We have 109 guests and no members online

 ده‌وڵه‌تی کوردی یا وڕوژاندنی هه‌روا ئاساننیه‌ وه‌ک سه‌رکرده‌کانمان باسی لێوه‌ده‌که‌ن . سه‌ربه‌خۆیی سه‌ریخۆمان ده‌خوات، گه‌ربێتو کاری جدی بۆنه‌کرێ پلانو زه‌مینه‌ سازی بۆینه‌کرێ سه‌رمان ده‌خوات گه‌ربێتو پلان گێڕی پێه‌کانی یه‌ک له‌دوای یه‌کی بۆنه‌کرێ، به‌ده‌وڵه‌ت بون گه‌مه‌ێکی وائاساننه‌ وه‌ک له‌میدیاکانه‌وه‌ ده‌وڕوژێندرێ و باسی لێوه‌ده‌کرێ، پێم وایه‌ بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ سه‌رکرده‌ کانمان نه‌یان توانیوه‌ چ له‌ناو خۆ و چ له‌ده‌ره‌وه‌ کاریان کردبێ بۆ سه‌ربه‌خۆی بون، ئێمه‌ تا ئێستا هێزیکی نیشتیمانیمان نییه‌، ئابورێکی به‌هێزو سه‌ربه‌خۆماننیه‌، سیاسه‌تی نه‌وتو ئابوریمان شه‌فاف نییه‌، سه‌رۆکو په‌ڕله‌مان و حکومه‌ت مه‌تمانه‌ی ته‌وای خه‌ڵک نیه‌، دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆو نیشتیمانیمان نییه‌، حکوموت و په‌ڕله‌مان له‌ژێر ڕکێفی حزبدان، پێویسته‌ ئێمه‌ کێشه‌ ناوو خۆیه‌کانمان چاره‌سه‌ربکه‌ین، پارته‌ سیاسیه‌کانی ناو خۆ یه‌ک هه‌ڵوێستبن، حوکومه‌ت و په‌ڕله‌مان مه‌تمانه‌ی خه‌ڵک بن، گه‌نجه‌کانمان پڕکه‌ن له‌ بیروباوه‌ڕی نیشتیمان و، ئابوری بازرگانی به‌ده‌ست بازرگانه‌ کانه‌وه‌بن نه‌ک حزب خه‌ڵک پڕکه‌ن له‌ نه‌ته‌وه‌په‌رستی نه‌ک به‌ حزبی کردنیان هتد، کاربکرێ بۆ پایه‌کانی به‌دوڵه‌ت بون، ئه‌وجار باسی سه‌ربه‌خۆیی بکه‌ن،

ئێمه‌ تائێستا نه‌مان توانیوه‌ ۵ مانگ موچه‌ی پیرۆزترین ناو ناوی پێشمه‌رگه‌یه‌ دابین بکه‌ین، پێشمه‌رگه‌ چه‌که‌کنیان ده‌فرۆشن، ئه‌نگوستیله‌ی هاوسه‌رگیریان ده‌فرۆشن، فه‌رمان به‌ران موچه‌یان نه‌دراوه‌ مامۆستایان ڕۆڵه‌کانمان فێری خۆیی بون ده‌که‌ن موچه‌یان نه‌دراوه‌تێ، چۆن سه‌رت ناخوا سه‌ربه‌خۆیی، تائێستا نه‌مان توانیوه‌ یه‌ده‌کی ۵ مانگمان هه‌بێ باسی چ ده‌که‌ی، سه‌ربه‌خۆیی ؟! باس کردن له‌ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ ئێستادا دروست نییه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئاوه‌ها سه‌ربه‌خۆییه‌ک ده‌بێ به‌ له‌به‌رچاو گرتنی بارودۆخی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌ییه‌وه‌ بێت که‌ بارودۆخێکی وا له‌ ئێستادا له‌ ئارادا نییه‌. : ئێمه ی کورد مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ که‌ وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆیان ببێ، به‌ڵام له‌ ئێستادا ناتوانن ئاوه‌ها وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێنن.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕایگه‌یاندبوو که‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوودا جیابوونه‌وه‌ و سه‌ربه‌خۆیی خۆی له‌ حکوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق ڕاده‌گه‌یێنێت. هیوادارم وته‌کانی جه‌نابی سه‌رۆک به‌م زوانه‌ بێته‌ دی به‌ڵام به‌باوه‌ڕی من به‌م هه‌مه‌و کێشه‌ ناو خۆیی و له‌گه‌ڵ به‌غدا و نیوده‌ڵه‌تیه‌ دا ئه‌سته‌مه

 

Go to top