We have 98 guests and no members online

مەجید مام برایم

 

 

 

پارتی بۆ ئەوەی سینارۆکەیان بشارنەوە، بەردەوام وایان نیشان دەدا، کەدەنگ بەدکتۆر بەرهەم دەدەن و کاندیدی دڵخوازی ئەوان بەتەنها دکتۆر بەرهەمە.لەڕاستیدا هیچ لۆژیک نەبوو باوەڕ بەوە بهێنین کەپارتی بەڕاستی دەیانەوێت دکتۆر بەرهەم ببێت بەسەرۆک کۆمار چونکە هەروەکو نوسەری دیاری پارتی ڕێبوار کەریم وەلی ئاماژەی پێکردبوو، هیچ مەعقول نیە پارتی بەدەستی خۆیان هەوڵی دروستکردنی مام جەلالێکی دیکە بدەن لەبەغدا.

دکتۆر بەرهەم کەدەنگی زۆرایەتی یەکێتیەکانی لەگەڵ بوو نەبوو بەسەرۆک کۆمار چونکە هەروەکوو بینیمان دواجار بەڕێز مەسعود بارزانی نامەکەی زۆرایەتی مەکتەبی سیاسی کەلەلایەن کاک کۆسرەتەوە نوسرا بوو نەنارد بۆ پارلەمانی بەغدا و لەژێرەوەش فراکسیۆنی پارتەکەی ڕاسپارد دەنگ بدەن بەدکتۆر فوئاد کەکاندیدی کەمایەتیەکی ناو مەکتەبی سیاسی یەکێتی بوو بەسەرۆکایەتی هێرۆخان .لێرەدا پرسیارەجەوهەریەکە ئەوەیە پارتی بۆ وای کرد؟

ئێمە بێگومان پێشوتر تێگەیشتین کەپارتی لەبەرژەوەندیدا نەبوو مام جەلالێکی دیکە لەبەغدا بەئۆکەی خۆیان بەسەر خۆیاندا دروست بکەن.پارتی کەهەموو جومگەکانی نوێنەرایەتی کوردی بەدەستەوە گرتووە، بۆچی بەهیچی و خۆرایی بەشێکی گەورەی ئەو ناوەندە دیبلۆماسیە بداتەوە بەیەکێتی، کەبەهۆی نەخۆش کەوتنی تاڵەبانیەوە،لەدەستی دەرهاتوون.ئێ خۆ ڕۆشن بوو، کەدکتۆر بەرهەم سەرۆک کۆمار بوایە، بەشێکی گەورەی جموجۆڵە دیبلۆماسیەکانی بۆ یەکێتی و بۆ سلێمانی دەگەڕاندەوە و ئەم دەڤەرە و هێزەکانی ئەو دەڤەرەی لەپاشکۆبوون و پێشکۆبوون ڕزگار دەکرد و جارێکی دیکەش دکتۆر بەرهەمی سەرۆک کۆمار وەکو تاڵەبانی باوک جموجۆڵە دیبلۆماسیە ناوچەیی و جیهانیەکانی بۆ دوکان و قەڵاچوالان و دەباشان و سلێمانی دەگەڕاندەوە.ئەمە لەلایەک لەلایەکی دیکەوە لەڕاستیدا پرسی سەرۆک کۆمار لەسەفقەیەکی حزبی و بنەماڵەیدا هەرزان فرۆش کرا، سەفقەیەک کەپەیوەندی بەنەوت و سەرچاوەکانی داهات و دارایی و دەسکەوتەئابووریەکانەوە هەیە لەنێوان هەولێر و کەرکوک و بەغدا و دەباشاندا.

ئەم سەفقەیە کاتێک بەئەنجام دراوە کەبەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی و دکتۆر نەجمەدین کەریم سەردانی تورکیایان کرد و هەر هەمان ڕۆژیش بەڕێز بارزانی سەردانی کەرکوکی کرد.

بەداخەوە پیاوە سەنگین بێوەیەکەی یەکێتی دکتۆر فوئاد کەهەمیشە بەشێک بوو لەچارەسەر لەدواجاردا ڕێگەیدا بەدەنگی زۆرایەتی ئەندام پارلەمانەکانی پارتی کودەتا بەسەر ئەو هەڤاڵەی خۆیدا بکات.ئەو هەڤاڵەی کەئەو چەند جارێک و لەچەند هەڵوێستێکی ڕاشکاوانەدا بەتاکە خەلیفە و بەتاکە جێنشین و بەتاکە جێگرەوەی مام جەلالی زانیوە.

پشتیوانی پارتی لەدکتۆر فوئاد پەیوەندی بەسەفقەی نەوت و سەفقیەکی سیاسیەوە هەیە.سەفقەیەک، کەلەهەموو لایەکەوە توند بەبەرژوەندیە زەبەلاحەکانی هەردوو بنەماڵەی فەرمانڕوای بارزانی و بنەماڵەی ئیبراهیم ئەحمەدەوە گرێ دراوە.بەرژەوەندیەگەلێک کەبەداخەوە زۆر ناکۆکە لەگەڵ بیرکردنەوە مەزن و بەرزەکانی مام جەلال و بەرژەوەندیەکانی یەکێتی و کۆمەڵگای کوردیدا!

 

 

 

کاتێك قسه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی یه‌کێتی بکه‌ین ، ده‌بێ بگه‌ڕیێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وفکرو چه‌مک وئایدیانه‌ی که‌وه‌ک ڕیکخراوێکی سیاسی له‌سه‌ری دامه‌زراوه‌ .

بێگومان له‌دوای شکست ونسکۆی گه‌وره‌ی شۆڕشی ئه‌یلول، یه‌کێتیی نیشتمانی ، به‌که‌لتووروئایدیۆلۆجیای تازه‌وه‌ ، مه‌شخه‌ڵی شۆڕشێکی نوێی له‌ورۆژگاره‌دا هه‌ڵگیرساند ، که‌خه‌ڵک نوقمی زه‌لیلی و بێ ئومێدی بوو ، وه‌ک ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشی نوێ وهه‌ستانه‌وه‌ ، ئومێدوهیوای له‌دڵی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌دا چانده‌وه‌..

هه‌رزوو به‌سه‌دان هه‌زار ئه‌ندام ، له‌چینه‌کانی مامۆستایان وخوێندکاران وجوتیاران وکرێکاران بوونه‌ ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌وبه‌ بیروباوه‌ڕه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌ ئاشنا بوون وکێبه‌ڕکێی ئه‌وه‌بوو که‌ کامیان زووتر سنگی خۆیان بکه‌نه‌ قوربانی وقه‌ڵغانی میلله‌ت بۆ به‌دیهێنانی مافه‌ڕه‌واکان وبه‌رده‌وام به‌دڵ وبه‌گیان پارێزگاریان له‌ئامانج وسه‌روه‌ریه‌کانی یه‌کێتی کردووه‌ ، ئه‌وه‌ وایکرد له‌ماوه‌یه‌کی کورتدا ببێته‌ گه‌وره‌ترین هێزی جه‌ماوه‌ری و سه‌ربازی و سیاسی و ، که‌هیچ حزب وڕیکخراویک نه‌بوو له‌گۆره‌پانه‌که‌دا شان له‌شانی

بدات وئه‌ندامه‌کانی واڕاهینرابوون که‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل وخه‌ڵک هه‌میشه‌ له‌سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کێتی وخۆیانداببینن و وه‌ک نه‌ریت وبیروباوه‌ڕ ئه‌وه‌ ببوو به‌شتیکی جێگیر له‌ژیانی سیاسی وتیکۆشان وخه‌باتیاندا..!

 زۆرکه‌م و ده‌گمه‌ن بوون ئه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ند خوازو بێهه‌ڵوێست بوون و، بۆنه‌نگیه‌کان بێ هه‌ڵوێستی وبێده‌نگیان هه‌ڵبژاردبا و ژماره‌یان له‌په‌نجه‌کانی

ده‌ست تێپه‌ری نه‌ده‌کردن ..!

ئێستاکه‌ له‌دونیای به‌رژه‌وه‌ندی وبازارێ ئازاددا ، چه‌مک وبیروباوه‌ڕه‌کان پێچه‌وانه‌ بونه‌وه‌ و سیاسه‌تی ئاگره‌سوره‌ ، له‌خۆم دووره ، جێگای گرتوونه‌وه‌ ‌له‌کۆڕو کۆبوونه‌وه‌کان ، له‌شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کان ، له‌ بڕیاره‌ چاره‌نووس سازه‌کاندا زیاتر بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه‌ ، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی فه‌یس بووک وتوویته‌ر ...هتد بێده‌نگی وبێ هه‌ڵوێستی ده‌بینی و به‌هه‌رچ هۆیه‌ک بێت ، له‌لایکیێکیش خۆیان ده‌بوێرن چ جای ئه‌وه‌ی کۆمێنت !

ڕاگه‌یاندنکارانی یه‌کێتی به‌گشتی وکادره‌باڵاکان وناوه‌ندیه‌کانیش که‌خۆیان له‌هه‌زاران که‌س ده‌بینه‌وه‌ ، له‌ئاستی ئه‌م قه‌یرانه‌گه‌وره‌یی که‌ یه‌کێتی تێکه‌وتووه‌ تاک وته‌را نه‌بێ زۆربه‌یان بێهه‌لوێست وبێده‌نگن !!

هه‌ندیکیشیان زۆرجه‌سوورانه‌ باکیان نیه‌وبۆهه‌مووڕووداویک ڕاو قسه‌ی خۆیان هه‌یه‌و داکۆکیکارێکی گه‌وره‌ ی ڕاستیه‌کانن و لێدوانه‌کانیان له‌ڕۆژنامه‌و میدیاکاندا بۆپارێزگاری له‌گه‌وره‌یی یه‌کێتی ، ڕۆحی شه‌هیده‌کانیان شادده‌که‌ن و وره‌ به‌به‌رخه‌ڵکدا ده‌که‌نه‌وه‌ ،دیاره‌ مێژوو ده‌وری ئه‌وانه‌ هه‌رگیز له‌یاد ناکات.

ئایا ده‌زانن بێده‌نگی ئه‌م له‌شکره‌ کادره‌ی یه‌کێتی چ کاره‌ساتێك به‌سه‌ر ئه‌م حیزبه‌دا ده‌هێنێت له‌ئاینده‌دا !؟

به‌ڵام دوایی گه‌رله‌ئاکامدا به‌هه‌ڵوێسته‌کان گره‌وه‌که‌یان برده‌وه‌ ، بــا بێ هه‌ڵوێسته‌کانی حیزب قسه‌یان گه‌وره‌تر نه‌بێ و نه‌ڵێن ئه‌ها نه‌مان گووت...؟! بۆیه‌داواکارین له‌کۆی کادروئه‌ندامان ، بێده‌نگی بشکێنن وه‌رنه‌سه‌رشه‌قام وبه‌ده‌نگی دلێر ڕێگه‌نه‌ده‌ن ئه‌م حیزبه‌ چیتر بچوك بکرێته‌وه‌ با له‌کاتی خۆیدا کۆنگره‌ بگیرێت وکۆنگره‌یه‌كی شه‌فاف وهی هه‌مووان بێت دوور بێت له‌ده‌ست تێوه‌ردان وبه‌لاڕێدا بردنی ڕێگا ڕاسته‌قینه‌که‌ی ، یه‌کێتی له‌هه‌موو ئه‌وقه‌یرانانه‌ ڕزگاری بێت که‌ تێکه‌وتووه‌ !

Go to top