We have 70 guests and no members online

ئه‌گه‌ر مێژووی گه‌لان به‌چه‌ند قۆناغێك تێپه‌ر ِبوبێت، ئه‌وا مێژووی كورد یه‌ك ڕه‌وت و قۆناغ بووه‌، به‌ واتایه‌یه‌كی تر مێژووی كورد له‌دوای ڕوخانی ده‌وڵه‌تی ماده‌وه‌ هه‌ر ژێر ده‌سته‌یی و نه‌هامه‌تی بووه‌.سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ دابڕاو بوه‌ له‌جیهانی ده‌ره‌وه‌ وه‌ بێبه‌یش بووه‌ له‌مافه‌ سه‌ره‌تایه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و زولم و زۆره‌ی لێیكراوه‌، له‌ چه‌وسانه‌وه‌ و وێرانكاری و راگوێزان، تادوواجار له‌ ئه‌نفال وكیمیابارانیش به‌شی شێری به‌ركه‌وتوه‌، به‌لام توانیویه‌تی زمان و كه‌ڵتورو مێژووی خۆی بپارێزی…

گه‌لی كورد گه‌لێكی ماندو هیلاكی رۆژگاره‌كانی ململانێی گه‌وره‌ هێزه‌كان و داگیركه‌رانی كوردستانه‌، سه‌رباری برینه‌كانی شه‌ری ناوخۆ كه‌ برینێكه‌ تا ئێستاش به‌ته‌واوی سارێژ نه‌بوه‌، بۆیه‌ فیداكاری به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌تیه‌كان، دلنیایی وئارامیه‌كی جێگر بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ ده‌به‌خشیته‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان و مێژویكیش تۆمار ده‌كری بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو…

پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان وا ده‌خوازی، ئاشتی وه‌ك زه‌روره‌تێك به‌رز رابگیری، ئه‌مرۆ ئاشتی له‌ِرووی ستراتیجیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و شێوازی خه‌باتی رزگاری خوازیه‌وه‌ چاره‌نوسی ئه‌زمونی گه‌له‌كه‌مانی پێوه‌ به‌نده‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانمان له‌ئاشتی و حكومه‌تی هاوبه‌شی و هێزی به‌رگری هاوبه‌شی و گوتاری هاوبه‌شه‌ بۆ ئێستاو ئاینده‌و ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌ركێكه‌ فه‌رامۆش كردنی ماڵوێرانیه‌، تا بكری یه‌ك هه‌لوێستی و یه‌ك گوتاری سیاسی له‌داواكان بو دیاری كردنی مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی ونشتیمانیه‌كان زه‌روره‌تێكی ئه‌زمونه‌كه‌یه‌.

گۆرانكاریه‌كانی داهاتوو، چاره‌نوس ساز و كاریگه‌رن، پێم وایه‌ ده‌بنه‌ گۆرانی ِره‌وتی رووداوه‌كان بۆهێنانه‌وه‌ی واقیعێكی تازه‌ بۆ هه‌رێمه‌كه‌و عێراق… قوڵكردنه‌وه‌ی ئه‌وكێشانه‌ی كه‌ تائێستا به‌بی چاره‌سه‌رماونه‌ته‌وه‌، له‌ مه‌سه‌له‌ی ماده‌ی (140) ی له‌ ده‌ستور و گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه‌ ته‌عریب كراوه‌كان ویه‌كلا كردنه‌وه‌ و چه‌سپاندنی شێوازی فدرالیه‌ت له‌ده‌ستوری عێراق و كێشه‌ی بودجه‌ و پێشمه‌رگه‌ و چه‌ندان كێشه‌ی تر كه‌پێویستی به‌تواناو لێزانی پێداگری و یه‌كڕیزی كوتله‌ی كورد هه‌یه‌ هه‌موویان به‌ئاشتی وخستنه‌ سه‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتیه‌كانه‌وه‌ به‌نده‌ و با لاپه‌ره‌ گه‌شه‌كانی مێژوومان له‌سه‌ر ده‌ستی بریار به‌ده‌سته‌كانی ئێستای كورد تۆمار بكرێن، مێژووش ڕاستی هه‌ڵگره‌و هیچ فیداكاریه‌كیش ون ناكات.

 خالدگڕاوی

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

 

Go to top