We have 117 guests and no members online

له‌په‌یامێكدا له‌په‌یجى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتى داواى دادگایى كردنى نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ هانى شه‌ڕى تایه‌فى داوه‌ به‌مه‌به‌ستى خوێن ڕشتن
شیاوى باسه‌ ئه‌وه‌ یه‌كه‌مین هه‌ڵوێستى به‌رپرسێكى باڵاى سیاسى یه‌كێـتى نیشتیمانى كوردستان سه‌باره‌ت به‌لێدوانه‌كه‌ى نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرى عێراق
ئه‌وه‌ش ده‌قى په‌یامه‌كه‌یه‌تى:-


پێویستە نوری مالکی دادگایی بکرێت

پێویستە نوری مالکی دادگایی بکرێت .بەرلە هەرشتێک من دەمەوێت سەرەخۆشی لە بنەمالەی رۆژنامەنووس محەمەد بدێوی بکەم داواکارم کە خوا ی گەورە بە زوترین کات سێبوریان بدات.ئەوەی من لێرە دا دەمەوێت باسی بکەم ئەوەیە کە بەداخەوە سەرۆک وەزیری عیراق بە بەرچاوی هەموو جیهان هانی خەڵکی عیراق دەدات بۆ دروست کردنی شەڕ لە نێوان نەتەوەکان بە تایبە ت نەتەوەی کوردو عەرب ئەوەی کە بۆ من جێگای سەرنجە ئەوەیە کە نەتەوەی کوردو عەرب و تورکمان و کلدو ئاشوری و...لە ئاستی ئەو لێدوانەی نوری مالکی دا بێدەنگن ئەوە لە کاتێک دایە کە دەبوو هەموو لایەک لە دوای قسەکانی مالیکی یەکسەر دەستیان کردبا بە خۆپێشاندان و داوای بانگەشت کردنی نوری مالیکیان کردبا بۆ بەردەم پەرلەمانی عیراق و دادگا.چونکە ئەوەی مالیکی کردی زۆر بەداخەوە کردنەوەی دەرگای شەڕی تایفی بوو هیچی تر.دەبێت مالکی وهەموو نەتەوەی عرەب ئەو راستیە بزانن گەر بەخشەندەیی کورد نەبوایە دەبوو تاکو ڕۆژی مەحشەر خوین بە خوێنی شەهید کردنی بەکۆمەلی نەتەوەی کورد کە عەرب بەرامبەری کردووە تەواو نەدەبوو .سەیرە مالیکی لە و ماوە درێژە دا نەیتوانی بچوکترین سود لە دادپەروەری چەنابی مام جەلال و زانایی و پرۆژە بەردەوامەکانی جەنابی مام جەلال وەربگرێت بۆ ئاشتی و پێکەوە ژیانی نەتەوەکانی عیراق !!؟ سەیرە کە مالیکی لەبەرامبەر ئەو هەموو دەستدرێژی کۆنە بەعسیەکان کە بەشێکیان ئێستا بوون بە وەزیری دەستە راستی جەنابیان کە بکوژی بە دەیان هەزار کورد و عەربی (شیعە و سونە) و تورکمان و نەتەوکانی تری عیراقن نەک خوێن بە خوێن نەبووە بەلکو ئەوان ئیستا بڕیار لەسەر چارە نووسی خەلکی عیراق دەدەن و ڕێ وشوێن بۆ بەرێزیان دادەنێن .من لە کوتایدا هیوادارم کە مالکی لەوە تێبگات کە سەردەمی سەدام و بیرکردنەوەی شۆڤێنی سەدامیەکان بە سەر چووەو گەلانی عیراق نەفرە تیان لە وەها بیرکردنەوەیەک دەکەن و بە هەموو توانایەک روبەروی هەر هەنگاونانێکی هاوشێوە دەبنەوە .پێوستیسە بە زوترین کات نوری مالکی داوای لێبوردن لە خەلکی کوردستان و گەلانی عیراق بکات تاکو لە بەرامبەر ئەو هەڵە گەورەیە کە کردی لێی خۆش بن .داواکارم لە خەلکی کوردستان و گەلانی عیراق هەموو لایەک دان بە خۆیان دابگرن چونکە کوردو عەرب و هەموو گەلانی عیراق و ناوچەکە و جیهان ئاشتی و پێکەوە ژیانیان دەوێت و داوای درێژەدان بە پرۆسە ئاشتی خوازەکەی جەنابی مام جەلال دەکەن بۆ پێکەوە ژیانی گەلان .هیواداریشم کە دادگای کردنی ملازم ئەحمەد وەک خۆی بێ دەست تێوردان بەڕێوبچێت روداوەکەش نەشێوێندرێت .بژی کورد بژی کوردستان بژی ئاشتی و پیکەوە ژیانی گەلان.

ئارام قادر خەبات ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی ی.ن.ک


ئه‌وه‌ش لینكى فه‌یس بووكه‌كه‌یه‌تى ئه‌توانن سودى لێ وه‌ربگرن بۆ وێنه‌

https://www. facebook. com/aram.qadirxabat

 

Go to top