We have 65 guests and no members online

له‌دادگادا

پرسیارێكیان له‌پۆڵا كرد:

بۆ وا ڕه‌قی؟

گوتی ڕۆژێك

شیشه‌ی ده‌رگاو

په‌نجه‌ره‌كانی زیندانێك

مانیان گرت و

به‌خۆلێكدان

له‌گه‌ڵ زنجیری گه‌ردنی

زیندانیه‌كان

ئاوازێكی

شۆڕشگێڕی و ڕاپه‌ڕینیان

به‌گوێی خه‌ڵكیدا ڕاگه‌یاند

له‌ بڕیارێكی دادگادا

مرۆڤه‌ شۆڕشگێڕه‌كان

بۆ سێداره‌و

شیشه‌كانیش

هه‌تا مردن زیندانی كران

منیش لێره‌ بڕیارمدا

هه‌تا هه‌بم

خه‌مه‌كانم ده‌خۆمه‌وه‌و

ڕه‌قتر ده‌بم.

 18/2/2005

Go to top