We have 106 guests and no members online

 


پێش ناسینت خانمه‌که‌م ، بیابانێک بووم به‌ ته‌نیا
به‌سته‌ڵه‌کێکی گه‌وره‌ و سه‌خت ، له قوتبێکی دوری دونیا
که تۆ هاتی شنه‌ی نه‌رمت ، هه‌ڵیکرد بوو بۆ هه‌سته‌کانم
به سه‌وزی عه‌شقت داتپۆشی ، زه‌ردیی بیابانه‌کانم
كێ هێنده‌ی من تینوی تۆیه ، کێ وشکی ناخی چه‌شتووه
که‌چی بێ‌باکانه ڕۆحت ، ڕۆحمی به‌جێهێشتووه
بگه‌رێوه تا به‌سته‌ڵه‌ک ببێته‌ چۆمی عه‌شقی تۆ
تا دڕکی زه‌ردی بیابان ، نه‌گرێته‌وه جێگه‌ی چرۆ

 

Go to top