We have 194 guests and no members online

تۆ ئه‌و خه‌ونه‌یت بۆ بینینی، شه‌وانی تارم کوشتووه
ئه‌و خه‌مه‌ جوان و شێرینه‌ی، چاو ئه‌‌سرینی بۆ ڕشتووه
تۆ پایزی پڕ له‌ جوانیت، ئه‌شکی به‌هارت سڕیوه
سه‌رگوزشته‌ی ئه‌و ڕۆمانه‌یت که تا ئێستا نه‌م نوسیووه
تۆ پیرۆزیت وه‌کو ئاسمان وه‌کو خامه‌ و نیشتیمانم
تۆ ئه‌و لایلایه‌یه‌ی دایکی، که ته‌زوو ده‌داته گیانم
تۆ ئه‌فسانه‌ی که پێویسته، به‌ ده‌قێک بتنوسمه‌وه
شازاده‌ی ئه‌و چیرۆکانه‌ی، بۆ خۆمیان ده‌گێڕمه‌وه
تۆ به‌ چرای عیشقی پاکت، ڕۆشنت کردووه ژیانم
خه‌ونی گه‌وره‌ و پڕ له‌ خه‌نده‌ی بۆ گشت هیوا و خه‌ونه‌کانم

 

Go to top