We have 122 guests and no members online

سەروەت هەڵەبجەیی

 

 

 

ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان هه‌ڵ بده‌ینه‌وه‌ ڕوون و ئاشکرایه‌ که‌ مافی چاره‌ی خۆنووسین به‌شێکی زێڕینی خه‌باتی شاخ و شاری حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان و خه‌ڵکی کوردستان به‌ گشتی بووه‌.بۆ گه‌ییشتن به‌ ئامانجه‌کانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک، ڕۆڵی ڕێبه‌ران چاره‌نووس سازه‌ و کارناسان و شرۆڤه‌کارانی سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یه‌کێک له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانی شۆڕشی وڵاتانی ناوچه‌که‌ ناسراو به‌ به‌هاری عه‌ره‌بی و به‌ لاڕی بردن و نه‌گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانیان به‌ نه‌بوونی ڕێبه‌رێکی گه‌وره‌ ده‌زانن که‌ هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا له‌ ده‌وری خۆی کۆ بکاته‌وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی که له‌ شۆڕشی گه‌لانی ئێران له‌ ساڵی 1978‌ ئیمام خومه‌ینی له‌و کاته‌دا وه‌ک چه‌ترێکی کۆکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئایدۆلۆجیا و ئائین و نه‌ته‌وه‌کانی نێوخۆی ئێران ڕۆڵی گێڕا و له‌ ئاکامیشدا توانرا کۆتایی به‌ 2500 ساڵ حکومه‌تی پاشایه‌تی له‌ ئێرانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بهێنێت.خۆشبه‌ختانه‌ له‌ کوردستان به‌ تایبه‌ت له‌ دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسی له‌ ناوچوو له‌ ژێر ئاڵای ڕێبه‌رایه‌تی سه‌رۆک بارزانی و تاڵەبانی به‌ خه‌بات و تێکۆشانی هه‌موو تاکێکی ئه‌م نیشتمانه‌ توانرا قۆناغێکی زێڕین له‌ مێژووی پڕ له‌ سه‌روه‌ری تۆمار بکرێت.هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌کانی سه‌رۆک تاڵه‌بانی له‌ به‌غدای پایته‌خت و داکۆکی به‌ڕێزیان له‌ مافی نه‌ته‌وه‌یی کورد و که‌سایه‌تی سیاسی ئه‌وان جێی هیچ گومانێک نییه‌ و به‌ ڕای من کوردێکیش نییه‌ به‌ ده‌ر له‌ ململانێ حیزبیه‌کان و به‌ پێی ویژدان و هه‌ستی کوردانه‌ی دان به‌ خه‌بات و تێکۆشانی ئه‌و ڕێبه‌ره‌ کاریزمایه‌دا نه‌نێت.به‌ داخه‌وه‌ که‌ له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌دا گه‌لی کورد له‌ ئه‌زمون و کارامه‌یی سه‌رۆکێکی ئاوه‌ها بێبه‌ری بووه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی ئۆمێده‌، شان به‌ شانی تاڵه‌بانی کارێزما، سه‌رۆک بارزانی وه‌ک ڕێبه‌رێک و پێشمه‌رگه‌ و تێکۆشه‌رێکی ماندوونه‌ناس ڕۆڵێکی گرنگی له‌ ناساندنی دۆزی کورد به‌ وڵاتانی جیهان و چه‌سپاندنی مافه‌کانی گه‌لی کورددا بووه‌ و ئه‌مڕۆ له‌ ناوه‌نده‌ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا تا ناوی کورد دێت یه‌کسه‌ر وێنه‌ی سه‌رۆک بارزانی وه‌ک ڕێبه‌ر و سمبولی تێکۆشانی گه‌لی چه‌وساوه‌ی کورد نمایش ده‌کرێت.له‌ دوای ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی موسڵ و پێشڕه‌وییه‌کانی داعش و داهاتووی ته‌م و مژاوی عێراق جارێکی دیکه‌ مافی چاره‌ی خۆنووسین و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان که‌وته‌ ڕۆژه‌ڤی میدیا و ناوه‌نده‌ سیاسییه‌ ناوخۆیی و جیهانیه‌کان و گه‌لی کوردیش بۆ گه‌ییشتن به‌م ئامانجه‌ دوور و درێژه‌ی خۆی له‌ لوتکه‌ی چاوه‌ڕوانی دایه‌ و سه‌ڕه‌ڕای هه‌موو کێشه‌ و ئاسته‌نگه‌کان به‌و په‌ڕی تامه‌زرۆییه‌وه‌ چاوه‌ڕوانن هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له‌ سه‌ر زاری سه‌رۆکی تێکۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی خۆیان ببیستن.به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت له‌م ڕۆژانه‌دا خه‌مێکی گه‌وره‌ به‌ ناو چاوانی سه‌رۆکمانه‌وه‌ ده‌بینرێت که‌ نه‌ک ته‌نیا کوردان، بگره‌ هه‌موو جیهانیان هه‌ستی پێ ده‌که‌ن.

سه‌رۆک له‌ ئێستادا به‌ر له‌ هه‌موو شتێک له‌ خه‌می پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کاندایه‌ که‌ سینگی خۆیان ناوه‌ته‌ گولله‌ی دوژمنانی گه‌لی کورد و تیرۆریستانه‌وه‌ و به‌ گیان و ماڵی خۆیان ئه‌رکی پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی بست به‌ بستی خاکی کوردستانیان گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.

سه‌رۆکمان نیگه‌رانی ئاسه‌واره‌کانی دوو ئیداره‌یی و حکومه‌تی حیزبییه‌ که‌ به‌ داخه‌وه‌ له‌ دوای ته‌واو بوونی ماوه‌ی حه‌وت کابینه‌ و له‌ ژێر کاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاتی حیزبیدا نه‌توانراوه‌ ژێرخانی ئابوری کوردستان به‌ هێز بکرێت و ده‌بینین که‌ به‌ هۆی ڕووداوێکی نه‌خوازراو ده‌یان کێشه‌ی ئابوری و په‌یوه‌ندیدار به‌ ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ په‌یدا ده‌بێت و ئه‌مه‌ش له‌ ڕاستیدا خه‌مێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌رۆک که‌ ده‌بینێت میلله‌ته‌که‌ی تاڵی ده‌چێژن و له‌ هه‌موو گرنگتریش ئاسته‌نگ له‌ به‌رده‌م پێشکه‌وتن و ئاوه‌دانی کوردستان درووس ده‌بێت و بێ گومان له‌ دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌م قۆناغه‌ش سه‌رۆک پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی ده‌بێت تا به‌ هاوکاری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان و له‌م کابینه‌ و په‌رله‌مانه‌ نوێیه‌دا ستراتیژێک له‌ کوردستان په‌یره‌و بکرێت که‌ ڕووداوه‌کان که‌متر کاریگه‌ری له‌ سه‌ر ژیانی رؤژانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان دابنێن.

هه‌رچه‌نده‌ کێشه‌ی ئابوری و دارایی و په‌ک که‌وتنی خزمه‌تگوزاریه‌کان گرنگی تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌یه‌ به‌ڵام خه‌می گه‌وره‌ی سه‌رۆکی کوردستان و ته‌نانه‌ت گه‌لی کورد به‌ گشتی و له‌م کات و ساته‌دا و به‌ پێی واقیعه‌کانی ئێستا، لێکترازانی نیشتمانی و کاریگه‌ری نه‌رێنی وڵاتانی دراوسێ له‌ سه‌ر حیزب و لایه‌نێک و له‌ ئاکامدا نه‌هاتنه‌ دی خه‌ون و ئاواته‌ مێژووییه‌کانی کوردانه‌.به‌ داخه‌وه‌ نازانم حیزبێکی گه‌وره‌ی وه‌ک یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌ خه‌باتێکی ده‌یان ساڵه‌ و به‌ هه‌زاران شه‌هیدو پێشمەرگە لەژێر ڕێبه‌رایه‌تی تاڵه‌بانی چلۆن به‌م زووانه‌ دروشمی سه‌ره‌کی خۆی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی په‌رله‌مانی عێراق فه‌رامۆش ده‌کات که‌چی هێشتا شاره‌وانی ئاسه‌واری پۆسته‌ر و لافیته‌کانی له‌ شار و گونده‌کانی کوردستاندا نه‌سڕیوه‌ته‌وه‌.یه‌کێتی نیشتمانی که‌ مافی چاره‌ی خۆ نووسینی وه‌ک سه‌ره‌کی ترین دروشم بۆ خۆی هه‌ڵبژاردبوو و دوای ئه‌وه‌ی که به‌‌ سه‌رکه‌وتن و هه‌ستانه‌وه‌ ناوی ده‌بات پشتیان له‌ کوردستان و ده‌نگده‌رانی خۆیان کرد و یه‌کڕیزی و کۆده‌نگی نیشتمانییان تووشی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌ کرد و به‌و پێیه‌ی له‌ هه‌ر شوێنێکی ئه‌م نیشتمانه‌ پارچه‌ پارچه‌ کراوه‌دا تا ناوی یه‌کێتی نیشتمانی دێت به‌ هۆی کرده‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانی ئێستای یه‌کێتی نیشتمانی، بێ دره‌نگ بیر و هزری خه‌ڵک بۆ لای ئێران و سوپای پاسداران و قاسم سوڵێمانی ده‌ڕوات.پرسیار ئه‌وه‌یه‌ که‌ بۆچی سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان پرسی سه‌ربه‌ خۆیی و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی به‌ ڕاوێژکردن به‌ وڵاتی ئێرانه‌وه‌ ده‌به‌ستن؟ وڵاتێک که‌ به‌ ئاشکرا دژایه‌تی خواستی له‌ مێژینه‌ی گه‌لی کورد ده‌کات و ته‌نانه‌ت کار به‌و ڕاده‌یه‌ گه‌ییشتووه‌ که‌ لاوازێکی وه‌ک وتارخوێنی نوێژی هه‌ینی شاری قۆم و به‌ پێی ڕاپۆرتی تابناک ده‌ڵێت ئێمه‌ ڕێگا ناده‌ین کوردان ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت و ئاسته‌نگیان بۆ دروس ده‌که‌ین.کاتێک که‌ سه‌یری هه‌ڵسوکه‌وتی سه‌رکرده‌کانی ئێستای یه‌کێتی نیشتمانی ده‌که‌ین بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌ ئێران حه‌قیه‌تی ئا به‌م شێوازه‌ دژایه‌تی خه‌باتی ڕه‌وای کوردان بکات له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ خۆمان کۆده‌نگی نیشتمانیمان کردووه‌ته‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی وڵاتانی دیکه‌.سه‌رکرده‌کانی ئێستای یه‌کێتی ئه‌بێ باش بزانن که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌له‌ له‌ ده‌س بدرێت مێژوو مامه‌ڵه‌ی ئه‌وتۆیان له‌ گه‌ڵ ناکات که‌ نه‌وه‌کانی داهاتووی گه‌له‌که‌مان به‌ چاکه‌ ناویان بهێننه‌وه‌.هاوڕێیه‌تی له‌ گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان سه‌ره‌ڕای هه‌موو کێشه‌ و گرفته‌کان به‌ قازانجتره‌ له‌ مل که‌چی و گوێ ڕایه‌ڵی دوژمنانی کورد.

هیوادارم ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ لای هه‌موو حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان دروس بێت تا کوردستان بتوانێت له‌م هه‌ورازه‌ دژواره‌ سه‌رکه‌وێت و ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێمیش ئه‌و خه‌مانه‌ی که‌ ئێستا به‌ ناو چاوانیاندا دیاره‌ به‌ به‌رنامه‌ و پلانێکی تۆکمه‌ی بکات بۆ دابین کردنی ئارامی و ئاسایش و یه‌کڕیزی نه‌ته‌وه‌یی، بێ گومان چیتر دوژمنان ناتوانن کاریگه‌ری به‌ سه‌رماندا دابنێن.با تۆزقاڵێک به‌ خۆماندا بچینه‌وه‌ تا له‌ مه‌حکه‌مه‌ی مێژوو سه‌ربڵند و لای خه‌ڵکه‌که‌یشمان ڕووسپی بین نه‌ک ئامرازی ده‌سخستنی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی دیکه‌ بین.

 

 

 

 

 

 

 

هه‌ندێک له‌و گروپانه‌ی که‌ له‌ دوای شۆڕشی لیبیا هێز و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان له‌ ده‌س داوه‌ به‌ پاڵپشتی لایه‌نی ده‌ره‌کی بۆ سه‌رنخوونی ئه‌م شۆڕشه‌ تێده‌کۆشن. هه‌ڵسوکه‌وتی ژه‌نڕاڵ خه‌لیفه‌ حه‌فتر بۆ کوده‌تا دژ به‌ ده‌وڵه‌تی یاسایی لیبیا یه‌ک له‌و نمونانه‌ن. بۆ ئه‌م گروپانه‌ که‌ له‌ ده‌ورانی حکومه‌تی دیکتاتۆری قه‌زافی پێگه‌یه‌کی تایبه‌تیان له‌ هێز و ئابوری لیبیا هه‌بووه‌ ئه‌سته‌مه‌ دان به‌وه‌دا بنێن که‌ ئیمتیازات و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌ ده‌س داوه‌ و ئیدی ده‌بێت وه‌کوو شارۆمه‌ندێکی ئاسایی درێژه‌ به‌ ژیانی خۆیان بده‌ن. ئه‌م گروپانه‌ که‌ زۆربه‌یان له‌ گه‌نده‌ڵیه‌ ئابوریه‌کان و ماف و ئیمتیازاتی تایبه‌ت تێوه‌گلاون و له‌ حکومه‌تی ڕابردودا داهاتێکی زۆریان بۆ خۆیان کۆکردووه‌ته‌وه‌ به‌ هه‌موو هێزێکی خۆیان هه‌وڵی به‌ لاڕێدابردنی دیموکراسیه‌تی لیبیا ده‌ده‌ن. ئه‌م گروپه‌ گه‌نده‌ڵانه‌ به‌ پاڵپشتی هه‌مه‌ لایه‌نه‌ی هێزه‌ ده‌ره‌کیه‌کان ده‌یانه‌وێت شۆڕشی لیبیا و ده‌سکه‌وته‌کانی تووشی ئاسته‌نگ بکه‌نه‌وه‌. بۆ نمونه‌ خه‌لیفه‌ حه‌فتر ڕابردویه‌کی ڕه‌شی له‌ کوشتنی سه‌ربازه‌کانی لیبیا، ژنان و منداڵان و که‌سانی بێ گوناح هه‌یه‌. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ حکومه‌تی لیبیا داوای له‌ گروپه‌ چه‌کداره‌کان کردووه‌ به‌ سوپای ئه‌و وڵاته‌ په‌یوه‌ست بن و له‌ ته‌رابلوس و بنغازی دژ به‌ حه‌فتر بجه‌نگن. شۆڕشیانی لیبیاش به‌ ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک هه‌رچه‌شنه‌ کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی یان ته‌قینه‌وه‌یه‌کیان له‌ وڵاته‌که‌یان دا ئیدانه‌ کردووه‌ و خوازیاری ئه‌وه‌ن لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌م بابه‌تانه‌ بکرێت. به‌ڕاشکاوانه‌ به‌م ئاکامه‌ ده‌گه‌ین که‌ پیلانگێڕی هه‌ندێ هێزی نێوده‌وڵه‌تی و به‌شبه‌شێن کردنی هه‌ندێکیتر له‌ وڵاتانی ناوچه‌که‌ وایان کردووه‌ که‌ به‌ دروس بوونی گروپه‌ چه‌ته‌کان ڕه‌وتی سیاسی لیبیا تووشی مه‌ترسی گه‌وره‌ بێته‌وه‌. به‌و شێوازه‌ی که‌ چاوه‌ڕوان ده‌کرا پێکهێنانی حکومه‌ت به‌ پێی پایه‌به‌رزبوونی مرۆڤی و بنه‌ماکانی دیموکراسیه‌ت و دابه‌شکردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی له‌و وڵاتانه‌ی که‌ دیکدتاتۆره‌کانیان ڕوخاون دژ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی هێزه‌ پاوانخوازه‌کانه‌. له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ کۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی بواری نه‌وت بۆ ده‌سخستن و زاڵ بوون به‌ سه‌ر سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌کانی لیبیا له‌ کێبه‌رکێ دان و به‌م بۆنه‌وه‌ش ئه‌گه‌رچی شۆڕشی لیبیا هه‌نگاوێکی گرنگی بۆ گه‌یشتن به‌ جێگای ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی ئه‌و وڵاته‌ هاوێشت به‌ڵام ئه‌م شۆڕشه‌ کۆتایی نه‌هاتووه‌ و پێویسته‌ به‌ یه‌کگرتوویی خۆیان پیلان و نه‌خشه‌ی ناحه‌زان پوچه‌ڵ بکه‌نه‌وه‌. به‌ هۆێ ئه‌وه‌ی که‌ خێڵه‌کانی لیبیا هه‌موو کات بۆ چه‌سپاندنی ئارامی و ئاسایش له‌ ناوچه‌ جیاجیاکاندا به‌ هاوبه‌شی تێکۆشاون پێش بینی ئه‌وه‌ ده‌کرێت ڕووبکه‌نه‌ دیالۆگێکی نیشتمانی و یه‌کگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی بۆ چه‌ک داماڵینی ئاژاوه‌گێڕان و له‌ناوبردنی نه‌یارانی گه‌لی لیبیا.

 

 

 

وه رزی هه ڵبژاردنه کان کۆتایی هات و سه ره رای هه موو کێشه و گرفته کان و ململانێ و کێبرکێی حیزبه کوردستانیه کان، به گشتی کورد له ئاستی عێراق و بۆ ئه نجومه نی نوێنه ران رێژه یه کی باشی له ده نگی هاووڵاتیان تۆمار کرد و پێگه ی خۆی له عێراقی فیدراڵدا به هێزتر کرد.ئێمه ی کورد له م هه ڵبژاردنه دا چه ندین ده سکه و تمان به ده س هێنا و هاوکات چه ندین وانه ی گرنگیشی به ئێمه فێر کرد که به دڵنیایی یه وه بۆ داهاتوومان پێویستییه کی سه ره کییه.یه که م ده سکه وتی ئه م هه ڵبژاردنه مومارەسه ی دیموکراسیه ت بوو که کوردستان روژ به دوای روژ و هه نگاو به هه نگاو سه رکه وتنی تێدا به ده س ئه هێنیت و له دیموکراسیه تی راسته قینه نزیکتر ده بێته وه.خاڵی دووە میش خستنه رووی پلان و به رنامه ی حیزبه کان بوو بو به رده م رای گشتی و هه ڵسه نگاندنیان له لایه ن خه ڵکه وه و تیبینی و وردبینی ئه وان بۆ کرده وه و به رنامه و ستراتژیه تی داهاتووی ئه و حیزبانه.بۆ نموونه سه ره رای هه موو پێش بینییه کان بو شکستی دووباره ی یه کێتی نیشتمانی ، به شێکی ده نگده رانی هه رێم و تۆراوانی ئه و حیزبه له به ر هه ڵسوکه وتی بزوتنه وه ی گۆران و جیاوازی به رچاو له نیوان دروشم و کرداری ئه و بزوتنه وه یه دا سه ر له نوێ متمانه ی خویان به خشی به یەکێتی نیشتمانی و ئه وه شمان وه بیر ده هێنیته وه که ته رازوی هێز به لای حیزبه کاندا که م ده بیته وه و له مه و به دوا به رنامه و نه خشه رێگا و ستراتژیه تی حیزبه کانه بۆ داهاتووی کوردستان و باشتر کردنی ژیان و گوزه رانی خه ڵک و بونیات نانی ژێرخانی ئابوری هه رێم که سرنجی ده نگده ران بو لای خۆی راده کێشیت.به رزبوونه وه ی رێژه ی ده نگی کورد له که رکوک به ده سکه وتێکی گه وره بۆ کورد به گشتی هه ژمار ده کرێت و زیاتر هێزه کوردیه کان هان ده دات که کار بو جێبه جێ کردنی ماده ی 140 بکه ن و له هه مان کاتیشدا ئه وه به ده سه ڵاتدارانی داهاتووی حکومه تی ناوه ندی ده سه لمێنیت که پێناسه ی کورد بوونی که رکوک به هیچ پلان و به رنامه یه کی ناوخۆیی و ده ره کی ناسرێته وه و کوردستان و که رکوک دوو وشه ی پێکه وه لکاون که جیاوازییان تێدا نییه.

ئه گه ر بمانه وێ به وردی لێکدانه وه بو ده سکه وته کانی کورد له م هه ڵبژاردنه دا بکه ین ده رکه وتنی هێز و پێگه ی کورد بو لایه نه عێراقیه کان و ته نانه ت هه ندێ وڵاتانی ناوچه که ش به خه ڵاتێکی باش بۆ کورد له ئێستای عێراقدا ده زانم و بۆ هه مووان روون بووه که هه وڵی په راوێز خستنی کورد و له مپه ر خستنه به رده م ئه م هێزه کاریگه ره سه رکه وتوو نابێت و هه ر هه نگاوێک بۆ له به ر چاو نه گرتنی پێگه ی راسته قینه ی ئه م پێکهاته مه زنه تووشی شکست و هه ڵوه رین ده بێت.

متمانه کردن به چینی گه نج و کاندید کردنی تاقمێک له گه نجه به رێزه کانی کوردستان له لایه ن حیزبه کوردیه کانه وه و به شێوازێکی گشتی گۆرینی ده م و چاوه کان یان باشتر بڵێم تێکەڵ کردنی ئه زموونی رابردومان و هێز و توانای گه نجه کان ده سکه وتێکی هه ره گرنگی ئه م هه ڵبژاردنه بۆ حیزبه کوردیه کان بوو.گرنگیدان به گه نجان و که ڵک وه رگرتن له هێز و توانا و هزر و بیری ئه وان بو گه شه و رووناکی داهاتووی کوردستان هه لێکی مێژوویی بوو که حیزبه کان به سه رکه وتوویی له تاقیکردنه وه یدا ده رباز بوون و ئومێد ده کرێت ببێت به نه ریتی هه میشه یی ئه وان که دلنیام چینی گه نجی کوردستان به ئاستی به رزی لێهاتوویی و کارامه یی خۆیان وه دیهێنه ری خه ون و ئاواته کانی کومه ڵگای کوردی ده بن و داهاتووی نیشتمانه که مان پرشنگدار ده که نه وه.

به لام ئه گه ر بابه تی ده سکه وته کان به جێ بێڵین ، بێ گومان ئه م هه لبژاردنه هه ندێ وانه ی گرنگیشی وه بیری ئێمه ی کورد و حیزبه سیاسیه کانمان هێناوه ته وه که بۆ داهاتووی کوردستان و درێژه دان به کاروانی سه روه ریه کان پێویسته له به رچاو بگیردریت.

گرنگیدان به و مه سه لانه ی که ره هه ندی نیشتمانییان هه یه و برەودان به باشتر کردنی ژیان و گوزه رانی خه ڵکی به شه ره فی کوردستان و دور گرتنی حیزبه کان له به رژه وه ندی ته سکی حیزبی ره نگه گه وره ترین وانه ی ئه م هه لبژاردنه بێت له به ر ئه وه ی که خه ڵکی کوردستان بوون که ئه م سه روه رییه یان خولقاند و له راستیدا حیزبه کان به بی خه ڵک بونیان نییه.ئه م مه سه له یه له هه موو جیهاندا باوەرپیکراوه که گرنگیدان به داخوازیه کانی خه ڵک ره مزی سه رکه وتنی هه ر حیزب و حکومه تێکه.

خاڵیکی دیکه که وه ک وانه یه ک هه رده م ئه بێت وێردی سه ر زمانمان بێت و وه ک تابلویه ک له پێش چاوانمان خۆنوێنی بکات پاراستنی رێز و حورمه تی سه رکرده کانمانه که روژگارێک له پێناو به ده س هێنانی ئازادی و سه قامگیری ئه مرۆی کوردستان شان به شانی پێشمه رگه قاره مانه کانیان خه باتیان کردووه و هه ر ئه و خه باته شیان له سه نگه ری سیاسی ئه مروی عیراقدا دریژه پیدا و ناو و نازناوی کوردستانیان له ناوچه که و جیهاندا به رز کرده وه و ئه م هه لبژاردنه ش سه لماندی که سه رکرده کان به هیچ شێوازێک له بیر ناکرین و به سه ر کومەڵگای کوردیدا کاریگه رن ..

 

 

 

ناوزڕاوی جنسی کلینتۆن – لوینسکی که‌ له‌ ساڵی 1998 ڕووی دا له‌ ساڵی 2014 یشدا سێبه‌ر ده‌خاته‌ سه‌ر سیاسه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.مورین داد وتارنوس له‌ ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز ده‌یه‌وێت له‌ گه‌ڵ مونیکا لوینسکی چاوپێکه‌وتن ساز بکات.بۆ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ پێویسته‌ بۆ ساڵی 1998 بگه‌ڕێینه‌وه‌.ئه‌و کاته‌ی که‌ ناوزڕاوی په‌یوه‌ندیدار به‌ کێشه‌ی جنسی بیل کلینتۆن – مۆنیکا لوینسکی به‌ لوتکه‌ی خۆی گه‌یشت و مورین داد ڕۆژانه‌ له‌ ستونێکی تایبه‌ت له‌ ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بابه‌تی ده‌نوسی.له‌ ئاکامدا سه‌رجه‌م نوسینه‌کانی توانی خه‌ڵاتی گرنگی پولیتزر له‌ به‌شی ڕۆژنامه‌گه‌ری به‌ڵگه‌دار بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات.له‌ ئێستادا جاریکی دیکه‌ مونیکا لوینسکی و مورین داد و هه‌مووی ئه‌و ڕوداوه‌ به‌ هۆی چاوپێکه‌وتنی ئه‌و خانمه‌ له‌ گه‌ڵ گۆڤاری ونیتی فیر بۆ دونیای میدیاکانی ئه‌مریکا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.مۆنیکا لوینسکی ئه‌ڵێت: مه‌به‌ستی ئه‌و، له‌ بیر کردنی هه‌موو به‌سه‌رهاته‌کان و هه‌وڵدانه‌ بۆ پاراستنی مافی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ ئینترنتدا به‌ هه‌ر شێوازێک توشی ئازار و سوکایه‌تی بوونه‌ته‌وه‌.له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا ناوبراو له‌ حه‌ز و خواستی خۆی بۆ ڕووبه‌ڕڕوبوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ مورین داد وتارنوسی ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز ده‌دوێت و ئه‌ڵێت: له‌ ساڵی 1998به‌ دڕندانه‌ترین شێواز ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌کانی ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه‌ بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئێستا ئاماده‌یه‌ له‌ گه‌ڵیدا چاوپێکه‌وتن بکات.مورین داد له‌ نوێترین وتاری خۆی له‌ ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمزدا ئاماده‌یی خۆی بۆ ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ ده‌ربڕیوه‌ و هاوکات له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و کێشه‌و گرفتانه‌ی که‌ بۆ لوینسکی سه‌باره‌ت به‌و ناوزڕاندنه‌ له‌و کاته‌دا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ وه‌کوو هه‌وڵدان بۆ خۆکوژی و ...هاوسۆزی خۆی بۆ ناوبراو ده‌رده‌بڕێت.مورین داد له‌ به‌شێکی دیکه‌ی وتاره‌که‌یدا ده‌نوسێت: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مونیکا لوینسکی له‌ وێنه‌کان و چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا له‌ گه‌ڵ گۆڤاری ونیتی فیر جارێکی دیکه‌ به‌ شێوازێکی وروژێنه‌رانه‌ ده‌رکه‌وتووه‌، به‌ڵام له‌ هه‌موو ئه‌م ماوه‌دا وه‌کوو باڵه‌نده‌یه‌کی ناو قه‌فه‌س به‌ندکراوی ئه‌و ڕوداوانه‌ی ڕابردوو بووه‌.ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا بووه‌ که‌ بنه‌ماڵه‌ی لوینسکی له‌و ماوه‌دا وه‌کوو شۆڤڵێک به‌ به‌ره‌وپێشچونی خۆیان درێژه‌یان داوه‌.ڕۆژنامه‌نوسه‌که‌ی نیۆیۆرک تایمز له‌ درێژه‌دا ده‌ڵێت: ناوزڕاندنی ساڵی 1998، مونیکا لوینسکی به‌ که‌س نه‌ویست ترین مرۆڤێک گؤڕی که‌ هه‌وڵی به‌ لاڕێدابردنی سه‌رۆکی وڵاتێکی ده‌دا.مورین داد هوشداری ئه‌وه‌ ده‌دات که‌ ڕه‌نگه‌ لوینسکی له‌وه‌دا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ببێته‌وه‌ که‌ له‌ قوربانیدانی خۆی بۆ زیان گه‌یاندن به‌ هاوسه‌ره‌که‌ی بیل کلینتۆن که‌ڵک وه‌ر بگرێت به‌ تایبه‌ت له‌و ڕووه‌ که‌ ئه‌م ڕوداوه‌ بۆ هه‌موو دانیشتوانی ئه‌مریکا گرنگی و بایه‌خی هه‌یه‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا آماندا هس له‌ گۆڤاری ئینترنتی اسلیت له‌ ڕه‌خنه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌ وتاره‌که‌ی نیۆیۆرک تایمز ده‌ڵێت: مورین داد ئه‌وه‌ی وه‌ بیر نایه‌ته‌وه‌ که‌ خۆی و چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی له‌ گه‌ڵ مونیکا لوینسکی، کاریکاته‌رێکی له‌ ناوبراو دروست کرد که‌ که‌ هێشتا له‌ دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه‌ لێی نه‌بڕاوه‌ته‌وه‌.ئه‌وه‌ش به‌ بیری ده‌هێنێته‌وه‌ که‌ مورین داد، مونیکا به‌ کچێکی سوک و هه‌رزه‌ و دڕنده‌خۆ ناوبردووه‌ و له‌ گه‌ڵ که‌سایه‌تی کچانی هه‌وه‌سبازی ناو چیرۆکه‌ سیکسیه‌کان به‌راوردی کردووه‌ که‌ زۆر کات بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌یان کێشه‌ ده‌خوڵقێنن.آماندا هس له‌ درێژه‌ی بابه‌ته‌که‌ی خۆی له‌ گۆڤاری ئینترنتی اسلیت ده‌نوسێت: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مونیکا لوینسکی له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی خۆی له‌ گه‌ڵ بیل کلینتۆن په‌شیمانی ده‌ربڕیوه‌ و خه‌ڵکی ئه‌مریکاش به‌و قه‌ناعه‌ته‌ گه‌ییشتون که‌ له‌ کۆی گشتی ڕوداوه‌که‌ مونیکا زۆر تاوانبار کراوه‌، به‌ڵام مورین داد هێشتا ئاماده‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ به‌رپرسیاره‌تی ئیشه‌که‌ی خۆی له‌ ئه‌ستۆ بگرێت.

ئه‌م دوو بابه‌ته‌ ته‌نیا چه‌ن ئاماژه‌یه‌کن له‌و هه‌موو کاردانه‌وانه‌ی ناو گۆڕه‌پانی میدیایی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی یه‌کێک له‌ گه‌وره‌ترین کێشه‌کانی ناوخۆیی ولایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.

ئه‌گه‌ر هیلاری کلینتۆن بیه‌وێت خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی ئه‌مریکا کاندید بکات ئه‌م کێشه‌یه‌ کاریگه‌ری زۆری له‌ سه‌ر داده‌نێت.

امیلی شایر له‌ دیلی بیست دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وتارێکی دیکه‌ که‌ مونیکا لوینسکی به‌ کارمه‌ندێکی 21 ساڵه‌ و شاوه‌تی کۆشکی سپی ناو بردووه‌، ده‌ڵێت: له‌م کات و ساته‌دا که‌ جنێودان له‌ سیاسه‌ت، کلتوری ڕۆژانه‌ و سه‌رگه‌رمکه‌ره‌وه‌ی هه‌ندێ که‌س و لایه‌نه‌، باشتر وایه‌ تۆزقاڵێک بارودۆخی مونیکا لوینسکی له‌ به‌رصاو بگیردرێت، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا هه‌ر کاتێک نۆره‌ی ئه‌م خاتوونه‌ ده‌گات هه‌موو پێشهاته‌کان بۆ ساڵی 1998 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

دیوید هارساینی له‌ گۆڤاری ئینترنتی فدرالیستس که‌ له‌ کۆماری خوازه‌کان نزیکه‌ ده‌ڵێت: گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕه‌وشتی دووڕوویی، بێ ڕوحمی، فێڵبازی و گه‌نده‌ڵی بیل کلینتۆن که‌ له‌مڕۆدا وه‌کوو زڕبابی حیزبی دیموکرات ده‌یناسن ززززۆر به‌ سود ده‌بێت.خاڵی گرنگی ئه‌م دۆسیه‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ بێ ئینسافی سه‌باره‌ت به‌ لایه‌نی به‌رامبه‌ر نه‌کراوه‌.له‌ ڕاستیدا گه‌ڕانه‌وه‌ی مونیکا لوینسکی بۆ نێو جیهانی میدیایی ئه‌مریکا به‌ مانای تێڕوانینی دووباره‌ به‌م ڕوداوه‌ نییه‌ و به‌و مانایه‌ش نییه‌ که‌ مونیکا لوینسکی بۆ یه‌که‌مجار ده‌یه‌وێت ڕاستیه‌کانی ئه‌و ڕوداوه‌ بدرکێنێت.

ئه‌و ساڵه‌ها پێش له‌ ئێستا له‌ نوسینی کتێبێک و چه‌ندین چاوپێکه‌وتن سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ به‌شداری کرد و به‌ وته‌ی خاوه‌ن بیر و ڕاکان هیچ به‌سه‌رهاتێکی عه‌شقی – جنسی به‌ قه‌ده‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ نه‌خراوه‌ته‌ به‌ر باس و گفته‌گۆ.به‌ بڕوای زۆرێک له‌ میدئاکانی ئه‌مریکا، گرنگترین خاڵ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی مونیکا لوینسکی، کاریگه‌ری له‌ سه‌ر داهاتووی سیاسی هیلاری کلینتۆن و شانسی ناوبراو بۆ به‌شداریکردن و سه‌رکه‌وتنی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی 2016 ئه‌مریکا ده‌بێت.

یه‌کێک له‌ سیاسه‌توانانی حیزبی کۆماریخوازی ئه‌مریکا که‌ وه‌کوو کاندیدێک بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو ناوی لێ ده‌برێت له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ که‌ دۆسیه‌ی جنسی بیل کلینتۆن وه‌کوو په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شه‌ له‌ داهاتووی سیاسی هیلاری هاوسه‌ری.هه‌رچه‌نده‌ که‌ هیلاری کلینتۆن پێشتر له‌ هه‌ڵبژارندنه‌ نێوخۆیی حیزبی دیموکراتدا به‌رامبه‌ر به‌ باراک ئوباما شکستی هێنابوو به‌ڵام به‌ وته‌ی ڕوث مارکوس له‌ ڕۆژنامه‌ی واشینگتۆن پۆست، بارودۆخی ئه‌مجاره‌ جیاوازتره‌.ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌نوسێت: دۆسیه‌ی مونیکا لوینسکی ئه‌و کاته‌ی هیلاری کلینتۆن له‌ ساڵی 2008 کاندیدرا چه‌ندان نه‌خرایه‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌ به‌ڵام به‌ ته‌ئکید له‌ ساڵی 2016 دا کاریگه‌ری و کاردانه‌وه‌ی زۆر به‌ دوای خۆیدا دێنێت.

 

 

 

 

به درێژای سه ده ی ڕابردوو ئه وه نده ی ئه م چه ن ساڵه ی دوای شۆڕشی گه لانی وڵاتانی عه ره بی ناسراو به به ھاری عه ره بی ده رفه ت و ھه ل و مه رج بۆ به ئاکام گه يشتنی داخوازيه ڕه واکانی گه لی کورد له بار نه بووه . ھه ر بۆيه ھه موان شاھيدی ئه وه ين له م چه ن ساڵه دا پرسی کورد زۆرتر که وته به ر باس و خواستی ئيقليمی و نێوده وڵه تی و ته نانه ت ھه ندێ جار به ڕاشکاوانه به رپرسه باڵاکانی کورد پرسی ڕاگه ياندنی ده وڵه تی سه ربه خۆی کورديان وروژاند و بەبروای من وڵاتانی ناوچه که ش به تايبه ت عێراق که له ئێستادا ھه رێمی کوردستان وه ک به شێک له فيدراڵيه تی ئەو وڵاتە دادەنرێت ھه ستيان به وه کردووه که ده وڵه تی کوردی له خه ونه وه به ره وڕاستی ده ڕوات و کاردانه وه ی تونديان به رامبه ر به م مه سه له يه نه بووه . دوای ده ستپێکردنی شۆڕشی سوريا که به زووترين کات به ره و ئاقاری شه ڕی ناوخۆيی ڕۆيشت کوردانی ئەو وڵاته سه رکه وتنێکی باشيان به ده س ھێناو دوای ڕێکخستنی ھێزه کانيان به رگرييان له خاک و نيشتمان کرد و ھه رێمی کوردستانيش به ميوانداريه تی سه رجه م ھێز و لايه نه سياسيه کان بۆ که ڵک وه رگرتن له م ده رفه ته مێژوويه نێوه نگێری ئه وانيان کردو له ئه نجام دا ڕێکه وتننامه ی ھه ولێری لێ که وته وه که ئه گه ر به پێی خاڵ و بڕگه کانی مامه ڵه يان له گه ڵ يه کتریدا بکردبا بێ گومان ھێزی کوردانی ڕۆژئاوا ئه وه نده ئه بوو که ھيچ که س و لايه نێکی ناحه ز نه يده توانی ماڵ و سامانی ھاونيشتمانيان بخاته به ر ھه ڕه شه و مه ترسييه وه . به ڵام به داخه وه سه ره ڕای ھه وڵ و تێکۆشانی سه رۆکايه تی ھه رێم بۆ جێ به جێ کردنی ڕێکه وتننامه ی ھه ولێر, (په يه ده) ھه موو ده سه ڵاته کانی ڕۆژئاوای به بيانووی شه ڕی چه کداری له دژی گروپه تيرۆريستيه کان قۆرخ کردووه و موڵه تی خۆنواندن و کاری حيزبی و خۆ ڕێکخستنيان به ھيچ لايه نێک نه داو وه ک ھێزێکی پاوانخواز و به دوور له ھه موو پرنسيپه کانی ديموکراتيه ت به شێوازێک خۆيان سه پاندووه به سه رته واوي ڕۆژئاوادا. ئه مه له کاتێکدايه که په يه ده و حيزبه کەی دايکی واته پەکەکە ھه مووکات بانگه شه ی کوردستانێکی گه وره و يه کگرتوو به به شداری ھه موو ھێز و لايه نه کان ده کەنه وه که چی له کاتی به کرداری کردنی دروشمه کانيان ھه موو شتێکيان له بير ده چێت و نمونه ی زيندووی ئه م بيرۆکه مانه له سه روبه ندی به ستنی کۆنگره ی نەتەوەييدا بينی که چلۆن پەکەکە بۆ به ده سھێنانی چه ن کورسييه کی زياتر ھه وڵه کانی به ستنی کۆنگره يان په کخست. له ئێستادا په ژاکيش وه ک ھێزێکی ديکه ی سه رچاوه گرتوو له و حيزبه ھه مان تێڕوانينی به رامبه ر به ڕۆژھه ڵات ھه يه و خۆيان به ڕەواو لايه نه کانی ديکه به سازشکار و. . . داده نێن. له ئيستادا و دوای ته قينه وه کانی ساڵی ڕابردووی ھه ولێر که تيرۆريستان ھه ڕه شه کانيان بۆ سه ر ھه رێمی کوردستان چڕتر کردووه ته وه و باری ئه منئ ڕۆژئاواش ئه وه نده له بار نييه , مافی ھه رێمی کوردستانه بۆ پاراستنی دۆخی ئه منی و خاوه نداريه تی له ده سکه وته کانی خۆی که به رھه می خوێنی ده يان ھه زار شه ھيد و کيمياباران و ئه نفالکراوه به ھه موو ھێزێک و ته نانه ت به ھه ر شێوازێک ڕووبه ڕووی تيرۆريستان بوه ستێته وه , ھه ر بۆيه حکومه تی ھه رێم له م قۆناغەدا بيری له ھه ڵکه ندنی خه نده ق له سنوری باشورو ڕۆژئاوا کردووه ته وه به ڵام پەیەده شه ڕی ھێناوه ته به رده م ماڵی کوردان و به په ره پێدان به ناکۆکيه کان ئاژاوه و بشێوی خه ڵات به کورد کردووه و به داخه وه ھه ندێ لايه نی سياسی باشوريش بۆ پڕوپاگه نده ی ھه ڵبژاردنه کان به پێچه وانه وه ته عبير له وه زعه که ئه که ن و ئه توانم بڵێم که له ئێستادا پەیەده ھۆکاری داڕمانی ماڵی کورد و دڵخۆشکه ری دوژمنانی گه لێکه که سه دان ساڵه له چاوه ڕوانی ئاوه ھا ڕۆژێکه که مافی چاره ی خۆنوسين به ده س بێنێت و نه خشەی دوا ڕۆژي خۆی دابڕێژێت. 

Go to top