We have 118 guests and no members online

-پارتی ویستی فێڵێكی قانونی بكات، به‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود به‌رزانی له‌ دوای په‌سه‌ند كردنی ده‌ستوره‌وه‌ هه‌ژمار بكات، كه‌چی ئۆپۆزسیۆن نه‌ك هه‌ر كردیانه‌ هه‌ڵا، به‌ڵكه‌ ده‌سته‌واژه‌ی سه‌رۆكی ماوه‌ به‌سه‌رچوشیان به‌ باڵایدا دابڕی، ئێستا گۆڕانیش كۆنگره‌ی به‌ست، به‌ پێی ده‌ستوری گۆڕان بێت سه‌رۆك بۆی هه‌یه‌ ته‌نها 6 ساڵ له‌ پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه‌، ئایا نه‌وشیروان مسته‌فاش ده‌یه‌وێت ببێته‌ رێكخه‌ری ماوه‌ به‌سه‌رچوو، یاخود له‌ رۆژی راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌كه‌وه‌ خدمه‌ی لۆ حیساب ده‌كرێت و دوای ساڵێكی دیكه‌ بای بای له‌ كورسیه‌كه‌ی ده‌كات.

- ( (دوا په‌یامی نه‌وشیروان مسته‌فا: با به‌وازهێنان و مردنی كه‌سێك گۆران توشی قه‌یران نه‌كه‌ین) )، چۆن یه‌كێتییه‌كان چه‌ند مانگه‌ دوعا بۆ دوو وشه‌ی تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن، گۆڕانیش به‌ بێ تۆ، ده‌بێت سه‌ت خۆزگه‌م به‌ یه‌كێتی نیشتمانی بخوازن، به‌هه‌ر هه‌موویانه‌وه‌ كورسیه‌ك حاسڵ ناكه‌ن.

-ده‌ڵێن له‌ سه‌ید سادق خزمه‌تگوزاری نییه‌، باشه‌ سه‌ید سادق به‌ ته‌ختكراوی بنیات نرایه‌وه‌، خۆ هه‌ولێر 5000 ساڵه‌ شاره‌و هۆلاكۆی به‌زاندووه‌ كه‌چی له‌ شه‌و رۆژێكدا ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێك كاره‌بامان هه‌یه‌؟؟.

- ( (یه‌كگرتوو نیگه‌رانه‌ له‌ده‌ستگیركردنی‌ مه‌لاكه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌) )، نا هه‌قی نییه‌ ده‌ترسێت نۆره‌ بێته‌ سه‌ر خۆشی.

- ( (مام رۆسته‌م له‌ دوای كۆتایی هاتنی كۆنگره‌كه‌ رایگه‌یاند" له‌ ئێستا كه‌سی تر جێگه‌ی كاك نه‌وشیروان ناگرێته‌وه‌ و كاك نه‌وشیروان یه‌كێكه‌ له‌ پیاوه‌ عالمه‌كان) )، باش بوو مام رۆسته‌م وه‌زیری رۆشنبیری نه‌بوو، ده‌نا ده‌یخسته‌ لیستی داهێنه‌رانی كوردستانه‌وه‌.

- ( (پارتی‌ و یه‌كگرتوو به‌شداری‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كانیان نه‌كرد له‌كه‌ركوك) )، مه‌شغول بوون به‌ شیوه‌نكردن بۆ ئه‌ردۆگان، ئاشكرابوونی دزی له‌ ئه‌سته‌مبوڵ و مانگرتن له‌ كه‌ركووك.

-ئیڤار ئیبراهیم له‌ گۆڤاری سڤیل ( (ئومێدمان به‌ نێچیرڤان بارزانییه‌) )، خوا بێئومێدت نه‌كات كه‌وا به‌ ئاواتخۆت گه‌یشتیت، سه‌داقه‌ به‌عده‌ العه‌داوه‌ ئه‌حلا من الحه‌لاوه‌.

-دوو هه‌ڵبژاردن له‌ كوردستان به‌ ڕێوه‌یه‌، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراقی، واتا تا 30ی مانگی ته‌موز دوو وه‌جبه‌ سیاسی دیكه‌ له‌ كوردستان زیاد ده‌كات، ئیتر ده‌چیته‌ هه‌ر شوێنێك ئه‌م به‌ڕێزانه‌ پێشت لێده‌گرن تا شه‌و له‌ كه‌ناڵه‌كانه‌وه‌ خۆیان به‌ خه‌ڵك نیشان بده‌ن.

- (بۆ مه‌به‌ستی‌ جۆراوجۆر و به‌كارهێنانی‌ له‌ كاری‌ فریاگوزاری، حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌بڕی 50 ملیۆن دۆلار 14 هێلیكۆپته‌ر ده‌كڕێت. فڕۆكه‌كان له‌بواره‌كانی‌ ته‌ندروستی‌ و ئاگركوژێنه‌وه‌ و جێبه‌جێكردنی‌ یاسا سوودیان لێ ده‌بینرێت) )، قوڕ به‌سه‌رمان ئیتر به‌ كۆپته‌ر یاسا به‌سه‌ر نه‌یاران جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، سه‌دامیش بۆ هه‌مان هۆ كۆپته‌ری به‌كار هێنا.

- ( (له‌ ساڵی 2013 دا سی و سێ كرێكار له‌ شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری له‌ كاتی كاركردن و شوێنی كاره‌كانیان، گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ كه‌ زۆربه‌یان كرێكاری‌ بیانی بوون. ) )، بۆ كرێكاری ناوخۆیی ماوه‌ له‌ كوردستان؟؟.

-حه‌مه‌ی كاكه‌ ره‌ش ( (ئه‌مه‌ حه‌قیقه‌تی كوردستانه‌ كۆمه‌ڵێك ده‌كوژرێن و كۆمه‌ڵێك ده‌بنه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان، كۆمه‌ڵێك ده‌بنه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان و كۆمه‌ڵێك ده‌كوژرێن، كۆمه‌لێك ده‌بنه‌ هین و كۆمه‌ڵێك ده‌كوژرێن كۆمه‌ڵێك ده‌كوژرێن و كۆمه‌ڵێك ده‌بنه‌ هین) )، كاكه‌ كاوه‌ تا له‌ ژیاندا بوو نان نه‌بوو بیخوات، ئه‌مجاره‌ ئه‌و كاك رامیار كۆمه‌ڵێك به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ سه‌ر كورسی په‌رله‌مان.

-خه‌ندان ( (نوێنه‌ری قه‌زای سه‌یدسادق له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر داواكاری بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی داواكاری خۆپیشانده‌ران بێت، ئاماده‌یه‌ ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و داواكارییه‌ ده‌ستی حزبی تیایه‌و بۆ شكاندنییه‌تی) ) ره‌نگ بێت لادانی قایمقام و سه‌رۆكی شاره‌وانی قاچی حیزبی له‌ پشت بووبێت؟؟.

-       

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نیی

Go to top