We have 147 guests and no members online

کوردستان نێت

فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" له‌ سینه‌ماكانی سه‌رتاسه‌ری سویسڕا و هه‌روه‌ها له‌ بیست و چواره‌مین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "توسیس"ی ئه‌م وڵاته‌ نمایشكرا.

فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" Memories On Ston له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" كه‌ به‌رهه‌می ساڵی 2014ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیایه‌، له‌ نوێترین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا به‌ ئاماده‌بوونی "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" و به‌ نوێنه‌رایه‌تیی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ سینه‌ماكانی سه‌رتاسه‌ری وڵاتی سویسڕا، له‌وانه‌: سینه‌ماكانی شاره‌كانی زووریخ Zürich، بێرن Bern، بادێن Baden، باسێل Basel، هور Chur، سورسێ Sursee، تۆسیس Thusis و چه‌ندین شاری دیكه‌ی ئه‌م وڵاته‌ چووه‌ سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماكان.

له‌ دوای نمایشی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" له‌ هه‌ر شارێك كۆڕی ڕه‌خنه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندیی فیلمه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چوو و "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمانه‌ به‌ وردی وڵامی پرسیاری بینه‌رانی سویسڕای دایه‌وه‌.

هه‌روه‌ها سێ فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" Memories On Ston، "په‌ڕینه‌وه‌ له‌ غوبار" Crossing the Dust و "شوێنێك بۆ یاری" Kick Off له‌ ده‌رهێنانی "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" له‌ به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی بیست و چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "توسیس" Thusis له‌ وڵاتی سویسڕا نمایشكران.

ئه‌م فیستیڤاڵه‌ به‌ به‌شداری كۆمه‌ڵێك فیلم له‌ سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له‌ دوو به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له‌ ڕۆژانی 4 تا 9ی كانوونی یه‌كه‌م / دیسه‌مبه‌ری 2014 له‌ شارۆچكه‌ی شاخاویی توسیس له‌ وڵاتی سویسڕا به‌ڕێوه‌چوو.

فیلمی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" له‌ دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا كه‌ له‌ هه‌شته‌مین خولی خه‌ڵاته‌كانی ئیسكرین "ئاسیا په‌سیفیك" ASIA PACIFIC ناسراو به‌ "ئۆسكاری ئاسیا" بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵات كاندیدكرابوو، توانی خه‌ڵاتی تایبه‌تی یۆنسكۆ بۆ هاوبه‌شی به‌رچاو و هه‌روه‌ها پاراستنی جۆری كه‌لتووره‌كان به‌ده‌ستبێنێت.

"شه‌وكه‌ت ئه‌مین" دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكاری ئاسیایی له‌ وته‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌م خه‌ڵاته‌ به‌ خۆڕاگری و خه‌باتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌رانبه‌ر به‌ گرووپی تیرۆریستی داعێش پێشكه‌ش ده‌كه‌م كه‌ جارێكی دیكه‌ له‌ به‌رانبه‌ر كاره‌سات و تراژیدیایه‌كی دیكه‌دا دوای جینایاته‌كانی سه‌دام به‌سه‌ر ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌دا، توانیویانه‌ هه‌روا به‌رده‌وام له‌سه‌ر پێی خۆیان ڕاوه‌ستاون.

گوتیشی: هه‌روه‌ها ئه‌م خه‌ڵاته‌ پێشكه‌ش ده‌كه‌م به‌ هاوڕێی دێرینم خوالێخۆشبوو "ته‌ها كه‌ریمی" ده‌رهێنه‌ر فیلمی دیكۆمێنتی "هه‌زار و یه‌ك سێو" كه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كانیدا كۆمه‌ڵكوژی كورده‌كانی عێراق به‌ ناونیشانی ئه‌نفال به‌ ده‌ستی ڕژێمی به‌عسی له‌ ڕێگای وێنه‌ و دیمه‌نی سینه‌ماوه‌ به‌ شاره‌زاییه‌وه‌ نیشانی بینه‌رده‌دا.

ڕێوڕه‌سمی كۆتایی هه‌شته‌مین خولی خه‌ڵاته‌كانی ئیسكرین "ئاسیا په‌سیفیك" 11 كانوونی یه‌كه‌مه‌م / دیسه‌مبه‌ری 2014 له‌ شاری بریسبان له‌ ویلایه‌تی كۆئینزله‌ند له‌ وڵاتی ئوستوڕاڵیا به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا هونه‌رمه‌ندانی سه‌ركه‌وتووی 10 به‌شی جۆراوجۆری خه‌ڵاتی ئۆسكاری ئاسیایی له‌ نێوان 36 فیلم له‌ 21 وڵاتی ناوچه‌ی ئاسیا په‌سیفیك ده‌ستنیشانكران.

فیلمی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" به‌ ئاماده‌بوونی "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" له‌ ڕۆژانی 7 و 12ی كانوونی یه‌كه‌مه‌م / دیسه‌مبه‌ری له‌ سینه‌مای "كۆشكی باڕاكس" له‌ میانه‌ی یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی بریسبانی "ئاسیا په‌سیفیك" BAPFF نمایشكرا.ئه‌م فیستیڤاڵه‌ به‌ نمایشی 80 فیلم له‌ سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆر له‌ چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له‌ ڕۆژانی 29 ته‌شرینی دووه‌م / نۆڤه‌مبه‌ر تا 14 كانوونی یه‌كه‌مه‌م / دیسه‌مبه‌ری 2014 له‌ شاری بریسبان Brisbane له‌ ویلایه‌تی كۆئینزله‌ند له‌ وڵاتی ئوستوڕاڵیا به‌ڕێوه‌چوو.

بۆ زانیاری زیاتر:

http://www.trigon-film.org/de/movies/Memories_on_Stone

http://www.filmpodium.ch/Programm/FilmDetails.aspx?t=1&f=15939

http://www.kinokunstmuseum.ch/movie/2087

http://www.cineman.ch/movie/2014/MemoriesOnStone/

http://www.movies.ch/de/film/memoriesonstone/

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندنیی گشتیی فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد".

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

كورته‌ فیلمی "ماڵ و كلیل" له‌ ده‌رهێنانی "شوان عه‌تووف" دوو خه‌ڵاتی له‌ فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی كورته‌ فیلمی "تكسی كاتالۆنیا" له‌ وڵاتی ئیسپانیا و یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "مافی مرۆڤ" له‌ سلێمانی به‌ده‌ستهێنا.

كورته‌ فیلمی چیرۆكی "ماڵ و كلیل" Home And Key له‌ نووسین و ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "شوان عه‌تووف" و به‌رهه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای سلێمانی كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیای "ئای لۆف فیلم" له‌ باشووری كوردستان و وڵاتی به‌ریتانیا له‌ ئاستی دنیادا بڵاوده‌بێته‌وه‌، له‌ نوێترین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا ڕۆژی 8 كانوونی یه‌كه‌م / دیسه‌مبه‌ری 2014 له‌ به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی كورته‌ فیلمی "تكسی كاتالۆنیا" Txicatalunya له‌ وڵاتی ئیسپانیا نمایشكرا و له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌وه‌ خه‌ڵاتی باشترین فیلمی پێبه‌خشرا.

ئه‌م خوله‌ی فیستیڤاڵی كورته‌ فیلمی "تكسی كاتالۆنیا" به‌ ته‌ركیز له‌سه‌ر "شووناس و زاكیره‌ له‌ كورته‌ فیلمدا" و به‌ نمایشی به‌رهه‌می وڵاتانی جۆراوجۆر له‌ چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی، بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له‌ شاری به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ وڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ كورته‌ فیلمی كوردی "ماڵ و كلیل" له‌و بڕوایه‌دابوون كه‌ ئه‌م فیلمه‌ زۆر به‌ ساده‌یی و به‌ شێوه‌یه‌كی شاعیرانه‌ توانی سه‌د ساڵی ڕابردووی كورد و هه‌موو ئه‌و تراژیدیانه‌ی كه‌ به‌سه‌ریاندا هاتووه‌ به‌ باشی نیشانی ئێمه‌ بدات.

ئه‌م كورته‌ فیلمه‌ 15 خوله‌كییه‌ هه‌روه‌ها به‌ ئاماده‌بوونی "شوان عه‌تووف" ڕۆژی 10 كانوونی یه‌كه‌مه‌م / دیسه‌مبه‌ری 2014 له‌ یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "مافی مرۆڤ" له‌ شاری سلێمانی له‌ هه‌رێمی كوردستان نمایشكرا و توانی خه‌ڵاتی باشترین فیلم له‌ ڕوانینی بینه‌رانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌وه‌ به‌ده‌ستبێنێت.

ئه‌م فیستیڤاڵه‌ به‌ نمایشی 48 فیلم له‌ 13 وڵاتی جیهان، له‌ لایه‌ن ڕێكخراوه‌ی گه‌شه‌پێدانی مافی مرۆڤ و به‌ هاوكاریی ماڵی سینه‌ما و چه‌ندین كۆمپانیای كه‌رتی ت

ایبه‌ت به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤه‌وه‌ له‌ ڕۆژانی 4 تا 10ی كانوونی یه‌كه‌م / دیسه‌مبه‌ری 2014 له‌ هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی ئه‌منه‌ سووره‌كه‌ كه‌ ڕه‌مزی داپڵۆسنی سه‌رده‌می به‌عسییه‌كان بوو، له‌ شاری سلێمانی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

كورته‌ فیلمی "ماڵ و كلیل" له‌ دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا ڕۆژی 21 ته‌شرینی دووه‌م / نۆڤه‌مبه‌ری 2014 له‌ به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیی چوارده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی كورته‌ فیلمی "ئۆ كورت" O Curt له‌ شاری ناپۆلی له‌ ئیتاڵیا نمایشكرا و له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌وه‌ خه‌ڵاتی تایبه‌تی پێبه‌خشرا.

ئه‌م فیستیڤاڵه‌ به‌ نمایشی به‌رهه‌می وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له‌ چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له‌ ڕۆژانی 19 تا 22ی ته‌شرینی دووه‌م / نۆڤه‌مبه‌ری 2014 له‌ شاری ناپۆلی له‌ وڵاتی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی گشتیی كورته‌ فیلمی "ماڵ و كلیل".

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

سینه‌ماكارانی كورد له‌ هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی دیكۆمێنتاری "سینه‌ما حه‌قیقه‌ت"ـدا له‌ وڵاتی ئێران سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا.

به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی كورد له‌ به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی پێشبڕكێی هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی دیكۆمێنتاری ئێران به‌ ناونیشانی "سینه‌ما حه‌قیقه‌ت" نمایشكران و توانییان خه‌ڵاتی گرینگی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ به‌ده‌ستبێنن، له‌وانه‌:

ـ به‌شی پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمه‌ بڵنده‌ دیكۆمێنتارییه‌كان:

خه‌ڵاتی له‌وحه‌ی فه‌خری ئه‌م به‌شه‌ به‌ فیلمی بڵندیی دیكۆمێنتاری "هه‌زار و یه‌ك سێو" له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كۆچكردووی كورد "ته‌ها كه‌ریمی" به‌ نوێنه‌رایه‌تیی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌خشرا.

ـ به‌شی پێشبڕكێی نه‌ته‌وه‌یی كورته‌ فیلمه‌ دیكۆمێنتارییه‌كان:

ته‌ندیسی فیستیڤاڵ، دیپڵۆمای فه‌خری و خه‌ڵاتی نه‌قدی 8 میلیۆن تومه‌نی باشترین ده‌رهێنانی ئه‌م به‌شه‌ی فیستیڤاڵ به‌ كورته‌ فیلمی "كه‌وچك" له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "جه‌لال وه‌یسی" له‌ شاری سنه‌ به‌خشرا.

ـ به‌شی پێشبڕكێی نه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌ بڵنده‌ دیكۆمێنتارییه‌كان:

خه‌ڵاتی هێمای "فیرووزه‌ی سینه‌ما حه‌قیقه‌ت"، ته‌ندیسی فیستیڤاڵ، دیپڵۆمای فه‌خری و خه‌ڵاتی نه‌قدی 14 میلیۆن تومه‌نی باشترین فیلمی فیستیڤاڵ به‌ فیلمی بڵندی دیكۆمێنتاریی "ژیان له‌ ڕه‌گه‌ سه‌رده‌كاندا" له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "فه‌تحوڵڵا ئه‌میری" له‌ شاری ئیلام به‌خشرا.

هه‌ر له‌ به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "سینه‌ما حه‌قیقه‌ت"ـدا چه‌ندین فیلمی دیكه‌ له‌ سینه‌ماكارانی كورد، نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران و سینه‌ماكارانی بیانی سه‌باره‌ت به‌ كورد و كوردستان نمایشكران، كه‌ بریتی بوون له‌:

ـ فیلمی دیكۆمێنتی "به‌ شوێن تاووسه‌كاندا" له‌ ده‌رهێنانی "ئێستێر ئێسپات" له‌ وڵاتی هه‌نگاریا سه‌باره‌ت به‌ ئیزه‌دییه‌كانی هه‌رێمی كودرستان له‌ به‌شی "چاوخشاندێك به‌ به‌رهه‌مه‌كانی فیستیڤاڵی مرۆڤناسی ئێستۆنی".

ـ فیلمی دیكۆمێنتی "له‌گه‌ڵ خودا سه‌ما ده‌كه‌م" له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری لوڕ "هووشه‌نگ میرزایی" سه‌باره‌ت به‌ پیره‌ پیاوێكی كوردی كۆری گوندی هه‌ورامانی ته‌خت له‌ به‌شی پێشبڕكێی نه‌ته‌وه‌یی فیستیڤاڵ.

ـ فیلمی دیكۆمێنتی "شاری خامۆش" له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری لوڕ "هووشه‌نگ میرزایی" سه‌باره‌ت به‌ پیاوێكی مردووشۆری لوڕ له‌ به‌شی پێشبڕكێی نه‌ته‌وه‌یی فیستیڤاڵ.

ـ فیلمی دیكۆمێنتی "پاڵه‌وان و خرقه‌" له‌ ده‌رهێنانی "ئاڕش لاهووتی" سه‌باره‌ت به‌ ژیان و ئه‌سته‌نگه‌كانی ڕۆژانه‌ی پاڵه‌وانێكی كرماشانی له‌ به‌شی پێشبڕكێی نه‌ته‌وه‌یی فیستیڤاڵ.

ـ فیلمی دیكۆمێنتی "ئایدا له‌ ئاوێنه‌ی شاملوودا" له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری هه‌ورامی "موختار شوكری پوور" سه‌باره‌ت به‌ كه‌سایه‌تیی و ژیانی ڕۆژانه‌ی خاتوو "ئایدا سێركیسیان" هاوسه‌ری شاعیری ناوداری ئێرانی "ئه‌حمه‌د شاملوو" دوای كۆچی دوایی ئه‌م شاعیره‌ پێشه‌نگه‌.

ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تیی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی دیكۆمێنتاری "سینه‌ما حه‌قیقه‌ت" بریتی بوون له‌: دیكۆمێنتسازی ناوداری ئێران "كامڕان شیڕدڵ" ـ توێژه‌ر و دیكۆمێنتسازی پێشه‌نگ و به‌ئه‌زموون له‌ وڵاتی ئێران، خاتوو "ئالیسۆن لی" ـ سكرتێری گه‌وره‌ی كۆنگره‌ی جیهانی فیلمی دیكۆمێنتی له‌ وڵاتی ئوستوڕاڵیا، "پاوڵ لۆزینسكی" ـ دیكۆمێنتساز و هه‌ڵگری خه‌ڵاتی ئه‌ندامانی لێژه‌ی دادوه‌رانی حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی دیكۆمێنتاری "سینه‌ما حه‌قیقه‌ت" له‌ وڵاتی پۆڵه‌ندا، خاتوو "مه‌هوه‌ش شێخوالئیسلامی" ـ دیكۆمێنتسازی به‌ئه‌زموونی سینه‌ما له‌ وڵاتی ئێران، "جیۆنا نازارۆ" ـ نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گری سینه‌ما، ئه‌ندامی لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی فیستیڤاڵه‌كانی ویزیۆن دۆریل، ڕۆم، تۆرین، لۆكاڕنۆ و به‌رنامه‌داڕێژیی فیستیڤاڵی پۆپۆلی له‌ وڵاتی ئیتاڵیا و "یاقووت جووده‌ سه‌عیه‌ الئه‌دیب" ڕه‌خنه‌گری سینه‌ما و ئه‌ندامی فیدڕاسیۆنی ڕه‌خنه‌گرانی نێوده‌وڵه‌تیی سینه‌ما به‌ ناونیشانی فیپڕشی له‌ وڵاتی میسر.

ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕكێی نه‌ته‌وه‌یی سینه‌مای ئێران له‌ فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی دیكۆمێنتاری "سینه‌ما حه‌قیقه‌ت" بریتی بوون له‌: "محه‌مه‌دڕه‌زا موقه‌ده‌سیان" ـ توێژه‌ر و دیكۆمێنتساز، دكتۆر "ئه‌حمه‌د زابیتی جه‌هرۆمی" ـ مامۆستای زانكۆ، نووسه‌ر و دیكۆمێنتساز، "سه‌عید ئه‌بووتالیب" ـ به‌رپرسی كه‌لتووری، نوێنه‌ری پێشووی په‌ڕڵه‌مانی ئێران و دیكۆمێنتساز، دكتۆر "حه‌بیب ئه‌حمه‌دزاده‌" ـ نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ، "محه‌مه‌د شیروانی" ـ نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری سینه‌ما، "مسته‌فا ڕه‌زاق كه‌ریمی" ـ دیكۆمێنتساز و ده‌رهێنه‌ری سینه‌ما و "ڕامین حه‌یده‌ری فاڕووقی" ـ دیكۆمێنتساز و به‌رهه‌مهێنه‌ری سینه‌ما.

فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی دیكۆمێنتاری "سینه‌ما حه‌قیقه‌ت" یه‌كێكه‌ له‌ فیستیڤاڵه‌ گرینگه‌كانی فیلمی دیكۆمێنتی له‌ ئاستی جیهاندا كه‌ له‌ نێوان سینه‌ماكارانی فیلمی دیكۆمێنتای دنیادا پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌ و هه‌موو ساڵێك

به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان بۆ نمایش له‌ به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ ڕه‌وانه‌ ده‌كه‌ن و سینه‌ماكارانی كورد به‌

به‌رهه‌مه‌كانیان تا ئێستا له‌ ته‌واوی خوله‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا خه‌ڵاتی گرینگیان به‌ده‌ستهێناوه‌.

هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی دیكۆمێنتاری ئێران به‌ ناونیشانی "سینه‌ما حه‌قیقه‌ت" به‌ نمایشی 287 دیكۆمێنتاریی به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی 40 وڵاتی جیهان له‌ چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی له‌وانه‌: به‌شی "پێشبڕكێی نه‌ته‌وه‌یی"، به‌شی "پێشبڕكێی نێونه‌ته‌وه‌یی" و چه‌ندین به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له‌وانه‌: به‌شی "چاوخشاندنێك به‌ سینه‌مای ژاپۆن"، به‌شی "فیستیڤاڵی ویزیۆن دۆرئێلی سویسڕا"، به‌شی "فیستیڤاڵی مرۆڤناسی ئێستۆنی"، به‌شی "ڕێزلێنان و نمایشی فیلمه‌كانی دیكۆمێنتسازی ناوداری هۆڵه‌ندی خاتوو "هۆدا هانیگمان"، به‌شی "فیلمی دیكۆمێنتی وه‌رزشی"، به‌شی "هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌ فیستیڤاڵه‌ گرینگه‌كانی فیلمی دیكۆمێنتی دنیا له‌وانه‌: ئیدفای هۆڵه‌ندی، ڤێنیزی ئیتاڵی و به‌ڕڵینی ئه‌ڵمانی"، به‌شی "دیكۆمێنتی شار"، به‌شی "شوێنگه‌ی ئێمه‌"، به‌شی "ڕۆژگاریی ئێمه‌"، به‌شی "كۆڕی ڕه‌خنه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندیی كتێبه‌ نوێیه‌ چاپكراوه‌كان"، به‌شی "ڕۆژگاریی ئێمه‌"، به‌شی "له‌ دڵیی ڕۆژهه‌ڵاتدا"، به‌شی "چاوخشاندنێك به‌ سینه‌مای دیكۆمێنتی ئیسفه‌هان"، به‌شی "ڕوانینێكی دیكه‌"، به‌شی "نمایشی تایبه‌ت"، به‌شی "به‌ڕێوه‌بردنی كارگه‌ی پسپۆڕانه‌ی دیكۆمێنستازی" و چه‌ندین به‌شی دیكه‌ له‌ ڕۆژانی 1 تا 8ی كانوونی یه‌كه‌مه‌م / دیسه‌مبه‌ری 2014 له‌ سینه‌ماكانی فه‌له‌ستین و سپیده‌ی شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندنی گشتیی فیستیڤاڵی فیلمی دیكۆمێنتاری "سینه‌ما حه‌قیقه‌ت".

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

سینه‌ماكاری كورد "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" به‌ فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" خه‌ڵاتی ئۆسكاری ئاسیایی به‌ده‌ستهێنا و خه‌ڵاته‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ خۆڕاگری و خه‌باتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌رانبه‌ر به‌ گرووپی تیرۆریستی داعێش كرد.

فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" Memories On Ston له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" كه‌ به‌رهه‌می ساڵی 2014ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیایه‌، كه‌ له‌ به‌شه‌كانی باشترین فیلم و باشترین سیناریۆ له‌ نووسینی هاوبه‌شی "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" و "مه‌ممه‌د ئه‌كتاش" له‌ هه‌شته‌مین خولی خه‌ڵاته‌كانی ئیسكرین "ئاسیا په‌سیفیك" ASIA PACIFIC ناسراو به‌ "ئۆسكاری ئاسیا" APSA بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵات كاندیدكرابوو، توانی خه‌ڵاتی تایبه‌تی یۆنسكۆ بۆ هاوبه‌شی به‌رچاو و هه‌روه‌ها پاراستنی جۆری كه‌لتووره‌كان به‌ده‌ستبێنێت.

"شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكاری ئاسیایی له‌ وته‌یه‌كی كورتدا گوتی: ئه‌م خه‌ڵاته‌ به‌ خۆڕاگری و خه‌باتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌رانبه‌ر به‌ گرووپی تیرۆریستی داعێش پێشكه‌ش ده‌كه‌م كه‌ جارێكی دیكه‌ له‌ به‌رانبه‌ر كاره‌سات و تراژیدیایه‌كی دیكه‌دا دوای جینایاته‌كانی سه‌دام به‌سه‌ر ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌دا، توانیویانه‌ هه‌روا به‌رده‌وام له‌سه‌ر پێی خۆیان ڕاوه‌ستاون.

گوتیشی: هه‌روه‌ها ئه‌م خه‌ڵاته‌ پێشكه‌ش ده‌كه‌م به‌ هاوڕێی دێرینم خوالێخۆشبوو "ته‌ها كه‌ریمی" ده‌رهێنه‌ر فیلمی دیكۆمێنتی "هه‌زار و یه‌ك سێو" كه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كانیدا كۆمه‌ڵكوژی كورده‌كانی عێراق به‌ ناونیشانی ئه‌نفال به‌ ده‌ستی ڕژێمی به‌عسی له‌ ڕێگای وێنه‌ و دیمه‌نی سینه‌ماوه‌ به‌ شاره‌زاییه‌وه‌ نیشانی بینه‌رده‌دا.

هه‌ر له‌ ڕێوڕه‌سمی كۆتایی خه‌ڵاته‌كانی ئیسكرین "ئاسیا په‌سیفیك"ـدا خه‌ڵاتی باشترین فیلمی دیكۆمێنتاری خه‌ڵاتی ئۆسكاری ئاسیایی به‌ فیلمی دیكۆمێنتی بڵندیی "هه‌زار و یه‌ك سێو" له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كۆچكردووی كورد "ته‌ها كه‌ریمی" به‌خشرا، كه‌ "هاوڕێی كه‌ریمی" برای ئه‌م سینه‌ماكاره‌ كورده‌ خه‌ڵاته‌كه‌ی له‌ ده‌ستی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران وه‌رگرت.

ڕێوڕه‌سمی كۆتایی هه‌شته‌مین خولی خه‌ڵاته‌كانی ئیسكرین "ئاسیا په‌سیفیك" شه‌وی پێنجشه‌مه‌ 11 كانوونی یه‌كه‌مه‌م / دیسه‌مبه‌ری 2014 له‌ شاری بریسبان له‌ ویلایه‌تی كۆئینزله‌ند له‌ وڵاتی ئوستوڕاڵیا به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا هونه‌رمه‌ندانی سه‌ركه‌وتووی 10 به‌شی جۆراوجۆری خه‌ڵاتی ئۆسكاری ئاسیایی له‌ نێوان 36 فیلم له‌ 21 وڵاتی ناوچه‌ی ئاسیا په‌سیفیك ده‌ستنیشانكران.

ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌شته‌مین خولی خه‌ڵاته‌كانی ئیسكرین "ئاسیا په‌سیفیك" كه‌ بریتی بوون له‌: "ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی" Asghar Farhadi ـ هه‌ڵگری خه‌ڵاتی ئۆسكار و خه‌ڵاته‌ گرینگه‌ سینه‌ماییه‌كانی جیهان له‌ وڵاتی ئێران، خاتوو "هیام عه‌بباس" Hiam Abbass ـ ئه‌كته‌ر له‌ وڵاتی فه‌له‌ستین، "لۆ ییۆ" Lu Yue ـ به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن له‌ وڵاتی چین، "راجیت كاپوور" Rajit Kapur ـ ئه‌كته‌ر، ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر له‌ وڵاتی هیندستان، "ئانتۆنی چێن" Anthony Chen ـ ده‌رهێنه‌ر له‌ وڵاتی سه‌نگاپوور و "ماكیج ستۆ" Maciej Stuhr ـ به‌ نوێنه‌رایه‌تیی له‌ یه‌كێتی ئیسكرین "ئاسیا په‌سیفیك" و ئاكادیمیای فیلمی ئه‌ورووپا، سه‌ركه‌وتووانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانیان دیاریكرد، له‌وانه‌: باشترین فیلم، باشترین ده‌رهێنان، باشترین وێنه‌گرتن، باشترین فیلمی منداڵان، باشترین فیلمی دیكۆمێنتی، باشترین فیلمی ئه‌نیمه‌یشێن، باشترین سیناریۆ، باشترین ئه‌كته‌ری پیاو، باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌ت و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران.

سیناریۆی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" كه‌ له‌ لایه‌ن "شه‌وكه‌ت ئه‌مین" و "مه‌ممه‌د ئه‌كتاش" نووسراوه‌، پێش له‌ قۆناغی وێنه‌گرتن، خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆی له‌ ئاكادیمیای خه‌ڵاتی ئیسكرین "ئاسیا په‌سیفیك" له‌ ساڵی 2011 به‌ده‌ستهێنابوو.

فیلمی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" به‌ ئاماده‌بوونی "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" له‌ ڕۆژانی 7 و 12ی كانوونی یه‌كه‌مه‌م / دیسه‌مبه‌ری له‌ سینه‌مای "كۆشكی باڕاكس" له‌ میانه‌ی یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی بریسبانی "ئاسیا په‌سیفیك" BAPFF نمایشكرا. ئه‌م فیستیڤاڵه‌ به‌ نمایشی 80 فیلم له‌ سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆر له‌ چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له‌ ڕۆژانی 29 ته‌شرینی دووه‌م / نۆڤه‌مبه‌ر تا 14 كانوونی یه‌كه‌مه‌م / دیسه‌مبه‌ری 2014 له‌ شاری بریسبان Brisbane له‌ ویلایه‌تی كۆئینزله‌ند له‌ وڵاتی ئوستوڕاڵیا به‌ڕێوه‌چوو.

بۆ زانیاری زیاتر:

http://www. asiapacificscreenacademy. com/2014/12/8th-annual-asia-pacific-screen-award-winners/#. VIzQSWAcTIV

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندنیی گشتیی فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد".

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

سینه‌ماكارانی كورد له‌ فیستیڤاڵی فیلمی سینه‌ما حه‌قیقه‌تی ئێراندا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا

Go to top