We have 187 guests and no members online

{youtube}6mvMxxcHb1M{/youtube}


 

 لەو ڕۆژەوە تۆ ڕۆیشتووی هەنسکی من بێ کۆتایە

وەکو ئاورینگی گەڵای چڵ ئەشکی چاوم لەبن نایە 
لەو ڕۆژەوە هەتا ئێستا ماڵ خامۆشە بێ نەوایە
نە خۆر دێتە حەوشەکەمان نە باڵدارێ بەلامدایە

لەو ڕۆژەوە تۆ ڕۆیشتووی دونیا له‌ باسی تۆ دایه‌
قسە و تانە و لۆمەی خەڵک به‌بێ هۆ‌ و بێ بنەمایه‌
لەو ڕۆژەوە ئاسمانی دڵ ئەستێرەی تێدا هەڵنایە
کە باران ماچی گوڵ نەکا زەردەخەنەش بێ هیوایە

لەو ڕۆژەوە تۆ ڕۆیشتووی سەرم مەستە بێ ئاگایە
لەدوای تۆ چوار وەرزەی ساڵ هەر زریان و ڕەشەبایە
خۆزگه‌ بیناییم کوێر بوایه‌ ئه‌م کۆچه‌ی تۆم نه‌دیبایه‌ 
به‌ بێ تۆ بوونم له‌م ژینه‌ هەر وەکو نەبووبم وایە.

گەشبیر ئەحمەد
بەهاری ٢٠١٣

 

 

 

 

 

 

Go to top