We have 75 guests and no members online

له‌ په‌ڕتوکخانه‌ی ژیانا ، ڕۆمانێکی بێنوسه‌رم
خه‌تی خامه‌یه‌کی کۆنی چه‌ند دێڕێکی بێ ئه‌سه‌رم
سه‌دان خوێنه‌رچاویان نوسا ، ویستیان ووشه‌م ببینه‌وه
که‌چی نه‌کرا ، هیچ شیکارێ بۆ ئه‌فسانه‌مبهێننه‌وه
مه‌گه‌ر حیکایه‌تخوانێ بێ و تۆزی دێڕم بشواته‌وه
له‌ (خه‌یاڵیا ) به شه‌وچه‌ره وشه‌کانم ڕێکخاته‌وه

Go to top