We have 242 guests and no members online

من نامه‌وێت لێره‌دا پێناسه‌ی دیموكراسی و جۆره‌كانی بكه‌م وابزانم له‌ ئێستادا له‌ سایه‌ی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ گه‌وره‌ و به‌رچاوانه‌ی كه‌ میدیاو ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به‌ خۆیانه‌وه‌ دیووه‌ هه‌مووتاكێكی ئه‌م ووڵاته‌ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی بێت له‌ دیموكراسی و ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سته‌ڵات و مافی مرۆڤ و سه‌روه‌ری یاساو بوودجه‌و ماڵی گشتی و. . . . . هتد تێده‌گات.

ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه‌ له‌م ووتاره‌دا باسی بكه‌م به‌رئه‌نجامی پرۆسه‌ی سیاسی عێراقه‌ كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی بنیاتنراوه‌و له‌و ڕێگایه‌دا قوربانی گه‌وره‌و گران دراوه‌ چ له‌ ئاستی ناوخۆی ی عێراق به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌و چ له‌ ئاستی نێو ده‌وڵه‌تیش،

من نامه‌وێت لێره‌دا جارێكی تر باسی كێشه‌و كه‌مو كوڕییه‌كانی لایه‌نی ئه‌من و ئاسایش و نه‌بوونی هه‌موو جۆره‌كانی خزمه‌تگوزاری و شه‌ڕی تائیفی. . . . تد بكه‌م چونكه‌ منیش و زۆر كه‌سی تر له‌سه‌رمان نووسیوه‌ به‌ درێژی له‌ كاتی جیاجیادا، ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ ده‌مه‌وێت بیووروژێنم مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ و ئه‌و ڕاپۆرته‌ (105) لاپه‌ڕه‌یه‌ كه‌ ڕێكخراوی هیومن رایتس ووتش Human Rights Watch له‌ 6 / شوبات / 2014 له‌سه‌ر دۆخی زیندانیانی ژن له‌ زیندانه‌كانی عێراقدا بڵاوی كردۆته‌وه‌ كه‌باس له‌ زۆر حاڵه‌تی سامناك و دڕندانه‌ی كاربه‌ده‌ستانی زیندانه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به‌و ژنانه‌ چ له‌ فه‌لاقه‌و هه‌ڵواسین سه‌ربه‌ره‌وخوار و لێدانی ته‌زووی كاره‌با و ده‌ستدرێژی سێكسی و هه‌ندی جار هه‌ره‌شه‌كردن به‌ ده‌ستدرێژی سێكسی ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیفاده‌و دانپێدانانه‌ی ئه‌وان بۆیان نووسیون واژۆی نه‌كه‌ن ئه‌مانه‌ هه‌مووی له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ كه‌سوكاره‌كانیان چالاكی سیاسیان هه‌بووه‌ نه‌ك خۆیان تاوانێكیان ئه‌نجام دابێت، هه‌روه‌ها زۆر جار ناچار كراون كه‌ په‌نجه‌مۆر و واژۆ له‌سه‌ر دانپێدانان و ئیفاده‌دا بكه‌ن بی ئه‌وه‌ی بیخۆێننه‌وه‌ ئه‌مانه‌و زۆر شتی تر كه‌ناكرێت لێره‌دا له‌ وتارێكی كورتدا من ناوه‌رۆكی ڕاپۆرتێكی 105 لاپه‌ڕه‌ی ی بگوێزمه‌وه‌، بۆیه‌ لێره‌دا من ده‌ڵێم ئه‌مه‌ شكستێكی تری ئه‌و ده‌ستوورو بنه‌ما دیموكراسیه‌یه‌ كه‌ كه‌ به‌ خوێنی هه‌زاره‌ها كه‌س له‌ خه‌ڵكی ئه‌م ووڵاته‌ نووسرایه‌وه‌و ڕیفراندۆمی له‌سه‌ر كراو تاكه‌ بنه‌مای هاوبه‌شه‌ تا ئێستا كه‌ هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق به‌ یه‌كه‌وه‌ گرێبدا كه‌ له‌و ده‌ستووره‌دا هه‌موو مافه‌كانی مرۆڤ زامن و مسۆگه‌ر كراوه‌و پێویسته‌ حكومه‌تی عێراق و هه‌موو داموده‌زگا ئه‌منیه‌كانی جی به‌جیی بكه‌ن ئه‌ مه‌ له‌ عێراق، له‌ هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی و بێزاری زۆربه‌ی چین وتوێژه‌كانی خه‌ڵكه‌ كه‌ وا ئه‌مڕۆ من ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ ده‌نووسم زیاتر له‌ (140) رۆژه‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراوه‌ كه‌چی هێشتا نه‌ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و نه‌ كابینه‌ی حكومه‌ت پێكهێنراوه‌؟؟!!هه‌رچه‌نده‌ تائێسته‌ لیستی براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان چه‌ند خولێكی دان وسانی ئه‌نجام داوه‌ له‌ گه‌ل لیسته‌ براوه‌كانی تردا به‌ڵام تا ئێسته‌ بی ئه‌نجام بووه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ موژده‌ی چوارساڵی ئارامیان به‌ خه‌ڵكدا، ئێستاو دوای چوار مانگ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 21/9/2013 چه‌ندین پرسیار لای هاووڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه‌ درووست بووه‌ كه‌ پێوویستیان به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ له‌ لایه‌ن لیستی براوه‌و كه‌سی ته‌كلیف كراو به‌ پێكهینانی كابینه‌ی هه‌شته‌م ئایا كی یه‌ رێز له‌ ده‌نگی ده‌نگده‌ران ناگرێت، كی یه‌ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی و كه‌سی خستۆته‌ سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندیه‌باڵاكانی ئه‌م ووڵاته‌وه‌. كێن ئه‌وانه‌ی به‌ وه‌همی ڕابردووه‌وه‌ ده‌ژین و دان نانێین به‌و شكسته‌ی تێیدان و له‌ خه‌می پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیاكانیاندان و جووڵه‌ی بازاڕو به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵانی به‌رینی خه‌ڵكیان خستۆته‌ ژێر ركێفی حه‌زوو ئاره‌زووه‌ نادرووسته‌كانیانه‌وه‌.

كاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ لیستی یه‌كه‌می براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی كابینه‌ی نوی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكات؟؟؟!!

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

Go to top