We have 79 guests and no members online

بەکر حەبیب

گه‌ر په‌نجه‌کانمان گشت ببرنه‌وه

لوله‌ی تفه‌نگمان له‌بیربه‌رنه‌‌وه
بمانخه‌نه ناو ده‌ستاری زه‌مان
له‌ رووی گه‌ردونا بمانسڕنه‌وه. . .
گه‌ر له خاچمان به‌ن به‌ باڵای دارا
سه‌رله‌نوێش گیانمان وه‌به‌ربیننه‌وه، ، ،
له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی هۆش به جه‌سته‌مان
ئه‌ی ڕه‌قیبه‌که‌ی کورد ده‌ڵێینه‌وه، ، ، ، . . .
گه‌ر نه‌ک تیرۆر و کوشتن و برین
سوپای ملێونی بنێرنه‌وه
نه‌ک ڕووی تیرۆری داعش و نوسره
زه‌مه‌نی به‌ردمان بۆ بێننه‌وه. . .
شه‌ڕی شمشێری جوارده قه‌رنی کۆن
به‌ناوی جیهاد بخوڵقێننه‌وه. . .
له‌گه‌ڵ خوله‌فا و ئه‌سحابه‌ و نه‌بی
سوپاکه‌ی خالی و سه‌عد بێننه‌وه
به تینی بیر و باوه‌ری به‌رزمان
سه‌د به‌‌در و ئوحدیان لێ ده‌به‌ینه‌وه. . .
له‌سه‌ر بستێکی خاکی نیشتیمان
مێژووی خوێنینیان بیر دێنینه‌وه. . .
نه‌ له( په‌رچه‌می نه‌فره‌تی قه‌قنه‌س )
نه سیمای پیس و نه ریشی پانیان
نه پۆخلی ڕوو و بۆگه‌نی گیانیان
نامان وه‌ستێنێ و سڵ ناکه‌ینه‌وه، ، ،
به تین و هیزی بازووی ڕۆڵه‌‌مان
ده‌رگای دۆزه‌خیان بۆ ده‌که‌ینه‌وه. . .

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

له‌ ساتێکا دڵ تۆی ده‌ویست ، تۆ ڕۆیشتیی و نه‌مبینیته‌وه

هه‌رچی دێڕی مێژووی عیشقه،  به ده‌ستی خۆت سڕیته‌وه

هه‌تا خوێنی گه‌نجی ته‌مه‌ن ، قه‌تماغه‌ی وشکی ده‌رنه‌کرد

ده‌ستی زه‌مه‌ن چڕنوکی خۆی،  له گه‌نجی و ڕوخسارم نه‌گرت

تا به‌فر چۆکی دانه‌دا ، به یه‌ک به‌یه‌کی تاڵی مووم

شنه‌ی سۆزت هه‌ڵی نه‌کرد ، تا به‌‌ره‌و دوندی پیری جووم

ئێستاش هاتووی، ، ، بۆ نازانێت من خۆشم له یادکردووه

وه‌ک نه‌مامی پاش ڕه‌هیڵه،  پرسه‌م بۆ جه‌سته‌م گرتووه


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

تۆ له‌گه‌ڵ پێکی شه‌رابا هه‌موو شه‌وێک ده‌مسوتێنن

وه‌ک نه‌مامی پاشی باران چڵ و پۆپم ده‌وه‌رینن

نه دڵ ده‌ست له تۆ هه‌ڵده‌گرێ ، نه خوێنیش له سڕبوون به‌مه‌ی

ئه‌و باڵ به خه‌یاڵم ده‌گری ، تۆش دڵ له‌گه‌ل خۆتا ده‌به‌ی

من جگه له ئاشنایی تۆ و پێکی باده که‌س ناناسم

کی هه‌یه به مردنیش بێ ، ناوم بێنێ و بکا باسم

له‌به‌ر تۆیه دڵم ده‌که‌م ، به گوڵستانی ئه‌وینت

خاكی به‌هه‌شتی رۆحیشم ، راده‌خه‌م بۆ ڕاموسینت

بۆیه بڕیاری خۆم داوه ، ئه‌مشه‌و که هاتی بۆ ژیان

بتکه‌مه به‌ندی ئه‌به‌دی ، چش له چێژی به مه‌ی سوتان

 

ئێره نیشتیمانی تۆڵه و زێدی شێرانی میژووه

ئێره پێده‌شتی ئه‌سپه ‌شێ وسمکۆڵه‌ی ڕقی جوانووه

ئێره وڵاتی زریانه و جێی بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌ستیه

ئێره ده‌سپێکی ژیانه و مه‌نزڵگه‌ی خۆشه‌ویستیه

ئه‌وه‌ی مرخی له بستێکی خاکی ئێمه خۆش کردووه

ئه‌وه‌ی ڕقی له ئاسمان و زه‌وی ئێمه هه‌ڵگرتووه

ئه‌وه‌ی به زۆر و تۆپزی بیه‌وێ جیی خۆی کاته‌وه

ئه‌گه‌ر سه‌ری خۆی لێته‌وقه ، با بێ و تاقی بکاته‌وه

ئه‌مه نه‌عره‌ته‌ی هه‌ولێره ، لافاوی ڕقی زاخۆیه

خه‌می خانه‌قینی شێره ، دڵی قه‌ندیلی پڕ سۆیه

ئه‌مه وره‌ی دوهۆکیه ، زه‌بری مه‌چه‌کی گه‌رمیانه

ئه‌مه‌کی گه‌وره‌ی بادینان ، نرکه‌ی ده‌ڤه‌ری سۆرانه

چاونه‌ترسی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ و ڕه‌شه‌بای شاری بابانه

هێرشی لاوی مه‌نده‌لی و خوێن گه‌رمی به‌دره‌وجه‌سانه

ئه‌مه وته‌ی لای مه‌خموره و ڕۆحی قه‌راج و گوێره

ئه‌مه زامی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ وزمانی شه‌نگالی شێره

عه‌شقی لاوێکی سیمێل و هۆره‌ی خه‌لکی هه‌ورامانه

ئه‌مه داستانه نه‌به‌ردی شاره‌زوره‌که‌ی کوردانه

چاوی پر کلی سه‌عدیه‌ و هه‌نسکی قووڵی که‌لاره

زه‌بری قه‌راخی دێرین و قه‌ڵادزه‌ی پر له هاواره

تینی خه‌ڵکی چه‌مچه‌ماڵ و باسکی به‌هێزی بازیانه

شه‌پۆلی هێرشی کۆیه وتوڕه‌یی ته‌کیه‌ی کوردانه

سه‌نگی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌رین ، هه‌ڵمه‌تی شه‌قڵاوه‌ی دلێر

په‌یامی پێنجوێنی عه‌شق وتینی ڕۆڵه‌ی عه‌ربه‌تی شێر

شه‌پۆلی توڕه‌ی دوکان و گۆمی پر مه‌رگی سیروانه

تاسه‌ی رقی نازه‌نین وگه‌رده‌لوله‌که‌ی هیرانه

ته‌می دلی ناوچه‌ی شوان و گڕی هه‌ناوی جه‌باری

سه‌رگه‌رمی ناو سه‌یسادق و ده‌ربه‌نه‌که‌ی کورده‌واری

باڵای به‌رزی که‌رکوکی کورد گڕی گه‌رمی بابه‌گوڕگوڕ

شه‌به‌نگی ئه‌و تیشکه سوره‌ین ، که به تاریکی ده‌دا دڕ

زێوێ و سورداش وخه‌له‌کان هه‌رسێک وه‌ک هه‌ڵۆی کێوانه

ده‌ڵین رۆح و دڵی ئیمه ، فیدای خاکی نیشتیمانه

قه‌ندیل هاواری کرد ئه‌زمه‌ڕ چاوت له هه‌ڵپه‌ی سه‌فینه؟

سه‌رهه‌ڵبڕه‌و ئه‌م بورکانه‌ی گاره‌ ومه‌تینمان ببینه

بالیسان و له‌یلان و دوز هه‌تا ده‌گاته لای حه‌مرین

ده‌ڵێن بۆ به‌رزی ئاڵاکه‌ت نیشتیمان هه‌مومان ده‌مرین

سنوری وڵاتی کوردان له زاخۆوه تا خانه‌قین

ده‌ڵێن ده‌ستێک سه‌رکێشی کات له بن باڵه‌وه‌ ده‌یبڕین

 

پێم مه‌ڵێ کێیتو جۆن هاتی ، له ژیانم مه‌کۆڵه‌وه

خۆتم پێوهسه‌رقاڵ مه‌که، به میژووما مه‌چۆره‌وه

من چاره‌نوسینادیارتم، نه‌خشی ئه‌زه‌لی ته‌وێلتم

رسته‌ی نوسراویئاڵۆز م ، تیشکی شه‌وه‌زه‌نگی لیلتم

من ئه‌و خه‌وه‌مکه پیت ناکرێ ،هه‌رگیز به‌رپه‌رجی ده‌یته‌وه

ئه‌و گریانه پڕخه‌نده‌یه‌م ، که به‌ قاقات ده‌یشۆیته‌وه

قه‌ت ناتوانیتله ته‌لیسمی ئه‌م قه‌ده‌ره‌ت خۆت ڕزگاکه‌یت

ئه‌وین دواشوێنگه‌ی دڵت ه ، ڕازی بیت یان خۆت بیزارکه‌یت

من ئه‌و ( نۆپیته‌م } که رۆحم ، ئاوێته‌ی ژان و خه‌فه‌ته

( خۆشه‌ویستی} مکه ئازاری سوتانێکی پڕ له‌‌زه‌ته

زۆر که‌سم دی کهبه خه‌می ،ئه‌م هه‌سته‌وه ده‌تلانه‌وه

به سۆز و کلپه‌یئه‌م عه‌شقه، بۆ یه‌کتری ده‌توانه‌وه

بۆیه چیدی ،ڕووت گرژ مه‌که ، چاره‌نوست لێی نوسراوه

دیاری ئاسمانهکه موژده‌ی ، عاشق بوونی به تۆ داوه

 

Go to top