We have 15 guests and no members online

له‌ دوای بڕیاردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ به‌پارێزگابوونی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ئیتر له‌ وده‌مه‌وه‌ زۆرێك له‌ شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان وعێراق خه‌ونی به‌پارێزگابوون بوه‌ خه‌ونیان وهه‌مووخه‌ونه‌كانی تریان له‌ وخه‌ونه‌دا كورت وكۆكرده‌وه‌ وڕاستروایه‌ بڵێم بوون به‌ پارێزگا بوه‌ مۆده‌لای هاوڵاتیانی شاروشارۆچكه‌كه‌كانی كوردستان وعێراق وه‌ك ڕزگاریكه‌رو ئه‌ڵته‌رناتیف ده‌ڕواننه‌ بوون به‌پارێزگاودیاره‌ هه‌رشارێك كه‌ هه‌موو مقه‌وماتێكی پارێزگابوونی تیادابی به‌پی ی یاسا ئه‌وائه‌و شاره‌مافی خۆیه‌تی ببێته‌ پارێزگا دیاره‌ من قسه‌م له‌ سه‌ر مافی بوون به‌ پارێزگابوون نیه‌ به‌ڵكو قسه‌ی من له‌ سه‌ر خه‌ونی به‌ پارێزگا بوونه‌ ئایا به‌پارێزگابوون ئه‌ وداره‌ ئه‌فسوناویه‌ یه‌ له‌ چاونوقانێكدا هه‌موو خه‌ون وداواكاری ومافه‌كانی هاوڵاتیان بهێنێته‌دی؟ بێگومان نه‌خێربه‌ پارێزگابوون ئه‌مڕۆله‌عێراق وكوردستاندا به‌مانای ئه‌و به‌ هه‌شته‌ نایه‌ت كه‌ خه‌ڵكی خه‌ونی پێوه‌ ده‌بینن به‌ڵی به‌هه‌شته‌ بۆ سه‌ركرده‌ وبه‌رپرس وده‌سه‌ڵات داران به‌ڵام بۆ خه‌ڵكی هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێش و كه‌م ده‌ست دۆزه‌خه‌ وهیچ ئاڵوگۆرَێكی جدی و ڕیشه‌ی له‌ ژیان وگوزه‌رانی خه‌ڵكیدا به‌دی ناهێنێت.

راسته‌ له‌ ڕووی جوگرافیای ئیداریه‌وه‌ كارئاسانی ده‌كات بۆ ڕای كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان له‌ فه‌رمانگه‌كاندا واه‌ته‌ هاتوچۆی نێوان دووشاریان له‌ كۆڵده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام نه‌هامه‌تی وناعه‌داله‌تی ونه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ونه‌بوونی خۆشگوزه‌رانی وبی كاری ونه‌داری هتد له‌ كۆڵ نابێته‌وه‌ وهه‌روه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ وبگره‌ زیاد ده‌كات ڕاسته‌ بوون به‌ پارێزگای هه‌رشاروشارۆچكه‌یه‌ك له‌ ڕووی عاتفیه‌وه‌ ئاهێككی كورت خایه‌ن به‌ دڵ وگیانی خه‌ڵكیدا ده‌هێنێت به‌ڵام ئه‌م ئاهه‌ ئیتر كیفایه‌ت نیه‌ وئه‌م ئاهه‌ عاتیفیه‌ كێشه‌ وموعاناتكانی خه‌ڵكی چاره‌سه‌رناكات ئه‌م ئاهه‌ نه‌ ئاوده‌دات نه‌كاره‌با نه‌نان ده‌دات نه‌كار نه‌ئازادی ده‌دات نه‌یه‌كسانی نه‌خزمه‌تگوزه‌ ری ده‌دات نه‌خۆشگوزه‌رانی به‌لای منه‌وه‌ به‌پارێزگابوون گۆڕانێكی ڕێزمانی و ووشه‌سازیه‌ و هیچی تر "ووشه‌ی قه‌زا ده‌بێته‌ ووشه‌ی پارێزگا"هه‌روه‌ها كورسیه‌كانی ده‌سه‌ڵات زیاد ده‌كات پله‌وپایه‌ ئیداریه‌كانی ده‌سه‌ڵات زیاد ده‌كات له‌ به‌رابه‌ریشدا بی مافیه‌كانی خه‌ڵكی زیاد ده‌كات نه‌هامه‌تیه‌كان وموعاناته‌كانی خه‌ڵكی زیاد ده‌كات سته‌م وسه‌ركوت له‌ سه‌رخه‌ڵك زیاد ده‌كات وهتد.

دیاره‌ له‌عێراقدا كه‌م شاروشارۆچكه‌و گوند هه‌یه‌ كه‌به‌ رشاڵاوی دڕندانه‌ی ڕژێمی به‌عسی ڕوخاو نه‌كه‌وتبێت وتاوانی گه‌وره‌ی تیادا ئه‌نجام نه‌دابێت وئه‌مه‌ ئه‌ركی حكومه‌تی ئێستای عێراق وكوردوستانه‌ كه‌ قه‌ره‌بووی قوربانیان وزیان لێكه‌وتوان بده‌نه‌وه‌ وه‌ك ئاشكرایه‌ هیچ شتێك نیه‌ بتوانێت قه‌ره‌ بووی گیانی ئینسانێك بكاته‌وه‌ كه‌ گیان له‌ ده‌ست ده‌دات ئه‌مه‌ شتێكی تره‌ به‌ڵام قه‌ره‌بووی قوربانیان وزیانلێكه‌وتوان مافێكی ڕه‌وای خه‌ڵكی كزردستان وعێراقه‌ وهه‌رگیز بوون به‌پارێزگا قه‌ره‌بووی خه‌ڵكی ناكاته‌وه‌ باشه‌ خۆته‌مه‌نی حكومه‌تی عێراق 10ساڵه‌و حكومه‌تی كوردستانیش ته‌مه‌نی 22ساڵه‌ باشه‌ ئه‌و هه‌موه‌ كاته‌ نه‌توانراوه‌ قه‌ره‌بووی خه‌ڵكی بكرێته‌وه‌ ئێستا به‌ پارێزگابوون قه‌ره‌بووی ئه‌ وخه‌ڵكه‌ ده‌داته‌وه‌؟! نه‌خێرباشه‌ حاڵی پاریزگاكانی تری كوردستان وعێراق زۆرجوانه‌ تا شاروشارۆچكه‌كانی ترببنه‌ پارێزگا؟!!! من ده‌ڵێم نابێت خه‌ڵكی كوردستان وعێراق خه‌ونه‌كانیان وماف ودازدواكاریه‌كانیان ببه‌ستنه‌وه‌ به‌ خه‌ونی به‌ پارێزگابوونه‌وه‌ چونكه‌ ڕێگه‌ی به‌ دیهاتنی خه‌ونه‌كانیان له‌ ڕێگه‌ی به‌ پارێزگابوونه‌وه‌ نیه‌ به‌ڵكو له‌ ڕێگه‌یه‌كی تره‌وه‌یه‌ ده‌بێت ئه‌وڕێگه‌یه‌ بگرنه‌به‌ر ئه‌ویش ڕێگه‌ی خه‌بات وفشاری جه‌ماوه‌ری شارستانیانه‌ ومه‌ده‌نیانه‌ی ڕۆژانه‌ی به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رابه‌ر ده‌سه‌ڵات وحكومه‌تدا تاكوبه‌ده‌ستهێنانی هه‌موو ماف وداواكاریه‌كان ئه‌مه‌ڕێگه‌ چاره‌یه‌ نه‌ك بوون به‌پارێزگاخه‌ڵكی خوارووی عێراق ده‌بێت داوای پاراستنی باری ئاسایشی شاره‌كان دوا بكات له‌ ده‌سه‌ڵات وحكومه‌ت كه‌گه‌وره‌ترین كێشه‌ی خه‌ڵكیه‌ نه‌ك به‌ پارێزگابوونی شاره‌كان كه‌ به‌ڕای من پاراستنی باری ئاسایشی شاره‌كان زۆر گه‌وره‌ترو گرنگتره‌ له‌ پارێزگابوون، خه‌ڵكی عێراق وكوردوستان ده‌بێت داوای پشكی خۆیان بكه‌ن له‌ نه‌وتی عێراق و كوردستان ده‌بێت داوای خزمه‌تگوزاری وژیانێكی مه‌ده‌نیانه‌و شارستانیانه‌و خۆشگوزه‌رانه‌ بكه‌ن ده‌بێت داوای مافه‌ ئینسانیه‌كانیان بكه‌ن ده‌بێت داوای ئازادی ویه‌كسانی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵاه‌یه‌تی بكه‌ن وهتد دیاره‌ ئه‌مڕۆبه‌پرێزگابوونی شاره‌كان بوَته‌ ئامرازێكی ڕیكلامكردن بۆ هه‌ڵِمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق وكوردستان وكراوه‌ته‌ كارت وگه‌مه‌ی مململانی ی سیاسی وحیزبی و تایفی وشیعه‌ گه‌رایی وسونه‌گه‌رایی وناسولیزم وهتد وخه‌رێكه‌ له‌م ڕێگه‌وه‌ خه‌ڵكی ئه‌وشارانه‌ ده‌ده‌ن به‌گژ یه‌كداو وتۆوی ناكۆكی ودووبه‌ره‌كی ده‌ڕوێنن له‌ پێناو پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیانداو خۆڵ كردنه‌ چاوی خه‌ڵكی وبه‌لاڕێدابردنی خه‌ڵكی وسه‌رقاڵكردنی خه‌ڵكی به‌شتی دیكه‌وه‌ تاماف وداواكاریه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی خۆیان له‌بیر چێته‌وه‌ ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان وعێراق ووشیاربن وبه‌م سیاسه‌ته‌ فریوكارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق وكوردستان فریوونه‌خۆن به‌داخه‌وه‌له‌هه‌مووكوردستان و عێراقدا گوێت له‌یه‌ك هاونیشتمانی كوردستانی وعێراقی نه‌ده‌بوو كه‌دژایه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ بكات پێش ئه‌وه‌ی بریار بدرێت له‌ به‌ پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌به‌ڵام دوای بڕیاره‌كه‌زۆرن ژماره‌ی ئه‌وهاونیشتیمانیانه‌ی كه‌دژایه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ده‌كه‌ن خۆ ئه‌گه‌ر به‌پارێزگابوون مافێك بێت له‌ به‌رابه‌ر تاوانه‌كانی ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو ده‌رهه‌ق به‌ خه‌ڵكی كوردستان وعێراق وه‌ربگیرێت ئه‌وا ده‌بێت هه‌موو عێراق وكوردستان ببێنه‌ پارێزگا ئه‌وا ده‌بی َ 1700گوندی خاپووركراوی كوردستان ببێته‌ پارێزگا ئه‌وا ده‌بێت دۆڵی بالیسان و گوندی سوێسوێنان پێش شاری هه‌ڵه‌بجه‌ بكرێنه‌ پارێزگا چونكه‌ پێش هه‌ڵه‌بجه‌ كیمیاباران كراون و دووگوندی پیرۆزن تكایه‌ باتاوان وخه‌ ون وعه‌تف وماف وداواكاریه‌كانمان تێكه‌ڵ نه‌كه‌ین وگری ی نه‌ده‌ین به‌ خه‌ونی به‌ پارێزگابوونه‌وه‌ كه‌ خه‌ونێكی تا ڵ وزڕو بی به‌رهه‌مه‌ بۆخه‌ڵكی عێراق وكوردستان به‌ڵام پڕبه‌رهه‌مه‌ بۆده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان وعێراق.

Go to top