We have 79 guests and no members online

ئه‌گه‌ر چاوێكی خیرا به‌ هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی توركیادا بخشێنین له‌ 30/3/2014 ده‌بینین جارێكی دی پارته‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌گه‌ر پاشه‌كشه‌یه‌كی كه‌میشی كردبێت له‌ چاو هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووتردا كه‌ ئه‌ردۆغان له‌ ووتاری سه‌ركه‌وتندا كه‌ له‌ دره‌نگانێكی شه‌وی ئه‌نقه‌ره‌دا له‌ پاش ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان له‌به‌رده‌م باره‌گای پارته‌كه‌یدا بۆ لایه‌نگرانی ووتی ده‌بێت بزانین ده‌نگه‌كانمان بۆ له‌ 51 % ه‌وه‌ بۆ 60% سه‌رنه‌كه‌وتووه‌ بۆ 46% دابه‌زیووه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئێسته‌ش هه‌ر هێزی براوه‌ی یه‌كه‌می ووڵاتن به‌ڵام ئه‌مه‌ش سه‌رنج و هه‌ڵوێسته‌یه‌كی گرنگه‌ بۆ پارته‌كه‌یان و ژیانی پارتایه‌تی، هه‌روه‌ها خۆگرتنێكی به‌هێز بوو له‌ به‌رده‌م ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ سی قۆڵیه‌ی كه‌ له‌ نێوان پارتی كۆماری chp وپارتی ناسیۆنالیستی mhp و جه‌ماعه‌تی فه‌تحوڵا گویله‌ن دوور له‌ ڕووناكی ئاراسته‌ ده‌كرا هه‌روه‌ها خۆی وه‌ته‌نی ئه‌ردۆغان زلله‌یه‌كی عوسمانیانه‌یان به‌ بناگوێدا كێشان كه‌ هه‌رگیز له‌ بیریان نه‌چێته‌وه‌، هه‌روه‌ها پێویسته‌ باسی ئه‌وه‌ش بكه‌م ئه‌ردۆغان له‌ وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا دۆڕان ئه‌وانه‌ی ده‌یانوویست هه‌ره‌س به‌ ڕێگه‌ی ئاشتی كێشه‌ی كورد بهێنن، به‌ڵی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییانه‌ هه‌روه‌كو له‌ زۆربه‌ی ووڵاتاندا باوه‌ سه‌ره‌تاو پێشبینیه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی داهاتوو كه‌ ڕێگه‌ به‌ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ده‌دات كه‌ جارێكی ترو بۆ چوارساڵی تر به‌ بی ده‌نگی هیچ پارتێكی تر حوكمڕانی ووڵات بكات كه‌ ئه‌مه‌ش ڕی خۆشكه‌ره‌ بۆ ڕیفۆرم و چاكسازی و ڕاگه‌یاندنی ده‌ستوورێكی نوی بۆ ووڵات كه‌ ئه‌مه‌ش خواستێكی گرنگ و له‌ مێژینه‌ی گه‌لی كورده‌ له‌ باكوری كوردستان هه‌نگاوێكی باش پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌باته‌ پێشه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئۆپۆزه‌سیۆنیش له‌و داخوازیه‌ پاشگه‌زده‌كاته‌وه‌ كه‌ داوای هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌ختیان ده‌كرد، له‌ هه‌مانكاتدا ده‌بێت ئه‌ردۆگانیش ئه‌وه‌ باش بزانێت كه‌ ناتوانێت ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ بپارێزێت كه‌به‌ده‌ستی هێناوه‌ و ڕای گشتی و شه‌قام له‌ گه‌ڵ خۆیدا بهێڵێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر لایه‌نگرانی خۆی پێش ناحه‌زانی قایل نه‌كات به‌ چاره‌سه‌ركردنی كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی به‌ هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرا كه‌ له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا زۆرتێوه‌ گلێنران به‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ردۆگان و شه‌خسی بیلالی كوڕیشیه‌وه‌ هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌كردنی تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌ته‌كانی وه‌كو توێته‌ر له‌ گه‌نجان كه‌ ئه‌مه‌یان وه‌كو له‌ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵدا بیستم له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان قه‌ده‌غه‌ی له‌سه‌ر لابرا.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ كۆتاییدا جی ی سه‌رنج و نیگه‌رانیمه‌ ده‌مه‌وێت به‌راوردێكی ڕای گشتی تورك و عه‌ره‌ب له‌ عێراق و توركیادا بكه‌م له‌ كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌ردوو ووڵاتدا. له‌ عێراقدا له‌ سه‌رو به‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا لایه‌نه‌ عیراقیه‌كان به‌ باڵه‌ جیاوازه‌كانی شیعه‌و سونه‌وه‌ بۆ ڕاكێشانی هه‌ستو سۆزی ده‌نگده‌رانیان دژایه‌تی كورد ده‌كه‌ن چ له‌ بڕینی بوودجه‌و جی به‌ جی نه‌كردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوورو و هێنانی سووپا بۆ سه‌ر ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی زیاتر به‌ ده‌ست بهێنن ئه‌مه‌ پێمان ده‌ڵێت كه‌ شه‌قامی عه‌ره‌بی عێراق دژ به‌ خواست و ده‌ستكه‌وته‌كانی كورده‌، به‌ڵام له‌ توركیادا پارتی دادو گه‌شه‌ پێدان كه‌ داینه‌مۆو خوازیاری به‌ ئاشتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورده‌ له‌و ووڵاته‌دا براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌؟؟

 

Go to top