We have 47 guests and no members online

 

 

 

باچاوه‌ڕوانی ڕه‌حمه‌تی کۆنگریسی ئه‌مه‌ریکابین.ڕۆژی ٢٧ی کانونی دوەمی ئەم ساڵ، پەنتاگۆن داوایەکی فەرمی بۆ کۆنگرێسی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا بەرزکردەوە بۆ دەنگدان لەسەر فرۆشتنی ٢٤ کۆپتەری ئەپاچی بەحکومەتی ناوه ندی عێراق بە بیانوی ئەوەی کە عێراق بتوانێت روبەڕوی تێرۆریستان بێتهوه لە رۆژئاوای وڵاتدا.ئەڵبەتە کۆنگرێسی ئەمەریکا دەبێ لە ماوەێکی کورتدا ، بەئەرێنی بێت یان نەرێنی، بڕیاری کۆتایی خۆی لەسەر ئەو پرسە بازرگانیە سەربازیەدابدات.ئەگەر بڕیارەکە ئەرێنی بو، ئەوا ئەو ٢٤ کۆپتەرە بە بڕی چوار ملیار و هەشت سەدملیۆن "٨،٤ ملیار"دۆلاری ئەمەریکی لە ماوەیەکی کورتدا رادەستی عێراق دەکرێن بەبێهیچ مەرجێکی پێشوەخت ،کاره‌سات به‌دوای خۆیی دا ده هێنێت بۆیه‌ پێم باشه‌ خۆمانئاماده‌که‌ین بۆ هه‌ڵاتن .دیارە هه وڵێ کیتریش هه یه کە بریتیە لە شەش کۆپتەریئەپاچی بۆ راهێنانی ئەفسەر و پلەدارە سەربازەکانی عێراق کە خێرا رادەستی عێراقدەکرێن بەبڕی یەك ملیار و سێ سەد و هەفتا ملیۆن دولاره ئەگەر بڕیارەکەی کۆنگرێسئەرێنی نەبو، ئەوا پەنتاگۆن هیچی پێناکرێت و مالیکیش ئەو کۆپتەرانەی بەدەست ناگات وچیتر لە کەوڵ و قەوارەی خۆی زیاتر نایەتە دەرەوە و تەنگژە بۆ هەرێمی کوردستاندروستنکات.بەڵام کارەساتەکە لەوە دایە کە نە سەرۆکایه تی هەرێمی کوردستان و نەحکومەت ئاگاداری ئەم پیارسە بازرگانیە مەترسیدارە نین بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ونیشتیمانی هەرێمی کوردستان.به‌ بۆچونی من ئه‌م ڕێک که‌وتنه‌ سه‌ربازییه‌ ، نێوانمالکی و واشینتۆن زۆر مه‌ترسیدار تره‌ له‌سوپای دجله‌ ، که‌چی هێشتا ماشێنیمیدیاکانیان نەخراونەتە کار بۆ ناڕەزایی دەربڕین تەنانەت ئەگەر تەنها بۆ فریودانیجەماوەرە خۆشباوەڕەکەشیان بێت! ئەگەر بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بە هەردو دیویدەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە خێرا نەکەونە خۆیان لە ماوەی ئەم دو هەفتەیەدا ناڕەزاییتوند دەرنەبڕن و لۆبی کورد لە گوێی گا بەخەبەر نەهێننەوە، بۆئەوەی هەستن بەکاریئەخلاقی خۆیان و دەنگی ناڕەزایی لە هەمو میدیاکانی ئەمەریکادا بەرز نەکەنەوە، ئەواسەرانی کورد لە هەرێمی کوردستاندا جارێکی تر و لە داهاتویەکی نادیاردابه‌ئه‌ژنۆماندا ده‌ده‌ن .بێگومان بەرپرسانی هەرێم ناتوانن رێگری لەم پیارسەسەربازیە خەتەرناکەی نێوان واشنتۆن و بەغدا بکەن، بەڵام خۆ دەتوانن قەناعەت بەئەندامانی کۆنگریس بهێنن کە ئەم کۆپتەر و چەکە خەتەرناکانە بەو مەرجە بە عێراق نهفرۆشرێن کە دژی هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕاوەکانی بەکار نەهێنرێن ،هه‌رچه‌نده‌گه‌ر به‌و مه‌رجه‌ش بێت کورد باوه‌ڕ به‌ ده‌سه‌ڵاتی مالکی ناکات .

 

 

 

 

Go to top