We have 78 guests and no members online

ئه‌و گرژی و قه‌یرانه‌ی که ئیداره‌ی کوردستان و بژێوی خه‌ڵک پێیدا گوزه‌ر ده‌کات، ڕێگامان پێ نادا وه‌ک سه‌یر که‌ر دانیشین و نه‌یارانه‌ش سێره‌ بگرین.بۆیه وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینی کیمیا زه‌ده، زیندانیه‌کی سیاسی، که‌س و کاری شه‌هیدان و داکۆکی که‌ر له جینۆساید کراوانی کوردستان له چوار ده‌لاقه‌ی جیاوازه‌وه تیشک ده‌خه‌مه سه‌ر ئه‌م باسه هه‌ستیاره، به هیوای سه‌رنج پیدان و سوود لێوه‌رگرتنی.

ته‌وه‌ری یه‌که‌م؛

کۆکردنه‌وه‌ی حزبه‌کان له ده‌وری کێکی کوردستان و پشکدارکردنیان، کاتێکی زۆری خایاند و زۆر له‌سه‌ر به‌رێوه‌بردنی ژیانی خه‌ڵک و تاقیکردنه‌وه‌ی خۆ به‌ڕێوه‌بردنی کورد که‌وتووه .بۆیه زۆر به پێویستی ده‌زانین په‌له‌ بکرێ بۆ تێپه‌ڕاندنی قۆناغی فه‌له‌جی ئیداری و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تداری چاوتێبڕینی دنیا به‌رامبه‌ر نه‌وت و سامانی سروشتی کوردستان شاراوه نیه، بۆیه پێویسته پاراستنی و له ده‌ست ده‌رنه‌چوونی له مۆنۆپۆلی حزب و ئیتیفاقیه‌ی ستراتیجی ڕزگار بکرێت و به موڵک داری گشت خه‌ڵک بزاندرێت له پیش کۆمپانیا بیانیه‌کان و حکومه‌تی به زۆر داسپێندراوی عێراق.بۆ مسۆگه‌رکردنی به‌رده‌وام بوونی و پاراستنی پێویسته خاوه‌ن بڕیاری کوردستان به‌دید و گیانی به‌ر فره‌تر و دووربینانه‌تر له به‌رژه‌وه‌ندی حزبی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆزه هه‌ستیاره‌دا بکات.

ته‌وه‌ری دووه‌م؛

کۆکردنه‌وه‌ی حزبه کوردستانیه‌کان هه‌ر چوار پارچه له ده‌وری دۆزه‌که و به‌ر پرسیارکردنیان له پاراستن و سه‌رخستنی.وه‌ک ده‌زانن قه‌ندیل ساڵه‌های ساڵه وه‌ک هێڵی ستراتیجی به‌رگری ڕۆڵی به‌ر چاوی خۆی بینیوه.ئێستاش کانتۆکانی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی ڕۆژئاوه ئاسۆیه‌کی گه‌شترینا به خۆ به‌ڕێوه‌بردنی کورد به‌خشیوه.بۆیه زۆر گرنگه گیانی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی زیاتر به‌به‌ردا بکرێت و ئایدۆلۆجیای تاکه حزب په‌سیف بکرێت.بۆیه پێویسته کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان که 15 ساڵه له تاراوگه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه ئه‌کتیفتر بکرێت و به‌کردار زیاتر به‌ر پرسیار بکرێت له کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو حزب، ڕێکخراو، ساز و دامه‌زراوه کوردستانیه‌کان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات.بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ش به‌ڕای ئێمه پێویست ناکات بیر له هه‌ڵوهشاندنه‌وه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه مه‌ده‌نیه نیشتیمانیه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کراوه نێو ده‌وڵه‌تیه بکرێته‌وه‌ و له جێگایدا شتێکی دیکه دامه‌زرێندرێت، به‌ڵکو له‌م قۆناغه‌دا ته‌نها بیر له چالاک کردن و به هه‌مه ڕه‌نگکردنی کۆنسه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی بکرێت و مادی و مه‌عنه‌وی زیاتری ناوه‌نده‌ی برۆکسل بکرێت هه‌روه‌ها هه‌موان به‌ماڵ و مه‌رجه‌عی خۆیانی بزانن به‌ره‌و پێش بردنی دیالۆگی کورد و تورک له تورکیا، پشگیری کردنی کانتۆکانی خۆ به‌ڕێوه‌بردنی ڕۆژئاوا ده‌ریچه‌کانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی کوردستان له ڕێگای ده‌ریا به‌ر فراوانتر ده‌کات.هه‌روه‌ها مه‌ترسی تیرۆر و ده‌سه‌ڵات داری داعش و کۆنه به‌عسیه به ئیسلامی کراوه‌کان له ڕۆژئاوا و ناوچه دابڕێندراوه‌کانی باشوور سنووردار تر ده‌کات.

ته‌وه‌ری سێ هه‌م؛

ئه‌گه‌ر به ناچاری له دوای روخانی ڕژێمی دیکتاتۆری له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو ووڵاتی عێراق به گه‌لی جینۆساید کراوی کوردی ڕه‌وابیندرابێت.ئه‌وه ده‌مێکه ده‌سه‌ڵاتی شیعه گه‌رای عێراقی به‌کردار کوردی سه‌ر پشک کردووه له نیوان خۆبه‌ڕیوه‌بردن یان په‌یوه‌ست بوون به ناوه‌ند.سوود وه‌رگرتن له بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ریچه‌کان له کورد واڵاتر ده‌کات؛

بڕیاری 689 له ساڵی 1995 نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراک

http://www.cfr.org/food-security/un-security-council-resolution-986-oil-food/p11202

 بڕیای ژماره 988 به‌هاری 1991

http://www.fas.org/news/un/iraq/sres/sres0688.htm

ئه‌گه‌ر به ژیرمه‌ندانه پاره‌ی هه‌نارده‌کراوی نه‌وتی کوردستان به‌بڕی پێداویستیه‌کان زیاتر نا، له سێ بانکی نێو ده‌وڵه‌تی جیاواز دابندرێت:

1- پاره‌ی خه‌رجی کۆمپانیاکان له بانکێکی نێو ده‌وڵه‌تی تورکیا،

2- بودجه‌ی هه‌رێم له بانکێکی نێو ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا،

3- پاره‌ی قه‌‌ره‌بووی ناوچه سوتماک کراو و جینۆساید کراوه‌کانی کوردستان له بانکی نێو ده‌وڵه‌تی سویسڕا

ته‌وه‌ری چواره‌م؛

ئه‌و حزب، کۆمپانیا و که‌سایه‌تیانه‌ی کوردستان که له‌م ساڵانه‌ی دوایدا بوونه ملیار نێرد، پێویسته بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان و به‌رده‌وام بوونیان به ئه‌رکی نیشتیمانی سه‌ر شانیان هه‌ستن.نه‌ک هه‌ر به دانانی برێک له‌سه‌رمایه‌کانیان له بانکه‌کانی هه‌رێم به‌ڵکو به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی که ساڵه‌های ساڵه قورغیان کردووه له سایه‌یی هه‌یمه‌نه‌ی حزب و له غیابی سیسته‌می ده‌وڵه‌ت داری و یاسا.

به‌رێزان له دوای ئه‌م هه‌نگاوانه بۆ ئاینده یه‌کی ڕه‌وشه‌نتر زۆر به پێویستی ده‌زانین کورد جارێکی تر به ده‌ستوور دا بچێته‌وه و بیر له دروست کردنی ئه‌نجومه‌نی ژیرمه‌ندانی کوردستان بکاته‌وه هه‌روه‌ها به ئه‌رکی هه‌موو خوا په‌رست، نیشتیمان په‌روه‌ر، ووڵاتپارێز، کوردپه‌روه‌ر، مرۆڤ دۆستێکی ده‌زانین که زۆر به‌ به‌ر پرسیاریه‌وه مامه‌له له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه مێژوویه‌دا بکه‌ن، له پێناو ئاینده‌یه‌کی شکۆدار بۆ کوردستان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شادی بۆ گه‌له سته‌م دیده‌که‌مان..

خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر

له‌نده‌ن، 19ی فێبریوه‌ری 2014

 

Go to top