We have 62 guests and no members online

هه‌روه‌كوله‌ژینگه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان توێژێكی دی نه‌بێت ته‌واوكه‌ری سێكته‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تر بێت، سه‌رده‌م بوه‌ته‌ ناوی ئه‌و به‌شخوراوانه‌ی كه‌فه‌رمانبه‌رن و ریزبه‌ندی مووچه‌و ده‌رماڵه‌كانیان ده‌كه‌وێته‌ لای حكومه‌ت. بڕینه‌وه‌ی مووچه‌یه‌ك ئێستا له‌ قاوغه‌ سروشتیه‌كه‌ی گلێربۆته‌وه‌ بگره‌ به‌رگه‌هه‌واو ئه‌تمۆسفیری زه‌ویشی ته‌ی كردووه‌، ناوبانگ و بوونی كه‌سه‌كه‌ به‌نده‌ به‌ راده‌ی ئه‌و پێژیانه‌ی له‌كاتێكی دیاریكراوی مانگانه‌دا ده‌ته‌نكه‌ی باخه‌ڵی ده‌نێت، تادراوی زۆرتر كۆكه‌ره‌وه‌ی كاستێكی ئه‌ریستۆكراتی بێت ئه‌وه‌نده‌ش پێگه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ چوراچێوه‌ی ناسینه‌وه‌ی ماهیه‌تی تاكه‌كاندا ده‌بێته‌ ته‌عریفه‌و سیفاتی ناجێگیر بۆیان. هاوڵاتی بوون مه‌سه‌له‌یه‌كی جه‌وهه‌ری هه‌ركۆمه‌ڵگایه‌كی زیندووه‌ كه‌ پشت به‌ داهاتی راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌به‌ستێت، جۆری هاوڵاتی بونه‌كه‌ش یاخود پرسی ئه‌ندام بوون تیایدا وابه‌سته‌ ده‌بێت به‌و بنه‌مایانه‌ی ڕه‌نگرێژی به‌روبوم و كه‌ره‌سته‌خاوه‌كانی ئابوریه‌كه‌ ده‌كه‌ن به‌ هه‌بوونی جیاوازیه‌ بنچینه‌یی یه‌كان له‌وه‌ی تاكه‌كه‌ ڕۆڵ له‌ره‌گه‌زه‌سه‌ره‌كیه‌كانی به‌رهه‌م هێنان ده‌گێرێت له‌كاتێكدا ده‌وڵه‌ت[هه‌رێمه‌كه‌] خاوه‌نی داهاتێكی زۆربێت یانیش یه‌ده‌گێك ئه‌گه‌ر هه‌بێت ده‌ستی لی نه‌درێت له‌بریدا به‌هێزی كاری ناوه‌خۆیی و توانای وه‌به‌رهێنان به‌رگه‌ی قه‌یرانه‌كان پێویستیه‌كانی ژیان بگرێت. نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانی هاوبه‌ش خولیای فه‌رمانبه‌ربوون دووئه‌وه‌نده‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ تاكه‌ ئامانج له‌فه‌رمانبه‌ریه‌كه‌ به‌چه‌نگ ئانینی پاره‌و بژێوی پتر بێت نه‌وه‌ك خزمه‌تكردن و خزمه‌ت گه‌یاندن به‌شێوه‌یه‌ك به‌ قازانجی سوودی گشتی بشكێته‌وه‌، لێره‌دا خۆمان له‌قه‌ره‌ی ئه‌و به‌راودركاریه‌ ناده‌ین كاتی خواست له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕوو ناهاوسه‌نگ ده‌بێت هه‌ڵاوسان به‌ربین به‌كه‌سبی مانگانه‌ ته‌نگ ده‌كات، هه‌ڵپه‌ی وه‌زیفه‌ی حكومی به‌كه‌مترین تێچوون كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداریشی كرده‌ قوربانی و رێگه‌یه‌كی ته‌ختی له‌گه‌شه‌كردنی ژێرخانی ئابووری گرت به‌جۆرێك چێژی دۆزینه‌وه‌ی دراوی بی ماندوبون و ره‌نج كێشان به‌زاراوه‌ی بن دیوار گره‌وی له‌بیركردنه‌وه‌ی زانستیانه‌ بۆئاینده‌وخۆشگوزه‌رانی ووڵات برده‌وه‌ ئه‌وقه‌ناعه‌ته‌ جێگیر بووه‌ كه‌وا پاره‌ ده‌توانێت هه‌مووشت هاورده‌ بكات مادام وابێت چیدی پێویست ناكات گوریسێك له‌بنی دونیا رابخه‌ین. له‌هه‌رێمێكدا له‌گه‌ڵ بوونی رێژه‌یه‌كی فره‌ فه‌رمانبه‌ر له‌بواره‌ جیاجیاكاندا چینێكی په‌نهانی فه‌رامۆشكراو هه‌ن كه‌تادێت له‌سه‌رحسابی ووزه‌ی خۆیان و بژێوی خێزانه‌كانیان باجی قورس قورس ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان، به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان خه‌می دابین كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانیان بی ئه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ هیچ سوچێكی ئه‌م هه‌رێمه‌ له‌خێروبێره‌كه‌ی پارویه‌كی به‌رناكه‌وێت په‌نا بۆكام فریاد ره‌س ببات؟ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر كاری سیاسی بۆحزبێك وپارتێك خۆی یه‌كلایی كردۆته‌وه‌ له‌مرۆڤ بونی خۆیه‌وه‌ هانابۆكامه‌ مه‌رجه‌عی مسۆگه‌ر ببات كه‌مافه‌كانی ژیانی بۆ پارێزراوبێت؟ دابه‌ش بوونی سیاسی و چینایه‌تی پۆلبه‌ندی پله‌پێدانی نایه‌كسانیه‌كه‌ كه‌ داهێنانێكی مه‌ترسیدارو كاریگه‌ریه‌كی زێده‌ خراپ و دوو مه‌ودا بۆسه‌ر خێزان و جڤات ده‌خوڵقێنی، ژیان به‌پێی خواسته‌كانی ئه‌مرۆ واجبی دابین كردنێكی هه‌میشه‌یی ده‌خاته‌ سه‌رشانی سیسته‌م و حكومه‌ت كه‌ جیاوازی له‌ نێوان تاكی فه‌رمانبه‌رو نافه‌رمانبه‌ر نه‌كات له‌مافه‌كاندا، هه‌روه‌ك چۆن مه‌سه‌له‌كه‌ غه‌ریزه‌یه‌كی سروشتی هێزی شه‌رانی ناخی مرۆڤه‌كان نیه‌ كه‌ئه‌م دابه‌ش بوونه‌دروست ببی و سنووری ناعه‌داله‌تیه‌كه‌ به‌ئاره‌زووی خۆی فراوانتركات، قه‌یرانه‌ دارایی یه‌كه‌ هه‌موولایه‌كی خسته‌ به‌رده‌م به‌خۆداچونه‌وه‌یه‌ك كه‌له‌تێروانینێكی عه‌قڵانی و ره‌هه‌ندێكی مه‌عریفیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌بگری، دواخستنی پێژیان مامۆستایانی تووشی مانگرتن كرد كه‌وانه‌ به‌قوتابیه‌ خۆشه‌ویسته‌كانی دوێنێیان نه‌ڵێنه‌وه‌؟!!! سه‌قاوه‌كان نیازی ئاوبڕینه‌وه‌یان هه‌بێت، پیاوانی ئایینی هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و لای باری ته‌عالا شكایه‌ت بكه‌ن؟كاره‌باچیه‌كان هۆشداری گه‌رانه‌وه‌ بۆ مۆم و فانۆس بكه‌نه‌مژده‌ده‌ری خه‌می بی وه‌ڵاتی. . . . وانه‌ ئه‌ێلیه‌كه‌ له‌فۆرمێكی به‌رده‌وامدا ئه‌مه‌مان له‌سه‌ رده‌كاته‌ مالڕ ترسی ئه‌وه‌مان هه‌بێت كه‌ بۆدامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و هاواری سه‌ربه‌خۆیی پشت به‌ چ توخمێكی نۆرماڵ ببه‌سترێت؟ له‌ده‌مێكدا بواری كشتوكاڵكردن و پیشه‌سازی له‌هه‌رێمدا نه‌بۆته‌ ئه‌لته‌رناتڤیڤی شه‌ری نه‌دانی بودجه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق، هه‌روه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ مانه‌وه‌و نه‌فرۆشتنی نه‌ته‌وت نیه‌ به‌هۆیه‌وه‌ بتوانین كاریگه‌ری ئاریشه‌یه‌كی ئابووری له‌ ئاینده‌دا كه‌م بكرێته‌وه‌و، نه‌هێڵرێت گوزه‌رانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك بكه‌وێته‌به‌رمه‌ترسی یاریپێكردنی، ئایا له‌م نێوان مل ملانی و داواكاریه‌كان حكومه‌ت و فه‌رمانبه‌ر چی یان بۆ یه‌كتر هێشتۆته‌وه‌ ناوی شه‌قام ومیلله‌تێكی ته‌ندروست و خاوه‌ن ئومێد بی؟ ده‌بی له‌كوێی به‌رپرسیارێتی مێژوی دابن وه‌ختێك تیله‌چاوێكیش ده‌بێته‌ كۆنتاكتێكی به‌رژه‌وه‌ندی، به‌باو به‌باران له‌ عومری به‌فره‌كه‌ بروات، ئه‌وه‌ی سازشی له‌سه‌رناكرێت مافه‌مه‌ده‌نی و ژیاریه‌كانه‌ كه‌نه‌خرێنه‌ ناوبۆته‌ی توانه‌وه‌ی مل ملانی سیاسی و حزبیه‌كان، نه‌كرێته‌ موعامه‌له‌یه‌ ك بۆده‌نگدان، حزب بۆ پێكهێنانی هه‌رچی زووی حكومه‌ته‌ شه‌قام قه‌ره‌باڵغ ده‌كات، رێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كان فشاری دیموكراسیانه‌ توندتر ده‌كه‌ن!!!؟ لۆجیكی شته‌كان ئێستا مانشێتێكه‌ نیشتمان په‌روه‌ری لی ده‌بارێت هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت خۆی بكاته‌ خاوه‌نی، لی ئه‌وه‌هێشتا نه‌رسكاوه‌و قالبی دروستی خۆی بۆنه‌كراوه‌ ته‌نانه‌ت خۆی له‌موزایه‌دكردنیش نزیك ده‌كاته‌وه‌، ده‌ردو تێكه‌وتنه‌كه‌ هاوارده‌كات نه‌فسی نه‌فسی ئه‌مه‌ش دوجار هاوكێشه‌، [ئابووری _سیاسیه‌كه‌ی] كارل ماركس واقیع ده‌كات كه‌ ده‌لێت هه‌مووكێشه‌كان له‌سه‌ر ئابووری سه‌رهه‌ڵًده‌ده‌ن هه‌موو كێشه‌كانیش به‌ ئابووری چاره‌سه‌رده‌بن.

Go to top