We have 123 guests and no members online


Showlist data is not configured


وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی قەزای سەیدسادقیان كردو لەگەڵ
نوێنەری دانیشتوانی قەزاكەو مامۆستایانی ئاینی و نوێنەری حزبە سیاسیەكان كۆبوونەوەوجێ‌ بەجێ‌ كردنی داواكارییەكانی قەزاكەیان راگەیاند و مامۆستایانی ئاینی ونوێنەریخەڵكی قەزاكەو لایەنە سیاسیەكان تەئكیدیان لە كۆتای پێهێنانی خۆپیشاندانەكان كرد بۆئەوەی دەرفەت بدرێت بەلایەنە حكومییەكان بەڵێنەكانیان بۆ قەزاكە جێ‌ بەجێ‌بكەن.

ئەمڕۆ 4ی كانوونی دووەم، لەسەر راسپاردەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتیهەرێمی كوردستان، وەفدێكی باڵا كە پێكهاتبوون لە كامەران ئەحمەد وەزیریئاوەدانكردنەوەو دڵشاد شەهاب وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمیكوردستان، بە هاوڕێیەتی بەهرۆز محەمەد ساڵح پارێزگاری سلێمانی سەردانی قەزای (سەیدسادق)یان كرد 

لەسەردانەكەدا وەفدەكە لەگەڵ بەشێك لە نوێنەرانی دانیشتوانی قەزاكە ومامۆستایانی ئاینی و لایەنە سیاسیەكان كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكاندا نوێنەرانی قەزاكە بەچەند خاڵێك داواكاری دانیشتوانیقەزاكەیان بۆ خزمەتگوزاری زیاتر و چاكسازی ئیداری و لەبەرچاوگرتنی خواستیدانیشتوانی قەزاكە لە ئاڵوگۆری ئایندەی سنورە ئیدارییەكاندا خستەبەردەم وەفدی باڵایحكومەتی هەرێمی كوردستان.

لەبەرامبەردا وەفدی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایانگەیاند لەسەرراسپاردەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەردانی قەزاكەیان كردووەئەمەش دوای ئەوەی شەوی رابردوو پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ بەشێك لە نوێنەری قەزاكەكۆبووەوەو بەڵێنی پێدان ئەو كێشانەی  پەیوەندی بە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بگەیەندرێتەسەرۆكایەتی ئەنجومەن.

وەفدە باڵاكە رایانگەیاند سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم بریاریداوەبودجەیەكی تایبەت بۆ قەزاكە تەرخان بكرێت و بڕكەشی لەسەر بنەمای دەرخستەی ئەو پرۆژەگرنگانە  بێت كە لەلایەن دانیشتوانی قەزاكەوە پێشنیار كراوە.

هەروەك رایانگەیاند سەرۆكی حكومەتی هەرێم بریاریداوە لەدوای گەرانەوەی لەدەرەوەی وڵات لەگەڵ نوێنەرانی دانیشتوانی قەزاكە كۆ ببێتەوە بۆ گوێگرتن لەداخوازییەكانیان.

وەفدەكە دووپاتیشیان كردەوە لەئاڵوگۆڕی سنورە ئیدارییەكاندا دوای بوونیهەڵەبجە بە پارێزگا خواستی دانیشتوانی قەزاكە لەبەرچاو دەگیرێت و سنوری ئیداری بەزۆر ناسەپێندرێت.

هەروەك لە بەشێكی تری قسەكانیاندا وەفدەكە باڵاكەی حكومەتی هەرێمی كوردستانرایانگەیاند لە چەند رۆژی داهاتوودا وەزیرانی تەندروستی و خوێندنی باڵا سەردانیقەزاكە دەكەن بۆ گوێگرتن لە داواكاری خەڵك لەو دوو بوارەدا و راشیانگەیاند وەزیریخوێندی باڵا بریاری كردنەوەی پەیمانگایەكی لە قەزاكەدا داوە و لەكاتی سەردانەكەیدابۆ ناوچەكە میكانیزمی دانانەكەی یەكلای دەكاتەوە.

لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا بەهرۆز محەمەد ساڵح پارێزگاری سلێمانی رایگەیاندوەك بەڵێنیان بە نوێنەرانی قەزاكە دابوو لیژنەیەكی باڵایان لە پارێزگای سلێمانیدروست كردووە بۆ لێكۆڵینەوە لە كێشەی پرۆژەكان و كێشە و كەموكوڕییەكان لەبواریئیداریدا و ئەمرۆش لیژنەكە سەردانی قەزاكەیان كردووەو سەردانەكانیشیان بۆ قەزاكەبەردەوام دەبێت هەر كەموكوڕی هەبێت هەوڵی چارەسەركردنی دەدەن.

پارێزگاری سلێمانی راشیگەیاند  مانەوەی هێزە ئەمنیەكان لە قەزاكە بۆ پاراستنیئارام و تەشەنە نەسەندنی بارودۆخەكەو رێگرییە لە رووداوی نەخوازراو و دوای ئارامبوونەوەی بارودۆخەكە تەواوی هێزەكان دەچنەوە شوێنەكانی خۆیان.

وتیشی: هەر پێشێلكاری و رووداوێكی نەخوازراویش روویدابێت دادگا رێچكەی خۆی بۆچارەسەریان دەگرێتە بەر.

لەبارەی كێشەی خانوونی بێ‌ تاپۆ و زیادەروەییەوە پارێزگاری سلێمانی رایگەیاندوەك قەزاكانی تر یاسای 241 لەو قەزایەشدا پەیرەو دەكرێت  بۆ چارەسەری بەشێك لەوكێشانە.

پارێزگار ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد لە نزیكترین كاتدا بۆ رایكردنی كاروباریهاووڵاتیان بەشێوەیەكی كاتی قائیمقام و سەرۆكی شارەوانی و بەرێوەبەری پەروەردە بەوەكالەت بۆ قەزاكە دادەنرێت.

لە لایەكی تر وەفدی باڵای حكومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەری حزبە سیاسیەكانیسنورەكە كۆبوونەوەوە لە كۆبوونەوەكەدا نوێنەری لایەنە سیاسیەكان هاورا بوون كەكۆتایی بەو بارودۆخە ئاڵۆزەی چەند رۆژی قەزاكە بێت و مۆڵەت بدرێت بە لایەنەحكومیەكان ئەو كار بۆ جێ‌ بەجێ‌ كردنی ئەو بەڵێنانە بكەن كە بە دانیشتوانیناوچەكەیان داوە.  و رایانگەیاند بۆ ئەوە مەبەستە بەیانێكی هاوبەش بڵاودەكەنەوە.

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا مامۆستایانی ئاینی قەزاكە داوایان لە دانیشتوانیقەزای سەیدسادق كرد كۆتایی بە خۆپیشاندانەكان بهێنن و مۆڵەت بدەن بە لایەنەحكومییەكان بەڵێنەكانیان جێ‌ بەجێ‌ بكەن.

جێگەی باسە وەفدە باڵاكەی حكومەتی هەرێم لە سەرەتای سەردانەكەیاندا بۆ قەزایسەیدسادق،  چوونە پرسەی شەهید بروا حەسەن كە لە خۆپیشاندانەكاندا شەهید بوو، وەفدەپرسەو سەرەخۆشی خۆیان و ئەنجومەنی وەزیرانیان گەیاندە كەسوكاری ئەو شەهیدەودووپاتیان كردووە  دەبێت لەرێگەی دادگاوە ئەو تاوانی شەهید كردنی ئەو گەنجە یەكلایبكرێتەوە

 

 

 

 

Go to top