We have 36 guests and no members online

تۆ په‌یمانت دامێ ئیتر , فریشته بیت بۆ خه‌یاڵم
گۆچانی هێز و تینم بیت، له‌ ڕێی ته‌مه‌ن، بۆ ژێر باڵم
خۆت پێت ووتم هه‌موو شه‌وێ له‌گه‌ڵ شیعرا ده‌تدوێنم
له لانکه‌ی گێسوه شیعرێکا، نه‌رم نه‌رم ده‌تخه‌وێنم
ئه‌ی تۆ نه‌بویت هۆن هۆن ئه‌شکت ده‌کرده‌ مه‌زه‌ی پێکی شه‌و
هانای ڕۆمانه‌ خه‌مێکت، ده‌برد بۆ وه‌نه‌وزێکی خه‌و
چی مایه‌وه له‌م سه‌فه‌ره‌ت، که جێت هێشتم بێ ماڵئاوا
ته‌نها دیاریت زامی دڵ و ده‌ریایه‌ک فرمێسکی چاوه.

 

Go to top