We have 104 guests and no members online

خه‌مێك بۆ مناڵانی سوریا ..

ڕێكخراوی مافه‌كانی مرۆژڤ به‌رگری له‌ هه‌مووشتی ده‌كات ته‌نها له‌مرۆڤ نه‌بی!!!

ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی سی ساڵی ڕابووردوودا ڕووده‌دات كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی بێوێنه‌ یه‌ له‌ مێژوودا، ماوه‌ی سی ساڵ له‌ سسوریادا ڕۆژانه‌ به‌ده‌یان وبه‌سه‌دان كه‌س ده‌كوژرێن وگیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن مه‌رگ له‌ سوریا بوه‌ته‌ دیارده‌یه‌كی ئاسایی ڕۆژانه‌ وبه‌به‌رده‌وامی ڕۆژانه‌ چه‌ندین كه‌س ده‌بنه‌ قوربانی ڕۆژێك نیه‌ له‌ سوریادا چه‌ندین مرۆڤ نه‌كوژرێن به‌درێژای ئه‌ وسی ساله‌ی ڕابووردوبه‌پی ی ئاماره‌ فه‌رمیه‌ڕاگه‌یانراوه‌كان وزیاتر له‌ 130هه‌زار مرۆڤ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ وبه‌هه‌زاران مرۆڤی تریش كه‌م ئه‌ندام بون وبه‌هه‌زارانیتریش ئاواره‌ی ووڵاتانی ناوچه‌كه‌ بوون ئه‌وانی تریش كه‌ له‌ سوریادا ماونه‌ته‌وه‌ له‌ حاڵه‌تێكی ده‌رونی سه‌خت وناله‌ باردا ژیان ده‌گوزه‌رێنن چاوه‌ڕی ی مه‌رگن.

دیاره‌ له‌ نێوئه‌م قوربانیه‌ گه‌وره‌یه‌ی سوریادا مناڵان به‌شێكی به‌رچاوی ئه‌و قوربانیه‌ن كه‌ به‌پی ی ئاماره‌ فه‌رمیه‌ بڵاوكراوه‌كان له‌ سه‌ره‌تای قه‌یرانی سوریاوه‌ تا ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ 12هه‌زارمنداڵ له‌ سوریادا گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ وبوونه‌ته‌قوربانی وبه‌هه‌زارانی تر كه‌م ئه‌ندام وبرینداربوون وهه‌روه‌ها به‌هه‌زاه‌رهای تریان ئاواره‌ی ووڵاتانی ناوچه‌كه‌بوون وله‌ئۆردگاكاندا ژیانێكی سه‌خت وناله‌بار به‌سه‌رده‌به‌ن بێبه‌شن له‌ زۆربه‌ی پێداویستیه‌كانی ژیان ومافه‌كانی مناڵان.

د یاره‌ مناڵانی سوریا چ ئه‌وانه‌ی له‌ ناوسوریادا ده‌ژین چ ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی سوریادا ئاواره‌ن دوچاری حاڵه‌تێكی ده‌رونی سه‌خت وخراپ بوونه‌ته‌وه‌ ژیانی مناڵانه‌یان لێسه‌نراوه‌ته‌وه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی جه‌نگ وكورسی ده‌سه‌ڵات ومللملانێی نێوان ده‌سه‌ڵات وئۆپۆزیسیۆن كه‌هه‌ردوولایان ده‌سه‌ڵات وكورسیان لاگرنگ تره‌ له‌خوێن وگیان وژیانی ئینسانه‌كان به‌كورتی سوریا بوه‌ته‌ كوشتارگه‌. . قه‌سابخانه‌ی مناڵان دیاره‌ به‌شێكی زۆری ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌له‌سوریا كوژراون منداڵی ساوان وبه‌شێكی تریان قوتابیانی سه‌ره‌تایی وناوه‌ندین وله‌ناو قوتابخانه‌ یان له‌ڕی ی قوتابخانه‌دا كوژراون هه‌ندێكی تریان له‌ كاتی یاری كردندا كوژراون هه‌ندێكی تریان گیراون وبه‌ دیلی كوژراون وهه‌ندێكی تریان له‌ ژێرئازارو ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ وهه‌ندێكی تریان برینداربوون ودواتر گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ وهه‌ندێكی تریان له‌ ماڵه‌وه‌ به‌ركه‌وتون وگیانیان له‌ده‌ست داوه‌ وهه‌ندێكی تریان به‌ر گازی كیمیایی كه‌وتون وهتد.

به‌داخه‌وه‌ سوریا ئه‌مڕۆ بۆته‌ كوشتارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆ خه‌ڵكی سوریا به‌تایبه‌تی بۆ ژنان و مناڵانی سوریا كه‌چی له‌ ولاشه‌وه‌كۆمه‌ڵگالی نێوده‌وڵه‌تی وئه‌نجومه‌نی ئااسیشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوی مافی مرۆڤ وڕێكخراوی مافه‌كانی مناڵان ته‌ماشاكه‌رو بێده‌نگ وبی هه‌ڵوێستن وناتوانن سنورێك بۆ ئه‌م كوشتارگه‌ گه‌وره‌یه‌ دانێن كه‌رۆژانه‌ به‌سه‌دان مرۆژڤی سڤیل ده‌بنه‌ قوربانیاڵانی سوریادووچاری جۆره‌ها توندوتیژی ده‌بنه‌وه‌به‌پی ی ڕاپۆرته‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌نێوگرتوخانه‌كانی ڕژێمی سوریادا مناڵان ده‌ستدرێژی سیكسیان ده‌كرێته‌ سه‌رو وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیش به‌كارده‌هێنرێن له‌ جه‌نگدا، دیاره‌هه‌موو دیمه‌نه‌كانی قه‌یرانی سوریا له‌ناوه‌ وه‌ وله‌ده‌ره‌وه‌ تراژیدین وهه‌ستی مرۆڤ ده‌هه‌ژێنن وهه‌ندێكیان ده‌چنه‌ خانه‌ی جینۆسایده‌وه‌ دیاره‌ ئه‌وی زیاترهه‌ست وویژد\انی مرۆڤه‌كان ده‌هه‌ژێنێت دیمه‌نه‌كانی مناڵانه‌ ئه‌مڕۆ مناڵه‌ ئاواره‌كانی سوریا له‌هه‌رێمی كوردستان له‌م كه‌ش وهه‌وا سه‌خته‌ی زستاندا زۆرخراپ ژیان ده‌گوزه‌رێنن باران وبه‌فر خه‌ون ونوێنه‌كانیان ته‌ڕده‌كات سه‌رما ئازاریان ده‌دات وبرسێتی ونه‌خۆشی هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگیان لێده‌كات دوور له‌یاری وخوێندن وخۆشی وشادین به‌ڵام له‌ولاشه‌وه‌ ڕێكخراوه‌كانی مافه‌كانی مناڵان ومافه‌كانی مرۆڤ كوێرن وئه‌م دیمه‌نانه‌ نابینن وئه‌م دیمه‌نانه‌ نایان جوڵێنی ونایان هه‌ژێنی من ده‌ڵێم واچاكه‌ ئه‌ وڕێخراوانه‌ كه‌ ئه‌و ناوه‌یان له‌ خۆیان ناوه‌ كه‌چی به‌رگری له‌هه‌مووشتی ده‌كه‌ن ته‌نهاله‌ مرۆڤ وله‌ مناڵ نه‌بێت واباشه‌ كه‌ بارگه‌ وبنكه‌كانیان هه‌ڵگرن و كۆكه‌نه‌وه‌ وبارگه‌وبنكه‌كانیان داخه‌ن وجی هێڵنن ووازبهێنن وچیتر گه‌مه‌ به‌ چاره‌نوس ومه‌رگ ونه‌هامه‌تی وقوربانیه‌كانی مرۆڤ نه‌كه‌ن.

Go to top