We have 135 guests and no members online

کاتێك قسه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی یه‌کێتی بکه‌ین ، ده‌بێ بگه‌ڕیێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وفکرو چه‌مک وئایدیانه‌ی که‌وه‌ک ڕیکخراوێکی سیاسی له‌سه‌ری دامه‌زراوه‌ .

بێگومان له‌دوای شکست ونسکۆی گه‌وره‌ی شۆڕشی ئه‌یلول، یه‌کێتیی نیشتمانی ، به‌که‌لتووروئایدیۆلۆجیای تازه‌وه‌ ، مه‌شخه‌ڵی شۆڕشێکی نوێی له‌ورۆژگاره‌دا هه‌ڵگیرساند ، که‌خه‌ڵک نوقمی زه‌لیلی و بێ ئومێدی بوو ، وه‌ک ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشی نوێ وهه‌ستانه‌وه‌ ، ئومێدوهیوای له‌دڵی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌دا چانده‌وه‌..

هه‌رزوو به‌سه‌دان هه‌زار ئه‌ندام ، له‌چینه‌کانی مامۆستایان وخوێندکاران وجوتیاران وکرێکاران بوونه‌ ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌وبه‌ بیروباوه‌ڕه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌ ئاشنا بوون وکێبه‌ڕکێی ئه‌وه‌بوو که‌ کامیان زووتر سنگی خۆیان بکه‌نه‌ قوربانی وقه‌ڵغانی میلله‌ت بۆ به‌دیهێنانی مافه‌ڕه‌واکان وبه‌رده‌وام به‌دڵ وبه‌گیان پارێزگاریان له‌ئامانج وسه‌روه‌ریه‌کانی یه‌کێتی کردووه‌ ، ئه‌وه‌ وایکرد له‌ماوه‌یه‌کی کورتدا ببێته‌ گه‌وره‌ترین هێزی جه‌ماوه‌ری و سه‌ربازی و سیاسی و ، که‌هیچ حزب وڕیکخراویک نه‌بوو له‌گۆره‌پانه‌که‌دا شان له‌شانی

بدات وئه‌ندامه‌کانی واڕاهینرابوون که‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل وخه‌ڵک هه‌میشه‌ له‌سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کێتی وخۆیانداببینن و وه‌ک نه‌ریت وبیروباوه‌ڕ ئه‌وه‌ ببوو به‌شتیکی جێگیر له‌ژیانی سیاسی وتیکۆشان وخه‌باتیاندا..!

 زۆرکه‌م و ده‌گمه‌ن بوون ئه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ند خوازو بێهه‌ڵوێست بوون و، بۆنه‌نگیه‌کان بێ هه‌ڵوێستی وبێده‌نگیان هه‌ڵبژاردبا و ژماره‌یان له‌په‌نجه‌کانی

ده‌ست تێپه‌ری نه‌ده‌کردن ..!

ئێستاکه‌ له‌دونیای به‌رژه‌وه‌ندی وبازارێ ئازاددا ، چه‌مک وبیروباوه‌ڕه‌کان پێچه‌وانه‌ بونه‌وه‌ و سیاسه‌تی ئاگره‌سوره‌ ، له‌خۆم دووره ، جێگای گرتوونه‌وه‌ ‌له‌کۆڕو کۆبوونه‌وه‌کان ، له‌شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کان ، له‌ بڕیاره‌ چاره‌نووس سازه‌کاندا زیاتر بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه‌ ، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی فه‌یس بووک وتوویته‌ر ...هتد بێده‌نگی وبێ هه‌ڵوێستی ده‌بینی و به‌هه‌رچ هۆیه‌ک بێت ، له‌لایکیێکیش خۆیان ده‌بوێرن چ جای ئه‌وه‌ی کۆمێنت !

ڕاگه‌یاندنکارانی یه‌کێتی به‌گشتی وکادره‌باڵاکان وناوه‌ندیه‌کانیش که‌خۆیان له‌هه‌زاران که‌س ده‌بینه‌وه‌ ، له‌ئاستی ئه‌م قه‌یرانه‌گه‌وره‌یی که‌ یه‌کێتی تێکه‌وتووه‌ تاک وته‌را نه‌بێ زۆربه‌یان بێهه‌لوێست وبێده‌نگن !!

هه‌ندیکیشیان زۆرجه‌سوورانه‌ باکیان نیه‌وبۆهه‌مووڕووداویک ڕاو قسه‌ی خۆیان هه‌یه‌و داکۆکیکارێکی گه‌وره‌ ی ڕاستیه‌کانن و لێدوانه‌کانیان له‌ڕۆژنامه‌و میدیاکاندا بۆپارێزگاری له‌گه‌وره‌یی یه‌کێتی ، ڕۆحی شه‌هیده‌کانیان شادده‌که‌ن و وره‌ به‌به‌رخه‌ڵکدا ده‌که‌نه‌وه‌ ،دیاره‌ مێژوو ده‌وری ئه‌وانه‌ هه‌رگیز له‌یاد ناکات.

ئایا ده‌زانن بێده‌نگی ئه‌م له‌شکره‌ کادره‌ی یه‌کێتی چ کاره‌ساتێك به‌سه‌ر ئه‌م حیزبه‌دا ده‌هێنێت له‌ئاینده‌دا !؟

به‌ڵام دوایی گه‌رله‌ئاکامدا به‌هه‌ڵوێسته‌کان گره‌وه‌که‌یان برده‌وه‌ ، بــا بێ هه‌ڵوێسته‌کانی حیزب قسه‌یان گه‌وره‌تر نه‌بێ و نه‌ڵێن ئه‌ها نه‌مان گووت...؟! بۆیه‌داواکارین له‌کۆی کادروئه‌ندامان ، بێده‌نگی بشکێنن وه‌رنه‌سه‌رشه‌قام وبه‌ده‌نگی دلێر ڕێگه‌نه‌ده‌ن ئه‌م حیزبه‌ چیتر بچوك بکرێته‌وه‌ با له‌کاتی خۆیدا کۆنگره‌ بگیرێت وکۆنگره‌یه‌كی شه‌فاف وهی هه‌مووان بێت دوور بێت له‌ده‌ست تێوه‌ردان وبه‌لاڕێدا بردنی ڕێگا ڕاسته‌قینه‌که‌ی ، یه‌کێتی له‌هه‌موو ئه‌وقه‌یرانانه‌ ڕزگاری بێت که‌ تێکه‌وتووه‌ !

Go to top