We have 72 guests and no members online

نه‌ورۆز وه‌ك گێرانه‌وه‌له‌شێوه‌ئه‌فسانه‌یه‌که‌یدا، یه‌کێکه‌له‌میثۆلۆگیایه‌کانی مێسۆپۆتامیا، که‌تێدا خه‌یاڵی مرۆڤ به‌ده‌ر ئه‌که‌وێت سه‌باره‌ت به‌ڕووداوێکی مێژوو، وه‌ك ئه‌وه‌وایه‌ئه‌م ڕووداوه‌ڕووی دابێت، له‌و ئه‌فسانه‌خه‌یاڵیه‌چیرۆك ئامێزه‌دا هه‌ردوو لایه‌نی چاکه‌و خراپه‌به‌ده‌رئه‌که‌ون، هه‌ریه‌ك له‌ودوولایه‌نه‌ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان ئه‌گێڕن، ئه‌و پادشایه‌ی که‌به‌ئه‌ژده‌هاك یان زوحاك ناسراوه‌وه‌ك پاشایه‌کی خوێن مژو تاوان کار و کردار شه‌یتانی به‌ده‌رئه‌که‌وێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا نه‌ته‌وه‌یه‌كی زوڵم ڵێکراو ی نه‌فه‌س درێژ ئه‌بینرێت که‌زوحاك یان بڵێن ئه‌ژده‌هاك بۆ هێوربوونه‌وه‌ی ئازاری سه‌رشانی و له‌تێربوونی ئه‌ودووماره‌ی له‌ئه‌فسانه‌که‌دا باسکراون که‌گوایه‌له‌سه‌رشانی زوحاك بوونیان هه‌بووه، وبه‌پێ ئامۆژگاریه‌کانی شه‌یتان، مێشکی دوولاو به‌کار هێنراوه، بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌و ئازاره‌به‌سۆیه، ئه‌مه‌ش وای کردووه‌که‌نه‌ته‌وه‌ی کورد هیچی تر نه‌توانێت ئه‌و زوڵمه‌زۆره‌ی ئه‌ژده‌هاکی پادشای پارس قبول بکات، له‌ئه‌نجامدا ده‌نگی ناڕه‌زای و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی کورد له‌به‌رامبه‌رزوحاك دا گه‌یشتۆته‌ڕاده‌ی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه، به‌مانا سیاسیه‌که‌ی شۆڕش و به‌رخودانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی چه‌وساوه‌له‌به‌رامبه‌ر پادشایه‌کی زاڵم و خوێن ڕێژو مه‌رگ هێندا، کاوه‌ی ئاسنگه‌ر ئه‌کاته‌ئه‌وسه‌رکرده‌یه‌و کۆشکی تاوانکاران ئه‌هه‌ژێنێت و زوحاك له‌ناوئه‌بات .

ئه‌مه‌به‌شێکه‌له‌و چیرۆکه‌ئه‌فسانه‌ی یه‌ی که‌هه‌موو مان سه‌باره‌ت به‌نه‌ورۆز بیستوومانه‌و وه‌ك یه‌کێك له‌چیرۆکه‌ئه‌فسانه‌ی یه‌دیاره‌کانی نه‌ته‌وه‌ی بۆ مان ماوه‌ته‌وه‌که‌به‌داخه‌وه‌هیچ جۆرێك له‌تێکستێك یان سه‌رچاوه‌یه‌ك نیه‌ڕاستی ئه‌و مێژووه‌مان له‌ئه‌فسانه‌وه‌بۆ بکاته‌داستانێکی ڕاسته‌قینه‌ی وڕووداوێکی مێژووی، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌و له‌به‌رده‌ستایه‌ته‌نها شانامه‌ی فه‌رده‌وسیه‌سه‌باره‌ت به‌جه‌ژنی نه‌ورۆز، بێگوومان فه‌ر ده‌وسی له‌شانامه‌دا وه‌ك نه‌ته‌وه‌په‌رستێکی پارس باس له‌نه‌ورۆز ده‌کات و ڕووداوه‌که‌له‌ڕووی ناوه‌ڕۆکدا هه‌مان شته‌ته‌نها به‌شێك له‌که‌سایه‌تی و شوێنه‌جوگرافیایه‌که‌یان نه‌بێت ئه‌گۆڕدرێت، که‌ئه‌مه‌ش هۆکاری ئه‌وه‌یه‌فه‌رده‌وسی جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌کاته‌په‌یامێکی پارسیانه‌و به‌رگێکی پارسیانه‌ی به‌به‌ر میثۆلۆگیای کاوه‌و زوحاك دائه‌کات و نه‌ورۆز ئه‌کاته‌میثۆلۆگیایه‌کی پارسی .

ئه‌گه‌ر له‌ڕووی داڕشتنه‌وه‌لێکدانه‌وه‌بۆ نه‌ورۆز بکه‌ین، جگه‌له‌میثۆلۆگیایه‌کی مێسۆپۆتامیا چی تر نیه، بێگوومان مێژووه‌یه‌کی دێرینی هه‌یه‌و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك نیه‌باس له‌کات و ساته‌کانی ڕووداوه‌که‌مان بۆ بکات، ته‌نهائه‌وه‌نه‌بێت، که‌ئه‌م جه‌ژنه‌هاوتایه‌له‌گه‌ڵ دینی زه‌رده‌شتی، به‌تایبه‌ت له‌و کاته‌ی که‌پارس و کورده‌کان به‌ئاگرپه‌رست ناویان هاتووه، له‌و کاته‌ی ئاگر به‌شێك بووه‌له‌نیشان و هێمائاینیه‌کان، که‌دیاره‌ئه‌و هێمابوونه‌ی ئاگر له‌ئاینه‌کانی تریش دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، ئاگر یان ڕووناکی ثیناسه‌یه‌ك بووه‌بۆ پاکی و تواناو گه‌وره‌ی خواوه‌نده‌کان چ لای زه‌رده‌شت بێت یان ئاینه‌کانی ترکه‌له‌مێسۆپۆتامیادا له‌دایك بوون وله‌و ناوچه‌یه‌دا سه‌ریان هه‌ڵداوه‌.

مێثۆلۆگیای نه‌ورۆز تاکه‌مێثۆلۆگیانیه‌که‌له‌و ناوچه‌یه‌دا‌ێنرابن و یان نوسرابنه‌وه‌به‌ڵکو چه‌ندان مێثۆلۆگیای تر هه‌ن که‌ده‌کرێت هاوته‌مه‌ن یان له‌وسه‌روبه‌ندانه‌ی نه‌ورۆزدابن، وه‌ك مێثۆلۆگیای گلگامێش وی یان مێثۆلۆگیای ئاده‌م باوکه‌گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تی وه‌یان تۆڤانه‌که‌ی نوح و چه‌ندانی تر، له‌هه‌مان کاتدا له‌لای یۆنانیه‌کۆنه‌کانیش چه‌ندان جۆری تری مێثۆلۆگیا بوونیان هه‌بووه‌به‌تایبه‌ت له‌ناساندنی خواوه‌نده‌کانی یۆنانی و ڕؤلیان له‌ژیانی مرۆڤ دا، که‌دیاره‌هه‌ر ده‌رکه‌وتنی مێثۆلۆگیا سه‌ره‌تایه‌ك بووه‌بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ئاین و خواوه‌نده‌کان، به‌تایبه‌ت له‌وکاته‌ی له‌نێوئه‌و چیرۆکه‌پڕئه‌فسانه‌یانه‌دا باس له‌پیرۆزی و گه‌وره‌ی و سۆزو خۆشه‌ویستی و هه‌ندێك جاریش ڕق و کاول کاری خواوه‌نده‌کان ئه‌کات .

میثۆلۆگیا دوو ووشه‌ی لێکدراوی یۆنانیه‌که‌له‌میثۆ به‌پێ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌نثڕۆپۆلۆگیا بریتی یه‌له‌هه‌موو ئه‌وچیرۆکه‌ئاین و که‌لتوریانه‌ی که‌چ په‌یوه‌ندیان به‌خواوه‌نده‌کانه‌وه‌هه‌یه‌له‌ناوسروشت و ده‌ره‌وه‌ی سروشت یان په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌به‌مرۆڤ و کۆمه‌ڵگاو سروشته‌وه، لۆگیا له‌زمانی یۆنانیدا به‌مانای دووان یان گفتووگۆ یان به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه‌دێت ، که‌واتا میثۆلۆگیا به‌مانی لێکۆڵینه‌وه‌له‌وچیرۆکه‌ئه‌فسانه‌یانه‌دێت ئاینی بن یان سروشتی و مرۆڤی بن لێکۆڵینه‌وه‌ئه‌کات له‌ڕووداوجۆری ڕوودان و هۆکاروکات و شءوه‌ڕووداوه‌که، که‌دیاره‌سه‌ره‌تایه‌که‌بۆ سه‌رهه‌ڵدانی دین و فه‌لسه‌فه‌ولێکدانه‌وه‌کانی تر، لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که‌نه‌ورۆز به‌شێکه‌له‌و میثۆلۆگیایه‌نه‌ته‌وه‌یه‌ی ئێمه‌که‌پێش هه‌زاران ساڵ وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ تێڕوانین له‌خواوه‌ندوسروشت پێناسه‌کردنی مرۆڤی کورد هاتووه، به‌ڵام دیاره‌به‌هۆی باری کۆمه‌لایه‌تی کورد وگرنگی نه‌دان به‌نوسینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وتێکستانه‌چ مێژووین یان ئه‌فسانه‌ین و به‌شێکن له‌خه‌یاڵی مرۆڤ خۆی وای کردووه‌نه‌ته‌وه‌کانی تر، ئه‌و ئه‌رکه‌بگرنه‌ئه‌ستۆی خۆیان و له‌قالبێکی نه‌ته‌وه‌په‌رستیانه‌ی خۆیدا دایبڕێژنه‌وه‌به‌هه‌مان ماناو ناوه‌ڕۆك وه‌ك کاره‌که‌ی فه‌رده‌وسی له‌شانامه‌دا به‌ڵام به‌تێڕوانینێکی پارسانه‌بۆ ڕووداوه‌که‌و داڕشتنی وبه‌پارس کردنی .

له‌هه‌مان کاتدا ده‌کرێت په‌یوه‌ندی تووندووتۆڵه‌هه‌بێت له‌نێوار لافاوه‌که‌ی نوح و نه‌ورۆزدا به‌تایبه‌ت له‌ئاگرکردنه‌وه‌که‌دا، له‌و کاته‌ی که‌شتیه‌که‌ی نوح له‌به‌رزترین ناوچه‌دا ئه‌نیشێته‌وه‌که‌ئه‌ویش شاخی ئاراراته‌و به‌عه‌ره‌بی به‌شاخی جودی ناوی براوه، وله‌هه‌مان کاتدا ئاگر به‌شێك بووبێت له‌پێناسه‌کردنی هێزووتوانای خواوه‌ند . هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌شه‌ئه‌بێت ئه‌وه‌بزانین بوونی دوومار له‌سه‌رشانی ئه‌ژده‌هاکی پادشای پارس و تیمارکردن و چاره‌سه‌رکردنی له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه، هه‌مان ئه‌و هاوکێشه‌یه‌مان ئه‌داته‌ده‌ست که‌به‌درێژای مێژوو له‌کۆن ونوێدا ئاین پێ ووتوین و ئاگاداری کردوینه‌وه‌به‌تایبه‌ت له‌خوودی شه‌یتان وه‌ك دوژمنێکی سه‌رسه‌ختی مرۆڤ بۆ له‌ڕێگه‌لادان و گومرابوونی له‌به‌رامبه‌ر خواوه‌ندی خێر دا .

پێناسه‌کردنی چیرۆکه‌ئه‌فسانه‌یه‌کان له‌مێژووی کۆنی مرۆڤایه‌تی دا ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ئه‌کاته‌وه، که‌خه‌یاڵی مرۆڤ له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئه‌فسانه‌و چیرۆکه‌خه‌یاڵیانه‌وه‌توانیویانه‌ئیداره‌کۆمه‌ڵگادێرینه‌کان بکات و داهێنان بکات له‌به‌ره‌وپێش بردنیاندا به‌تایبه‌ت له‌و کاتانه‌ی که‌ئه‌وچیرۆکه‌خه‌یاڵیانه‌وه‌ڵام پێده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پرسیارو سه‌رنج و بۆ چوونانه‌بوون که‌له‌ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ دا ڕوویان داوه‌و به‌شێك بوون له‌فه‌رمان ڕه‌وای و یاسانوسراوه‌کانی ده‌ستی مرۆڤ بۆ به‌ڕێوه‌بردن، که‌دیاره‌له‌لای هه‌ندێك له‌و نه‌ته‌وانه‌ئه‌و یاسایانه‌گه‌شه‌یان نه‌کردووه‌و چیرۆکه‌کان له‌شێوه‌ی چیرۆکی گوێ ئاگردان ماونه‌ته‌وه، وه‌ك کورد به‌هۆی باری ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی که‌کۆمه‌ڵگایه‌کی شوانکاره‌بووه‌تا کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانی وله‌لای نه‌ته‌وه‌کانی تریش دا ئه‌و چیروکه‌ئه‌فسانه‌یانه‌گه‌شه‌یان سه‌ندوو سه‌ره‌تایه‌ك بوون بۆ داهێنانی زانسته‌کانی ئه‌نثڕۆپۆلۆگیاو فه‌لسه‌فه‌و ماتماتیك وفه‌له‌ك ناسی و فیزیك و هتد وه‌ك یۆنانیه‌کان .

من پێم وایه‌که‌وامیثۆلۆگیای نه‌ورۆز هیچی که‌مترنیه‌له‌ئێلیاذه‌ی هۆمیرۆس له‌ڕووی میثۆلۆگیاو گێرانه‌وه‌و نیشان دانی هه‌موو ئه‌وڕووداوانه‌ی که‌له‌هه‌ردوو چیرۆکه‌کاندا ڕوویان داوه، ته‌نها شێوازی داڕشتن پارێزگاری کردن و گه‌شه‌سه‌ندنه‌که‌ی میثۆلۆگیای نه‌بێت که‌لای هۆمیرۆس به‌زمانێکی ئه‌ده‌بیانه‌تروسه‌رسوڕهێنه‌رانه‌تر نوسراوه‌که‌دیاره‌ئێلیاذه‌ی هۆمیرۆس یه‌کێکه‌له‌دیارترین میثۆلۆگیایۆنانیه‌کان .

گرنگی نه‌دان به‌مێژوو و نووسینه‌وه‌ی ئه‌وڕووداوانه‌ی که‌له‌ژیانی نه‌ته‌وایه‌تیمان دا ڕۆیان داوه‌وای کردووه‌که‌مێژووی ئێمه‌له‌نێومێژووی دوژمنه‌کانماندا بدۆزرێته‌وه‌به‌تایبه‌ت له‌و کاته‌ی دوژمنه‌کانمان باس له‌ئێمه‌ده‌که‌ن چ له‌گیانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان دڕنده‌ی و قاره‌مانێتیمان له‌به‌رامبه‌ریاندا، یه‌کێك له‌خراپترین خه‌سڵه‌ته‌کانی کورد نه‌نوسینی مێژووه‌که‌یه‌تی چ له‌کۆندا و چله‌ئێستاشدا، له‌ئێستادا باس له‌چه‌ندهه‌زاره‌ی به‌رله‌زاین ئه‌که‌ین و هه‌وڵ ئه‌ده‌ین مێژووی نه‌ورۆز ساغ بکه‌ینه‌وه، له‌هه‌مان کاتدا مێژووی ڕاپه‌ڕین، که‌له‌به‌رامبه‌ر ڕووداو، و مێژووی نه‌ورۆزدا ئه‌کاته‌چه‌ندچرکه‌ساتێکی که‌م، واخه‌ریکه‌بزرئه‌کرێت و پاڵه‌وانی خه‌یاڵی بۆ دائه‌تاشرێت، ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌له‌ڕووداوه‌ترسناکه‌کانی که‌به‌رده‌وام به‌سه‌رکورددا دێت، هه‌رئه‌مه‌شه‌وای کردووه‌به‌درێژای مێژوو، مێژوو وه‌ك خۆی دوباره‌و چه‌ندباره‌بێته‌وه‌.

تێبینی /داوای لێبووردن له‌هه‌موئه‌وبه‌ڕێزانه‌ئه‌که‌م که‌بانگ هێشت کرابوون بۆ کۆڕی فرایبۆرگ له‌ئه‌ڵمانیا که‌دیاره‌ئه‌و کۆڕه‌له‌لایه‌ن برای به‌ڕێزو خۆشه‌ویستم کاك شه‌هاب که‌ریم ڕێکخرابوو به‌ناوی نه‌ورۆز میثۆلۆگیای نه‌ته‌وه‌ی کورد، دیاره‌له‌به‌ربیرته‌سی چه‌ند که‌سێکی کوێخائاسای نێوحیزبێکی کوردستان کۆڕه‌که‌هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، والێره‌دا ئه‌و بابه‌ته‌له‌وزنجیره‌ووتاره‌دا بڵاو ئه‌که‌مه‌وه، له‌گه‌ڵ ڕێزمدا .

 

Go to top