We have 121 guests and no members online

ئازاد حەمدی

به‌ ئه‌سپایی، ، ، ، ، به‌ ئه‌سپایی، ، ،

زۆر بە بێدەنگی. . بەئەسپایی. .

بەبێێ چرکە. . بەبێ ترسو لەرزە. .

بەبێ دڵە ڕاوکێ. . بە چەسپاوی. .

سەربەستانە، گوزەر بکە. .

بەناو هەر چوار ژوورەکانی دڵما. . !

بەناو هەمو کوچەکانی. . مێشکو بیرما. .

هەر تۆ یەکە خۆشەویستی و خۆشەویسترینی. . .

عەشق ئاسای جەنگاوەرانی کۆبانی. .

وەک ئەو کیژانەی ـ

 سەنگەریان کردە جێژووان. .

 دژی جەنگلستانی تاریکی. . .

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

 

 1 --پێشبینی. . .

هه‌موو به‌ گرنگیه‌وه‌ گوێ بیستین!!

شه‌ڕ به‌رده‌وام ده‌بێت، كوژراوه‌كان ده‌بنه‌ هه‌زاران، برسیه‌تی ته‌شه‌نه‌ده‌كات و هه‌موو كه‌س ده‌گرێته‌وه‌.

له‌ پێشبینیه‌ جۆراو جۆره‌كانی ده‌بێته‌وه‌، هه‌مووان باوه‌ڕی پێده‌كه‌ن. .

یه‌كێك ده‌ست به‌رز ده‌ كاته‌وه‌ و هه‌ڵده‌سێت و لێی ده‌پرسێت: هه‌میشه‌ پیًشبینیه‌كانت ڕاستن چۆن پێشبینی ده‌كه‌یت؟؟

به‌ زه‌رده‌ خه‌نه‌یه‌كه‌وه‌ وه‌لامی ده‌داته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ نهێنیه‌كی تایبه‌تی خۆمه‌!!

پاش ته‌واو بوونی چاو پێكه‌ووتنه‌كه‌ هاوڕێیه‌كه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ به‌ ده‌نگێكی نزمه‌وه‌ پێی ده‌ڵێت:-نهێنیه‌ تایبه‌ته‌كه‌تم پێ ناڵێت؟؟

له‌ وه‌ڵامیدا پێی ده‌ڵێت:ڕووداوه‌كان نابینیت وه‌ چی روو ئه‌دات. . ؟؟

كووتو پڕ وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه‌: به‌ڵێ رۆژانه‌ دووای ڕووداوه‌كان ئه‌كه‌وم.

به‌زه‌رده‌ خه‌نه‌یه‌كه‌وه‌: ئایا گوڵ له‌ لووله‌ی تفه‌نگه‌وه‌ ده‌روێت، وه‌ئایا ئاشتی و ئارامی له‌ناو هه‌زاران قورباناندا هه‌یه‌؟؟، كه‌واتا پێشبینی له‌ هه‌موو وێرانكاری و دووچاره‌كانی بكه‌ و به‌بێ چه‌ندو چوون زووربه‌ی زۆریان دێته‌ دی. .

2- دره‌خته‌ به‌رداره‌كه‌

له‌وكاته‌ی خۆی ئه‌دا به‌سه‌ر باوكیدا، بزه‌یه‌یه‌كی منداڵانه‌ ی جوان ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر لێوانی: بابه‌ بۆ شتی ناخۆش له‌ ووڵاته‌كه‌مان روو ئه‌دات؟

باوكی به‌ ڕوویه‌كی خۆشه‌وه‌ پێی ووت: ئه‌مڕۆ چیت كرد به‌ دره‌ختی دراوسێكه‌مان؟؟

منداڵه‌كه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌:به‌ردم تێگرت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌كه‌كه‌ی بكه‌وێته‌ خواره‌وه‌.

له‌ وه‌ڵامیدا باوكی ووتی:دره‌خته‌ به‌رداره‌كه‌ت دایه‌ به‌ر به‌رد. كه‌واته‌ چی له‌ ووڵاتێك ڕوو ئه‌دات كه‌ ئه‌م هه‌موو خێره‌ی تێدابێت. . ؟؟!

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

بیر ئه‌كه‌مه‌وه‌، وه‌كو هه‌موو تاكێكی ئه‌م گه‌له‌ سته‌م دیده‌یه‌، به‌ڕاستی سته‌م دیده‌و كورد واته‌نی {هه‌موو عه‌مرم به‌ بابردوو. . ؟؟11 } چه‌ند بیر ئه‌كه‌مه‌وه‌ به‌شێكی زۆری ژیانم له‌بری داهێنان و كار به‌سه‌ربردن، وه‌یا بیركردنه‌وه‌ مه‌وه‌. . . به‌ سه‌ره‌ گرتنه‌وه‌ به‌سه‌ربرد. . "!

هه‌رله‌ شه‌ش و حه‌وت ساڵانمه‌وه‌ به‌یانیان زوو ئه‌چووم بۆ سه‌ره‌ی نانی به‌ یانیان بۆ به‌رچایی. . ، . . ئه‌مه‌ هه‌ر نه‌برایه‌وه‌ هه‌ر به‌رده‌وامه‌. . ئێستاكه‌ش ته‌مه‌ن سه‌ر ژوور بۆته‌وه‌ بۆ سه‌روو حه‌فتاو پێنج ساڵ. . ، سه‌ره‌ گرتن هه‌ر نه‌بڕایه‌وه‌. .

سه‌ره‌ڕای سه‌ره‌گرتن بۆ هێلكه‌وه‌رگرتن و مریشكی به‌رازیلی وبه‌ستوو. . ، كه‌لو په‌لی ئۆرزدی و ده‌قیقه‌، هه‌تا بۆسه‌فه‌ركردن به‌ پاس و مه‌نشه‌ئه‌ به‌خوا بۆ سوار بوونی ته‌یاره‌ش وه‌ جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌یفه‌رمانبه‌ره‌كان له‌نموونه‌ی { تاپۆ، دائره‌ی نفوس و ڕه‌گه‌زنامه‌، پاسپۆرت، باجه‌كا نی ده‌رامه‌ت و نیشته‌ جێبوون. . . }سه‌ره‌ی سه‌رتاشینو خه‌سته‌خانه‌و چوونه‌ لای دكتۆر و تاقیگه‌و ئه‌شیعه‌و وه‌ وه‌ وه‌. . . . . . ؟؟؟!! كه‌هه‌مووی به‌سه‌ره‌یه‌. . ؟!

ئه‌مانه‌ مشتێك بوون له‌ خه‌رواریًك. . بوونه‌ته‌ حیكایه‌تی مێشه‌كه‌! به‌ڵام:- ئه‌وا ئێستاكه‌ش له‌ پاش نه‌وتو غازه‌وه‌، . . ؟! له‌سه‌ر هه‌موویانه‌وه‌ به‌ شه‌رعیه‌ت سه‌ره‌ی به‌نزیشی هاته‌سه‌ر. . . ؟!

به‌م حاڵه‌ته‌شه‌وه‌ كه‌ به‌شو حاڵمانه‌. . . . له‌سه‌رهه‌موویانه‌ منه‌ت باریشمان ده‌كه‌ن هه‌زار فاكمان به‌ فیكێكیان. . . . . . . . . . . . . . . !!

 

/پووشپه‌ڕ 2014

 خۆزگه‌ی خواست. . .

شا عیرێكی ئینگلیزی. .

هه‌موو ده‌ریاكانی جیهان. . ببووبوو نایه‌ به‌یه‌ك. . !

هه‌موو داره‌كانی. . جیهان ببوونایه‌ به‌یه‌ك. . !

هه‌موو مرۆڤه‌كانی. . جیهانیش ببوونایه‌ به‌یه‌ك. . !

ئه‌م مرۆڤانه‌، ئه‌ودارانه‌یان، به‌یكجار. . فڕێبدایه‌ته‌ ناو ئه‌و ده‌ریایه‌. . ؟!

ئاخۆ چه‌ شڵپو هۆڕێكی گه‌وره‌یه‌یان لێپه‌یدا ئه‌بوو. . ؟؟!

هه‌رله‌و ڕووانگه‌یه‌وه‌. . .

هه‌موو فرمێسكی منداڵه‌ كانی:. . .

كیمیابارانی هه‌له‌َبجه‌ و،

ئاواره‌و ئه‌نفالكراوه‌ كانی كوردستانه‌كه‌م. .

ئاواره‌و برسیه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقا. .

ده‌ربه‌ده‌كان سوریا، فه‌له‌ستین. .

فه‌تواكانی ده‌ستی داعش له‌ موسڵ. .

هه‌موو منداڵان و لێقه‌وماوانی ده‌ستی زاڵمان. .

ئه‌مانه‌ هه‌موویان ببوونایه‌ به‌یه‌ك. . . . ؟!

وه‌ لافاوی كۆكراوه‌یان. . ده‌بووه‌ چه‌ ده‌ریایه‌ك. . ؟!

ئاخۆ نزاو هاواریان ده‌گه‌یشته‌ كوێ؟؟؟؟؟؟!!

كامه‌ شڵپو و هۆڕه‌ كه‌یان. . ؟؟

كوا هه‌موو دنیایان نه‌هه‌ژان؟؟؟!!!

خه‌رمانان 2014

 

مه‌وله‌وی ئاسا. .

 هه‌رمانگێك نوێ بێت

 حا ڵم په‌شێوه‌ن. .

هیلال چوونشێوه‌ی

 ئه‌برۆی تۆیی پێوه‌ن. .

منی گیرۆده‌ ش. .

به‌ عه‌شقی خۆشه‌ویستی. .

 تۆی ئه‌وپه‌ڕی. .

 جوانی. . . . .

 هه‌ر ئێواره‌یه‌. . .

 كه‌ نوێ بێته‌وه‌. . ؟؟1

 منی: تینو. .

 به‌ ئاو، به‌شه‌ربه‌ت، به‌ مه‌ی. . .

 پیاڵه‌ی:سه‌رمه‌ست بوون
 به‌رز بكه‌مه‌وه‌. . ؟؟

 كه‌ بینێمه‌ سه‌ر لێوه‌وه‌. . ؟

شێوه‌ی تۆی. .

 زێده‌ ئازیز. .

 زێده‌ جوان و نازدار

بیر ناچێته‌وه‌،

دێته‌وه‌ یادم. .

له‌گه‌ڵ مژینیدا. .

له‌گه‌ڵ هه‌ڵدانیدا. .

له‌گه‌ڵ نۆشكرینیدا. .

تابلۆی. . جوانه‌كه‌ی. .

 تۆی تێدا ئه‌نوێنێ. .

 ئه‌وینی مه‌ستو

 سه‌رخۆشیم. .

 پێئه‌به‌خشێنێت.                                                    

 /پووشپه‌ڕ 2014

Go to top