We have 62 guests and no members online

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی کوردی، ڕۆژی 18ی/3 له‌ ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی وڵاتی سوید کۆنسێرتێت به‌به‌شداری  کچه‌ گۆرانی بێژانی کورد دڵنیا ره‌زازی و سیدار به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

 

ئەمساڵیش گۆرانی کوردی پۆدیۆمی ئاهەنگەکە بە جۆش و خرۆش دەکات و دڵنیا ڕەزازی بەچەند گۆرانییەک بۆ ڕەوەندی کورد و هەموو ئەوانەی یادی نەورۆز دەکەنەوە جه‌ژنی نه‌ورۆز پیرۆز ده‌کات .

هاوکات چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی ئازه‌ربایجانی و ئێرانی، ئه‌فغانی و چه‌ند وڵاتێکی دیکه‌ به‌شداری له‌ و کۆنسێرته‌ ده‌که‌ن که‌ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز سازده‌درێت

 

کات و شوێنی کۆنسێرت

 

ڕۆژ ١٨ ی مارس ٢٠١٤

 

کاتژمێر : ١٨ شەشی ئێوارە دەست پێدەکات.

 

شوێن  Kungstrdgården له‌سه‌نته‌ری ستۆکهۆڵم

 

 

Go to top