We have 14 guests and no members online

فوئاد زیندانی

 

 

 

ئەو ووڵاتانەی بەشدارن لەدروستکردنی هێزە ئیسلامیە تیرۆریستیەکان و پاڵپشتیکردنیان و ئاڕاستەکردنیان، لەبنەڕەتدا ئامانجی سەرەکیان لەناوبردنی گەلی کورد و دەستکەوتەکانی نەتەوەی کوردە، بۆیە لەهەردوو ووڵاتی عیڕاق و سوریا تیرۆریستانی داعش (نەوەی جیهادی نیکاح) تەنیا شەڕی گەلی کورد و هەڕەشەی لەناوبردنی دەکەن .

ووڵاتانی داگیرکەری کوردستان هەمووکات سوودیان لەپەرتەوازەیی و ناتەبایی ناو ماڵی کورد وەرگرتووە، کێشەی جۆراوجۆریان بۆ دروستکردووە، لەکاتی شەڕ و ئاشتیدا لەناوبردنی کورد و دەستکەوتەکانی کوردیان بەبنەما گرتووە . لەگەڵ دەستپێکردنی قەیرانی سوریا چەندین ڕێکخراوی تیرۆریستی ئیسلامی بەناوی جیاواز لەسوریا پەیدابوون، کەهەرهەمووشیان دروستکراوی دەزگا هەواڵگریەکانی چەند ووڵاتێکن، هەر لەسەرەتای دەستپێکردنی قەیرانی سوریا هەردوو باڵی ڕێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە لەعیڕاق و سوریا (بەرەی نوسرە، داعش) شەڕکردنیان دژ بەگەلی کورد ڕاگەیاند و تەنیا شەڕی گەلی کورد دەکەن و ڕاستەوخۆ یارمەتی لە تورکیا، سعودیە، قەتەڕ وەردەگرن و تائێستاش بەردەوامن لەهێرشکردنە سەر گەلی کورد لە باشور و ڕۆژئاوای کوردستان، بەتایبەتی داعش وەک هێزێکی وەحشیی بەدڕەوشتی دژە مرۆڤایەتی هەر وەک چۆن ئیسلام لەدوای دروستبوونیدا لە سەدەی شەشەم و حەفتەمدا بەسەرپەڕاندن و ئەنفال دەستیپێکرد، ئەویش بەهەمانشێوە و ڕێباز و بۆچوونی ئەو سەردەمە پەرە بەتاوانەکانی دەدات دژ بەگەلی کورد، ئەو تاقمە تیرۆریستە لەوباوەڕەدابوو کەتوانای لەناوبردنی گەلی کوردی هەیە، هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبوو کە گەلی کورد و هێزەکانی (یەپەگە، یەپەژە، پێشمەرگە) بەرەنگاری ببنەوە و شکستیان پێهێنن .

لە 15ی مانگی ئەیلولەوە داعش بەپاڵپشتی ڕاستەوخۆی تورکیا، لەهەموولایەکەوە گەمارۆی شاری کۆبانی ڕۆژئاوای کوردستانیداوە، لەعیڕاق و سوریا هەموو چەکی قورس و هێزەکانی کۆکردۆتەوە و بۆ ئەوەی شارەکە داگیربکا و خەڵکەکەشی کۆمەڵکوژ بکا، هەرچەندە داعش لەدژی هێزەکانی یەپەگە چەکی کیمیاویشی بەکارهێنا، بەڵام بەهۆی بەرگریکردن و بەرخۆدانی یەپەگە و یەپەژە و جەماوەری کۆبانی داعش شکستی هێنا، لەماوەی مانگێکدا زیاتر لە (هەزار) چەکداری لێکوژراوە، ئەوەش نەک تەنیا داعش بەڵکو حکومەتی تورکیاشی تۆشی شۆک و سەرلێشێوان و درۆ کردن دووڕوویی کردووە . کۆبانی هەڵسەنگاندنە نێودەولەتیەکانی گۆڕی بەشێوەیەک زلهێزەکانی خستە ژێر بەرپرسیارەتێکی ئەخلاقی و مێژووی .

 داعش بۆ داپۆشینی شکستەکان و دۆڕاندنەکەی و ڕێگا گرتن لە زیاتر داڕووخانی وورەی خۆی و چەکدارەکانی لەبەرامبەر بەرخۆدانی یەپەگە و یەپەژە، درۆیەکی شاخداری بڵاوکردەوە گوایە بەرپرسێکی داعش زانیاری فرۆشتووە بە هاوپەیمانەکان و مۆڵگەکانی داعشی ئاشکراکردووە بۆیە لەئەنجامی خیانەتی ئەو کەسە زیاتر لە هەزار چەکداری لێکوژراوە !!

 لەئاستی ناوخۆی کوردستانیش کۆبانی بووە هۆی ڕێکخستنی ناوماڵی کورد و یەک هەڵوێستی شەقامی کوردی لە ئاستی کوردستانی مەزن بەگشتی و ڕۆژئاوای کوردستان بەتایبەتی . سەبارەت بە کاریگەریەکانی کۆبانی لەسەر پرۆسەی ئاشتی نێوان بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردی باکوری کوردستان و حکومەتی تورکیا، پرۆسەی ئاشتی ڕاستەوخۆ گرێدروای کۆبانیە چونکە بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد لەباکوری کوردستان لەو باوەڕەدایە ناکرێ حکومەتی تورکیا لەبەرامبەر کوردی باکور بەناوی ئاشتی بەردەوامبێ لەپرۆسەکە و لە ڕۆژئاوای کوردستانیش بەردەوامبێ لە هاوکاریکردنی داعش بۆ کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی کۆبانی .

 لە کۆبوونەوەکانی نێوان پارتەکانی ڕۆئاوای کوردستان بەسەرپەرشتی سەرۆکی هەرێم مەسعود بارزانی کە لە شاری دهۆک لەنێوان ١٤ تا ٢٠١٤/١٠/٢٢ بەردەوامبوو، هێرشەکانی تیرۆریستان لەدژی گەلی کورد و شاری کۆبانی یەکێک لە بابەتە گرنگەکانی کۆبوونەوەکان بووە، ئەنجامی کۆبوونەوەکان وەک چوارشەممە ٢٢ی ئۆکتۆبەر ڕاگەیەندرا بە ڕێکەوتنی نێوان لایەنە بەشداربووەکان کۆتاییهات، هەردووک ئەنجوومەنەکە توانیان بگەنە ڕێکەوتنێک کە دەبێتە دەبێتە پاڵپشتیەکی باش بۆ کۆبانی و هاوکات دەبێتە هۆی شکستێکی دەروونی و سەربازی بۆ تیرۆریستانی داعش .

 کۆبانی لەهەموو جیهان خەڵکی سەرسامکرد بەو خۆڕاگریە مەزنەی یەپەگە و یەپەژە لەدژی داعش، هاوکات کۆبانی توانی شەقامی جیهانی بهەژێنێ و ناسنامەی گەلی کورد و شێوازی بەرخۆدانی هێزەکانی کورد لەناویاندا ژنانی کورد بەجیهان بناسێنێ، ئەو بەرگریەی کۆبانی دەیکا لەمێژووی مرۆڤایەتی وێنەی نیە، لەشاری کۆبانی مێژووی نەتەوەیی گەلی کورد بەشێوە ڕاستەقینەکەیی و ستایلێکی نوی نوسرایەوە .

 

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

 

 

 

لە ڕۆژی (15) ی مانگی سێپتێمبەرەوە ڕێکخراوی تیرۆریستی نێودەوڵەتی (داعش) بە تانک و توپهاوێژی قورس و تازەترین چەکی مۆدێرن و بەپاڵپشتی حکومەتی تورکیا بەمەبەستی داگیرکردنی شاری کۆبانی و کۆمەڵکوژکردنی دانیشتوانەکەی بەبەرچاوی هەموو جیهان لە سێ لاوە گەمارۆی شارەکەی داوە.

داعش تائێستا هەموو جۆرە چەکەکانی سەربازی لەهێرش کردنە سەر کۆبانی تاقیکردەوە، جگە لە چەکی پڕوپاگەندە کەلەڕێگای یوتوب و ماڵپەڕە کۆمەڵایەتیەکانی وەک فەیسبوک و تویتەر کە سەربڕینی خەڵکی بێتاوانی کردووە بەپێشەی سەرەکی و لەوماڵپەڕانەدا بڵاویاندەکاتەوە، سەرباری پاڵپشتیەکانی تورکیاش لەو هێرشەدا، بەڵام تائێستا بەهۆی بەرگریکردنی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە و یەپەژە و خەڵکی تێکۆشەری کۆبانی، داعش نەیتوانیەوە بگاتە ئامانجە گڵاوەکانی و شارەکە داگیربکات .

لێرەدا ئەگەر ئێمە هەڵوەسەتە لەسەر هەڵوێستەکانی حکومەتی تورکیا بکەین بۆمان دەردەکەوێت کە تورکیا بەشێوەیەکی چەند قڕێژ سیاسەت دەکات . لەدوای کەوتنی شاری موسڵ داعش بەپاڵپشتی ووڵاتانی هەرێمی و کۆنە بەعسیەکانی موسڵ توانی شارەکە کۆنتڕۆڵ بکات، هەر لەوکاتەدا دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆوە کە سەرۆکی داعش لەناو قونسولگەری تورکیا لەموسڵ ماوەی چەندین ڕۆژ لە کۆبوونەوەدا بووە لەگەڵ قونسوڵ و میتی تورکی، پرس و ڕاوێژ و جێبەجێکردنی پلانە تیرۆریستیەکان لەعیڕاق و سوریا ماوەی چەندین ڕۆژ بەئاگاداری ئەنقەرە لەناو قونسولگەری تورکیا بەرێوە دەچوو . ئەنقەرە زۆر باش دەیزانی داعش بەرەو هەولێر و شارەکانی هەرێمی کوردستان هێرش دەکات، بەڵام ئەنقەرە هەر چۆن وەک دەیبینین ئەندامی بلۆکی ناتۆیە و بەبەرچاوی ناتۆش یارمەتی تیرۆرستانی داعش و نوسرە دەدات، بەهەمانشێوە گەورەترین پەیوەندی ئابووری لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و هاوکات خیانەتی لەهەرێمی کوردستان کرد بەتایبەتی کە داعش هێرشەکانی بەرەو هەولێر هێنا . قونسوڵگەری تورکیا بەگشتی (٤٦) کارمەندی تورکی تیابوو، ماوەی (101) ڕۆژ مێوانی داعش بوون، کاتێک ئەمەریکی و بەریتانی و کورد بەدەستی داعش سەردەبڕان، تورکەکان وەک مێوانی پلە یەک هەڵسوکەتیان لەگەڵدا دەکرا تا (٢٤) کاتژمێر پێش بۆمبارانکردنی مۆڵگەکانی داعش لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمەریکاوە ئەو (٤٦) کارمەندەی تورکیا بەبڕیاری ئەنقەرە هەر سەرپەرشتی تیرۆریان دەکرد شانبەشانی داعشی هاوپەیمانیان .

سەیر نیە تورکیا ئێستا لەداعش هەڵبگەڕێتەوە و بەشداری بکا لە لێدانی داعش لەسەر سنوری ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام بۆ تائێستا ئەو ئەندامەی ناتۆ نەهاتۆتە ناو هاوپەیمانی لێدانی داعش کە ئەمەریکا سەرۆکایەتی دەکات ؟ تورکیا دەیەوێ بەشیک لە خاکی ڕۆژئاوای کوردستان داگیربکات بەناوی ناوچەی دابڕاو، ئەگەر گڵۆپی سەوزی لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ داگیرسا بۆ داگیرکردنی بەشێک لەخاکی ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر سنور، ئەوا تورکیا بەشداردەبێت لەلێدانی داعش، هاوکات دەیەوێ پێش بەشداریکردنی لەلێدانی داعش دەستکەوتی سیاسی بەدەستبێنێ سەبارەت بە کوردی باکور و سێ کانتۆنەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەوەی بەلای حکومەتی تورکیاوە گرنگە نەهێشتنی ئەو سیستەمە دیموکراتیەی ڕۆژئاوای کوردستانە و ناچارکردنی کوردی ڕۆژئاوایە لەچوارچێوەی سوریا بمێننەوە، ئەگەر تورکیا ئەو خاڵانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێکرد بەدەستی نەهێنا، ئەوا بەردەوام دەبێ لەیارمەتیدانی داعش و چاوەڕێ دەکا بۆئەوەی بزانی داعش لەکۆتاییدا کۆبانی داگیر دەکا و کۆمەڵکوژی ئەنجامدەدات یا ماوەیەکی تریش دۆخەکە بەمشێوەیە بەردەوامدەبێت .

بۆ ئەوەی خەونە چەپەڵەکانی تورکیا نەیەتەدی و هێرشەکانی داعش شکست پێبهێنین ئێمەی کورد لە چواربەشی کوردستان پێوویستە لەسەرمان پشتگیری یەپەگە و یەپەژە و خەڵکی کۆبانی بکەین، چاوەڕێکردن و تەماشاکردن لەم دۆخە هەستیارەدا و هێشتنەوەی خەڵکی کۆبانی بەتەنیا دەبێتە هۆی داگیرکردنی شارەکە و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لەلایەن داعش، کورد دەبێ خاوەن هەڵوێست بین، ژیان هەڵوێستە بێ هەڵوێستی خیانەتە .

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

 

 

 

ئۆمەتی ئیسلامی ئۆمەتێکە هەردەم ئامادەبووە لەسەر نووسینی بابەتێکی ڕۆژنامەوانی یاخود کاریکاتێرێک لە ڕۆژنامەیەک یان گۆڤارێک کە بەسوکایەتیکردنی زانیبێ بۆ سەر ئایینی ئیسلام و پێغەمبەر ، بڕژێنە سەرشەقامەکان و خۆپیشاندانی مەزن ئەنجامبدەن و تەنانەت جاری واهەبووە توندوتیژیان ئەنجامداوە لەدژی ڕۆژنامەنووسان و ڕۆژنامە و گۆڤارەکان و هەڕەشەی کوشتنیان کردووە لە نوسەری بابەتەکە یا کاریکاتێرەکە و هتد....

ئەوەی بۆتە جێگەی سەرسوڕمان ئەوەیە ئەو ئۆمەتە بەو شێوەیە ئایین پەروەرە و خودا و پێغەمبەر دەپەرستێ بۆ بەرامبەر تاقمی تیرۆریستی داعش و تاوانەکانی ئەو گرووپە و گرووپەکانی هاوشێوەی بێدەنگە !!

دوای ئەوەی شاری موسڵ (نەینەوا) لەلایەن سوپای عیڕاق بێ بەرگریکردن ڕادەستی داعش کرا ، ئەو تاقمە دەستیانکرد بە ڕوخاندن و تەقاندنەوەی گۆڕی (کچ – قبر البنت) لەو شارەدا ، لە ٢٠١٤/٧/٤ گۆڕی (ئیمام سوڵتان کوڕی عاسم ی کوڕی عومەری خەتاب ) یان تەقاندەوە لە ٢٠١٤/٦/٢٥ گۆڕی (ئیمام عەباس ) و دوو حسێنیە تریان بەهەمان شێوە تەقاندەوە .

ڕۆژی پێنچشەممە ٢٠١٤/٧/٢٤ داعش گۆڕ و مەزاری (یونس) پێغەمبەری لە شاری موسڵ تەقاندەوە ، ڕۆژێک دواتر گۆڕی (شیت) پێغەمبەر و (جەرجیس ) پێغەمبەری تەقاندەوە ، ڕۆژی شەممە ٢٠١٤/٧/٢٦ منارەی (حەدبا) کە منارەیەکی مێژوویە لەگەڵ کلێسای مریەم ئەلعەزرائی کریستیانەکان لەیەک کاتدا بەهەمانشێوە لەلایەن داعش تەقێندرایەوە.

هەر دوای ئەوەی شاری موسڵ کەوتە دەستی داعش ، ئەو تاقمە ڕایگەیاند کە ماڵی خودا واتە (کەعبە) دەڕوخێنێ !!؟؟

پرسیار ئەوەیە ئەو ئۆمەتە چالاکەی کە ئامادەیە لەسەر بابەتێک یان کاریکاتێرێک بێتە سەر شەقام و خۆی گڤ بکاتەوە هەڕەشەی کوشتن لە ڕۆژنامەنووس و خاوەن بابەتەکان بکات خێرە ئێستا بێدەنگە ؟؟؟ !!!! ئایا نووسینی بابەتێک یان کاریکاتێرێکی بە خەیاڵ دروستکراو بۆ ئۆمەتی ئیسلامی مەترسیدارترە و گرنگترە لە ڕووخاندنی ماڵی خودا و تەقاندنەوەی گۆڕ و مەزارگەی پیغەمبەران ؟

لە ڕۆژی ٢٠١٢/٥/٨ لە شاری هەولێر ژمارەیەکی زۆر خەڵکی سەر بەلایەنە ئیسلامیەکان بەبیانووی ئەوەی کەسێک بابەتێکی نووسیوە لە دژی ئیسلام هێرشیانکردە سەر پەرلەمانی کوردستان و بەشێوەیەک کە لەگەڵ رەوشتی مرۆڤی کورد نەدەگونجا ، چونکە پەرلەمانی کوردستان پیرۆزی خۆی هەیە و بەرهەمی خەباتی سەد ساڵەی نەتەوەکەمانە .هاوکات لەو ڕۆژەدا چەندین پێشێلکاریان بەرامبەر ڕۆژنامنووسان ئەنجامدا ، هێرشبەرانی ئەو ڕۆژە وەکو ئەوەی لەبیابانەکانی نیمچە دورگەی عەرەبیەوە یان لە ئەفغانستانەوە بۆ سەربڕینی میللەتێک هاتبن بەو شێوەیە هێرشیانکردە سەر پەرلەمان ، لێرەدا ڕووی پرسیارمان دەکەینە ئەوانەی بەشداری ئەو هێرشەیانکرد ئایا ئێوە بەڕاست ئایین پەروەرن ، خواناسن ، پێغەمبەر ناسن ؟؟ ئەگەر دەڵێن ئا ، ئەی بۆچی لەبەرامبەر تاقمە تیرۆریستەکان فس بوونەوە و دەنگتان لیوە نایەت ؟ کەهەر هەمووشتان دەزانن ئەو تاقمە تیڕۆریستیە بەفەتوا سەیر و سەمەرەکانیان جیهادی نیکاحیان داهێنا و سێکس کردنی هاو ڕەگەزەکان واتە (نێر لەگەڵ نێر) یان داهێنا کەچی ئێوە هەربێدەنگن .

سەرباری ئەوەی ماوەی نزیکەی دوو ساڵە داعش و بەرەی نوسرە و چەندین ڕێکخراوی تری تیرۆریستی بەهاوکاری چەند ووڵاتێکی هەرێمەکە بەبێ ناوبەر هێرش دەکەنە سەر گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و چەندین جار کۆمەڵکوژی و تاوانیان ئەنجامداوە ، بەڵام ئۆمەتی ئیسلامی بەگشتی و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی بێدەنگن ؟؟

لەدوای کەوتنی شاری موسڵ بارودۆخێکی نوێ هاتۆتە ئاراوە ، بەشێکی زۆری خاکی باشوری کوردستان ڕزگار کراو لەلایەن هێزەکانی پیشمەرگەی کوردستان دەپارێزرێ و بەرگری لێدەکرێ ، تا ئێستا بەدەیان پێشمەرگە شەهید و برینداربوون ، نەماندیت ئێوە لە مزگەوتەکانی کوردستان فرمێسک بۆ پێشمەرگە ببارێنن بەڵام ئامادەن هاتوهاوار بکەن و فرمێسک بۆ فەلەستین ببارێنن ، ئەو بێگانە پەرستییە تاکەی ! وەک دەزانن ئۆمەتی ئیسلامی لە ووڵاتانی عەرەبی بەچاوی خۆیان تەقاندنەوەی مەزاری پێغەمبەران لە شاری موسڵ دەبینن بەلایانەوە ئاساییە ، بەڵام کاتێک دەبیستن کورد لەهەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی یەکجارەکی نزیک بۆتەوە ، بەلایان ئاسایی نیە و هاواریان لێهەڵدەستێ ، بەڵام پرسیار لە موسڵمانی هەرێمی کوردستان ئەوەیە ئێوە ئەو هەڵوێستانە بەچاوی خۆتان نابینن کەبەرامبەر بە کورد لەلایەن موسڵمانانی جیهانی عەرەبی نیشاندەدرێ ؟ ئەو هەڵوێستەی ئێوە و هەڵوێستی موسڵمانانی جیهانی عەرەبی و تاوانەکانی تیرۆریستان وایکردووە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خەڵک ڕاستیەکان بزانێ و باوەڕی بە ئیسلام و موسڵمانان نەمێنێ .

 

 

 

 

تاوانەکانی هێزە تیرۆریستیەکان دژ بە باوەڕمەندانی کوردی ئێزیدی، شەبەک، کاکەیی، کریستیانەکان ڕووی ڕاستەقینەی ووڵاتانی هەرێمی و ئیسلامی و عەرەبی و نێودەوڵەتی دەرخست .

ئەو هێزە تاریکەی کە بە داعش ناسراوە پێکهاتەکەی بریتیە لەیەکگرتنی پیسترین توخمەکانی سەر ڕووی زەمین لەچوارچێوەی ئایینی ئیسلام کەهەریەک لە ووڵاتانی تورکیا، سوریا، سعودیە، قەتەڕ، ئەردەن ڕۆڵیان هەبووە لە کۆکردنەوەی تیرۆریستانی جیهان و ڕاهێنانیان و ڕێکخستنیان لەگەڵ کۆنە بەعسیەکانی عیڕاق و دەزگای هەواڵگری ڕژێمی سوریا بۆ ئەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببێتە شوێنی گەرمی ڕووداوەکان و بازاڕێکی نوێی شەڕ و تاوانکاری .

هەریەکە لەو ووڵاتانەی ئاماژەمان پێکرد، لەچوارچێوەی ئامانج و بەرژەوەندیە دوو ڕووەکانی خۆی لەگۆشەیەکی دیاریکراودا دەڕوانێتە داعش و تاوانەکانی .

 لە ٢٠١٤/٨/٣ دوای ئەوەی داعش شاری شەنگال و ناوچەکانی کوردانی باوەڕمەندی ئێزیدی کۆنتڕۆڵکرد بەسەدان خەڵکی بێتاوانیان شەهید کرد و سەدان کچ و ژن و منداڵیان ڕفاند و بەدەیان هەزاریش ئاوارەبوون و ڕوویانکردە چیای شەنگال، بەهەوڵ و تێکۆشانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە ) و هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) باڵی سەربازی پەکەکە توانرا بەدەیان هەزار ئاوارە کە زۆربەیان ژن و منداڵ و بەساڵاچوو بوون لەهێرشەکانی تیرۆریستانی داعش ڕزگار بکرێن و بیانگوازنەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لەوێشەوە بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان،  ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە ووڵاتانی ڕۆژئاوایی هێزێکی ڕزگارکەری وەکو ( یەپەگە ) بەچاوی خۆیان نابینن و پارتێکی کوردی وەک (پەکەکە) هێشتا بەتیرۆریست ناو دەبەن کەهەزاران مرۆڤیان لە چیای شەنگال لە تیرۆرکردن ڕزگار کردووە، بەڵام تاقمی تیرۆریستی داعش سەرباری ئەوەی ڕۆژانە کۆمەڵکوژی و تیرۆر ئەنجامدەدا تا ئیستا وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بەفەرمی نەچۆتە لیستی ڕەشی تیرۆر لەو ووڵاتانەدا !!

 کەناڵی (ئەی ئاڕ دی) کە کەناڵێکی ئاسمانیە سەربە حکومەتی ئەڵمانیە لە تازەترین ڕاپۆرتیدا سەلماندی کە حکومەتی تورکیا ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە یارمەتیدانی داعش لەهەموو ڕوویەوەکەوە کە هاوکات تورکیا ئەندامی بلۆکی ناتۆیە و دۆستی نزیکی ئەوروپا و ڕۆژئاوایە .

 سەبارەت بە ئەردەن بەئاشکرا ڕاهێنانی بەداعش کردووە بەهەمانشێوە دۆستی پلەیەکی ئەمەریکایە، سعودیە و قەتەڕ خەرجیی داعشیان گرتۆتە ئەستۆ هەردوکیان وابەستەی ئینگلیز و ئەمەریکان، ئێران بەئاشکرا زەمینەی بۆ سەلەفیەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕەخساندووە بۆ ئەوەی گەنجانی کورد ڕەوانەی ناو داعش بکەن، مالیکی لەعیڕاق وایکرد سوپای عیڕاق هەموو چەکە مۆدێڕنەکانی ڕادەستی داعش بکا لە شاری موسڵ ؟ لەوەش سەیرتر مالیکی داوای لەسوپای عیڕاق کرد لەسەر سنوری سعودیە پاشەکشە بکا بۆ ئەوەی لەهەموو لایەکەوە دەرگا بۆ داعش کراوە بێت ؟؟

پێوویستە مرۆڤ ئەو پرسیارانەی بەخەیاڵ دابێت، چەکی سوپای عیڕاق هەمووی ئەمەریکیە و نوێیە، داعش کە ئەو چەکانەی کەوتە دەست چۆن زانی وابەخێرایی و بەپسۆڕی بەکاریان بهێنێ لەدژی پێشمەرگە و نەیارانی ؟؟ ئایا پێشتر پەروەردە و ڕاهێنانی لەسەر ئەو چەکانە کردووە ؟؟ پرسیارێکی تر ئەوەیە سوپای عیڕاق لەموسڵ بەبێ بەرگریکردن ڕایانکرد، کە هەڵاتن بۆ چەکەکانیان جێهێشت بۆداعش ؟ داعش تائێستاش نەگەیشتۆتە سنوری نێوان عیڕاق و سعودیە ئایا خێرە مالیکی پاشەکشەی بە سوپای عیڕاق کرد لەسەر سنوری نێوان عیڕاق و سعودیە !!؟؟ ئایا جێگای پرسیار نیە تائێستا ئۆمەتی ئیسلامی بەرامبەر بە هێرشەکانی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان و کۆمەڵکوژکردنی کوردانی باوەڕمەندی ئێزیدی و تاوانەکانی داعش بێدەنگە ! بەهەمانشێوە تا ئێستاش هیچ ووڵاتێکی عەرەبی و ئیسلامی بەفەرمی تاوانەکانی ( داعش) یان دژ بەگەلی کورد و هەرێمی کوردستان مەحکوم نەکردووە !!؟؟

ئەو زەمینە سازیەی بەهەموو لایەک کردیان بۆ تیرۆرستەکان کە داعش توانی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەباشی هەڵیبقۆزێتەوە، ڕێکەوت نیە بەڵکو بەرنامە بۆ داڕێژراوە بۆ ئەوەی هەرێمە کوردیەکان وێران بکەن و میللەتانی ئاشتی خوازی ناوچەکە دووچاری کارەساتی جینۆساید بکەن . داعش ماوەی دوو ساڵە بەبێ ناوبەر هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەڵام کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەشێوەیەکی نەدیو سەیری دەکرد بەبێئەوەی هیچ کاردانەوەیەک نیشانبدا ! ئەمەریکا و ئەوروپا پاش ئەوەی گەیشتنە ئەو باوەڕەی کە تاوانەکانی داعش دژ بە کوردانی باوەڕمەندی ئێزیدی کەبەناوی ئیسلام و خەلافەتی ئیسلامی ئەنجامیدەداهەموو سنورە ئەخلاقی و ئایینی و ئاسمانی و مرۆڤایەتیەکانی تێپەڕاندووە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ناتوانێ بێدەنگ بێ بەرامبەر کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی سڤیل، تاوانەکان گەیشتۆتە ئاستی ڕیسواکردنی خودی ئایینی ئیسلام بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی یەکجاری بخرێتە ناو زبڵدانی مێژوو بەهۆی ئەو دڕندایەتیەی داعش، ئەوەش خزمەت بە ئایینی ئیسلام ناکات، ئێستا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەگڕوتینێکی زۆرەوە هاتوونەتە سەرخەت و دەڵێن با چەک بدەین بەهەرێمی کوردستان لەبەر ئەوەی پێشمەرگە شەڕی تیرۆریستان دەکا، ئەگەر یارمەتی سەربازی نەدەینە هەرێمی کوردستان ئەوا تیرۆر دەگاتە خودی ئەمەریکا و ئەوروپا . بێگومان یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان لە ڕووی سەربازی و مرۆیی کارێکی زۆر باشە، بەڵام مافی خۆمانە پرسیار بکەین ئایا هیچ هێزێک ئەوەندەی یەپەگە لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بەرەنگاری داعش بۆتەوە ؟ بۆ هاوشێوەی هەرێمی کوردستان کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا ڕۆژئاوای کوردستان ناپارێزن و هاوکاری مرۆییان بۆ نانێرن خۆ ئەوێش کوردستانە و کوردی باوەڕمەندی ئێزیدی و کریستیان لەوێش ماوەی دوو ساڵە هەڕەشەی ئیسلامیە تیرۆرستەکانیان لەسەرە ؟ پێوویستە یارمەتی سەربازی بۆ ڕۆژئاوای کوردستانیش بنێردرێ .

ئەوەی کە زۆر گرنگە بۆ ئێمەی کورد خوێندنەوەی تەواومان هەبێت بۆ تەواوی سیناریۆکان و یەکڕیزی نەتەوەیی لەئاستی چواربەشی کوردستان بپارێزین و هەمئاهەنگیمان هەبێت، لەئاستی هەرێمی کوردستانیش سوپایەکی نیشتمانی بێلایەن دروستبکەین و بە دوو هێڵی هاوتەریب لەیەک کاتدا پێکەوە کاربکەین، هێڵی یەکەم : بەرگریکردن و بەرەنگاربوونەوەی چەتە تیرۆریستەکانی داعش و یارمەتیدانی ئاوارەکان کەبەتاوانی کورد بوون و باوەڕی ئایینی لەلایەن تیرۆریستانەوە دووچاری کوشتن و تاڵان و کۆچبەری هاتوون، هێڵی دووەم : دیاری کردنی سنوری جوگرافی کوردستان و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ گەرەنتی کردنی مافەکانمان و گرتنەبەری سیاسەتێک کە لەبەرژەوەندی نەتەوەیی دابێت چیتر کات بەفیڕۆ نەدەین شەش مانگ یا ساڵێک لەچاوەڕوانی دابین بۆ ئەوەی بزانین (عەبادی) حاکمی نوێی بەغدا نیازی چیە و چێمان بۆ دەکات .

 قەیرانەکان زۆر خێرا و ئاڵۆز و یەک لەدوای یەکن، بۆ ئێمەی کورد بارودۆخەکە زۆر هەستیارە قۆناغی حزبایەتی تێپەڕاندووە، دەبێ لەئاستی ڕووداوەکان بین و واز لەشەڕە قۆچانێی حزبی بێنین و لەیەک سەنگەردا پێکەوە بەرگری بکەین لەپێناو پاراستنی نەتەوەی کورد و خاکی کوردستان .

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

 

 

 

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی ( ١٩ ) ی تەمووز دووەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان ، داعش بەهاوکاری ڕاستەوخۆی دەولەتی تورکیا و ووڵاتانی هەرێمی ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر گوندەکانی دەوروبەری شاری کۆبانی .

دوایئەوەی شاری موسڵ لەمانگی ڕابردوو کەوتە ژێر کۆنتڕۆڵی چەتەکانی داعش ، بەهۆی ئەوەی سوپای عیڕاقی شکستخواردوو هەموو چەکە قورس و سوکەکانی لەدوای خۆی جێهێشت ، چەتەکانی داعش چەک و جبەخانەی سوپای عێراقیان بۆ ناو خاکی سوریا و لەوێشەوە بۆ ناوچەکانی نزیک شاری کۆبانی ڕۆژئاوای کوردستان گواستەوە ، لە (٢) جوڵای – تەمووزەوە چەتە تیرۆریستەکان بەهەموو جۆرە چەکێکی قورس و تۆپ و تانک بەپشتگیری ڕاستەوخۆی دەوڵەتی تورکیا هێرشیان دەستپێکردووە بۆ سەر گوندەکانی دەوروبەری شاری کۆبانی ، ئامانجیان داگیرکردنی شاری کۆبانی و هێنانەدی خەونە ستراتیجیەکەی دەوڵەتی تورکیایە کە دەخوازێت شۆڕش و ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان لەباربەرێت .تورکیا و سعودیە و قەتەڕ بەئاشکرا و بەگشتی یارمەتی چەتە تیرۆریستەکان دەدەن بەتایبەتی تاقمی ناسراو بەداعش .

چەتەکانی داعش لەماوەی چوار ڕۆژدا زۆر بەسەختی بۆردومانی گوندەکانی نزیک شاری (کۆبانی ) یانکرد ، لەئەنجامی بۆردومانی چوار ڕۆژەدا (٣٠٠٠) گولـلە تۆپ و هاوەن بەر ئەو گوندانە کەوتووە ، هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە ) و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە ) بەئیڕادەی پۆڵایین بەرەنگاری ئەو هەموو هێرشەی تیرۆریستانی داعش دەبنەوە و لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوودا قوربانی زۆریانداوە ، لەئەنجامدا توانیویانە هێرشەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش تێکبشکێنن .بەڵام ئەوەی گرنگە و پێوویستە ببێ ئەوەیە ، جەماوەری گەلی کورد لەئاستی چواربەشی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی پارتە کوردستانیەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان هاو هەڵوێستبن بەشداری بکەن لە بەرگریکردن لەشاری کۆبانی ، بەتەنیا هێشتنەوەی ڕۆڵەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەسەنگەری بەرگریکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان کارەساتە بۆ یەکڕیزی نەتەوەیی گەلەکەمان ، لەپێناو ڕێگاگرتن لەڕوودانی کۆمەڵکوژی لە شاری کۆبانی دەبێ هەموولایەک ئەرکی نیشتمانی سەرشانی ئەنجامبدات .

بانگەوازی موراد کارەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری (پەکەکە ) بۆ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە تیاییدا هاتبوو : بانگەوازیم بۆ بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی باشوری کوردستان ئەوەیە ( ئەم دۆخەی ڕۆژئاوای کوردستان کێشەکانی پەیەدە و ئەلپارتی تێپەڕاندووە ، کێشەی ڕۆژئاوا کێشەی نەتەوەییە ، دەبێت لەوێ هەڵوێستی نەتەوەیی نیشانبدرێت ) ، هەروەها لێدوانی ووتەبێژی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ‌هێڕەشەکانی تیرۆریستان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ، دەکرێ ئەو دوو هەڵوێستە پۆزەتیڤە هەڵبقۆزرێتەوە بۆ ئەوەی بەهەموولایەک بتوانین ببینە پەرژینێکی پۆڵایین بۆ پاراستنی کۆبانی و کەرکوک و سەرێکانی و جەلەولا و تەواوی سنورەکانی کوردستان لەهەڕەشەی دوژمنان ، کۆبانی لەمەترسیدایە ، دەبێ هەموومان بەرگری لەکۆبانی بکەین .

پێوویستە ڕاگەیاندنەکانی باشوری کوردستان بەشێوەیەکی پڕۆفیشناڵ لەسەر پرسە نەتەوەییەکان کاربکەن و ڕاستی و پێوویستیە نەتەوەییەکان دلێرانە بگەیەنن بەڕایگشتی کوردستان و خاوەنداری لەپرەنسیپە نیشتمانیەکان بکەن .

لەئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ڕاگەیاندنەکان بەپێی پێوویست تیشکیان نەخستۆتە سەر بارودۆخی شاری کۆبانی کەماوەی جەندین ڕۆژە بەپاڵپشتی تورکیا بەسەختی هێرشی دەکرێتە سەر .ڕۆڵی تورکیا و پەیوەندی دەزگاکانی هەواڵگری تورکیا بە تیرۆریستان و هاریکاریکردنیان تەنیا لە ڕووی سەربازیەوە نیە ، بەڵکو هەر لەسەرەتاوە هاوکاری پزیشکی ئەو هێزانەی کردووە و بریندارەکانیان چارەسەردەکا ، دوای جارەسەرکردنیان تیرۆریستەکان بەئاشکرا بەخۆیان و چەک و جلە فەرمیەکانی داعش لە شاری هاتای تورکیا لەژێر چاودێری دەزگای هەواڵگری تورکی دەگەڕێنەوە بۆ سوریا بۆ شەڕکردن ، لەماوەی ڕابردوودا دوو سەلەفیی بەڕەگەز ئەڵمان (دەنیس کوسپەرت ، ئەلیاس دێسۆ دۆگ ) و هەروەها بەرپرسی باڵای داعش مازن ئەبو محەمەد دوای ئەوەی لەشەڕ بریندارکرابوون لەنەخۆشخانەی تورکیا چارەسەریان بۆ کرابوو ، ئێستاش لەنەخۆشخانەی کیلیس لەتورکیا لەنێوان (٣٠ تا ٤٠) کەس لەبریندارەکانی هێزە تیرۆریستیەکان لەلایەن پزیشکانی تورک چارەسەردەکرێن !!

 

 

 

 

Go to top