We have 81 guests and no members online

شێرزاد وڵاتدۆست

  هاتنی داعش و کردنەوەی بەرەی شەڕ لەگەڵ هەرێمی کوردستان، ڕەنگە باشترین دەرفەت بووبێت بۆ کۆمەڵێک کەس و لایەن کە خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە گەندەڵین لە حکومڕانی هەرێمی کوردستان، هاتنی دەرفەتێکی وەها لەوەیە ئەو ڕۆژانە خەیاڵ بووبێت لە لایان کاتێک خۆیان بە گەندەڵ و ڕوویەکی ڕەش لە چاوی خەڵکی بەش مەینەتی ئەم هەرێمەدا دەبینیەوە، لێ هاتنی داعش ئەو خەیەڵەی بۆ کردن بە ڕاستی و دەرفەتی ئەوەیان دەستکەوەت کە لە ژێر ناوی پێشمەرگە و بە بەرگێکی شۆڕشگێر وقارەمانانە خۆیان وەک پارێزەری سەرەکی هەرێمی کوردستان پیشانبدەن!

  لەگەڵ ئەوەی بەشێک لەو کەسانەی بە قارەمانی ئەمڕۆ و گەندەڵچی دوێنی ناویان دەهێنین لە پێش ڕاپەڕینی ساڵی 1991وەک پێشمەرگەیەکی ئازا و دلێر دەردەکەوتن و خۆشەویستبوون لەلای جەماوەر، بەڵام لەگەڵ دروستبونی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێدانی دەسەڵاتی رەهای حکومی و حزبی بەوکەسانە بێ لێپرسینەوە بوو بە بنەما بۆ دەستپێکردنی گەندەڵی لە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکەی پێاینسپێردارابوو، لەگەڵ درێژە کێشانی گەندەڵی و کاری مافیەگەری ئەو کەسانە، بەڵام ساڵ لە دوای ساڵ دەسەڵاتی ئەو کەسانە زیاتر و بەرزتر کرایەوە، بەجۆرێک لە جیاتی لێپرسینەوە و سزادانیان بە دەسەڵات و پلەی بەرزتر لەلایان دەسەڵاتدارانی گەندەڵتر لە خۆیان خەڵاتکران، لێ چۆن کارەکیان لە گەندەڵی و کارگەلی مافیەیی لەگەڵ تێپەربوونی ڕۆژگار لە زیاد بوون دابوو بەم جۆرەش ئەو کەس و لایانانە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بێزرا و تر ڕوو رەش تر دەبوون ، جگە لە بەشێک لە دارودەست و ماستاوچیەکانیان کە تا هەنوکەش لە پیادا هەڵدان و پەردەپۆشکردنی گەندەڵیەکانیان بەردەوامن.

  لەگەڵ ئاشکرابوونی بازرگانیکردن لەگەڵ داعش لەلایان چەند بەرپرس و فەرماندەیەک و بازرگانێکی کوردەوە دووبارە ئەوە بەڕوونی دەرکەوتەوە، کە ئەم کەسانە لە هەرشوێنێک بن ئامادەن هەموو کارێک بکەن لە پێناو بەیەکەوەنانی کۆمپانیاو سەرمایەی زیاتر و زیاتر تایبەت بە خۆیان بێ گوێدانە هیچ بەهایەکی ئەخلاقی و مرۆڤی و نیشتمانی ، بەڵام ئەمە هیچ جێی سەرسوڕمان بۆ نیە، چونکە کەسێک ئامادەبێت ماوەیەی 23 ساڵ  لە ژێرناوی بەرپرس و دڵسۆزی نیشتمان دزی لەم میللەتە بکات زۆر لای ئاسایی دەبێت ئێساتا بازرگانی لەگەڵ دوژمێک بکەن کە ڕۆلەکانی لەبەرەی جەنگ ڕۆژانە شەهید دەکات، لەکاتێک هەر ئەو کەسە لەبەردەم میدیاکان خۆی وەک قارەمانێک پیشاندەدات بە جۆرێک واپیشانی دەدەن کە پلان و فەرماندەیی ئەوان شکستی بە هێرشەکانی داعش هێناوە ! ئەوە ڕوونە هاتنی داعش ڕێخۆشکەری تەواو بوو بۆ ئە کەسانە بۆ خۆنمایشکردن وەک قارەمان و دڵسۆزی نیشتمان هەروەها هاتنی داعش دەرگایەکی تری بۆ واڵکردن بۆ کاری بازرگانی بۆیان! بەڵام ئەوەی جێی شادمانیە وا دووبارە ڕووی رەشی بەشێک لە کەسانە بەدەردەکەوێتەوە بۆ تەواوی هاوڵاتیان ئەگەر جاران بە گەندەڵیکرد دەرکەوتبێتت ئەوا ئەمجارە بە بازارگانیکردن لەگەڵ دڕندەتین دووژمن دەرکەوت.

  

 

  

 

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

 

 

 


دوای هێرشی گروپی توندڕەوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) بۆشارۆچکەی شەنگال و ناوچەکانی کوردانی ئێزدی ئەوەی بۆ جێی سەرسوڕما ن بۆ تەواوی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان وتەنانەت خودی گروپی داعشیش پاشەکشێی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ دهۆک و زاخۆ لە ماوەچەند کاتژمێرێکی کەم داو بەرگرینەکردن لە سەدان هەزار هاوڵاتی ئەم ناوچانە ، ئەمەش وای کرد هەزاران هاوڵاتی ئاوارەی چیای شنگال و هەزارانی تر ئاورای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و خۆرئاوای کوردستان ببن و هەزارانی تر کەوتەنە دەست ئەم گرووپە توندڕەوە کە تاێستاش چارەنوسیان نادیار.

بەهاناوە هاتنی هێزەکانی یەکینەکانی پارەستنی گەل (YPG) بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی داعش بۆ سەر ئەم ناوچانە بووە مایەی ڕزگارکردنی هەزاران لەوکەسانەی ڕوویان لە چیای شنگال کردبوو ، ئەمەش دوای کردنەوە ڕێگایەکی ئارام لە چیای شنگالەوە بۆ خۆرئاوای کوردستان، بەڵام ئەوی جێ نیگەرانی بوو لە چەند بەرپرس و دەزگای ڕاگایاندنی چەند لەیەنێکی دیاریکراو ئەم دەستکەوتەیان بە دەوستەکەوەتی ئەم هێزانەدان کە لەماوەیەکی زۆر کەمدا شکستیان هێنا لە پاراستینی دەڤەری شەنگال!

دوای پاشەکشێی بێ وڵامدانەوە هێزەکانی پێسمەرگە لە شەنگال و دەوروبەری ، گرووپی داعش بۆ دەرکەوت کە دەتوانێت لە ناوچەکانی تریش بە ئاسانی پێشڕەوی بکات ، هەربۆیەش ئەمجارە ویستی بگات بە شاری هەولێر بۆ ئەمەش لەڕ ێگای قەزای مەخور و ناوچەکانی دوروبەری هێرشی کرد ، لەگەڵ بوونی هێزێکی زۆری پێشمەرگە لەوناوچایە دووبارە چەکدارانی داعش توانیان قەزای مەخمور و و ناحیەی گوێر گوندەکانی ئەم ناوچەیە کۆتڕۆڵ بکەن و مەترسی تەواو بۆ سەر شاری هەولێر دروستبکەن ، هەر لەم کاتەشدا بەشێک لە هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) بۆمەبەستی هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە و پاراستنی کەمپی مەخمور و وەستاندی پێشڕەویەکانی چەکدارانی داعش بەرەو مەخمور بەرێکەوتن ، هەر لەگەڵ گەیەشتنایان لە قەندیەلەوە توانیان زەبرێکی کوشندە لەو ڕێکخراوە بدەن بە کوشتنی دەیان چەکدارو بریندارو بە دیگرتنی چەندانی تر.

ئەوەی لێرەدا جێگای هەڵوێستە لە سەرکردنە زۆرێک لەو فەرماندەی هێزی پێشمەرگە پێش پاشەکشێکردنیان لە هەردوو بەرەی شەنگال و مەخمور ڕایاندەگەیاند ئەگەر فەرمانیان پێبکرێت شار موسڵ لە چەند کاتژمێریکی کەمدا لە چەکردارانی داعش پاکدەکەنەوە !! بەڵام دەرکەوت نەک ناتوانن بەڵکو ناتوانن بۆ چەند کاتژمێرێکش بەرگری لە ناوچەکانی ژێر دەستیان بکەن ، لەگەڵ ئەوەشدا هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرەی جەلەولا و دوزخورماتو توانیویانە بەرگیریەکی دلێرانە بەکەن خۆیان بە دوور بگرن لە شکست و پاشکشێکردن.

لەگەڵ ئەوەی سەرکەوتنەکانی هێزەکانی (YPG) و (PKK) ئاماژەی پێندرا لە ڕاگەیاندەکانی ئەو لایەنانە بەرپرسبوون لەو پاشەکشێ و شکستەی لە شنگال و مەخمور ، بەڵکو سەرکەوتنەکانی ئەو دووهێزە بە سەرکەوتنی ئەوهێزانە دانرا ،کە لەبەرامەبەر داعش لە شنگال شکستیان خواردبوو ، ڕوونترین نمونەش بۆ بەدەرخستنی لە ڕاستیە ئەوەبوو کە هێزەکانی (YPG) و (PKK)توانیان بە کردنەوەی ڕێگایەکی ئارام لە چیای شنگال بۆ خۆرئاوای کوردستان گیانی هەزران هاوڵاتی ئێزی لە مردن ڕزژگار بکەن ، بەڵام ئەوەی جیی سەرسوڕمان بوو لە لێدوانی بەرپرسی چەند لایەنیک و ڕاگەیاندنەکانیان لەگەڵ ئەوەی ئاماژە بە ناوی هێزەکانی (YPG
) و (PKK) نەکرا، بەڵکو ئەم دەستکەوتانە کران بە موڵکی ئەو هێزەی لە چەند کاژمێرک پاشەکشەیان کرد لە مەخمور و شەنگال.

هەروەها بینیمان چەند بەرپرسێکی لایەنێکی دیاریکراو سوپاسی هەموو ئەو دەوڵەت و لایەنەنایان کرد کە دژ بە داعش هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگەیان کردووە ، بەڵام بۆ تەنها جاڕێکیش بێت دەزگا ڕاگەیاندن و بەرپرسەکانی ئەولایەنەنەمان نەبینی جارێکیش بڵێن سوپاس بۆ (PKK) و (YPG)، بەڵام ئەوەی جێی شادمانیە زۆریەنەی گەلی کورد لە باشوری کوردستان درکی بەوەکرد کە چ هێزێک ئامادەی پاراستنی گەلی کوردە بێ جیاوازی و چ هێزێکیش تەنها خەریکی هەڵلوشینی سامانی هەرێمی کوردستانە ، لەکۆتایی دا دەڵێین سڵاو سەربەرزی بۆ یەکەبەیەکی پێشمەرگە دلێر و گەریلە چاونەترسەکانی گەلی کورد و سەرشۆڕی و شکست بۆ خیانەتکاران و دوژمنانی گەلی کورد.

 

 

 

 

 

 لە گەڵ نزیکبونەوەی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە 30 ی نیسان،  ئەو پرسیارە خۆی دێنێتە پێشەوە کە ئاخۆ هەڵبژاردن دەبێتە ڕێچکەی گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕکردنی دەسەڵات ؟ یاخود درێژە دەردەبێت بە دەسەڵاتی فەرمانڕەوایەتی ئێستا؟

 ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەروڵات و ناوچەیەک دەرخەری دیموکراسیەتی حکومڕانیەی ئەو وڵاتە و ناوچەیە، بەڵام بێگومان ئەم دەستەواژەیە تەنها بۆ ئەو وڵات و ناوچەنە ڕاستە، کە هەڵبژاردنێکی پاک و دوور لە ساختەکاری و ئازادانە بەڕێوەبچێت و لە سایەی ئەم هەڵبژاردنە کەسانی هەڵبژێردراو دەسەڵاتی حکومڕانی بگرنە دەسەت، بەڵام زۆر جار هەڵبژاردن لە زۆرێک لە وڵاتانی دیکتاتۆر حکوم هەڵبژاردن وەک سیناریۆیەک بۆ درێژەدان بە حکومڕانی ئەو دیکاتەتۆرانە و نیشاندانی دیموکراسیبونیان بەکاردێنن.

 ئاڵوگۆڕکردن و ڕادەستکردنی دەسەڵات لە ڕێی پرۆسەی هەڵبژاردن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێوەیەکی گشتی مێژوویەکی تاریکە، بەڵکو دەتوانین لە زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پرۆسەی هەڵبژاردن تا ساڵنێک نیزک لە ئێستا بوونی نەبوە و تەنانەت تائێستاش لەچەند لەم بەشەی جیهان کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە پرۆسەی هەڵبژاردن بوونی نیە، لەگەڵ نەبوونی ئەم پرۆسیەش کۆمەڵێک کەس و بنەماڵە وحزب توانیویانە لە کورسی دەسەڵاتدا بمێنەوە و حکومڕانیەکی دیکتاتۆرانە بەرقەراربکەن، هەربۆیەش بۆ گۆرانکاریکردن و ڕادەستکردنی دەسەڵات چەندین شۆرش و ڕاپەڕین بەرپابوون، بەڵام ئەوەی جێی تێڕامانە دوای ئەوەی سەرکەوتنی ئەو شۆڕش و ڕاپەڕینەنانە و وەرگرتنی دەسەڵات لەڕێی چەکداریەوە دووبارە ئەو کەسە شۆڕشگێرانە ڕێگەی حوکمڕانی دیکتاتۆریان هەڵبژاردووە و پڕۆسەی هەڵبژاردن بەو ڕێچکەیەدا ڕۆیشتووە هاوشێوەی دەسەڵاتی پێشووتر، واتا ئەم پڕۆسەیە لە دوای شۆڕشیش هەر وەک دەسەڵاتی لەکار لابراوی پێش خۆی لە بیرکراوە.

 لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003، ئەو دەرفەتە بۆ عێراقیەکان هاتە کایەوە کە بواتنن لە ڕێی پڕۆسەی هەڵبژاردن و سوندوقەکانی دەنگدان دەسەڵاتی حکومڕانی لە عێراق دیاری بکەن، بەڵام دوابەدوای ئەنجامدانی چەندین هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پێکهێنانی چەندین حکومەت، نەتواندرا عێراق لە باردۆخی ناهەمواری ناوخۆیی ڕزگار بکەن و بیگەینە کەناری ئارامی، بەڵکو زۆرێک لە ناوچەکانی عێراق بە تایبەتی ناوارەستی عێراق واتا ناوچە عەرەبە سوننە مەزهەبەکان و ناوچە کوردستانیە دابراوەکان بونەتە مەیدانی جەنگی نێوان حکومەت و گروپە چەکدارە توند ڕەوەکان و مەیدانی ململانێ ناخۆیی و دەرکیەکان.

 لە ئێستادا هاوڵاتیانی عێراقی لە چاوەڕوانی ڕۆژی 30 ی مانگی نیسانن بۆ هەڵبژاردنەوەی نوێنەرەکانیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام ئەوەی ترسی هاوڵاتیانی عێراقە ئەوایە دووبارە ئەم هەڵبژاردنەش روبەڕووی ساختەکاری بێتەوە و هەروەها لەبەر بوونی ڕووبونەوەی سەربازی توند لە لە ناوچە عەربیە سوننە مەزهەبەکان لە نێوان سوپا و چەکدارانی گروپی داعش نەتوانرێت هاوڵاتیانی ئەو ناوچەنە بتوانن دەنگ بدەن بەشێوەیەکی گونجاو، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی لای هاوڵاتیان ترسی زیاترە ئەم جارەش دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان کاندیدە دەرچووەکان پشت لە جەماوەرەکانیان بکەن و هەموو بەڵێن و بانگەشەکانی کاتی هەڵبژاردن لەبیر بکەن و دووبارە دەسەڵات حکومەتێکی دیکتاتۆر و مەزهەبی و تاکڕەوانە لە عێراق دروستبێتەوە.

 سەبارەت بە هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە دەوڵەتی عێراق بەژدار دەبێت لە هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نێونەرانی عێراق، بەڵام ئەوەی هەرێمی کوردستان جیاوەزی کردەوەتەوە لە ناوچەکانی تری عێراق، لەم هەڵبژاردنە هاوشان لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نێونەران هەڵبژاردنی ئەنجومەنی هەر سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان بەرەوەدەچێت لەگەڵ ئەوەی ئەم هەڵبژاردنە بۆ ماوەی چەند ساڵ لە وادەی خۆی لەلایەن چەند لایەنێلی سیاسی هەرێمەوە دواخرا، بەڵام لەژێر گوشاری جەماوەر و چەند لایەنێک بڕیاردا لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 30 ی ئەم مانگە ئەم هەڵبژاردنەش بەڕێوەبچێت، کە ئەمەش وای کردووە گەرموگوریەکی زیاتر بە بانگەشەکانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستانەوە دیار بێت، چونکە هەرلایەنێک لەگەڵ هەوڵدانی بۆ زیاتر کردن کورسیەکانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هاوشان لەگەڵ ئەوەش دا لە هەوڵدانێکی زیاتر دان بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین کورسین لە هەر سێ ئەنجومەنی پارێزگای هەرێم.

 لەگەڵ تێپەڕینی زیاتر لە 6 مانگ بەسەرهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت،  هەر لەبەر ئەمەش ئەگەری ئەوە لە ئارادایە هاوڵاتییان وەک هەڵبژاردنی پێشوی پەرلەمانی کوردستان بەگەرموگوریەوە بەژداری هەڵبژاردن نەکەن، چونکە دوای ماوەیەکی زۆر بەسەر تێپەڕبوونی ئەو هەڵبژاردنە دەنگداران پەرلەمانێکی سڕکراو و حکومەتێکی کاربەڕێکەر نەبێت هیچی تریان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نەبینی، لەگەڵ ئەوەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گۆڕانکاری بەسەر نەخشەی سیاسی هەرێمی کوردستان دا هێناو گۆرانکاری بەسەر ڕیزبەندی هەردوو هێزی سیاسی بزووتنەوەی گۆران و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دا داهات، بەجۆرێک یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ڕیزبەندی دووەم هێزی سیاسی چووە ڕیزبەندی سێییەم و بزووتنەوەی گۆڕان توانی ڕێژەی دەنگەکانی زیاد بکات و ببێتە دووەم هێزی سیاسی لەدوا پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڵام لێرەدا پرسیارێک خۆی دێنێتە پێشەوە کە ئاخۆ لەدوای هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی 30 ی نیسانە وە ئەم گۆڕانکاریە لە هەر بەم شێوەیە دەمێنتەوە یاخود دووبارە گۆرانکاری بەسەر ڕیزبەندی هێزە سیاسیەکان دادێتەوە ؟ بۆ بەدەستهێنانی وڵامی ئەم پرسیارەش پێویستە چاوەڕی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 30 ی نیسان بکەیەن.

 ئەوەی ماوەتەوە بڵێین لەگەڵ زیاتر ئاڵۆز بوون یان وەها مانەوەی باردۆخۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هاوشان بەوەش باردۆخی ناوخۆی عێراق زیاتر ئاڵوزتر دەبێت و کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەنجامی بەدەستهاتووی هەڵبژرادنی ئەنجومەنی نێونەران دەبێت، چونکە بەدرێژەکێشانی قەیران و جەنگی ناوخۆیی سوریا و زیاتر ئاڵۆز بوونی پەیوەندیەکانی نێوان وڵاتانی کەنداو و ئێران، کاریگەری تەواوی دەبێت لە زیاتر تێکچوونی باری ئاسایشی ناوخۆیی عێراق و دەرکەوتنی زیاتری ناکۆکی لە نێوان هێزە سیاسیە شیعی و سوننیەکان، هەر ئەمەش وادەکات ئەم هێزە سیاسیەنە توشی ململانێی زیاتر ببنەوە و لە پێکهێنانی حکومەت و بەڕێوەبردنی عێراق درەنگ یاخود نەگەنە ڕێکەوتنێکی کۆتایی، هەرەوەها پەیوەندی ئاڵۆزی نێوان هەولێر و بەغداش یەکێک دەبێت لە گیرو گرفتانەی، کە کاریگەری نەرێنینان دەبێت لە ڕێکەوتنی هێزە سیاسیەکانی عێراق لە دوای بەدیارکەوتنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، لەگەڵ ئەوەش دا ئەوەی ڕوونە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە بەرژەوەنی عەربی شیعەدا دەبێت و لەگەڵ بەژداری کردنیان بە چەندان لیستی جیاواز لە هەڵبژاردن، بەڵام لەگەڵ دەرکەوتنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دورستبوونی ترس لەلایان بە لەدەستانی دەسەڵاتی فەرمانڕەوای لە عێراق و دووبارە دەستکەوتنی دەسەڵات بە عەربە سوننەکان لە ژێر گوشاری وڵاتی ئێران و مەرجەعی شیعی لە عێراق خۆیان وەک یەک لیستی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕادەگەیەنن هاوشێوەی ساڵی 2009 دووبارە لیستی زۆرینە پێکدەهێنن و ڕادەسپێردرێن بۆ پێکهێناوەی حکومەت، هەر لەم سۆنگەیەشەوە دەتوانین بلێین لە دوای هەڵبژاردنی 30 ی نیسان هەر دەسەڵاتی هێزە عەرەبییە شیعیە مەزهەبەکان زاڵ دەبێت بەسەر جومگە بنەڕەتییەکانی حکومڕانی لە عێراق و ئەگەری بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات لە لایەنێکی ترەوە زۆر لاوازە.

 

Sherzad.  wllatdost@Gmail.  com

 

 

 

هەر لەگەڵ بنیادنانی وڵاتێک بە ناویی چەند نەتەوە و ئایین و مەزهەبێکی دینی جیا ، کە هەریەکە لەم نەتەوە و ئایین مەزهەبە جیایەنە لەبیری بنیادنانی حکومڕانیەکی عێراق لەسەرەتای سەدەی بیستەم لەلایان وڵاتی بەریتانیای گەورەداگیریکەری ئەوسای جیهان بووە هۆی بەزۆر بەیەکەوە بەستنەوەخودی بوون ، کە خۆیان بتوانن دەسەڵاتی تەواوی ئەم ناوچەیە بکەن کە زۆرینەی پێکدە‌هێنن ، کێشانی سنوری وڵاتێک بە ناوی عێراق بێ ڕەزەمەندی دانیشتوانی ئەوناوچانەی خرانە سەر ئەو وڵاتە بووە مایەی لە گۆڕ نانی بیری خود بەڕێوەبەری لەلایان زۆربەی ئەو پێکهاتە جیاوازانەی خرانە سەرئەودەوڵەتە نوێیە و بەخشینی دەسەڵات بە تەنها بە یەک لایەن کە ئەویش نەتەوەی عەرەب بوو ، لە ناو ئەم نەتەویەش پەیڕەوانی سوننە مەزهەبەکان هەڵبژێردران بۆ بەڕێوەبردنی عێراق تاک لەیانە.

گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایان نەتەوە و مەزهەبێکی دیاریکراو کە عەرەبی سونی بوو ، بووە مایەی پشتگوێخستن و سەرکوتکردنی زۆربەی لایەنە جیاوەزاکانی تر ، بەشی هەرەزۆری ئەم پێشتگوێخستن و سەرکوتکردنەش بەرنەتەوەی کورد کەوت ، سەرکوتکردن و کوشتن و هەوڵدان بۆ تواندنەوەی لایەنە جیاوازەکانی تر لەناو نەتەوەی عەرەبی لەگەڵ گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایان حزبی بەعسی عەرەبیەوە لەسەرەتای حەفتەکان بەدواوە تا ساڵی 2003 گەیشتە لوتکە ، وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا قوربانی سەرەکی لەم توندیژیە نەتەوەی کورد بوو ، کە بەدرێژای سەدەی بیستەم لەخەبات دابوو بۆ ڕزگار بوون لەو سنورە دەستکردەی پێی دەوترا عێراق .

لەگەڵ کۆتایی ڕووخانی دەسەڵاتی عەرەبی سونی کە حزبی بەعس بوو لە ساڵی2003 دەرفەتێکی نوێ هاتە ئاراوە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو هەڵەیەی سەدەیەک پێشتر کرابوو لە بیادنانی سنورێک بە ناوی دەوڵاتی عێراق ، بەڵام لەگەڵ ئەوەی ئەم هەڵەیە ڕاستنەکرایەوە بەڵکو درێژەی پێدراو دەسەڵات لە عەرەبی سونە وەگیراو بە عەرەبی شیعە بەخشرا ، کە ئەمەش بووەهۆی دووبارە نوێ بوونەوەو درێژە پێدەری ئەو جەنگە مەزهەبیەی زیاتر لە هەزار ساڵە لە نێوان سونە و شیعەدا هەیە، هەرچەند لە دوای ساڵی 2003 عێراق شێوە بەڕێوەبردنێکی دیموکراسی بەخۆیەوە بینی ئەمەش لەڕێی هەڵبژاردن و بەژداریکردنی زۆربەی لایەنەکان لە حکومەت ، بەڵام لەگەڵ زیاتر باڵادەستبوونی عەرەبی شیعە مەزهەب و کاریگەری دەوڵەتی ئێران لەسەر ئەم لایەنە دووبارە عێراق گەڕایەوە سەر ئەوڕێچکەیەی کە دووبارە بە تەنها لەلایەن پێکهاتەیەکیەوە حکومڕانی بکرێت و لایەن و پێکهاتەکانی تر پشتگوبخرێن ، هەر ئەمەش بووە هۆی دووبارە سەرهەڵدانەوەی جەنگێکی مەزهەبی و ناوخۆیی .

دەرکەوتنی گرووپی چەکداری دەوڵاتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) لە ناوچەکانی عەرەبی سونی لە عێراق لەپاش گەشەکردنی ئەم گرووپە توندڕەوە لە وڵاتی سوریا و کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ناوچانەی عێراق لە ماوەیەکی کەمدا و پەرەسەندی ئەم گرووپە بەسوود وەرگرتن لەناڕەزایی سوننەکان لە حکمڕانی عێراقی و نیگەرانی وڵاتانی عەرەبی لە زیاتر باڵادەستبوونی دەسەڵاتی عەرەبی شیعە و زیاتر باڵادەستبوونی هەژموونی دەوڵەتی ئێرانی بەسەربڕیارەکانی بەرپرسانی عێراق دەرخەری ئەو ڕاستییە کە ئەم گرووپە لەم ڕێیەوە توانیویەتی بە ئاسانی ئەو ناوچانەی عێراق کۆنتتڕۆڵ بکات ، هەروەها ئەوەی زیاتر ئاگری ئەم ململانێیانە خۆشدەکات بە یارمەتی دانی لایەنێک لەدژی لایەنیکی تر بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆیان وڵاتانی عەرەبی و وڵاتی تورکیایە کە دەکرێت بەجەمسەری سونی ناویان بهێین لەبەرامبەریشدا جەمسەرەی شیعی هەیە کە وڵاتی ئێرانە ، جەمسەری یەکەم بە یارمەتی دانی عەرەبی سونە و جەمسەری دووەم بە یارمەتی دانی عەرەبی شیعە لە عێراق لە پێناو باڵادەستی و پاراستی بەرژەوەندیەکانی خۆیان ، عێراقیان کردووە بە گۆرەپانی جەنگێکی بێ کۆتا ، کە زەردمەندی سەرەکی و قوربانی سەرەکیش لەم جەنگە تەنها هەوڵاتیانی عێراق خۆیانن و سوودمەندی سەرەکیش خودی ئەم دوو جەمسەرەن ، کە بۆ یەکلایکردنەوەی ناکۆکیەکانیان گۆڕەپانێکی جەنگیان دەستکەوتووە کە بێ ئەوەی زەردەێکی وەها بە هاوڵاتی و وڵاتەکەیان بکەوێت دەتوانن درێژە بە جەنگەکەیان بدەن.

 

 

 

 

 دوای تێپەڕبوونی 23 ساڵ بەسەر ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلی کورد لە باشوری کوردستان جێی خۆیەتی شرۆڤەیەکی ڕاستگۆیانە بۆ ئەو دەرئەنجام و ڕووداوانە بکەین کە لە ئەنجامی ئەم ڕاپەڕینە بەدیهاتوون، هاوڵاتییانی باشوری کوردستان بەتایبەتی و گەلی کورد بەشێوەیەکی گشتی لە 3 پارچەکەی تری کوردستان و تەواوی جیهان زۆر بە هیواو ئێومێدەواریەوە لەم ڕاپەڕینەیان دەڕوانی، بەڵام ئەگەر دوای تێپەڕبوونی 23 ساڵ بەسەر ئەم ڕاپەڕینە سەیرێکی مێژووی فەرمانڕەوەی کورد بکەین لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو، ئەوا ساڵانێک پڕ لە مەینەتی و شەڕی ناوخۆ و دامودەزگایەکی حکومی بە حزبی کراو و وەردەکەوتنی کۆمڵێک سەرکردەی گەندەڵ نەبێت شتگەلێکی تر نابینین.

  ئەگەر ساڵانی دوای ڕاپەرین ناوبنێین ساڵانی شکست ئەوە زیادەڕۆی نابێت، لە ئاست ئەو هەموو سیاسەت و کارە پڕلە هەڵەیەی کاربەدەسانتی کورد لەم ماوەیەدا پێیهەڵستاون، پێش ڕاپەڕین زۆرینەی گەلی کورد چاوەڕێی ئەو ڕۆژە بوون، کە لە زوڵم و ستمەکاری بەعس ڕزگاریان ببێت و کارەساتەکانی ئەنفال و کیمابارانکردن و ڕاگواستن چەندین کارەساتی تر لەژێر حکومڕانی کوردی بتوانن ساڕێژی کارەساتانە بکەن و ڕۆژێک بێت بە چاوی خۆیان حکومەت و دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری کوردی ببینن، بەڵام بەهۆی سیاسەتی پڕ لە هەڵەو کەموکورتی چەند حزب و کاربەدەستێکی کوردی لە جێگای پیشاندانی حکومڕانیەکی دادپەروەر و بنیادنانی بناغەی دەوڵەتی کوردی هەڵستان بە تاڵانکردن و داگیر کردنی موڵکی گشتی و بەرپاکردنی شەڕی ناوخۆ و چەندین کاری دوور لە بەرپرسیارەتی بەرامبەر گەل و نیشتمان.

  دوای پێشهاتنی چەندین و هەل و دەرفەتی زێرین بۆ بەرەو پێشبردنی حکومڕانی کوردی و بە‌هێز کردنی هەستی نەتەوایەتی، لەگەڵ پێشخستنی تەواوی کەرت و بوارە جیاوازەکان و گەڕانەوەی تەواوی ناوچە دابڕاوەکانی باشوری کوردستان، کە خۆی دەبینیەوە لە ساڵانی دوای ساڵی 2003، بەڵام لەبەر بەرژەوەندی بەرتەسکی حزبی و بنەماڵەیی هەموو ئەم هەل و دەرفەتانە لەدەست چوون و نەتوانرا نە حکموڕانیەکی دادپەروەرانە، نە گەڕانەوەی %40 خاکی باشوری کوردستان بەدیبهێنرێت و هاوشان لەگەڵ ئەمەش دا هەستی نەتەوەیەتی پیرۆز بوونی کورد و کوردستان ساڵ لە دوای ساڵ کاڵتر بووەتەوە و زۆربەی کەرت و بوارە جیاوازەکان توشی قەیران یاخود شکست بوونەوەتەوە.

  ساڵ لە دوای ساڵ شکست و کەموکورتیەکان زۆر بە ڕوونی بە چاوی خۆمان لە سەرجەم کەرت و بوارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەبینین، ئەگەر لە ڕووی دیموکراسی و بەرقەرارکردنی مافی مرۆڤ سەیری هەرێمی کوردستان بکەین دەبینین لە چ ئاستێکی خراپ دایە، بە جۆرێک تەنیا هاوڵاتییان بەهۆی داواکردنی ماف و ئازادی ئەوا ڕووبەڕوی دەستگیرکردن ولێدان و کوشتن دەبنەوە، هەروەها ئەگەر لە ڕووی بەسیستەمکردنی دامودەزگاکانی حکومەت سەیرێکی حکومەتی هەرێم بکەیەن ئەوا دەبینن لەماوەی ئەم 23 ساڵە تەنیا کار لەسەر بە حزبی کردنی حکومەت و سەرجەم دامودەزگاکانی کراوە .

  هەروەها ئەگەر بمانەوێت زۆر بەڕوونی شکستەکانی ئەم فەرمانڕەیە ببینین ئەوا دەکرێت بە چاوخشاندنێکی کورت بە زۆربەی کەرت و بوارە جیاوازەکان ئەم شکستە بە ڕوونی ببینین، ئەگەرلە کەرتی کشتوکاڵەوە دەستپێبکەین ئەوا دەبینین لەگەڵ بوونی ئەم خاکە بەپیت و بەرەکەتە و لەوەڕگای سروستی لە هەرێمی کوردستان کەچی پەتاتای هۆڵندی و تەماتەی ئێرانی و سەوزەی لوبنانی و هلێکەی تورکی و گۆشتی ئاژەڵ . . . هتد، بازاڕەکانی هەرێمی پرکردوەو ساڵ لەدوای ساڵ بەرهەمی خۆماڵی بەرەو کەم بوون و لەناوچوون دەچێت، هەروەها کەرتی پەروەردە و خوێندی باڵای حکومی شکستی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لە پاشەکشێ بەردەوامدان، ئاستی زانیاری خوێندکاران و بوون لە ڕیزبەندی شەشەم هەزارمین زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە ئاستی جیهان دەرهەقی ئەو ڕاستییەن و ڕیزبەندی بەرمیلی نەوت لە کوچە و کۆڵانەکان و ڕیزی ئۆتۆمبێلەکان لە پێش بەنزینخانەکان و بوونی چەندین مۆلیدەی کارەبایی لە بازاڕ و گەڕەکانی گشت شارو شارۆچکەکانی هەرێم شکستی کەرتی ووزە و کارەبا دەردەخەن، جگە لەمە کەرتی تەندروستیش پڕاوپڕە لە شکست و کەموکوڕی دواهەمین ئەو شکست و کەموکوریانەش، کە بە خۆیەبینی کوێر کردنی چاوی دایەن کەس بوو بە دەرمانی خراپ و نەگونجاو، هەروەها ئەگەر سەیری کەرتی گواستنەوەو گەیاندن و بکەیەن ئەوا گیانلەدەستدانی سەدان هاوڵاتی ساڵانە بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ ئەوامان بۆ دەردەخات ڕێگاو بان و کەرتی گواستەنەوەو گەیاندن لە ئەم هەرێمەدا لە چ ئاستێکی وێراندایە، وە لە هەموویان دیاتر لایەنی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانە کە بەبێ ڕەوانەکردنی پارە لە حکومەتی ناوەندەوە ناتوانرێت خۆی بۆ چەند مانگێک بگرێت و تائێستا جگە لە چەند بنماڵە و کەسێک نەبێت داهاتی نەوت سەرجەم داهاتە ناوخۆیەکانی تر بۆ کوێ دەچن، ئەمەش ئەوامان بۆ دەردەخات کە دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە بیریان لە داهاتوویەکی پرشنگدار بۆ گەل و نیشتمان نەکردوەتەوە، بەڵکو تەنیا لە بیری پڕ کردنی مەخزەنەکانیان بوون لە دۆلار و زیاتر کردنی ڕێژەی بڕی پارەکانیان لە بانکەکانی ئەوروپا و ئەمریکا، هەروەها بەردەوام لە هەوڵی کڕین و بنیادناینی کۆمپانیا و کارگە و هۆتێل و باڵاخانە و کەناڵی ڕاگەیاندنی تایەبەت بە خۆیان بوون لەسەر بودجەی گشتی و داهاتی هاوڵاتیان ئەم هەرێمە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر بمانەوێت شکستی لایەنی دارایی حکومەتی هەرێم زۆر بەڕوونی ببینین بەسەیر کردنی ئەم چەند مانگەی بارودۆخی ناخۆی هەرێمی کوردستان بۆمان دەردەکەوێت لەگەڵ نەناردنی موچە و پارە لە بەغداوە کاری حکومەت و ژیانی هاوڵاتیان بە چ جۆرێک بەرەو وەستان هەنگاو دەنێت!

  لێرەدا ناکرێت بە ووردی سەرجەم شکست و سیاسەتە پڕ لە هەڵانە بخەینەڕوو کە لە ماوەی 23 ساڵی رابردوو لەزۆربەی کەرت و بوارە جیاوازەکان لەم هەرێمدا لەلایان چەند کەس و حزبێکەوە بەدیهاتوون، چونکە ئەگەر بمانەوێت تیشکێکی ڕوون بخەیەنە سەر سەرجەم ئەم شکست و کەموکوڕیانە ئەوا بێگومان پێویستمان بە نوسینی دەیان کتێب و سەدان وتاری وەها دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا ناکرێت هەموو شتێک لێکدانی سفر بکەیەن و هەموو دەسەتکەوتەکان بە هیچ نەزانی، بەڵام گەلی کورد لە کوردستانی باشور بە هیوایەکی زۆر مەزنتر لە خۆبەڕێوبەرکوردیان دەڕوانی و هەرگیز لە بڕوایەدا نەبوون دوای 23 ساڵ لە ڕاپەڕین و ئازادی و ڕزگار بوون لە ژێردەسەڵاتی ڕژێمی بەعس، حکومەت و فارمانڕەویەکی کوردی ئەوەندا شکست خواردوو ببینن.

 

Go to top