We have 100 guests and no members online

هه‌موو ڕۆژێک چه‌ند چار دێیت و سه‌ره‌تاتکێم له‌گه‌ڵ ده‌که‌ی
په‌یامێکم بۆ ده‌نێری و توشی دڵه‌ڕاوکێم ده‌که‌ی
هه‌موو کاژێرێک چه‌ند که‌ڕه‌ت ، به‌ به‌رگێکی جیاوازه‌وه
نامه‌ی عیشقم بۆ ده‌نوسیت ، به‌ چه‌ند وشه‌ی ناوازه‌وه
هه‌موو شه‌وێک وه‌ک ئه‌ستێره ، له ئاسمان تیشکێ ده‌رده‌خه‌ی
به‌ دوای خۆتا ماڵی دڵم ، پڕ له‌ نوری عه‌شقێ ده‌که‌ی
تۆ کێیت ؟ وه‌ک فریشته‌ی جوانی ، هه‌موو ڕازێکم ده‌زانی
ئێستا ئاینده‌ و ڕابردووم ، دیار و نادیار و په‌نهانی
چی مه‌به‌ستت له‌م کاره‌یه ، با چیتر من دانه‌مێنم
خۆت ده‌رخه‌ با ئیتر ناوت به مه‌عشوقه‌که‌م بهێنم

Go to top