We have 48 guests and no members online

به تاسه‌وه‌م بۆ چه‌ندساتێک ، بڕۆمه‌وه ناو مناڵیم

به خه‌ونیش بێت شادبمه‌وه به ته‌مه‌نی شه‌ش حه‌وتساڵیم
به شه‌قامی گه‌ڕه‌کماندا ئێواره پیاسه‌یه‌ک بکه‌م
باوه‌ش به‌ دار تو وژاڵه‌که‌ی ، به‌رده‌رگای حه‌وشه‌دا بکه‌م
به په‌رۆشم یه‌کجاریش بێت ، بچمه‌به‌‌ر قوتابجانه‌که‌م
وه‌کو ئه‌وسا له‌ شانما بێت ، جانتا پڕ لهکتێبه‌که‌م
به ترسه‌وه له مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ر‌م بڕوانم
تا چه‌ند ساتێک پڕنه‌شئه بم ، له کۆی یاده‌وه‌ریه‌کانم
به حه‌سره‌تم هاوڕێکانم بێن وه‌ک جاران ،کۆبینه‌وه
به په‌ڕاوی یاده‌وه‌ی مناڵیدا بچینه‌وه
خۆزگه دونیای پڕ له جوانیمناڵیم نه‌ده‌‌بڕایه‌وه
بریا ته‌مه‌ن ته‌نها جارێک ، بۆ دواوه ده‌گه‌رایه‌وه

Go to top