We have 164 guests and no members online


ئه‌م شه‌و دڵم وه‌ک په‌پوله ، ده‌فرێ به‌ ئاسمانی تۆیا

وڕێنه‌ی عه‌شقی تۆیه‌تی ، ده‌دوێ له‌گه‌ڵ ڕۆحی خۆیا
پیت ده‌ڵێ ئه‌م سۆزه پاکه‌ ، بۆ تۆ نه‌بێ هه‌ڵناڕێژێ
 کلی چاوه‌کانت نه‌بێ ، رۆخی دیه‌ی بۆ نارێژێ
ئه‌مشه‌و هاتوم بۆ به‌ر ده‌رگات ، تا شیله‌ی تۆ بێ ، خووانم
بۆ عه‌شقی تۆ ئه‌م فرسه‌خه‌ی ، پێ بریوم ، باڵه‌کانم
له ناو تاریکی ڕیگه‌دا ، سه‌دان جار وه‌ک مه‌ست هه‌لنوتام
له‌به‌ر شه‌وقیی چه‌ند ئه‌ستێره‌ش ، هه‌ر خۆمم گرت و نه‌سوتام
ئه‌مشه‌و په‌پوله‌م ڕێت نادا ، وه‌‌ک په‌روانه‌ بیسوتێنی
 ده‌بی چرای عه‌شقی خۆتی ، له‌ دلتا بۆ داگیرسێنی

Go to top