We have 118 guests and no members online

پێم ووتی : خۆشه‌ویستی جیهانێکی سامناکه
گرفتار بوونێکی سه‌خته، زه‌نگێکی خه‌ته‌رناکه
عه‌شق، ده‌ردی بێده‌وایه، ده‌بێ بکێشین، نازی
بێ شک، ڕێیه‌کی وه‌هایه، پڕ مه‌ترسی، هه‌ورازی
پێم ووتی : خه‌زانێکه، گه‌ڵای ڕۆح، ده‌وه‌رێنێ
بروسکه‌یه‌کی پایزه، په‌ڕه‌ی دڵ، ده‌سوتێنێ
ڕاچه‌نین و گریه‌ و خه‌مه، له ناوه‌ندی شه‌وانه
هستریایه‌کی بێگۆیه، پڕ جۆش و خرۆشانه
تۆش ووتت : - خه‌ونی منه، ڕازیم به‌و دونیا جوانه
سورم له‌سه‌ر ئه‌وینداری، خۆشه‌ویستم، په‌یمانه
بۆچی هاتویت حاشا ده‌که‌ی له ووته و له به‌ڵێنێ
له‌لات وه‌ک دۆزه‌خه، ئه‌مڕۆ، جیهانی‌جوانی‌دوێنێ

 

 

Go to top