We have 150 guests and no members online

به‌ سپۆنسه‌ری وه‌به‌رهێنه‌ران، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌رێوه‌چوونی ڤیستیڤاڵی چه‌ژنی نه‌ورۆز به‌رده‌وامه‌و پارێزگاری سلێمانیش ته‌ئكید له‌ گرنگی چه‌ژنه‌كه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد و یادكردنه‌وه‌ی ده‌كات.

به‌ سه‌رپه‌ره‌شتی به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی و به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سلێمانی و وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان و كاره‌بای سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونی ئاماده‌كارییه‌كانی ڤیستیڤاڵی نه‌ورۆزی سلێمانی به‌رێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، ته‌واوی ڤیستیڤاڵی ئه‌مساڵی سلێمانی له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه‌ سپۆنسه‌ری ده‌كرێت، له‌و رووه‌شه‌وه‌ سوپاسی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستانی كرد و هاوكارییه‌كه‌ی و سپۆنسه‌رییه‌كه‌ی ئه‌وانی به‌رز نرخاند.

پارێزگار ته‌ئكیدی له‌ گرنگی چه‌ژنی نه‌ورۆز وه‌ك بۆنه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ی كرده‌وه‌ رایگه‌یاند: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌نجامدانی ڤیستیڤاڵه‌كه‌ به‌ باشترین شوێوه‌.

له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ئاماده‌كاریی و پرۆگرامی ڤیستیڤاڵه‌كه‌و له‌و رووه‌شه‌وه‌ چه‌ند بریارو رێنیمایه‌كی پێویست درا.

Go to top