We have 145 guests and no members online

باوکی دوین

لە یادی گەنجێک لە کەلار کە توشی داوی خۆشەویستی دەبێت، نەیئەزانی چۆن دەرباز بێت، بۆیە باوکی خۆشەویستەکەی بەمەسجێک ئاگادار دەکاتەوە .باوکەکە شکاتی لێ دەکا لە داد گایەک کە ئاگای لەهەستی ناخی مرۆڤ نیە چگە لە نەخشەی پێنوس، بۆیە سزای چوار ساڵی بە سەردا دەسەپێنێ بە زیندانیکردنی لە بەندیخانە، لە ئەنجامدا بێ هیوا دەبێ و خۆنچەی ئاواتی لە زیندانە هەڵدەوەرێ. کە سەلامە موسی دەڵێت...! /لە سەدەی بیستەمە دوو شتی نامۆ هاتنە کایەوە لەشفرۆشی و پارێزەوانی / بۆیە من لۆمەی ناکەم.

ئەگەر رۆژێک

خۆشەویستی

یەخەی گرتی

هیوای ژیانی

لێ بردێ

دلگیر مەبە

چۆنکە

نامەی خۆشەویستی

لەوڵاتی

لەمەر ئێمە

قوربانیە

 

ئەگەر رۆژێک

نەهامەتی

بەناخی زەوییە

بردێت

دلگیر مەبە

ئەم رۆژگارەی

لە مەڕ ئێمە

هیوا و خەونی

تێدا نیە

 

ئەگەر

دادوەرێکی

بێ ئاگا و

دوور

لەڕێزی

خۆشەویستی

لە پڕێکدا

یەخەی گرتی

لە قوشبنی بەندیخانە

نوقمی کردی

دڵگیر مەبە

چۆنکە قەڵەمی سزا

نەخشەی بەزەیی

لانیە

 

ئەگەر

باوکێک

بێ هەست

لە خەمی ئەوین

بوو بە

 جامێ خم و

بەرەنگی ڕەش

دڵی حەسرەتی

خوم کردی

دڵگیر مەبە

جۆنکە

هێزی خێڵایەتی

قەدری ئەوینی

لانیە

 

ئەگەر قەدەری

ڕازی دل

 لە ناکاودا

یەخەی گرتی

هەڵی گرتی

لە هێلانەی

مەلی خەون

دلگیر مەبە

چۆنکە دەستی

ستەمی وەرز

لە ئاخ مرۆڤ

بێبەرییە

 

ئای یاسا ی

هەژار کوژ و

دار دەستی

دەستی زۆردار

نەمدیت

جارێک

قەڵەمێکت

پەلاماری

زۆردارێکی سەردەم

بدات

سزای بەرپرسێک

بدات

چگە

لە پاڵ بشتی

ستەم و

وێرانکردنی

ماڵی خەم

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

لە یادی شەهید بونی کاک عەتا موحەمەدی حاجی مەحمودو، لە یادی ئەو پێشمەرگانی لەپێناوی خاکی وڵاتە خوێنی خۆیان بەخت کرد.

بۆ یەکەم جار

بەرپرسێکی پێشمەرگە

بە چەکێکی دێر زەمان

دوای تێپەڕبوونی

چەندها

ساڵی تەمەن

بەڵام

مەخابن

ڕۆژگار

ئەوی نەبەزاند

پارە

ئەوی نەگۆڕی

بە دووقۆڵی

لەگەڵ

کاکە عەتا

لەسەنگەری پێشەوە

کۆلێان نەدا

تا کوڕەکەی

لە سەنگەرە

شەهید کرا

گەریلایەکی پێشمەرگە

شاژنێکی شاڵاوی مەرگ

سنووری خاکی

بەزاند

بووبە قەڵغان

بۆنیشتمان

لەسەنگەری پێشەوە

دامەزرا

شەری کرد

 لەگەل

دوژمن

بەبێ ووچان

کۆڵی نەدا

هەتا

شەهید کرا

پێشمەرگەیەک

لە سەنگەری پێشەوە

چاوەڕوان بوو

مووچەی مانگێ

وەر گری

تا

دیارییەک

بۆ هاوسەری

بکڕێ

خەونە کەی

لەگۆڕ نرا

لە پێناوی

مستێ خاکە

شەهید بوو

خەونەکەی

 نەهاتە دێ

پێشمەرگەیەک

ئەو ڕۆژەی

 شەهید کرا

کۆرپەکەی

لەدایک بوو

بە هەنسکی گریانەوە

دایکی

 فرمێسکی ئەسڕی

پێشمەرگەیەکی قەڵەم

ئەیویست

نایەکسانی

مرۆڤ لە خاک

جیاکاتەوە

خەونی مەحال

بدرکێنێ

خەونی هەژار

یاد کاتەوە

بەڵام

پاداشتی

فیشەک بوو

بەو نەفرەتە

شەهید کرا

ئێلاف

کیژۆڵەی

بێ باوان

هێشتا چاوەڕوانە

باوکی لە سەفەر

 بێتەوە

بە هاتنی

دڵی شاد کات

هیشتا هەر

 چاوەڕوانە

کەی دێتەوە

لە جەنگی

خۆسەپێنەر

پێشمەرگەی

 لە خاک ڕەنجاو

زۆرە

جۆراو جۆرە

بەڵام هەموویان

نیشتەجێن

لە تۆی پەڕەی

 دڵمانە

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

ئەی کۆبانی

ئەی قوربانی

سیاسەتی

گرو ئاسن

ئەی شاری

نەمریی بەرخودان

ئەی شارەکەی

خەم گشت جیهان

ئیوەن

 سیمای پێشمەرگەو

پاراستنی

 گەل و خاکن

ئێوەش

ئەی پاشماوەی

خێڵی تەتەر

ئێوەی بەد فەڕ

 لە بێناو

حوری بەهەشتە

بەرامبەر بە

 ئێمە دەجەنگێن

بەڵام ئێمە

حۆریەکانمان

لە ڕیزی جەنگە

دەجەنگێن

حۆریەکانمان

یان گەریلان

یان پێشمەرگەن

شان بەشای

سوپای وڵات

خەبات دەکەن

شەهید دەبن

رۆحی شادیان

دەبێتە

پەپولەیەکی

 باڵ نەخشین

بەدەوری خاکە

دەگەڕێن

خەیالتان خاوە

دوژمنان

ئێمەی کورد

شەهید دەبین

بەلام هەرگیز

سنووری خاک

جێ ناهێڵین

هەرگیز هەرگیز

نابەزین

ئەی کۆبانی

ئەی شارە

بێ باوانەکەم

لەوەتەی هەم

لە چوار لاوە

دەسوتێم

لە چوار لاوە

لە خاج ئەدرێم

لە لایەک

گوشار ئەدرێم

لە لایەک

وێران دەکرێم

قورقۆشم

دەخنە

قوڕقوڕاگەم

ئەگەر ها ت و

 بڵێم کوردم

لە لایەک

چۆلەکەی مەرگم

پەتی سیدارەم

ماج دەکەم

لە وەتەی هەم

بوون نەبوونم

قەدەرە

مان و نەمانم

قەدەرە

ژیا ن و مەرگم

قەدەرە

ووشەی

یەک پارچە بوونم

بڤەیە هەم خەتەرە

منی

 دلێکی بێ هیز

تاکەی بەرگەی

خەمت بگرم

داخۆ ئەوانەی

شەوان

پاسەوانی

 گیرفان دەکەن

وەک ئێمە

خەو لە چاویان

ئەتۆرێ

بیر لە ئازارت

دەکەنەوە

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

من کێم و

لەهەر کۆێ بم

لە سەرەتا

چاوەڕوانی ژوانم کرد

هەموو

ماهیەتی بوونم

هەر لە بوونە

 لەدەست دا

وەک قۆزاغەی

بێ بەروبووم

بەرم تکا

بە چرکەیەک

 

شادیم

یادی بێ باران بوو

بێ گرمەو

بێ تریشقە

لە گەڵ تەزووی

چرکەی دڵە

شەپۆلی یادم بڕی

هەر دەپرسم

من شیلەی رۆحی

کام کەسم

لەوەتەی هەم

بە مەرگ بوونم

دەپارێزم

لە دەست چوونی

کاتەکانم

بۆشایی پڕ ناکاتەوە

تا بۆتان بیسەڵمێنم

مەنای بوونم

رابردوویەکی

 چێژی تال

دوارٶژیکی

 یادی کاڵ

لە دامێنە کاتەکانم

لە دەست ئەچێ

لە خەوندا

دەستم پێ کرد

لە گەڵم رۆژە

توایەوە

ئارەزووی

خەونێک لە ژوان

هەر مایەوە

ئەی

پەڕەسیلکە ی بێ وڵات

لە ئاسمانە

گەشت دەکەی ا

لە سەرخاکە

سەما دەکەی ا

لەزەردەپەڕەم

پرسی

چیمان دەست کەوت

جگە لە

 شەڕو شۆڕو

برسێتی و

لە یەک

دابچڕان

لە بەرزکردنەوەی

ئاڵایەک

لەبەردەم

هێلی کۆردانە

شیلەی

 بەرسیلەی ئازادی

بوو بە کۆشک

 بوو بە بەتەلار

بەڵام

نانێ سکی برسی

لە خامەدا

دابین نەکرد

خۆزگەم

بەفیڕ نەگولەو

بەشەقەی باڵ

خاک بێ پیت

دەبڕێ و

وڵاتێک

لە سەر ئاسمان

 دروست دەکا

رۆژی ستەم

ڕاوەستا

گەڕام

بەدوای

خەمی نانە

یەکسانی خوان

جێگیر نەبوو

گەڕانەوەی بوون

نەبوون

هێلی ستەم ناگرێتەوە

وزەیەک

 لەدەستی مەزن

کەمەی هێڵ

 ڕاست دەکاتەوە

رۆژی پەرەوازەی

منداڵانی

عیراق و

سوریا و سۆماڵ

یان سودان و

کیشوەی ڕەش

سەدان ئاڵا

نانێکی بەدێ نەکرد

یەخەم گرت

کەی شەر

 کۆتایی دێت

با برسێتی

 چارەسەر بێ

نەهامەتی و

 خۆین و کۆشتن

کۆتایی بێ

ووتی دڵم

جۆگای خەمە

منێش

هیجم پێ ناکری

ئەی ئەوانەی

یادی هەژار

 داگیر دەکەن

لە ناخی هەستمەوە

رقم لێتان دەبێتەوە

 لەگەڵ ئەوە

جێی بەزەیین

 

 

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

چەن دێڕیکی دڵی حەسرەت بۆ ئەو دایکانەی لە شەنگال لە بەردەم چاوی هیزو ئاینە، کیژەکانیان رفێنرا ولە بازاڕە فرۆشرا، ماڵەکانیان وێران کرا منداڵەکانیان ئاوارە بوون .

ئەی ڕۆڵەکەم

ئەی کیژە

ماف خوراوەکەم

ئەی شاگولی

چلی بێ ئاو

بۆچی ڕۆیشتیت

خۆت کردە قوربانی

ماف و سنووری خاک

پەڵەی ڕەشت

دا

بە چاوی

 ڕەوشتی

کوردەواری

چەمۆڵەی

ئاینت کرد

لە گۆڕەپانی داعیشە

ماف و ویژدانت

تۆمار کرد

 باوەڕە و

خاڵی گیرفانت

لە یەکتر

 جێاکردەوە

ئەی پەپولەی

دەوری چڕا

بەڵام داخەکەم

داخەکەم

ئاگری باوەڕی ڕەش

باڵەکانیان

سوتاندێت

لە بەردەم گڕی ڕەشە

کەوتیە خوار

ڕەشەبای سەخت

لوراندی

هەورە تریشقە

گرماندی

بەڵام کامیان

بتوانی

گرێ نەفرەت

بوەستێنی

هێزی نەفرەت

 ڕاوەستێنی

باڵەکانت

تیمار بکات

داخەکەم

ساتی نەزۆک

چرکەی نایە

ئاوی شەپۆل

شەپۆل نادات

تا دەشت و دەر

 وێران بکات

ئەی خودایە

ئەی خودایە

تاکەی

 سەربڕین و

لافاوی خوێن

بەردەوام بێ

تاکەی ماڵی کورد

وێران بێ

 دایەی کلۆڵ

زوخاوی دڵت هەڵرێژە

نەفرەت

لە نەوەیەک بکە

ڕیسوای

 ئافرەتی کورد دەکا

ماڵی هەژار

 داگیر دەکا

بە زەبری

 زیڕو دراو

یان بەئاین

ئافرتی کورد

ئەتک دەکات

شەرمەزارە

ئەوکەسی

ملی بۆ کۆسپت

کەچ ناکا

لە بەردەم کارەساتانە

ئێمە هەموومان

مڵ کەچین

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

Go to top