We have 83 guests and no members online

ستار کوڵەجۆیی

کاتێ سیاسه ت ئه بێته یاری منداڵان و وڕکی ناسیاسی تێده که وێت ئیتر هیچ ماناێه ك بۆ سیاسه ت نامێنی وه کو سیاسه ت ، ئه وه ی ئاسه واری ڵۆژیك و زانسته سیاسیه کان ون ده کات له ناو گه مه سیاسیه کاندا ، بوغزو کۆنه قین و تۆڵه کردنه وه یه ..

ئه م جۆره نه ریت وکردارو بۆچوون وهه ڵوێسته و هه ڵس و که وتی نا سیاسی وناشارستانیه له کایه سیاسیه کانی نێوان سه رکرده ی ئه حزابه سیاسیه کانی ڕۆژهه ڵاتی ناویندا ، هه رده م حزوری هه بووه و هه یه هه تا وه کو ئه مڕکه ش، ئه م ڕه فتارو کرداره نا سیاسیانه له کۆڕو کۆبوونه وه وململانێ سیاسیه کاندا زۆر به ڕوونی ئاشکرا ئه بینری و ئبیسترێت هه م له گوتارو هه م له ئیمای دموچاوه سیاسیه کانی نێو دانیشتن و کۆبوونه وه و دانوستانه کاندا ..

کێ بڕکێکانی نێوان باڵه کانئ ناو یه کێتی زاده ی هه مان سه رچاوه ی بیرکردنه وه و کردارو هه ڵوێست ناسیاسیانن ، که نوغربووی کۆنه قین و ڕه ‌ق و بوغزه که له ئه نجامی دژایه تیه کی نا مۆراڵانه ی نێوان باڵه کاندا دروست بوه ، ئه م به شرعی کردنه ی ئه م خوڕه وشته سیاسیه ی ، ناو ڕیزه کانی یه کێتی بۆ زیاتر به ده ستهێنانی پشکی زۆرتری ده سه ڵات وکۆکردنه وه ی زیاتر نفوسه ، نه ك کێبڕکێ نایاب بێت له برنامه و ناخشه ی سیاسی بۆ به ره وپێشبردنی ڕۆژی سیاسی و ڕێخراوه ی یه کێتی .هه ر بۆیه کێشه کانی ناو یه کێتی شه ڕی پشکی شێر مسۆگه رکردنه له ناو یه کێتیدا له م کێبڕکێ نا عه قڵانیه دا ، دژایه تیه کان ته رازاوه بۆ کینه ی شخسیه نه ك پێشبڕکێی تیۆری وپراکتیکه کردنی نه خشه ی نوێ سیاسی بێ بۆ نوێژه ن کردنه وه ی ماڵه که یان له ژێرخانیه وه تاده گاته بان خانه که ی ..

ئه م سێ باڵه ی ئه مڕۆ که ته ماحی میراتی کورسیه که ی تاڵه بانی شێت وهاریانی کردوه و که وتونه ته گیانی یه ك ، ئه و سێ باڵه بون له کاتی خۆیدا له یه ک جه سته دا کۆکرابوونه وه ، واتا خۆیانیان له جه سته ی تاڵه بانیدا ئاوێته کردبوو ، له سه رده می دژایه تی نه وشێرواندا ، موێ به بینیاندا نه ده چو، له دژایه تی کردنی کاك نه وشێرواندا یه ک ده ست ویک دڵ و یه ک باوه ڕ بون له دور خستنه وه و که مکردنه وه ی ڕۆڵی کاکه نه وه له ناو یه کێتیدا ..

ئه گه رکاك کۆسره ت و دکتۆربه رهه م له گه ڵ گۆڕانکاری و چاکسازو پاکسازی بونایه له ناو ڕیزه کانی یه کێتیدا ئه وه پشتی کاك نه وشێروانیان به رنه ئه دا له کاتی خۆیدا، ئه م پاشا گه ردانیی ناویه کێتیش ڕووی نه ئه دا که ئێستا هه یه ، ئه گه ر کاتی خۆی ئه م دوه له گه ڵ ئه و داوایه ی کاک "نه وه "بوونایه که ده یویست ڕۆڵ و ده سه ڵاته کانی تاڵه بانی وه کو سکرتێری گشتی دیار بکری و سه روه ت سامانی یه کێتی له ژێر ده ستی غه یبیدا ئاشکرا بکرێ و له و ته مو مژیه دا ده ر بهێنرێت و یه کێتیه کان بزانن سه روه ت وسامانی حزبه که یان چه نده چۆنه و له کوێیه و له ژێر ده ستی کێیه و چۆن خه رج ده کرێت ، ئه وه ئێستا یه کێتی ڕۆژی نه ده گه یشت به ئه مڕۆ که تێدا ڕه زیل و فه زیل بووه ..

 کاتی خۆی ئه م دو زاته ! که ئێستا کێشه یان هه یه له گه ڵ هێرۆ خاندا، تاڵه بانی به پۆست و ئه متیازات له واژۆکانیانی پاشگه زکردوه ، که بۆ دیاری کردنی ده سه ڵاته کانی سکرتێری گشتی کردو بوویان .بۆیه نه به رهه م نه کۆسره ت جێگای باوه ڕو متمانه نین که یه کێتیه کان باوه ڕو متمانه یان پێ بکه ن ئه م دوه چاکسازی و ڕیفۆرم و نوێسازیان پێ ده کرێ و به لایانه وه ، مه به سته نه ك تکتیک ، سنگ کوتانی ئه م دوه له خۆشه ویستی حوسێن نیه بڵکو بۆ هه لیسه که یه ..

هێرۆخان وسیاسه ت ! .

له نا سیاسی بونی هێرۆ خان که س ناتوانێت نکۆڵی بکات ، دیارترین شکستی سیاسی مه ڵبه ندی سلێمانی گه واهی ئه و ڕاستیه ئه دا که هێرۆ له سیاسه تدا نه زانه ونا به ڵه ده .به ڵام به حوکمی ئه وه ی ژنی تاڵه بانیه و وارسی شه رعیه له میراتگه ری پول و پاره و مه قامه تی تاڵه بانیدا، به و پێیه بۆی هه یه شوێنه که ی تاڵه بانی بۆ ئه وه بێت یان بۆ یه کێ له کوڕه کانی بێت ."کۆسره ت ڕه سوڵ و به رهه م ساڵح "به خۆ جیاکردنه وه یان له باڵی ڕیفۆرم و نوێسازی وچاکسازی وپاکسازی له ناو یه کێتیدا ، که کاك نه وشێروان سه رکردایه تی ئه م باڵه ی ده کردو له هه وڵی ئه وه دا بو که یه کێتی له هه ڕه شه ی کردنی به حزبی بنه ماڵه قورتار بکات .ئه م دو ئاغایه ی ئه مڕۆ که ناڕازین بیعه تیان تازه کردوه بۆ تاڵه بانی و بنه ماڵه که ی ..

 ئێستا کۆسه ره ت و به رهه م خۆیان له ناو یه کێتیدا کردوه به مه هدیه زه مانه که ی شیعه کان و خۆیان به فریاد ڕه سی یه کێتی پیشان ئه ده ن ئه یانه وێت یه کێتیه کان دوای که ری ده جال نه که ون دوای ئه م دو مه هدی فریاد ڕه سه بکه ون .ئه گه ر دکتۆر به ره هه م وای له خۆی نه کردایه ئه و به ره هه م له هه مو ڕووه کانه وه کواڵه فای بو بۆ شوێنه که ی تاله بانی به رهه م هه مو ئه و توانا سیاسی و دبلۆماسی و زمان زاناو په روه رده ی دونیای ڕۆژئاوای و خاوه ن بڕوانامه ی به رزو ته مه ن گوناج و گه لێ مواسه فاتی که ش هه یه که خودی تاڵه بانیش نیه تی به ڵام دکتور به رهه م نه یتوانی خۆی له گه نده ڵ و گاڵته جاڕیه ناسیاسیانه بپارێزێ هه مو تواناو که سایه تی خۆی بۆ پل وپۆست خۆ نزیککردنه وه ی له تاڵه بانی کوشت ..

کۆسره ت ڕه سوڵ بۆ به ده ستهێنانی شوێنه که ی تاڵه بانی له هیچ ڕوویه که وه کواڵه فای نیه نه باری تندروستی یارمتی ده ریه تی نه توانای سیاسیش ، ڕۆژی کۆسره ت ڕه سوڵ له ئاینده ی یه کێتیدا له ئاوا بوندایه ، به ڵام مێژویه کی پڕ له داستانی وه کو سه رکرده یه کی شڕڤان و قاره مان تۆمارکردوه له مێژوی یه کیتیدا ئه و خۆشه ویستیه شۆڕشگێڕانه ی ده مێنێت له ناو پێشمه رگه دێرنه کانی یه کێتیدا ..

 ئه وه ی من ویستم بیڵێم لێره دا شه ڕی نێوان هێرۆخان و کاك کۆسره ت و دکتۆر به رهه م ئه م شه ڕه شه ڕێ نیه له سه ر ئه وه بێت کێ زیاتر دڵسۆزی یه کیتی و کێ لای گرنگه یه کێتی له م دۆخه ناهمواره قورتاربکات تێکه وته وه به تایبه تی دوای تاڵه بانی ، بڵکو شه ڕه له سه ر ئه و کورسیه میراتییه که تاڵه بانی دوای خۆی هه مویان به گژدا داوه .بۆی له م شه ڕه دا هیچ شه ڕێکی جدی بۆ نێوسازی و چاکسازی و به ره و پێشه وه چوون و به مۆدرنه کردنی یه کێتی تیدا نه بینرێ بڵکو له حشمه تی کورسێ میراتیه که ی تاڵه بانیدا که وتونه ته گیانی یه ك ..

 

 

 

یه کێک له هه ر نه خۆشیه کوشنده کانی ئه مڕۆی کۆمه ڵگای کوردی له هه رێمی کوردستاندا، نه خۆشی بێ ئه مه کیو زۆر ڕووی و بێ باریه ، به تایبه تیش مفته خۆره کانی ناو ڕیزه کانی یه کێتی و پارتی .سه ره ڕای ئه وه ی ئه م دو ڕووانه هیچ سوودێکیان بۆ کۆمه ڵگاکه مان نیه ، به پێچه وانیشه وه ، له ته قه لای بڵاوکردنه وه ی ئه و نه خۆشی زۆر ڕووییه ن له ناو گۆمه ڵگادا .ئه توانم من له وهێنده که سانه وه ، ئه و ده رمه کوشنده یه ی ئه مڕۆی ناو کۆمه لگای کوردی سه رڕاست بکه مه وه ، له کاتی خۆیدا به هۆی ناسین و په یوه ندی کۆمه ڵایه تی وهاوناوچه ی و وخزمایه تی وئاشنایه تیه وه ، یان هاوپۆل بوون له قۆناغه کانی خوێندندا، ئاگاداری بیرو بۆچون وخولیاکانی یکتربووین .به پێ ئه و په یوه ندیانه ، بنده له نزیکه وه ئاگادار مێژوی گه لێی له و زۆر ڕووانه م .له کاتی ده سه ڵاتی ڕه شی به عسیه کاندا، به شێکی زۆر له م که ڵه پیاوانه ی ئه مڕۆکه ی کوردستان ، ئه وه نده ترسنۆک بون ، کاتێ یه کێک باسی کوردایه تی یان سه رزه نیشتێکی به عسیه کانی بکردابایه له کۆڕو کۆبوونه وه ومجلیسێکدا ، ئه م شۆڕشگێرانه ی ئه مڕۆ که خۆیانیان هاوشتۆته ناوڕیزه کانی یه کێتی وپارتیه وه ، له و سه رده مانه دا، هاواریان لێ هه ڵده ستاو ده یانگوت ماڵمان مه ده به کاولکردندا ، کاکه واز له م قسانه بهێنه ، زۆر جاریش هه ڵده هاتنو ده ڕۆیشتن له ترساندا ، به شێکی باشی ئه م زۆر ڕووانه ، که س وکاره کانیان به عسیبوون ، بۆیه له دڵه وه پێیان ناخۆش بوو دژ به ، به عسیه کان قسه بکه ی .ئێستا ئه مان و کوڕو کوڕه زاو قه وم و قیله کانیان هێزێکی باوه ڕ پێکراوی سه ره کی پارتی و یه کێتین و پۆست و پله بارانکراون له لایه ن ئه و دوو هێزه له کوردستانا !! به ڕاست وچه پیشدا، ئه م زۆر ڕووانه که وتونه ته پاره کۆکردنه وه وگه نده ڵی و دزی و بڵاوکردنه وه ی بێ ڕه وشتی له کوردستاندا.یه کێتی نیشتیمانی به شێ زۆری له پێشمه رگه و سه رکرده کانی کاتی خۆی مێژویه کی پڕ له سه روه ریان تۆمارکرد بوو له ناو یه کێتیدا، له سه رده مانی خه باتی شاخدا .

 بۆیه یه کێتی وه کو حزبێکی خۆشه ویست و پێگه فره وان له کوردستاندا جه ماوه رێکی زۆری هه بوو ، له گه شه کردنێکی چۆنایه تیدا بوو، هات ئه و کاتانه ی ئه م زۆر ڕووانه، پاشێل پیسیان نه خستبووه ناو ڕیزه یه کێتیه وه .

مه خابن له دوای "١٩٩٢)وه په یڕه و پرۆگرامی یه کێتی وه کو پیرۆزیه کی پرنسیپانه هه ڵس وکه وتی پێ نه ده کرا .به کاڵکردنه وه ی په یڕه وی ناوخۆی له ناو ڕیزه کانی یه كیتیدا به تایبه تیش سه رکردایه تی یه کێتی ، یه کێتیان خسته سه ر تووڵه ڕێ خیانه ت ،، که پارتی عه وامێکه پێدا ڕمبازین و پیاسه ی تیادا ده کات..

 دڵنیام "ئارامه کان ومامه ڕیشه کانی یه کێتیه که ی جاران "له ئێستادا زندوو ببنه وه یه کێتی وپارتی یان بۆ له یه ك جیا ناکرێته وه و سه رکرده کانی ئه مڕۆ یه کێتیش ناناسنه وه ! ئه م هاو شێوه بوونه ی یه کێتی له گه ڵ پارتیدا ، له مڕۆدا بوه ته به کاره ساتێ که به ده یان جار قه واره و قورسایه تی له کاره ساتی هه کاری قورسترو به رفره وانتره ، بۆ یه کێتیه دڵسۆزه کانی به ئه مه کی ڕۆژانی سه ختی خه بات و تێکۆشانی و به رخودانی پڕ له گیان فیداکاریه مێژویه که ی یه کێتی .ئه و ئینتیهازیانه ی که له ناو ڕیزه کانی یه کێتیدا ده خۆن و ده له وه ڕێن وه له ژێره وه یشه وه ، په یوه ندی ژێر به ژێریان به پارتیه وه یه ، به شێکیانیش ده نگیان دا به بزووتنه وه ی گۆڕان له هه ردوو دیوه که دا ئه مانه ، به نده به ترسنۆک و ناپاکیان ده ژمێرم ، هه رچه نده ، من له گه ڵ سیاسه ت و به رنامه ی بزووتنه وه ی گۆڕاندام .به ڵام هه رگیز له گه ڵ ئه وه دا نا گونجێم که سانێ له ناو یه کێتیدا بن و پاره و موچه خۆری ئه و حزبه ن وه له ژێریشه وه ده نگه به گۆڕان بده ن .من ئه مان به ترسنۆک و مه نفه عه تچی ده زانم ئه مانه هیچ ئه خلاقێکی سیاسی و کۆمه ڵایه تیان نیه ، بۆیه ، هه موو کاره کانی ڕابردو ئێستایانیش به دزیه وه ئه نجامی ئه ده ن .ئه گینا ئه گه ر باوه ڕیان به یه کێتی نه ماوه بۆ ئیعلانی ناکه ن ؟ بۆ ئه وه نده بوێری و نه جابه تیان تێدا نیه بڵێن ئێمه له مڕۆ به دوادا گۆڕان نین و ئیدی له ناو ڕیزه کانی یه كیتیدا نامێنینه وه ؟.د یاره ئه مانه له ئاینده ی پاره و پله کانیان ده ترسن ، پێموایه زانیویانه یه کێتی ده نگی که م ده هێنیت بیریان له وه کردۆته وه سبه ی له پال گۆڕاندا ده توانن له پۆست و دزیه که نیان به رده وام بن به و نیه ته وه ده نگیان به گۆڕان داوه !.ئه م گه نده ڵانه به باوه ڕه وه ده نگیان به گۆڕان نه داوه به ڵکو له ترسی له ده ستدانی کورسیه کانیان ، ده نگیان به گۆڕان داوه .ئه م ئه پرتونیستانه له هه ر شوێنێ به رژه وه ندیان هه بێت له وێن ،نه ك به رژه وه ندی گشت و نیشتیمانی ده یان جوڵێنیو له پێناوی به رژه وه ندی گشتیه کاندا، به رژه وه ندیه خۆییه کانیان فه رامۆش ده که ن .

 ئه گه ر گۆڕان به ده نگی ئه مانه خۆی دڵخۆش بکات و به هێزی خۆی ئه ژماریان بکات ! ئه وه ئه بێت گۆڕان باش بزانێت ئه مانه دڵخۆش که ر نین ، بڵکو ئه م زۆر ڕووانه ، ماڵ کاولکه رو وێران که ری ئاینده ی گۆڕانن .له هه ر کوێییه کدا ئه مانه ژماره بووبن ژماره یه کی ترسناكن، بۆ هێزێکی بنکه فره وانی وه کو گۆڕان ، له دوا ڕۆژدا ئه م ده ڕوانه که هه میشه چونه گوڵه به ڕۆژه له هه ر لایه که وه خۆر هه ڵهاتبێت ئه مانه ڕوویان تێکردوه و وه زه که یان کێشاوه بۆخۆیان .دڵنیام له ئاینده دا ئه م بێ بارانه ، فایرۆسێکی کوشنده ی تێکده ری ڕیزه کان گۆڕان ئه بن ، ئه گه ر بێتو گۆڕان ده رگای بزووتنه وه که ی له به رده م ئه م زۆر رووانه دا ئاواڵه بکات ..

 

 

 

 

Go to top