We have 66 guests and no members online

ئاساییه گوڵی ته‌مه‌ن له کۆتاییدا هه‌ڵوه‌رێ

لق و گه‌ڵای دره‌ختی ژین ، وشک بێت و هه‌ڵبوه‌رێ
ئاساییه ، ده‌ستی زه‌مه‌ن ، پشتێکی ڕێک بچه‌مێنێ
شه‌خته‌ی سه‌رمایه‌ک له‌ ناکاو ، وه‌رزێ گه‌ڵاڕێزان بێنێ
ئه‌وه‌ی ئاسا نیه گوڵم ، له‌م سه‌رده‌مه چه‌وت و لار ا
کاڵفام بکرێ به‌ کاربه‌ده‌ست ، ڕۆشنبیر بکرێ به‌ "دار"ا
شیعر و ووشه که‌ره‌سه‌بن بۆ مه‌نجه‌ڵی درۆ و ڕیا
گه‌مژه ببێته ده‌مڕاست و گیلیش بانگ بکرێت به ووریا

Go to top