We have 97 guests and no members online

ناو به‌ناو له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاند، به‌ ده‌نگ و ئاوازێكی خۆش. . گوێبیستی خاتو فرمێسك ده‌بین گۆرانی (ده‌ردی ده‌روون) ده‌ڵێت. . .

كورته‌ی ناوه‌رۆكی ئه‌م گۆرانیه‌ بریتیه‌ له‌: ئه‌هلی هونه‌ر ده‌ربه‌ده‌ر ن، هونه‌رمه‌ند ژیانی خۆش نیه‌ و مه‌حاڵه‌، ژیانی تاڵه‌، هونه‌رمه‌ند ڕه‌نجه‌ ڕۆیه‌، ژیانی تاڵه‌. . . ؟!!

كه‌ گویبیستی ئه‌م گۆرانیه‌ ده‌بین، هونه‌رمه‌ندان و هونه‌رمه‌ند فرمێسك خۆشی، كه‌وابێت بۆ ئه‌م ئه‌رك و ڕێگه‌یه‌ بگرین. . . ؟ له‌ كاتێكدا ڕێگه‌ی هونه‌ر سه‌ربه‌رزی وشانازی و شكۆ مه‌ندی و نه‌مریه‌. . . ژیانی تالّ و ڕه‌نجه‌ڕۆیی و نامۆیی نیه‌. . له‌سه‌ر هه‌موشیه‌وه‌ خۆشه‌ویستی ناخی جه‌ماوه‌رو هه‌وادارانی هونه‌رمه‌ندانه‌. . له‌نموونه‌ی هه‌زاران له‌ هونه‌رمه‌ندانی جیهانی كه‌ له‌ناو بیرو هه‌ستی هه‌موو تاكیكێكماندان. . . ، بوونه‌ته‌ سنبوولی خۆشی و شانازیه‌كانی ژیان وه‌ به‌تایبه‌تی ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر له‌ كه‌ڵه‌ هونه‌رمه‌ندانه‌كانی خۆشمان. . . كه‌له‌ ڕاستیدا سه‌ره‌ڕای نه‌مریان به‌های ژیان به‌ هیچ پاره‌ و سامانێك به‌راوورد ناكرێن. . . بوونه‌ته‌ سامانێكی ئێجگار مه‌زنی گه‌ل و نیشتمانه‌ كانیان. . .

http://www.youtube.com/watch?v=niL9-6zPCZ8

Go to top