We have 19 guests and no members online

١٧ ...........ی شوبات

کارەساتە

رۆژێکی خوێناویە

لە مەرگەساتی وڵاتە

لەو ڕۆژەدا

دەستی راستم بوو بە

چەقۆی

ئەهریمەنی ئەمرازی شەڕ

لە ناکادا

هاتوو

دەستی ڕاستی بڕی

ڕاوچی ساڵانی دێرین

بوو بە چەتەو

دڵی چۆلەکەی هەڵدڕی

ماف بوو بە

بەردی خەڵووز

 باوەر بوو بە چاوی تانە

 سەر لە نوی

ئەژدیهای سەدەی ستەم

سەری بەرزکردەوە

بۆ خواردنی بێچووی

بەهار

ئاسمان نەفرەتی

لە ماف کرد

سەر لە نوی

دایکانی ڕۆژی ئەنفال

ڕۆڵەکانیان

شەهید کرا

ئەی پێشمەرگە

چۆن توانیتان ؟

لە ماڵی خاک

ڕۆڵەی خاک

تیرور بکەن

گەنجەکانی

میلەتی خێر نەدیوی

دەریای نەوت

سەرلە نوێ

شەهید بکەن

ئێوە لە دڵدا

پیرۆز بوون

چۆن توانیتان ؟

گوڵی چڵی دار ئازادی

بژاکێنن

فەر موو لەم رۆژە ڕەشەدا

کە بێ مووچەن

کێ خەمتان دەشواتەوە

 کی مان دەگرێ

کی ڕیپێوانتان بۆ دەکات

هەر تەنها

مێلەتە

خەمی چرکەی دڵتانە

رۆحلە بەرێک لە ماڵی خاکە

بڕەنجێت

خوا ئەیگرێ

 

Go to top