We have 110 guests and no members online

 

 

 

 

له‌سه‌ره‌تای بابه‌ته‌كه‌مدا نامه‌وی وه‌ك مێژونوس ئاسا بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ مێژوی دروست بونی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو له‌بنه‌ماڵه‌و گوندو ناحیه‌ و قه‌زاو ناوه‌وه‌ شیكاری بۆ بكه‌م تاوه‌كو ئه‌گاته‌ به‌رواری په‌سه‌ندكردنی بڕیاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئێراقه‌وه‌و كه‌واشچاوه‌ڕوان ئه‌كرێت له‌ماوه‌یه‌كی نزیكیشدا په‌رله‌مانی ئێراقدا ده‌نگی زۆرینه‌ی له‌سه‌ر بدرێت، به‌ڵكو بۆ ئێمه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یی و دانیشتوانی پارێزگا نوێكه‌مان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ گرنگه‌ كه‌ كی دژی به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌؟؟و به‌ڵام له‌ژێر په‌رده‌و پۆشی پلانێكی دیكه‌داو وه‌كێشه‌ هه‌وڵده‌ر و سه‌رخه‌ری به‌پارێزگابونی شاره‌كه‌مانه‌وه‌ له‌ڕابردو ئه‌مڕۆشدا، هه‌رچه‌نده‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له‌1999 به‌بڕیاری ژماره‌ 11 به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌م بڕیاره‌ی په‌سه‌ند كرد، كه‌هه‌ر ئه‌كات براده‌رانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشیان له‌ناودابوو، قه‌زای كۆیه‌یان پێباشتر بوو له‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ بكرێته‌ پارێزگا، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌و به‌دوو مه‌به‌ست بوو یه‌كه‌م: ورد كردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی سنوری پارێزگای هه‌ولێر كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستاندا بوو دووه‌م: ئه‌وكات قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به‌هۆی باڵاده‌ستی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و كۆمه‌ڵێك پارت و گروپی ئیسلامی له‌م شاره‌دابوو، به‌ڵام سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌م پیلانگێڕیه‌ سه‌رینه‌گرتوو پوچه‌ڵكرایه‌وه‌، دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید سه‌ره‌باری قه‌زا هاوشان و هاومێژووه‌كانی له‌مێژا پارێزگاو بگره‌ ده‌وڵه‌تیشن، به‌ڵام به‌ پارێزگابونی ئه‌م شاره‌ خه‌ونی له‌مێژینه‌ی هه‌موو تاكێكی بووه‌و به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له‌ 16/3/ 1988دا له‌لایه‌ن ڕژێمی باعسه‌وه‌ كیمیاباران كراو 5000 هاوڵاتی تیادا شه‌هید بوو ئێمه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یی چاوه‌ڕوانیمان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه‌، خۆشبه‌خاتانه‌ له‌ئه‌مڕۆدا واهه‌ست ئه‌كه‌ین به‌م بڕیاره‌ به‌شێك له‌و داواكاری و قه‌رزانه‌مان وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌و چاوه‌ڕوانی باقییه‌كه‌ی دیكه‌شی ئه‌كه‌ین ئه‌گه‌رچی ته‌واوی دونیا قه‌ره‌بوی خوێنی مرۆڤ ناكاته‌وه‌، به‌ڵام له‌ڕوی ماعنه‌ویه‌وه‌ وای ده‌بینین، كه‌چی جێگای داخه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ دڵخۆشكه‌ره‌ له‌میدیاكانه‌وه‌ به‌شێك له‌گه‌نجان و لاوانی قه‌زای سیدسادق ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاره‌كه‌یان به‌مه‌به‌ستی كه‌می خزمه‌تگوزاری له‌شاره‌كه‌یاندا و هه‌روه‌ها وه‌لانانی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه‌خه‌ڵكی شاره‌كه‌یاننین، پێموایه‌ تائێره‌ كه‌س هه‌ڵوێستێكی پێچه‌وانه‌ی له‌دژی داخوازیه‌كانی گه‌نجان و لاوانی قه‌زای سیدسادق نیه‌، به‌و پێیه‌ی ئه‌وانیش پێویسته‌ له‌به‌ڕێوه‌بردنی قه‌زاكه‌یاندا پێویسته‌ هه‌موو ماف و ئه‌ركێكیان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانیه‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌شێك له‌دروشمه‌ نوسراوه‌كانی ئه‌و گه‌نج و لاوانه‌ بریتیبونی (نا بۆ جیاكردنه‌وه‌ی سیدسادق له‌پارێزگای سلێمانی) له‌كاتێكدا به‌هه‌موو پێوه‌رێك خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و سیدسادقدا زیاتره‌ تاوه‌كو له‌گه‌ڵ پارێزگای سلێمانیدا و هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی ده‌یان ساڵی ڕابردودا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بووه‌ كه‌مترین به‌شه‌بودجه‌ی بۆ قه‌زای سیدسادق دابینكردووه‌ نه‌ك قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، كه‌ئه‌ویش پارێزگار یه‌كێتی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بووه‌؟!!، بۆیه‌ من دڵنیام نوسینی ئه‌و جۆره‌ دروشمانه‌ ڕای خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی سیدسادق نین له‌به‌رانبه‌ر بڕیاری به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، به‌ڵكو ئه‌وه‌ شه‌ڕی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ كه‌هیچ ده‌سكه‌وتێكی له‌م بڕیاره‌دا نه‌ك هه‌رنیه‌ به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ پیلانگێڕی بۆ سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌یه‌، كاتێك له‌16/3/2012دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم (نێچیره‌ڤان بارزانی) سه‌ردانی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی كردوو، جه‌ختی له‌به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كرده‌وه‌ له‌هه‌ردوو قه‌زای پێنجوێن و سیدسادق ئه‌م جۆره‌ دروشمگه‌له‌ی ئه‌مڕۆی خۆپیشانده‌ران به‌ شێوه‌ی لافیته‌ نوسران و بینران و بگره‌ كۆبونه‌وه‌ی سنورداریشی بۆكرا، له‌ئه‌مڕۆدا له‌مه‌ش خراپتر ئه‌م لایه‌نه‌ گرتویه‌تیه‌به‌ر دروست كردن و ڕواندنی ڕۆحی شارچیه‌تی و ناوچه‌گه‌ریه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌درێژایی مێژوو هۆكاری له‌باربردنی ڕاپه‌ڕین و شۆڕش و ڕۆحیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كه‌مان بووه‌ واخه‌ریكه‌ به‌بیانی داخوازی جۆراوۆجره‌وه‌ ده‌هێننه‌وه‌ گۆڕی و سه‌ره‌تای ئه‌م خیانه‌ت و تاوانه‌ش له‌دژی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید دوێنی پارێزگای نوێی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامیده‌ده‌ن، لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی پبرسین له‌و ده‌ستانه‌ی له‌پشت نانه‌وه‌ی دوبه‌ره‌كی و شارچیه‌تی و ناوچه‌گه‌ری سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده‌وه‌ن ئایا: ئه‌وانه‌ی ئه‌نفال و كیمیابارانیان كردین قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌مان پی ڕه‌واده‌بین ئێوه‌ پێچه‌وانه‌كه‌ی و وه‌ بۆچی و له‌پێناو چیشدا؟؟؟؟. وه‌ ئایا: سه‌دان ده‌سكه‌وتی سیاسی دڵۆپێك ناوه‌ (بڕیار) ه‌كان ئه‌هێنی؟؟؟؟. دیاره‌ لای ئێوه‌وایه‌، به‌ڵام له‌م بان و دوو هه‌وایه‌دا ئه‌ی چی به‌دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ئه‌ڵێن كه‌ له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌دان و هه‌زار ده‌نگی پێداون؟؟، پێموایه‌ له‌داهاتویه‌كی نزیكدا ئێوه‌ پێناس ئاساكه‌ی (سیاسه‌ت) تیغه‌ دوو ده‌می بی جێگه‌ ده‌ست له‌به‌رده‌م ڕێگاتاندا ده‌بینن و ناتوانن خۆتانی لێلابده‌ن هه‌ڵگرتنیشی بڕینی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ بۆتان و جه‌ماوه‌ی خۆتان له‌كۆی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیددا له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و میدیاش ئه‌و ڕاسته‌یه‌ی بۆ جه‌ماوه‌ر و ئێوه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ (مسعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێم له‌21/7/2009دا له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید جه‌ختی له‌سه‌ر به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كرده‌وه‌و هه‌روه‌ها له‌ 24/12/2013دا داوای به‌دواداچونی بڕیاری به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و له‌25/12/2013دا شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی (نێچیره‌ڤان بارزانی) بۆ به‌غدا گفتوگۆی له‌باره‌ی بڕیاری به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و كۆمه‌ڵێك پرسی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای له‌گه‌ڵ نوری مالیكی كردووه‌و سه‌رئه‌نجامیش جێبه‌جی كراو، به‌م هه‌نگاوه‌ش گه‌لی كورد به‌گشتی دانیشتوانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به‌ به‌شێك له‌ئاواته‌ له‌ مێژنه‌كانمان گه‌یشتین و ئێوه‌ش به‌ناو بیانوی جۆراجۆره‌وه‌ له‌دژیایه‌تی كردنمانی به‌پارێزگابونمان به‌رده‌وام بن تاوه‌كو به‌رهه‌مه‌كه‌ی له‌ناو سندوقی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا و به‌تایبه‌تی له‌ سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیددا ده‌چننه‌وه‌.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

 

 

 

 

Go to top