We have 151 guests and no members online

نەجم محەمەد

 ساڵانێكی دوورو درێژه‌ مامۆستایانی كوردستان له‌هه‌لومه‌رج ودۆخێكی زۆرسه‌خت و ناله‌باردژوارداژیان ده‌گوزه‌رێنن كه‌تیایدا دووچاری گه‌لی بی مافی و سته‌م وقه‌یران بوونه‌ته‌وه‌ وڕۆژ به‌ڕۆژ ئه‌م بی مافی وسته‌م وقه‌یرانانه‌ ڕووله‌ زیادبوون وهه‌ڵكشاندان وله‌به‌رابه‌ریشدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ڕێكخراوی مامۆستایان بێده‌نگی وبی هه‌ڵوێستیان هه‌ڵبژاردووه‌.

 دیاره‌ ڕێكخراوی مامۆستایان ڕێكخراوێكی پیشه‌یی وڕاسته‌قینه‌ی مامۆستایان نه‌بووه‌به‌ڵكو ڕێكخراوێكی حیزبی بووه‌ وهه‌میشه‌ به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیه‌ حیزبی وشه‌خسی وگروپگه‌رایی خۆیه‌وه‌ بووه‌ وڕۆژێك له‌ڕۆژان له‌ئاست ئه‌و هه‌مووه‌ بی مافی و نه‌هامه‌تیه‌ی مامۆستایان نه‌هاتۆته‌ سه‌رشه‌قام و نه‌بوه‌ته‌فشاری جدی بۆسه‌رده‌سه‌ڵات تاداواكاری ومافه‌كانی مامۆستایانی كوردستان جی به‌جی وده‌سته‌به‌ربكات له‌وه‌ته‌ی هه‌یه‌ ئه‌م ڕێكخراوه‌ دڵداری كردووه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات وحیزبدا ونه‌یویستووه‌ حیزب وده‌سه‌ڵات لی ی بڕه‌نجی وهه‌میشه‌ هه‌وڵی ڕازیكردنی حیزب وده‌سه‌ڵاتی داوه‌ نه‌ك ڕازیكردنی مامۆستایان.

به‌رپرسانی ئه‌م ڕێكخراوه‌ هێنده‌ی خه‌می كورسی وبه‌رژه‌وه‌ندی وئیمتیازات وده‌سه‌ڵاتیان بووه‌ هێنده‌ خه‌می مامۆستایان نه‌بووه‌ وئه‌گه‌ر ناڕه‌زای وئیعترازێكی مامۆستایان هه‌بووبی ئه‌م ڕێكخراوه‌ هه‌وڵی داوه‌ پێش ده‌سه‌ڵات وپۆلیس و ئاسایش سه‌ركوتی بكات وسه‌ركوتی كردووه‌ ویان ساردی كردۆته‌وه‌ و به‌لاڕێی دا بردوه‌ وله‌ئامانجه‌كه‌ی خۆی دوورخستۆته‌وه‌، به‌كورتی زۆرجار ئه‌م ڕێكخراوه‌ ڕۆڵی پۆلیس وده‌زگای سه‌ركوتگه‌ری بینیوه‌ وهه‌میشه‌ به‌ئیعازو كۆنترۆڵی حیزب و ده‌سه‌ڵات حه‌ره‌كه‌تی كردووه‌ وهه‌ڵوێستی وه‌رگرتووه‌ وهه‌ندی جاربوه‌ته‌ڕاپۆرت نووس له‌سه‌ر مامۆستایان ئه‌م ڕێكخراوه‌ ڕۆژێك له‌ڕۆژان نه‌یویستووه‌ ببێته‌ نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌و واقیعی وڕادیكاڵی مامۆستایانی كوردستان هه‌میشه‌ پاشكۆو ده‌سته‌مۆی حیزب وده‌سه‌ڵات بووه‌.

 له‌چه‌ند ساڵی ڕابووردوودا شه‌قامی كوردستان شاهیدی چه‌ندین خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ڕێكخراوه‌ جۆربه‌جۆره‌كانی كوردستان بووه‌به‌ڵام ئه‌م ڕێكخراوه‌ ڕێكخراوێكی بێده‌نگ وبی هه‌ڵوێست و ده‌سته‌مۆ وشه‌رمن بووه‌ و وجودی له‌شه‌قامدا نه‌بووه‌ به‌بیانووی جۆراوجۆرو بی بنه‌ماوه‌ خۆی دزیوه‌ته‌وه‌ له‌ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كانی له‌ ئاست مامۆستایانی كوردستانداهه‌ربۆیه‌ مامۆستایانی كوردستان باجی ئه‌م بی ده‌نگی وبی هه‌ڵویستی وده‌سته‌مۆییه‌ی ئه‌م ڕیكخراوه‌ یان داوه‌ له‌چه‌ند ساڵی ڕابووردوودا چه‌ندین پێشێلكاری به‌رابه‌ر مافه‌كانی مامۆستایان كراوه‌ وچه‌ندین سته‌م به‌رامبه‌رمامۆستایان كراوه‌ به‌ڵام ئه‌م ڕێكخراوه‌ هه‌ربی ده‌نگ وده‌م نووقاوبووه‌ ئه‌وه‌تا بۆماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ مووچه‌ی مامۆستایان به‌دوومانگ زیاتر نادری ودواده‌كه‌وی كه‌چی ئه‌م ڕێكخراوه‌ بچوكترین نوزه‌ی لی نایه‌ت ومامۆستایان نایه‌نێته‌ سه‌رشه‌قام وپێشڕه‌ویان ناكات ونابێته‌ فشار بۆسه‌رده‌سه‌ڵات هه‌مووقسه‌یه‌كی له‌باره‌ی دواكه‌وتنی موچه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌مامۆستایانی كوردستان ده‌ڵی دان به‌خۆتاندا بگرن، من پێم وایه‌ به‌شه‌ش مانگ وساڵیش مووچه‌ دوابكه‌وی ئه‌م ڕێكخراوه‌ هه‌ربی ده‌نگی هه‌ڵده‌ژێرێت وباجی ئه‌م هه‌موو بی ده‌نگی بی هه‌ڵویستی و ئه‌م ڕێكخراوه‌ مامۆستایانی كوردستان ده‌ی ده‌ن.

ئه‌گه‌رچی له‌ئێستایا كۆمه‌ڵی مامۆستای ئۆپۆزیسیۆن چونه‌ته‌ ناو ئه‌و ڕێكخراوه‌ وه‌ به‌ ووته‌ی خۆیان گوایه‌ ده‌یانه‌وی گۆڕانكاری بكه‌ن و ڕێكخراوه‌كه‌ بخه‌نه‌ سه‌ر سكه‌ی خۆی، من پێم وایه‌ ئه‌مانیش ناتوانن ئه‌و كاره‌ بكه‌ن ئه‌مانیش شه‌ڕی مامۆستایان ناكه‌ن به‌ڵكو شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی وشه‌ڕی سیاسی و پۆست و كورسی و ئیمتیازات ده‌كه‌ن و ئه‌مانیش وه‌ك ئه‌وان پاشكۆی حیزبه‌كانیانن و به‌ ئیعازو كۆنترۆڵی حیزبه‌كانیان ده‌جوڵێنه‌وه‌ و هه‌ڵویست وه‌رده‌گرن هه‌ربۆیه‌ نابێت مامۆستایانی كوردستان فریوی قسه‌كانیان بخۆن ئه‌مانه‌ هاتۆن سواری ناڕه‌زاییه‌كانی مامۆستایان بن تاله‌وێوه‌ بتوانن جێگه‌وپێگه‌ی خۆیان له‌ وڕێكخراوه‌دا قایم بكه‌ن.

هه‌ربۆیه‌ ده‌بێت مامۆستایان ڕیزی خۆیان له‌وڕێكخراوه‌ جیاكه‌نه‌وه‌ وهیچ هیواو ئومێدو خه‌ونێك نه‌به‌ستنه‌وه‌ به‌وڕێكخراوه‌ وه‌ وته‌نیا ڕێگا چاره‌ئه‌وه‌یه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه‌دا مامۆستایانی كوردستان ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆ دروست بكه‌ن و له‌ده‌ووری یه‌ك كۆبنه‌وه‌ و نه‌بنه‌ پاشكۆی هیچ حیزب و گروپێك سه‌ربه‌خۆو ئازادانه‌ كاری خۆیان بكه‌ن و له‌به‌رابه‌ر داخوازی ومافه‌كانی مامۆستایاندا ئازایانه‌ بێنه‌ مه‌یدان و ده‌ست بده‌نه‌ خه‌بات و فشارووناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامی جۆراوجۆری هێمنانه‌ و شارستانیه‌تی ومه‌ده‌نی وبچوكترین مساوه‌مه‌نه‌كه‌ن له‌ ئاست داخوازیه‌كانی مامۆستایاندا وببنه‌ ڕێكخراوێكی زیندوو وجدی و واقیعی وڕادیكاڵی مامۆستایانی كوردستان وببنه‌ نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی مامۆستایان به‌م جۆره‌ مامۆستایان ڕزگاریان ده‌بێت له‌ سه‌ختی ونه‌هامه‌تیی وبی مافیه‌كان وچیتر باجی بی ده‌نگی وبی هه‌ڵویستی وحیزبی بوونی یه‌كێتی مامۆستایان ناده‌ن وكۆتای دێت به‌پاشكۆبوون و به‌جیاكاری وپێدانی ئیمتیازات له‌سه‌ربنچینه‌ی ئینتمای سیاسی وحیزبی هه‌ربۆیه‌ تاڕۆژی زووتر مامۆستایانی كوردستان ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆی خۆیان دروست بكه‌ ن زووترڕزگاریان ده‌بێت له‌ بی مافی ونه‌هامه‌ تیه‌كان.

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 


چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ كوردستاندا ساڵانه‌ له‌ 25/11/داهه‌ڵمه‌تی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توند ووتیژی دژی ژنان ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكی دیاری كراوكه‌ كۆمه‌ڵی چالاكی له‌خۆ ده‌گرێت له‌وانه‌ كۆرَِو سیمینارو ۆركشۆپ وچالاكی ئه‌ده‌بی وهونه‌ری وڕێپێوان وهتد كه‌به‌داخه‌وه‌ دواتر دوای ئه‌وهه‌ڵمه‌ته‌ ئیتر كارو چالاكیه‌كان كۆتاییان پی دێت تاساڵێكی تر دیاره‌ من بۆ خۆم ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ و ئه‌ وچالاكیانه‌ به‌كارێكی باش ده‌زانم قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌مه‌ نیه‌ به‌ڵكو ئه‌وه‌ی قسه‌م له‌ سه‌ریه‌تی دیاری كردنی ئه‌و ماوه‌ كه‌م و كورته‌ یه‌ بۆ ئه‌نجام دانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ وسنوورداركردنیه‌تی من پێموایه‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ده‌بێت هه‌ڵمه‌تێكی هه‌میشه‌یی وبه‌رده‌وام بێت واته‌ هه‌ڵمه‌تێكی ڕۆژانه‌بێت چونكه‌ دیارده‌ی تووندوتیژی دژ به‌ژنان له‌نێو كۆمه‌ڵگادادیارده‌یه‌كی به‌رده‌وامی ڕۆژانه‌یه‌ نه‌ك دیارده‌یه‌كی پچڕپچڕی ساڵانه‌ هه‌ربۆیه‌ ده‌بێت هه‌ڵسوڕان وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌كه‌شی ڕۆژانه‌ بێت وكارو چالاكیه‌كانیش ده‌بێت ڕۆژانه‌ بێت.

هه‌روه‌ها نابێت به‌ گری دانی چه‌ند كۆڕوسیمینارێك و به‌سازدانی چه‌ند چالاكیه‌كی ئه‌ده‌بی وهونه‌ری كۆتایی به‌ هه‌ڵمه‌ته‌ بێنین من پێم وایه‌ خه‌بات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تووندوتیژی دژی ژنان خه‌باتێكی درێژخایه‌نه‌ وده‌بێت له‌ وڕوه‌وه‌ پشوودرێژوكۆڵنه‌ده‌ر بین شتێكی تر كه‌ زۆر گرنگه‌ و ده‌مه‌وێت قسه‌ی له‌ سه‌ربكه‌م ئه‌وه‌یه‌ له‌وهه‌ڵمه‌ته‌دا زیاتر ژنان به‌شداری ده‌كه‌ن و هه‌ڵسوڕاون به‌ڵام ڕۆڵ ونه‌خش و جێگای پیاوان خاڵیه‌ كه‌ من پێم وایه‌ ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین خاڵی لاوازی ئه‌ و هه‌ڵمه‌ته‌یه‌ چونكه‌ خه‌باتكردن بۆ ئازادی بۆ یه‌كسانی خه‌باتێكی مرۆییانه‌ی دوولایه‌نه‌ یه‌ به‌ژن و پایه‌وه‌وه‌ وهه‌روه‌ها به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنانیش خه‌باتێكی مرۆییانه‌ی دوو لایه‌نه‌یه‌ نه‌ك به‌ته‌نها خه‌باتێكی ژنانه‌ ده‌بێت له‌ و هه‌ڵمه‌ ته‌دا ئه‌و ڕاستیه‌ له‌ به‌ر چا وبگیرێت كه‌ پرسی ژنان پرسی كۆمه‌ڵگایه‌پرسی مرۆڤه‌كانه‌به‌ژن و پیاوه‌وه‌ نه‌ك به‌ته‌نها ژنان.

 

له‌ دوای بڕیاردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ به‌پارێزگابوونی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ئیتر له‌ وده‌مه‌وه‌ زۆرێك له‌ شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان وعێراق خه‌ونی به‌پارێزگابوون بوه‌ خه‌ونیان وهه‌مووخه‌ونه‌كانی تریان له‌ وخه‌ونه‌دا كورت وكۆكرده‌وه‌ وڕاستروایه‌ بڵێم بوون به‌ پارێزگا بوه‌ مۆده‌لای هاوڵاتیانی شاروشارۆچكه‌كه‌كانی كوردستان وعێراق وه‌ك ڕزگاریكه‌رو ئه‌ڵته‌رناتیف ده‌ڕواننه‌ بوون به‌پارێزگاودیاره‌ هه‌رشارێك كه‌ هه‌موو مقه‌وماتێكی پارێزگابوونی تیادابی به‌پی ی یاسا ئه‌وائه‌و شاره‌مافی خۆیه‌تی ببێته‌ پارێزگا دیاره‌ من قسه‌م له‌ سه‌ر مافی بوون به‌ پارێزگابوون نیه‌ به‌ڵكو قسه‌ی من له‌ سه‌ر خه‌ونی به‌ پارێزگا بوونه‌ ئایا به‌پارێزگابوون ئه‌ وداره‌ ئه‌فسوناویه‌ یه‌ له‌ چاونوقانێكدا هه‌موو خه‌ون وداواكاری ومافه‌كانی هاوڵاتیان بهێنێته‌دی؟ بێگومان نه‌خێربه‌ پارێزگابوون ئه‌مڕۆله‌عێراق وكوردستاندا به‌مانای ئه‌و به‌ هه‌شته‌ نایه‌ت كه‌ خه‌ڵكی خه‌ونی پێوه‌ ده‌بینن به‌ڵی به‌هه‌شته‌ بۆ سه‌ركرده‌ وبه‌رپرس وده‌سه‌ڵات داران به‌ڵام بۆ خه‌ڵكی هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێش و كه‌م ده‌ست دۆزه‌خه‌ وهیچ ئاڵوگۆرَێكی جدی و ڕیشه‌ی له‌ ژیان وگوزه‌رانی خه‌ڵكیدا به‌دی ناهێنێت.

راسته‌ له‌ ڕووی جوگرافیای ئیداریه‌وه‌ كارئاسانی ده‌كات بۆ ڕای كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان له‌ فه‌رمانگه‌كاندا واه‌ته‌ هاتوچۆی نێوان دووشاریان له‌ كۆڵده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام نه‌هامه‌تی وناعه‌داله‌تی ونه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ونه‌بوونی خۆشگوزه‌رانی وبی كاری ونه‌داری هتد له‌ كۆڵ نابێته‌وه‌ وهه‌روه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ وبگره‌ زیاد ده‌كات ڕاسته‌ بوون به‌ پارێزگای هه‌رشاروشارۆچكه‌یه‌ك له‌ ڕووی عاتفیه‌وه‌ ئاهێككی كورت خایه‌ن به‌ دڵ وگیانی خه‌ڵكیدا ده‌هێنێت به‌ڵام ئه‌م ئاهه‌ ئیتر كیفایه‌ت نیه‌ وئه‌م ئاهه‌ عاتیفیه‌ كێشه‌ وموعاناتكانی خه‌ڵكی چاره‌سه‌رناكات ئه‌م ئاهه‌ نه‌ ئاوده‌دات نه‌كاره‌با نه‌نان ده‌دات نه‌كار نه‌ئازادی ده‌دات نه‌یه‌كسانی نه‌خزمه‌تگوزه‌ ری ده‌دات نه‌خۆشگوزه‌رانی به‌لای منه‌وه‌ به‌پارێزگابوون گۆڕانێكی ڕێزمانی و ووشه‌سازیه‌ و هیچی تر "ووشه‌ی قه‌زا ده‌بێته‌ ووشه‌ی پارێزگا"هه‌روه‌ها كورسیه‌كانی ده‌سه‌ڵات زیاد ده‌كات پله‌وپایه‌ ئیداریه‌كانی ده‌سه‌ڵات زیاد ده‌كات له‌ به‌رابه‌ریشدا بی مافیه‌كانی خه‌ڵكی زیاد ده‌كات نه‌هامه‌تیه‌كان وموعاناته‌كانی خه‌ڵكی زیاد ده‌كات سته‌م وسه‌ركوت له‌ سه‌رخه‌ڵك زیاد ده‌كات وهتد.

دیاره‌ له‌عێراقدا كه‌م شاروشارۆچكه‌و گوند هه‌یه‌ كه‌به‌ رشاڵاوی دڕندانه‌ی ڕژێمی به‌عسی ڕوخاو نه‌كه‌وتبێت وتاوانی گه‌وره‌ی تیادا ئه‌نجام نه‌دابێت وئه‌مه‌ ئه‌ركی حكومه‌تی ئێستای عێراق وكوردوستانه‌ كه‌ قه‌ره‌بووی قوربانیان وزیان لێكه‌وتوان بده‌نه‌وه‌ وه‌ك ئاشكرایه‌ هیچ شتێك نیه‌ بتوانێت قه‌ره‌ بووی گیانی ئینسانێك بكاته‌وه‌ كه‌ گیان له‌ ده‌ست ده‌دات ئه‌مه‌ شتێكی تره‌ به‌ڵام قه‌ره‌بووی قوربانیان وزیانلێكه‌وتوان مافێكی ڕه‌وای خه‌ڵكی كزردستان وعێراقه‌ وهه‌رگیز بوون به‌پارێزگا قه‌ره‌بووی خه‌ڵكی ناكاته‌وه‌ باشه‌ خۆته‌مه‌نی حكومه‌تی عێراق 10ساڵه‌و حكومه‌تی كوردستانیش ته‌مه‌نی 22ساڵه‌ باشه‌ ئه‌و هه‌موه‌ كاته‌ نه‌توانراوه‌ قه‌ره‌بووی خه‌ڵكی بكرێته‌وه‌ ئێستا به‌ پارێزگابوون قه‌ره‌بووی ئه‌ وخه‌ڵكه‌ ده‌داته‌وه‌؟! نه‌خێرباشه‌ حاڵی پاریزگاكانی تری كوردستان وعێراق زۆرجوانه‌ تا شاروشارۆچكه‌كانی ترببنه‌ پارێزگا؟!!! من ده‌ڵێم نابێت خه‌ڵكی كوردستان وعێراق خه‌ونه‌كانیان وماف ودازدواكاریه‌كانیان ببه‌ستنه‌وه‌ به‌ خه‌ونی به‌ پارێزگابوونه‌وه‌ چونكه‌ ڕێگه‌ی به‌ دیهاتنی خه‌ونه‌كانیان له‌ ڕێگه‌ی به‌ پارێزگابوونه‌وه‌ نیه‌ به‌ڵكو له‌ ڕێگه‌یه‌كی تره‌وه‌یه‌ ده‌بێت ئه‌وڕێگه‌یه‌ بگرنه‌به‌ر ئه‌ویش ڕێگه‌ی خه‌بات وفشاری جه‌ماوه‌ری شارستانیانه‌ ومه‌ده‌نیانه‌ی ڕۆژانه‌ی به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رابه‌ر ده‌سه‌ڵات وحكومه‌تدا تاكوبه‌ده‌ستهێنانی هه‌موو ماف وداواكاریه‌كان ئه‌مه‌ڕێگه‌ چاره‌یه‌ نه‌ك بوون به‌پارێزگاخه‌ڵكی خوارووی عێراق ده‌بێت داوای پاراستنی باری ئاسایشی شاره‌كان دوا بكات له‌ ده‌سه‌ڵات وحكومه‌ت كه‌گه‌وره‌ترین كێشه‌ی خه‌ڵكیه‌ نه‌ك به‌ پارێزگابوونی شاره‌كان كه‌ به‌ڕای من پاراستنی باری ئاسایشی شاره‌كان زۆر گه‌وره‌ترو گرنگتره‌ له‌ پارێزگابوون، خه‌ڵكی عێراق وكوردوستان ده‌بێت داوای پشكی خۆیان بكه‌ن له‌ نه‌وتی عێراق و كوردستان ده‌بێت داوای خزمه‌تگوزاری وژیانێكی مه‌ده‌نیانه‌و شارستانیانه‌و خۆشگوزه‌رانه‌ بكه‌ن ده‌بێت داوای مافه‌ ئینسانیه‌كانیان بكه‌ن ده‌بێت داوای ئازادی ویه‌كسانی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵاه‌یه‌تی بكه‌ن وهتد دیاره‌ ئه‌مڕۆبه‌پرێزگابوونی شاره‌كان بوَته‌ ئامرازێكی ڕیكلامكردن بۆ هه‌ڵِمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق وكوردستان وكراوه‌ته‌ كارت وگه‌مه‌ی مململانی ی سیاسی وحیزبی و تایفی وشیعه‌ گه‌رایی وسونه‌گه‌رایی وناسولیزم وهتد وخه‌رێكه‌ له‌م ڕێگه‌وه‌ خه‌ڵكی ئه‌وشارانه‌ ده‌ده‌ن به‌گژ یه‌كداو وتۆوی ناكۆكی ودووبه‌ره‌كی ده‌ڕوێنن له‌ پێناو پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیانداو خۆڵ كردنه‌ چاوی خه‌ڵكی وبه‌لاڕێدابردنی خه‌ڵكی وسه‌رقاڵكردنی خه‌ڵكی به‌شتی دیكه‌وه‌ تاماف وداواكاریه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی خۆیان له‌بیر چێته‌وه‌ ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان وعێراق ووشیاربن وبه‌م سیاسه‌ته‌ فریوكارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق وكوردستان فریوونه‌خۆن به‌داخه‌وه‌له‌هه‌مووكوردستان و عێراقدا گوێت له‌یه‌ك هاونیشتمانی كوردستانی وعێراقی نه‌ده‌بوو كه‌دژایه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ بكات پێش ئه‌وه‌ی بریار بدرێت له‌ به‌ پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌به‌ڵام دوای بڕیاره‌كه‌زۆرن ژماره‌ی ئه‌وهاونیشتیمانیانه‌ی كه‌دژایه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ده‌كه‌ن خۆ ئه‌گه‌ر به‌پارێزگابوون مافێك بێت له‌ به‌رابه‌ر تاوانه‌كانی ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو ده‌رهه‌ق به‌ خه‌ڵكی كوردستان وعێراق وه‌ربگیرێت ئه‌وا ده‌بێت هه‌موو عێراق وكوردستان ببێنه‌ پارێزگا ئه‌وا ده‌بی َ 1700گوندی خاپووركراوی كوردستان ببێته‌ پارێزگا ئه‌وا ده‌بێت دۆڵی بالیسان و گوندی سوێسوێنان پێش شاری هه‌ڵه‌بجه‌ بكرێنه‌ پارێزگا چونكه‌ پێش هه‌ڵه‌بجه‌ كیمیاباران كراون و دووگوندی پیرۆزن تكایه‌ باتاوان وخه‌ ون وعه‌تف وماف وداواكاریه‌كانمان تێكه‌ڵ نه‌كه‌ین وگری ی نه‌ده‌ین به‌ خه‌ونی به‌ پارێزگابوونه‌وه‌ كه‌ خه‌ونێكی تا ڵ وزڕو بی به‌رهه‌مه‌ بۆخه‌ڵكی عێراق وكوردستان به‌ڵام پڕبه‌رهه‌مه‌ بۆده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان وعێراق.

خه‌مێك بۆ مناڵانی سوریا ..

ڕێكخراوی مافه‌كانی مرۆژڤ به‌رگری له‌ هه‌مووشتی ده‌كات ته‌نها له‌مرۆڤ نه‌بی!!!

ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی سی ساڵی ڕابووردوودا ڕووده‌دات كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی بێوێنه‌ یه‌ له‌ مێژوودا، ماوه‌ی سی ساڵ له‌ سسوریادا ڕۆژانه‌ به‌ده‌یان وبه‌سه‌دان كه‌س ده‌كوژرێن وگیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن مه‌رگ له‌ سوریا بوه‌ته‌ دیارده‌یه‌كی ئاسایی ڕۆژانه‌ وبه‌به‌رده‌وامی ڕۆژانه‌ چه‌ندین كه‌س ده‌بنه‌ قوربانی ڕۆژێك نیه‌ له‌ سوریادا چه‌ندین مرۆڤ نه‌كوژرێن به‌درێژای ئه‌ وسی ساله‌ی ڕابووردوبه‌پی ی ئاماره‌ فه‌رمیه‌ڕاگه‌یانراوه‌كان وزیاتر له‌ 130هه‌زار مرۆڤ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ وبه‌هه‌زاران مرۆڤی تریش كه‌م ئه‌ندام بون وبه‌هه‌زارانیتریش ئاواره‌ی ووڵاتانی ناوچه‌كه‌ بوون ئه‌وانی تریش كه‌ له‌ سوریادا ماونه‌ته‌وه‌ له‌ حاڵه‌تێكی ده‌رونی سه‌خت وناله‌ باردا ژیان ده‌گوزه‌رێنن چاوه‌ڕی ی مه‌رگن.

دیاره‌ له‌ نێوئه‌م قوربانیه‌ گه‌وره‌یه‌ی سوریادا مناڵان به‌شێكی به‌رچاوی ئه‌و قوربانیه‌ن كه‌ به‌پی ی ئاماره‌ فه‌رمیه‌ بڵاوكراوه‌كان له‌ سه‌ره‌تای قه‌یرانی سوریاوه‌ تا ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ 12هه‌زارمنداڵ له‌ سوریادا گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ وبوونه‌ته‌قوربانی وبه‌هه‌زارانی تر كه‌م ئه‌ندام وبرینداربوون وهه‌روه‌ها به‌هه‌زاه‌رهای تریان ئاواره‌ی ووڵاتانی ناوچه‌كه‌بوون وله‌ئۆردگاكاندا ژیانێكی سه‌خت وناله‌بار به‌سه‌رده‌به‌ن بێبه‌شن له‌ زۆربه‌ی پێداویستیه‌كانی ژیان ومافه‌كانی مناڵان.

د یاره‌ مناڵانی سوریا چ ئه‌وانه‌ی له‌ ناوسوریادا ده‌ژین چ ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی سوریادا ئاواره‌ن دوچاری حاڵه‌تێكی ده‌رونی سه‌خت وخراپ بوونه‌ته‌وه‌ ژیانی مناڵانه‌یان لێسه‌نراوه‌ته‌وه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی جه‌نگ وكورسی ده‌سه‌ڵات ومللملانێی نێوان ده‌سه‌ڵات وئۆپۆزیسیۆن كه‌هه‌ردوولایان ده‌سه‌ڵات وكورسیان لاگرنگ تره‌ له‌خوێن وگیان وژیانی ئینسانه‌كان به‌كورتی سوریا بوه‌ته‌ كوشتارگه‌. . قه‌سابخانه‌ی مناڵان دیاره‌ به‌شێكی زۆری ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌له‌سوریا كوژراون منداڵی ساوان وبه‌شێكی تریان قوتابیانی سه‌ره‌تایی وناوه‌ندین وله‌ناو قوتابخانه‌ یان له‌ڕی ی قوتابخانه‌دا كوژراون هه‌ندێكی تریان له‌ كاتی یاری كردندا كوژراون هه‌ندێكی تریان گیراون وبه‌ دیلی كوژراون وهه‌ندێكی تریان له‌ ژێرئازارو ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ وهه‌ندێكی تریان برینداربوون ودواتر گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ وهه‌ندێكی تریان له‌ ماڵه‌وه‌ به‌ركه‌وتون وگیانیان له‌ده‌ست داوه‌ وهه‌ندێكی تریان به‌ر گازی كیمیایی كه‌وتون وهتد.

به‌داخه‌وه‌ سوریا ئه‌مڕۆ بۆته‌ كوشتارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆ خه‌ڵكی سوریا به‌تایبه‌تی بۆ ژنان و مناڵانی سوریا كه‌چی له‌ ولاشه‌وه‌كۆمه‌ڵگالی نێوده‌وڵه‌تی وئه‌نجومه‌نی ئااسیشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوی مافی مرۆڤ وڕێكخراوی مافه‌كانی مناڵان ته‌ماشاكه‌رو بێده‌نگ وبی هه‌ڵوێستن وناتوانن سنورێك بۆ ئه‌م كوشتارگه‌ گه‌وره‌یه‌ دانێن كه‌رۆژانه‌ به‌سه‌دان مرۆژڤی سڤیل ده‌بنه‌ قوربانیاڵانی سوریادووچاری جۆره‌ها توندوتیژی ده‌بنه‌وه‌به‌پی ی ڕاپۆرته‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌نێوگرتوخانه‌كانی ڕژێمی سوریادا مناڵان ده‌ستدرێژی سیكسیان ده‌كرێته‌ سه‌رو وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیش به‌كارده‌هێنرێن له‌ جه‌نگدا، دیاره‌هه‌موو دیمه‌نه‌كانی قه‌یرانی سوریا له‌ناوه‌ وه‌ وله‌ده‌ره‌وه‌ تراژیدین وهه‌ستی مرۆڤ ده‌هه‌ژێنن وهه‌ندێكیان ده‌چنه‌ خانه‌ی جینۆسایده‌وه‌ دیاره‌ ئه‌وی زیاترهه‌ست وویژد\انی مرۆڤه‌كان ده‌هه‌ژێنێت دیمه‌نه‌كانی مناڵانه‌ ئه‌مڕۆ مناڵه‌ ئاواره‌كانی سوریا له‌هه‌رێمی كوردستان له‌م كه‌ش وهه‌وا سه‌خته‌ی زستاندا زۆرخراپ ژیان ده‌گوزه‌رێنن باران وبه‌فر خه‌ون ونوێنه‌كانیان ته‌ڕده‌كات سه‌رما ئازاریان ده‌دات وبرسێتی ونه‌خۆشی هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگیان لێده‌كات دوور له‌یاری وخوێندن وخۆشی وشادین به‌ڵام له‌ولاشه‌وه‌ ڕێكخراوه‌كانی مافه‌كانی مناڵان ومافه‌كانی مرۆڤ كوێرن وئه‌م دیمه‌نانه‌ نابینن وئه‌م دیمه‌نانه‌ نایان جوڵێنی ونایان هه‌ژێنی من ده‌ڵێم واچاكه‌ ئه‌ وڕێخراوانه‌ كه‌ ئه‌و ناوه‌یان له‌ خۆیان ناوه‌ كه‌چی به‌رگری له‌هه‌مووشتی ده‌كه‌ن ته‌نهاله‌ مرۆڤ وله‌ مناڵ نه‌بێت واباشه‌ كه‌ بارگه‌ وبنكه‌كانیان هه‌ڵگرن و كۆكه‌نه‌وه‌ وبارگه‌وبنكه‌كانیان داخه‌ن وجی هێڵنن ووازبهێنن وچیتر گه‌مه‌ به‌ چاره‌نوس ومه‌رگ ونه‌هامه‌تی وقوربانیه‌كانی مرۆڤ نه‌كه‌ن.

 له‌ ڕابوردودا مامۆستایانی كوردستان ئه‌وده‌ مه‌ی كه‌ڕژێمی ڕوخاوی به‌عس دام وده‌زگاكانی خۆی له‌ كوردوستان كێشایه‌وه‌ وبۆشاییه‌كی ئیداری دروست بووله‌ كوردستانداومووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بڕی ئه‌ وده‌مه‌ مامۆستایانی كوردستان دروشمی "سه‌ری به‌رزمان بۆ مووچه‌ نه‌وی ناكه‌ین) یان به‌رزكرده‌وه‌ وبه‌رپه‌رچی ئه‌ وسیاسه‌ته‌ی ڕژێمیان دایه‌وه‌ وهه‌ڵوێستێكی گه‌وره‌ یان نواند و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ده‌وام كردن و خوێندن و فێركردنی قوتابیان وخوێنكارانی كوردستان ته‌نانه‌ت كه‌وتنه‌ فرۆشتنی كه‌ل وپه‌ل وشته‌كانی خۆیان له‌ پێناودابینكردنی بژێوی خاوخێزان وڕۆژانه‌دا وله‌پێناوبه‌ده‌وامی دان به‌پرۆسه‌ی خوێندن وپه‌ك نه‌كه‌وتنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ له‌ كوردستان

به‌ڕاستی ئه‌ وده‌مه‌ باروگوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان به‌ گشتی ومامۆستایان به‌تایبه‌تی له‌بارێكی زۆر سه‌خت و ئاڵۆزوگرانی وده‌ستكورتی ونه‌بونی دابوو وهێشتاوه‌كوحكومه‌تی هه‌رێم دانه‌مزارابوو وپه‌رله‌مان نه‌بووده‌سه‌ڵاتێكی به‌ره‌یی هه‌بوو به‌ڵی ئه‌ وده‌م مامۆستایان له‌ گه‌ڵ ئه‌م باره‌ ناهه‌مواره‌شدا بۆ ساتێك دانه‌بڕان له‌ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ وفێركردن و بایكۆتی ده‌وامیان نه‌كردو ده‌وامیان هه‌ڵنه‌پسارد وئه‌وبۆشاییه‌ ئیداریه‌ی كه‌دروست بووبوو له‌كوردستاندا مامۆستایا ن توانیان به‌قوربانیدان به‌خۆیان وخاوخێزانیان ئه‌و بۆشاییه‌ پڕبكه‌نه‌وه‌ومێژووش شایه‌دی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ گه‌ وره‌یه‌ی مامۆستایانه‌.

به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی ئێستادا مامۆستایانی كوردستان مافێكی ڕه‌وای خۆیانه‌ كه‌ له‌كاتی خۆیدا مووچه‌یان بدرێتی و مووچه‌یان دوانه‌كه‌وێت وهه‌روه‌ها سه‌ربه‌رزیه‌ بۆمامۆستایانی كوردستان داوای ئه‌ و مافه‌ ڕه‌وایه‌ی بكات و ده‌بێت سه‌ربه‌رزانه‌ داوای مووچه‌ی خۆیان بكه‌ ن له‌ حكومه‌تی هه‌رێم وسه‌ریان نه‌وی نه‌كه‌ن بۆ پێنه‌دان و دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان خه‌بات وفشاری جۆراوجۆرئه‌نجام بده‌ن بۆوه‌رگرتنی مووچه‌ ودابینكردنی هه‌مووماف وداواكاریه‌ ڕه‌واكانی تریان ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ دوێنی نیه‌ ئه‌مڕۆ خاوه‌نی حكومه‌ت وپه‌رله‌مان ودام وده‌زگاوئیداره‌و بوودجه‌و نه‌وت و گومرگ و هتد ین هیچ پاساوێك نیه‌ بۆ پێنه‌دان ودواكه‌وتنی مووچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران.

من وه‌ك مامۆستایه‌كی دوێنی كه‌خۆبه‌خشانه‌ وانه‌م ده‌گوته‌وه‌ ودروشمی"سه‌ری به‌رزمان بۆ مووچه‌ نه‌وی ناكه‌ین) به‌رزكردبوه‌وه‌ ئه‌مڕۆ من له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیم بایكۆتی ده‌وام بكه‌ین وده‌وام هه‌ڵپسێرین له‌ قوتابخانه‌و خوێندنگاكاندا چونكه‌ئه‌مه‌ ته‌نها گورزێگكی كوشنده‌ ده‌دات له‌ قوتابیان و خوێنكاران وزه‌ره‌ر له‌وان ده‌دات وهیچی تر ئێمه‌ نابێت بێده‌نگ بین ده‌كرێت ئێمه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ سه‌ر شه‌قام وله‌به‌رده‌م دام وده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت داهه‌ڵوێست وفشارو خه‌باتی مه‌ده‌نیانه‌ و هێمنانه‌ و شارستانیانه‌مان هه‌بێت بۆ داواكردنی هه‌موومافه‌ڕه‌واكانمان به‌ مافی مووچه‌ شه‌وه‌ با ناوه‌نده‌كانی خوێندن وقوتابیان وخوێندكاران نه‌كه‌ینه‌ قوربانی چونكه‌ ماف و داواكاریه‌كانی ئێمه‌ لای ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ته‌ نه‌ك لای قوتابیان و خوێندكاران و ناوه‌نده‌كانی خوێندن منداڵێكی پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی چ تاوانێكی هه‌یه‌ بێبش كرێت له‌ وانه‌كانی خوێندن.

Go to top