We have 80 guests and no members online

به‌ڕێزان بۆ سه‌رخستنی تاقیکردنه‌وه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی کانتۆنه‌کانی ڕۆژئاوا له‌ هه‌ر ئه‌گه‌رێکی چاوه‌روان نه‌کراو، داوا له‌ هه‌موو حزب و ڕێکخراوه‌ سیاسیه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان، به‌ تایبه‌تی [سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم وحکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی و په‌ یه‌ ده‌] ده‌که‌ین که‌ هه‌موو دڕدۆنگی و جیاوازی ئایدۆلۆجیا وه‌لانێن، به‌ یه‌کڕیز و به‌یه‌ک ده‌نگی به‌شداری له پارێزگاری کردنی له‌ ئه‌زموونی که‌م وێنه‌ی ڕۆژئاوا بکه‌ن.بڕومه‌ت و یه‌ک ده‌نگی کورد بپارێزن و ڕێگری بکه‌ن له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی‌ تاڵاوی مهاباد له‌ کوبانی.

به‌ڕێزان بۆ خاوه‌نداری کردن له‌ کانتۆنه‌کانی ڕۆژئاوا، کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی و ڕێکخراوی مه‌ده‌نی له‌ به‌ریتانیا به‌گشتی، له‌نده‌ن و ده‌وروبه‌ری به‌تایبه‌تی، ڕۆژی ٣ شه‌ممه، ڕێکه‌وتی ١ ئه‌پریل ٢٠١٤ هه‌ڵده‌ستن به پڕۆتسێت کردنی په‌لامار و هێرشه‌کانی سه‌ر کوبانی له‌ لایه‌ن داعش و هه‌موو ئه‌و گروپ و تاقمه‌ تیرۆریستانه‌ی که‌ دزێو کردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلامیان به‌ کۆنترات وه‌رگرتووه و ده‌یانه‌وێت له‌ژێر دروشمی ئایه‌تی قورئانی پیرۆز وه‌ک (الانفال) جارێکی تر دانیشتوانی خاکی پیرۆزی حه‌زره‌تی نوح، ئیبراهیم و پێغه‌مبه‌ران جینۆساید بکه‌نه‌وه.

بۆیه‌ داوا له‌ به‌ڕێزتان و هه‌موو هاوسۆزان له‌گه‌ڵ دۆزی کورد ده‌که‌ین که وه‌ک‌ ئه‌رکی خواپه‌رستی، مرۆڤ دۆستی و ووڵات پارێزی له‌م کات و ئه‌درێسه‌‌ی خواره‌وه ئاماده‌بن؛

Date: Tuesday 1st April 2014

Time: 12:00 – 4:00 PM

Collecting at 12:00, in front of House of Parliament

Marching to UK Foreign Office

 

 

 

Go to top