای جوانی ده‌نه‌خشێنێ

نیگارکاری وێنه‌ قه‌شه‌نگ

جۆبار ئاراز ..

جۆبار نه‌وه‌ی جۆباره‌

برای ڕوبار و ته‌واره

‌گۆچانی پیری ئارازه‌

هه‌ڵاڵه‌ی گوڵ بۆداره‌

به‌کر حه‌بیب ..

لێگه‌ڕێن با ناسواریش ئه‌سپی شێتی تاوبدا

بێشکه‌ خۆی ‌گڵاوه‌ ئه‌وه‌ی سوار چاک نه‌بێ

که‌مکار‌ی زۆربڵێ زۆره‌ له‌مه‌یدانی شیعردا

ناژیه‌ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی خاوه‌نی سه‌روانه‌بێ

ڕاوی ژوشکه‌ که‌وا هه‌رکه‌سه‌ له‌ته‌پڵێ ده‌دا

له‌تاریکی بیژه‌نن له‌به‌ر ڕۆژ ئاشکرا ده‌بێ‌

له‌حزور نالی و گۆران یان شێخی تاڵه‌باندا

له‌شه‌رمی حاجی ڕیاکار خۆی ڕیسوا ده‌بێ

جاشنوسی چه‌وته‌ زۆرن بڕوای به‌پاره‌ ده‌دا

سه‌رشۆڕیه‌ نه‌هاته‌ ‌مێژووی له‌که‌دار ده‌بێ

ئامانج به‌کر ..

شیعره‌شاری به‌هاداره‌

به‌رچاو و له‌سه‌رزاره‌

کۆیه‌ی کوردستانه‌که‌م

شارێکی زۆر ناوداره‌

 

 This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

 

 

Go to top