We have 62 guests and no members online

به‌درێژایی مێژوو هه‌ر ڕێكخراو و پارتێك به‌هۆی یه‌كگرتنی چه‌ند گروپ و باڵێكه‌وه‌ هاتبنه‌بون ئه‌وا بێگومان چاوه‌ڕێی لێكترازانیان لێكراوه‌و ئه‌گه‌رچی خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك كارئه‌كته‌ری به‌هێز و خاوه‌ن ئه‌زمون بوبن، به‌شێك له‌هۆكاره‌كانی ئه‌م ئاماژه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه‌ ناكری پارتێك به‌چه‌ند فیكر و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی جیاواز و دژبه‌یه‌كه‌وه‌ چاوه‌ڕێی ته‌مه‌ن درێژی لێبكری، بۆیه‌ لێره‌دا ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ چه‌ند چه‌رده‌یه‌ك له‌مێژوی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی گه‌له‌كه‌مان ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه‌ چه‌ندین لێكترازان و دوبه‌ره‌كی ناو پارته‌ كوردستانیه‌كانمان پێَش چاو ده‌كه‌وێت و هه‌ندێكیشیان له‌مێژوی ڕاگه‌یاندنیانه‌وه‌ چه‌ند باڵ و یه‌ك باڵ بونه‌و، دواتریش به‌هۆی جیاوازی بیروڕا یاخود چاوچنۆكی به‌شێك له‌ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیان بۆ سه‌رۆك و سكرتێری پارته‌كه‌یان یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه‌ قبوڵ نه‌كردنی ئه‌نجامی كۆنفرانس و كۆنگره‌كانیان له‌لایه‌ن سه‌رۆك و سكرتێری پارته‌كانیان به‌عیلمانی و ئیسلامیه‌وه‌ دوچاری لێكترازان بونه‌ته‌وه‌، به‌هه‌رحاڵ. . . ئه‌و پارته‌ی كه‌ماوه‌ی 38 ساڵه‌ له‌خه‌بات و تێكۆشانی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی گه‌له‌كه‌ماندا به‌شداره‌و چاوه‌ڕێی لێكترازانی لێده‌كری، بێگومان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌، به‌و پێیه‌ی ئه‌م حیزبه‌ به‌یه‌كگرتنی هه‌رسی باڵی شۆسیالیست و هێڵی گشتی و كۆمه‌ڵه‌ وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانی خۆی ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ش له‌ماوه‌ی ئه‌م 38 ساڵه‌دا به‌ به‌رده‌وامی توانیویه‌تی تاوه‌كو 2009 به‌ر له‌ڕاگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ناو هه‌ناوی یه‌كێتیدا ڕابگری بێگومان خودی تاڵه‌بانی بوو، تاڵه‌بانی ئه‌گه‌رچی به‌ر له‌تێكچونی باری ته‌ندروستی زۆر هه‌وڵیدا به‌هاوكاری كۆماری ئیسلامی ئێران جۆرێك له‌ئاشته‌وایی و یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ئه‌نجام بگه‌ێنی، به‌شێك له‌م هه‌وڵه‌ی تاڵه‌بانی ئه‌گه‌ر له‌پێناو دروست كردنه‌وه‌یه‌كی یه‌كێتییه‌كی به‌هێز بوبی ئه‌وا بێگومان به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی له‌پێناو باڵاده‌ستنه‌بونی دوژمنه‌ له‌مێژینه‌كه‌ی بووه‌ كه‌پارتی دیموكراتی كوردستانه‌، به‌ڵام تێكچونی باری ته‌ندروستی و سه‌رهه‌ڵدانی جیاوازی بیروڕای باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی و ته‌كاتولاتی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی وایكرد له‌پاش تاڵه‌بانی ڕه‌وشه‌كه‌ به‌ره‌و ئاڵۆزتر بڕوا، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كێتی تێكه‌وتووه‌ بێگومان ڕاستی و دروستی ئه‌و سه‌ره‌تای بابه‌ته‌مانه‌ كه‌ئاماژه‌مان بۆ كردووه‌، بۆیه‌ پاش دڵنیای له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 21/9 شرۆڤه‌یه‌كی نوی هاته‌بون بۆ یه‌كێتی، كه‌ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ یه‌كێتی ناتوانی ناوه‌ندی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و ڕه‌نگه‌ جیاوازه‌ له‌مێژینه‌كانی ناوخۆی خۆی بی و هه‌روه‌ها به‌بی جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ سكرتێری گشتی نه‌ك هه‌ر ناتوانی درێژه‌ به‌ململانی له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانی بدا به‌ڵكو گرفته‌ ناوخۆییه‌كانیشی وای لێده‌كه‌ن به‌ره‌و لێكترازانێكی زیاتر بڕواو پاشخستنی كۆنگره‌و ڕێزنه‌گرتنی هێرۆخان له‌دكتۆر به‌رهه‌م و لێدوانه‌كانی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیارو په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كانی مسعود بارزانی گه‌واهیێكی دروستی لێكترازانێكی چاوه‌ڕوانكراوی دیكه‌ی ناو یه‌كێتی نیشتمانیه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی ناوبه‌ناو گومڕاكردووه‌ له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌میدیاكانه‌وه‌ باسی لێوه‌ده‌كری له‌باره‌ی لێكترازانێكی دیكه‌ی یه‌كێتی نیشتمانیه‌وه‌ بێگومان ئه‌و ئاشه‌ ڕاگه‌یاندنه‌یه‌ی خودی یه‌كێتیه‌ به‌بینراو بیستراو خوێنراوه‌وه‌ به‌ به‌رده‌وامی كارده‌كات و واپیشانی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌دات ئه‌وه‌ی له‌ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و ئۆرگانه‌كانیدا ئه‌گوزه‌ری ته‌نهاو ته‌نها بیروڕای جیاوازی ڕۆژانه‌یه‌و په‌یوه‌ندی به‌و یه‌كگرتنی هه‌رسی باڵی ئاماژه‌بۆكراوی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی یه‌كێتیه‌وه‌ نیه‌، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ئه‌م ئاشه‌ ڕاگه‌یاندنه‌ی یه‌كێتی لای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و به‌شێك له‌جه‌ماوه‌ره‌ وشیاره‌كه‌ی بی بارائاشه‌ و كاركردنیش به‌م شێوه‌یه‌ ته‌نها ناوی خۆڵكردنه‌ چاوی خه‌ڵك و گه‌وجاندن وه‌رده‌گری و هیچی تر، ئێستا ئه‌وه‌ی به‌جیاواز له‌گرفته‌ ناوخۆییه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی زه‌نده‌قی یه‌كێتی بردووه‌ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و په‌رله‌مانی ئێراقه‌، كه‌هه‌ردوو پرۆسه‌كه‌ یه‌كێتی جارێكی دیكه‌ بۆ پله‌ی سێیه‌م ئه‌بینرێته‌وه‌و ئیشكردنی ئاشه‌ ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی به‌بی بارئاشی كارده‌كات و ئه‌و ئومێدو هیوایه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتی كه‌ به‌یه‌كێتی هه‌یانه‌ له‌30نیساندا ماڵاوایی لێده‌كات و چانسی لێكترازانی باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی زیاتر مسه‌وگه‌رتر ئه‌كات و له‌وه‌ی به‌پێچه‌وانه‌وه‌و به‌مه‌ش یه‌كێتی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تای به‌ر له‌دامه‌زراندنی خۆی.

Go to top