We have 73 guests and no members online

باس کردن له‌گۆڕینی سیستمی سیاسی وبه‌دیموکراتی بوونی ئه‌و سیستمانه‌له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌تایبه‌ت له‌لای عه‌قڵیه‌ته‌که‌ی بیابان وه‌ك ئه‌وه‌وایه‌بازرگانی به‌ماسی ناو ده‌ریاوه‌بکه‌یت، به‌تایبه‌ت له‌و کاته‌ی عه‌قڵیه‌تێك باوه‌ڕو تێڕوانینی فکری و سیا سیانه‌ی به‌وه‌لێك بداته‌وه‌که‌خوێن به‌خوێن بکات، ئه‌بێت چون عه‌قڵیه‌تێك بێت و چون چۆنای ئاڵ و گۆڕ دروست بکات

له‌ووڵاتێكی پڕ کێشه‌ی جۆراو جۆری وه‌ك عراق که‌وا عه‌قڵیه‌تی به‌یه‌که‌وه‌ژیان دروشمی خوێن به‌خوێن به‌کاربێنێت ئه‌بێت سیاسه‌ت وان و ده‌سه‌ڵات داری ئاوه‌ها چه‌نده‌گه‌مژه‌و گه‌مژه‌کراوبێت، له‌و کاته‌ی که‌تارمای دکتاتۆری سی وپێنج ساڵه‌ی فه‌رمان ڕه‌وای به‌عسیه‌کان مه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌پڕ مه‌ترسی و شۆڤێنی بووبن له‌به‌رامبه‌ر دۆزی نه‌ته‌وه‌که‌ی ئێمه‌که‌وا خۆی له‌جینۆسادێکی به‌رده‌وامدا ئه‌بینێته‌وه‌.

جینۆسایدکردنی کورد له‌ژێر ناوی کافربوونی داو به‌پێ ی بڕگه‌و ئایه‌ته‌کانی قورئان و به‌ناوی ئه‌نفال وه‌ك غه‌نیمه‌ته‌کانی شه‌ر، وه‌ك چۆن له‌سوره‌تی ئه‌نفالدا به‌ڕوونی باسی لێوه‌کراوه، هه‌رئاواش به‌کار هاتبێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی سنه‌مه‌زهه‌ب و هاو عه‌قیده‌و ئاین و مه‌زهه‌ب به‌کورد، ئه‌بێت له‌ئێستادا وجارێکی تر به‌چ شێوازێك کوران و کچانی کورد جینۆساید بکرێن له‌لایه‌ن شیعه‌مه‌زهه‌به‌کانی نێو ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆره‌که‌ی بیابان، به‌تایبه‌ت له‌و کاته‌ی بێ گوێدانه‌هیچ عورف و عاداتێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی وئاینی و که‌لتوری و فه‌رهه‌نگی و ئه‌خلاقی، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ووڵاتێکی به‌ناو فیدڕاڵی وه‌ك عراق له‌پرسی کاره‌ساتێکی ئاوادا به‌خوێن به‌خوێن وه‌ڵامی یاسای یانه‌ی که‌ناڵه‌کان ومیدیاکان ئه‌داته‌وه‌.

بێگومان مالکی ئیمپراتۆره‌شیعه‌که‌ی عراق به‌و لێدوانه‌ی هیچ ماڤێكی یاسای نه‌ماوه‌وه‌ك سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عراق، هه‌ربۆیه‌ئه‌بێت داواکاری گشتی و دادگای باڵای تاوانه‌کان وه‌ك چۆن بڕیاری دادگای کردنی دکتاتۆره‌که‌ی عراقی ده‌رکرد هه‌رئاوه‌هاش دادگای ئه‌و پیاوه‌تاوانباره‌بکات نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وکوڕه‌کورده‌ی که‌کاره‌ساتێکی ئاوای به‌سه‌ر هاتووه‌به‌ڵکو له‌به‌ر خاتری گه‌لانی عراق که‌دیاره‌ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌و ئیمپراتۆره‌به‌شێکه‌له‌نانه‌وه‌ی کێشه‌ی تائیفی مه‌زهه‌بی ئاینی له‌نێو پێکهاته‌کانی عراقی دا، له‌هه‌مان کاتدا مالکی وه‌ك شه‌رانگێزێکی شێعه‌مه‌زهه‌بی توند ڕه‌و به‌کرێگیراوی ئێران له‌به‌رامبه‌ر به‌شێکی زۆری پێکهاته‌کانی عراقی دا تاوان باره‌به‌تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر به‌سنه‌و کوردو مه‌سحیه‌کان و ته‌نانه‌ت به‌شێکیش له‌سنه‌کان، له‌و کاته‌ی له‌پێناوی درێژه‌دان به‌فه‌رمان ڕه‌وای ئیمپراتۆڕیه‌که‌ی کێشه‌تائیفیه‌کان قوڵترو قوڵتر ده‌کات .

دیموکراتی بوون و به‌کلتووربونی عه‌قڵیه‌تی عه‌ره‌ب و به‌داوه‌تیه‌بیابانیه‌کانی عراق ئه‌وه‌نده‌ئاسان نیه، به‌تایبه‌ت له‌و کاته‌ی زیاتر له‌هه‌زارو سێ سه‌د ساڵه‌شیعه‌و سنه‌له‌و ناوچه‌یه‌دا له‌ژێر ناوی عه‌لی و عومه‌ر خوێنی یه‌کیتی حه‌ڵاڵ ئه‌که‌ن ومه‌زارو شوێنه‌پیرۆزه‌کانی یه‌کتری به‌سه‌ریه‌کدا ئه‌ڕوخێن و له‌شێوازی درنده‌خوێن خۆره‌کانی جه‌نگه‌ڵستانه‌کان ئه‌که‌ونه‌وێزه‌ی یه‌کتری، به‌جۆری له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عراقه‌وه‌هه‌تاکوئه‌مرۆ زۆر له‌وه‌زیاتر مرۆڤی عراقی کوژراوه‌که‌له‌ماوه‌ی سی و پێنج ساڵه‌ی فه‌رمان ڕه‌وای به‌عس دا کوژرا .

بۆ ئێمه‌ی کورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م ڕووداوێکی نه‌خواستراو که‌له‌ڕووی یاسای یه‌وه‌ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌کورده‌فه‌رمانی سه‌ربازی خۆی جێ به‌جێ کردووه، به‌تایبه‌ت که‌له‌عراق دا باری ئاسایش ناله‌باره‌و ڕوژانه‌چه‌ندان ته‌قینه‌وه‌له‌ناوشاره‌کاندا ڕووئه‌ده‌ن وبه‌رده‌وام هێزه‌سه‌ربازیه‌کانی عراق ئامانجی کاره‌تیرۆرستیه‌کان بوون، به‌و شێوازه‌مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ دابکرێت، ئه‌بێت له‌ڕووی یاسای و سیاسی چۆن چۆنی بێت ؟

لێره‌دا سه‌رسوڕمانی من و هه‌زاران هه‌زار کوردی وه‌ك من ئه‌وه‌یه‌وئه‌پرسین ؟؟؟؟؟

جیاوازی چیه‌له‌نێوان دکتاتۆره‌که‌ی دوێنێ و ئیمپراتۆره‌که‌ی ئه‌مڕۆ؟

ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌تێڕوانینی سه‌رانی عه‌ره‌ب و ئیمپراتۆڕه‌که‌ی بیابان بێت ؟ مانه‌وه‌ی ئێمه‌له‌به‌غدا بۆ ؟سه‌رانی کورد چاوه‌ڕوانی چی ئه‌که‌ن ؟ ئه‌م هه‌موو خوێن و فرمێسکه‌ی کورد بۆ ئه‌وه‌بوو پێمان بڵێن خوێن به‌خوێن ؟ یان سه‌رانی کورد ئه‌یانه‌وێت دڵی مالکی نه‌ڕه‌نجێنن و نه‌بادا پاره‌کانیان که‌م بکات و نه‌وته‌که‌یان بۆ نه‌فرۆشرێت ؟یان ئه‌و کورسی یه‌ی بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ده‌ست مالکی که‌وتووه‌وه‌ك برابه‌ش دابه‌شی بکه‌ن و بیکه‌نه‌دووبه‌شه‌وه‌؟

 

 

Go to top