We have 63 guests and no members online

مرۆڤ ئازاده‌‌له‌هه‌ربیر و بۆچوونێكی خۆی و به‌چێ شێوازێك بیرده‌كاته‌وه‌، بۆیه‌منیش ئه‌ومافه‌م به‌خۆم داوه‌كه‌له‌دنیای به‌ناوئازادی و دیموكراتی له‌مڕۆدابیر و بۆچوونی خۆم بخه‌مه‌ڕوو یان به‌چێ شێوازێك له‌هه‌رحیزب و ڕێكخراوێكدا كاری سیاسی خۆم بكه‌م، به‌تایبه‌تی له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریمه‌وه‌هێشتاحه‌ڤده‌ساڵان نه‌دبووم، له‌ناویه‌كێتی نیشتیمانیداچاوم به‌دنیای سیاسه‌تدا هه‌ڵهێناوه‌، له‌یه‌كه‌م ڕۆژی یه‌كێتی بوونمدافێری ئازادی و دیموكراتی و ڕه‌خنه‌ و ڕه‌خنه‌له‌خۆگرتن بووم، ‌هیچ كاتێكیش له‌هه‌وڵی تێكشكاندنی باری كه‌ساێتی به‌رامبه‌ره‌كه‌م نه‌بووم، له‌ئێستاشدا له‌ دنیای غوربه‌تداوه‌ك تاكێكی ڕه‌وه‌ندی كوردیش، هه‌میشه‌به‌شانازیه‌وه‌گه‌رخزمه‌تێكی بچووكیش بێت ئه‌ركی خۆم به‌جێهێناوه‌ و به‌شداری ده‌یان خۆپیشاندان و ڕێپێوان و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان و زۆربه‌ی زۆری یاده‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وه‌ك ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفال وكیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و ساڵیادی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان و پشتیوانی كردن و كۆمه‌ككردن بۆكوردانی ڕۆژئاواو هتد. . . بێمنه‌ت خۆم به‌قه‌رزای گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌م ده‌زانم و وه‌ك تاكێكی كوردئه‌رك و مافی خۆمه‌ ‌ده‌بێت له‌ئێستاش و له‌داهاتووشدابه‌شانازیه‌وه‌جێ به‌جێ بكه‌م.

ساڵیادی جه‌ژنی نه‌ورۆزیش، یادێكی نێونه‌ته‌وایه‌تیه‌ و بۆیه‌به‌‌پێویستم زانی ‌كۆڕێك بۆپێشمه‌رگه‌ی دێرین و نووسه‌ر، كاك خدرزوحاك له‌به‌ڕواری٢٢/٣/٢٠١٤له‌شاری(فرایبۆرگ)له‌ووڵاتی ئه‌ڵمانیاله‌ژێر ناونیشانی نه‌ورۆز و میثۆلۆگیای نه‌ته‌وه‌ی كوردئاماده‌بكه‌م، زیاترله‌چه‌ندین كادر و نووسه‌ر و كه‌ساێتی ناسراوبانگهێشت كرابوون، ئاماده‌كردنی ئه‌وكۆڕه‌به‌دورله‌حیزبایه‌تی و ته‌نهاخزمه‌تكردنه‌ به‌مێژویی دێرینی گه‌لی كورد. به‌پێچه‌وانه‌وه، ‌له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیاشانازی به‌مێژووی گه‌له‌كه‌مانه‌وه‌بكه‌ن، به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك و نووسراوێك ڕێگربوون له‌به‌رده‌م سازدانی كۆڕه‌كه‌مان، پاش ئه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیاتوند و تیژیان به‌رامبه‌رنواندین، ‌ئیمه‌بێده‌نگیمان هه‌ڵبژارد. ئه‌گه‌رچی به‌ڵگه‌ی تۆماركراوی هه‌ڕه‌شه‌ و گووڕه‌شه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌مان له‌به‌رده‌ستدایه‌ به‌ڵام وه‌ك ڕه‌وشت و ڕێزداری خۆمان به‌ڵگه‌كان بڵاوناكه‌ینه‌وه‌لای خۆمان پارێزراوه‌. لێره‌داپرسیار ڕووبه‌ڕوی سه‌روی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیاده‌كرێت، ئایائه‌مه‌ئه‌وئازادیه‌كه‌من له‌ناویه‌كێتی نیشتیمانیدا فێری بووم و چاوم به‌دنیای سیاسه‌ت و ڕۆژگاری سه‌ختی پێشمه‌رگایه‌تیم هه‌ڵهێناوه‌؟ یان ئێوه‌ ‌بێمنه‌تن له‌یادی مێژوی گه‌له‌كه‌مانه‌وه‌؟ئایاسازدانی كۆڕێكی ڕۆشنبیری كاری ئاژاوه‌گێڕی و سه‌ر پێچیكردنه‌له‌یاسای مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین؟ئایاهیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌وتۆتان له‌به‌رده‌ستدایه‌بۆ تێكدان و شێواندنی مێژوی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌كۆڕێكداپێناسه‌ی سه‌روه‌ریه‌كانی بكرێت؟یان كاری له‌وجۆره‌پێشێلكردنی مافی ئازادی مرۆڤه‌، ئه‌وانه‌ی به‌ناوی كۆمیته‌وه‌ڕیگرن له‌به‌رده‌م ئازادی خه‌ڵكی، كێن و به‌ناوی كێوه‌ ته‌سك بیرانه‌ده‌رگای مافی ئازادی به‌قفڵی حه‌وجۆش له‌سه‌رخه‌ڵكی داده‌خه‌ن؟له‌ڕاستیدائه‌مانه‌هێزیك بچوك ده‌كه‌نه‌وه‌، حیزبێك لاوازده‌كه‌ن، ئه‌مانه‌ونموونه‌ی ئه‌وانه‌ بێ ڕێزی به‌مێژووی گه‌لێكی سته‌مدیده‌ده‌كه‌ن، نه‌گبه‌تی له‌وه‌دایه‌تائێسته‌ش له‌مافی ئازادی خه‌ڵك تێ نه‌گه‌یشتوون، له‌هه‌مان كاتیشدابه‌بێ هیچ بڕوانامه‌یه‌ك باس له‌دیموكراتی و ئازادی و وتار پێشكه‌ش به‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن. پرسیاری من ئه‌وه‌یه‌، ئایایه‌كێتی نیشتیمانی ڕێ له‌مافی‌ئازادی خەڵكی دەگرێت؟؟یان ئه‌مانه‌سه‌ربه‌خۆكاری له‌وجۆره‌ده‌كه‌ن؟؟

Go to top