We have 62 guests and no members online

 

سروودی نەتەوەیی کورد  ماوەێکی زۆرە  لە ناخی کەسایەتی کورد دا ڕەمزی سەرکەوتن و بەرگری و  هیوای گەلێک و لەکاتی شەهید بوونیاندا ئاخرین وشەی سەر لێوانیان بووە.

ســروودی ئـــەی ڕەقـــیـــب  لە بەرامبەر دوژمن مارشی نەتەوەیی بووە بە رامبەر  داگیرکەران و دوژمانی نەتەوەکەمان. ئەم سروودە لە ناو ناخی کەسایەتی کورد جێخۆی گرتووە و هیچ داگیرکەرێک و دوژمنێک نەیتوانیوە  سوکایەتی پێبکات ، بەداخەوە چەند بەچکە زۆڵ لە داگیرکەران  و دووڕووی دنیا و ئاخرەت کە زۆربەیان فایلی سیخۆریان بڵاو کراوەتەوە و ناسراون..  ماوەێکی زۆرە کەڵک وەرگرتن لەو ئازادیەی پێیان دراوە لە سایەی خوێنی شەهیدان و ئەو سروودە پیرۆزەدا چاویان بە حکومەت و ئاسایشی کورد هەڵناێت  دڕندانە هاتوونەتە سەر سفرەی سروودی ئـــەی ڕەقـــیـــب  نمەک نەشناسانە بێڕێزی  پێئەکەن و هەستی ملیۆنها کەسی کورد بریندار  کردوە وئەکەن و بێشەرمانە دژایەتی و نیەتی ناپاکی خۆیان ئەخەنەپاڵ دین و بە ناویی خواوە یاری سیاسی و دینی پێئەکەن.

 ئەوەی ڕوونە هیچ دینێک دژی گەلان نیە تەنیا زۆلەکانی نەتەوەکان نەبن کە خۆفرۆشانە و جاشانە و ناپاکانە و جاهیلانە دژی خۆیان ئەوستنەوە هیچی تر نیە ..

پێویستە هەموو لاێک ئەمانە سزا بدەن بە هەموو شیوەێک هەر کەس لای خۆیەوە بە پێی تواناکانیان بۆ ئەوەی بە خۆیاندا بێنەوە.

پێشنیاز ئەکەم وەکوو سزاێکی نەتەوەیی  لە هەموو میدیاکان و ڕۆژنامەکان و ڕاگەیاندنەکاندا ناویان وەکوو کەسی نەهێنن لەبەر ئەوەی پێیان خۆشە بەڵام وەکوو رێکخراو و بایکۆتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری بکرێن و ڕۆژ بە ڕۆژ لاوانمان ئاگاداری ئەم جۆرە ناپاکانە بکرێنەوە و ڕیسوایان بکەن.

لە کۆتایدا ئەڵێم

ئەی ڕەقیب هەر ماوە قەومی کورد زمان

نایشکێنێ دانـــەێــــک تـــــۆپــــی زەمــــان

 

 

 

 

 

 

 

Go to top