We have 110 guests and no members online

هێنده‌ کورت بوو ئه‌م حه‌زه‌ی تۆ ، ئاواش دۆزه‌خی خوڵقان بۆم
له‌دوای کۆچت سه‌ری کاسم ، ده‌خه‌مه‌ نێوانی ئه‌ژنۆم
ده‌ڕۆم بۆ ڕۆخی که‌‌هارێک ، تینوێتی تۆم بۆ بشکێنێ
ئاگری هه‌ڵاوساوی دڵ ، به شه‌پۆلی دامرکێنێ
بۆچی ڕێگه‌ت له خه‌یاڵ گرت ، بارگه‌ی بخا بۆ ئه‌به‌دی
خۆ باخچه‌ی به‌هه‌شته‌که‌ی تۆ ، خونچه‌ گوڵی منی نه‌دی
له ڕۆحمدا هه‌ڵمگرتی ، به‌ڵام چیدی تاتدوێنم
چه‌ند هۆنراوه‌م بۆ نوسیوی ، یه‌ک به‌ یه‌ک ده‌یاندڕێنم
Go to top