We have 61 guests and no members online

ئه‌گه‌رچی نه‌وتی كه‌ركوك هه‌ر له‌ سه‌رده‌می عوسمانیه‌كانه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ده‌رهێنراوه‌ له‌چاڵه‌ نه‌وتی باباگوڕگوڕی نزیك شاری كه‌ركوك، دواتر له‌ساڵی 1927 نه‌وتی ئه‌م كێڵگه‌یه‌ ته‌قیه‌وه‌به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئیتر ئنگلیزه‌كان ناچاربوون ژیچرخانی تایبه‌تی بۆ بنیات بنێن و تاوه‌كو له‌ ساڵی 1934 توانیان به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك نه‌وت ده‌ربهێنن، له‌ پاش ئه‌مه‌ش گه‌لێك كێڵگه‌ی نه‌وتی گرنگ دۆزرانه‌وه‌ و چوونه‌ پاڵ كێڵگه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌ی باباگوڕگوڕ له‌وانه‌ جمبور و بای حه‌سه‌نی باشور و بای حه‌سه‌نی باكور وئافانا و خه‌بازو جه‌به‌ل بۆرو خرماله‌، به‌ڵام بابه‌ گوڕگوڕ وه‌كو یه‌كی له‌ گه‌وره‌ترین كێڵگه‌كانی نه‌وت مایه‌وه‌ له‌ جیهاندا تا ئه‌و كاته‌ی نه‌وت له‌ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ڕێژه‌ی یه‌ده‌كی عه‌مباركراوی به‌ زیاتر له‌ 13 ملیار به‌رمیل ده‌خه‌مڵێنرێت كه‌ بتوانرێت له‌ رۆژێكدا 750 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌م بهێنێت هه‌روه‌ها نه‌وتی كێڵگه‌كانی كه‌ركوك به‌وه‌ناسراون به‌زۆری به‌رهه‌م وبه‌ باشی جۆره‌كه‌ی كه‌ له‌ نه‌وته‌ سووكه‌ قیاسیه‌كانه‌ ئه‌مه‌ له‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركوك كه‌ پی ی ده‌ڵین نه‌وتی باكوور، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی مێژووی ده‌رهێنانی نه‌وت له‌ باشووری عێراق بكه‌ین كۆنترین كێڵگه‌ی نه‌وت كێڵگه‌ی رومێله‌ی باشوورو زوبێره‌ له‌ پارێزگای به‌سره‌ كه‌له‌ساڵی 1949 به‌رهه‌م هێنان تێیدا ده‌ستی پێكردووه‌ به‌ توانای 220هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا دواتر له‌ ساڵی 1972 كیڵگه‌ی تر له‌ خۆرئاوای به‌سره‌ ده‌ستیان به‌به‌رهه‌م هێنان كرد.

ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ كورته‌ مێژوویه‌كی ده‌رهێنانی نه‌وته‌ له‌ عێراقدا كه‌ مێژوویه‌كی زۆر كۆن و درێژی نیه‌ و سه‌ره‌تایه‌كی كورته‌ بۆ ئه‌م ووتاره‌ی من كه‌تایبه‌ته‌ به‌ پرسی نه‌وت و دان وسانه‌كانینێوان هه‌رێم و به‌غداد له‌سه‌ر بوودجه‌و. . . . تد

به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامانه‌ هه‌رچه‌نده‌ من زانیاری ته‌واوم له‌سه‌ر ته‌واوی دان وسانه‌كانی نێوان هه‌ردوولای شاندی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندی نیه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ میدیاكانه‌وه‌ ده‌یبینم و ده‌یبیسم كه‌ مالكی و شه‌هرستانی مه‌رجی ئه‌وه‌یان بۆ حكومه‌تی هه‌رێم داناوه‌ كه‌ رۆژانه‌ له‌ نه‌وتی هه‌رێم 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بفرۆشێت ئنجا بڕه‌ بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كه‌ن بی ئه‌وه‌ی هیچ حسابێك بۆ ئه‌وه‌بكه‌ن كه‌نه‌وتی كه‌ركوك و هه‌مووناوچه‌ قرتێنراوه‌كانی تری كوردستان موڵكی خه‌ڵكی كوردستانه‌ به‌ گوێره‌ی هه‌موو دۆكۆمینت و به‌ڵگه‌ مێژووییه‌كان به‌ڵام ئه‌وه‌ خه‌مساردی سه‌ركردایه‌تی كوردو نوێنه‌ره‌كانیه‌تی له‌ به‌غداد كه‌ كه‌ركوك و هه‌مووئه‌وناوچانه‌ی به‌و بارودۆخه‌وه‌ هێشتوه‌ته‌وه‌ كه‌ داهات و سامانه‌كه‌ی حه‌رام بێت له‌ خه‌ڵكی كوردستان.

ئه‌وه‌ی له‌ كۆتاییدا ده‌مه‌وێت بیڵێم جێگه‌ی هه‌ڵوێسته‌و سه‌رنجه‌ بۆ من و هه‌رچاودێرێكی بارودۆخی ناوچه‌كه‌ ئایا شاندی دان وسان كاری هه‌رێم كه‌ سه‌رۆكی وه‌زیران سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات هیچ ئاماژه‌ی به‌وه‌ نه‌داوه‌له‌ دان وسانه‌كاندا كه‌ ئه‌و نه‌وته‌ی له‌ كه‌ركوكیشه‌وه‌ ده‌فرۆشرێت رۆژانه‌ وله‌ ڕێگه‌ی بۆری نه‌وتی كه‌ركوك_ جیهان بۆ توركیا ده‌فرۆشرێت نه‌وتی كورده‌ و بۆریه‌كه‌شی زۆری به‌خاكی هه‌رێم و له‌ده‌روازه‌ی هه‌رێم له‌ زاخۆوه‌ گوزه‌رده‌كات و ئه‌ی ئه‌وه‌ش كارتێكی گرنگ و هه‌ستیار نیه‌ به‌ ده‌ستی هه‌رێمه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی مالیكی و شه‌هرستانی به‌ بڕینی به‌شه‌ بوودجه‌ی هه‌رێم و به‌كاری بهێنێت له‌كاتی پێویستدا به‌ وه‌ستاندنی نه‌وتی كه‌ركوك ئه‌گه‌ر پێویست بكات.

Go to top